.رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە ناوچەی كەلە قەندی سنووری مێھرانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان مینێک تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
باسی لەوەشکردووە، ئەو چوار هاووڵاتییە سەرجەمیان خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بوون و بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاسن چوون بۆ ئەو ناوچەیە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردووەوە تا ئێستا،(10) ھاووڵاتی كورد لە ئیلام بەھۆی تەقینەوەی مینەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.