لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دەگوترێت لە گوندێکی وڵاتی میسردا گیراوە، گەنجێکی دایکە بەساڵاچووە پەککەوتەکەی ناچار دەکات بە قادرمەیەکدا بچێتەوە خوارەوە، دایکەکەش لەبەر بێتوانایی قاچ و جەستەی، بە دانیشتنەوە هەوڵدەدات بچێتە خوارەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە لەکاتی چوونە خوارەوەی دایکەکەدا، کوڕەکەیی و بووکەکەی گاڵتەی پێدەکەن.
دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، هێزە ئەمنیەکان کوڕەکەیان دەستگیرکردووە، بەڵام دایکەکە چووەتە بنکەی پۆلیس و بە گریانەوە داوای ئازادکردنی کوڕەکەیی کردووە و وتوویەتی" تەنیا بۆ خۆشی ئەو کارەی کردووە و کوڕەکەم زۆرباشە لەگەڵم و ساڵی پێشوو بردوومی بۆ حەج".
بەڵام پۆلیس باوەڕ بە قسەکانی دایکی ناکات و پێیانوایە لەژێر کاریگەریی سۆزی دایکایەتی ئەو قسانە دەکات بۆ ئەوەی کوڕەکەی ئازاد بکەن.