نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری، لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش، باسی گرنگی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ عێراق وە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە.
باڵكێش: تاچەند گرنگە لەم كاتەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەولێر دەكات؟
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری: ئێستا دۆخێكی تایبەت لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست بووە، سەرەرای ئەو دۆخەش فەرەنسا گرنگی بە عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات و دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوە یەكەمین سەردانی وەزیری دەرەوەیە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوەش بەو واتایەدێت كە فەرەنسا بەگرنگیەوە دەڕوانێتە هەرێمی كودرستان و عێراق، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەشت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
باڵكێش: فەرەنسا چۆن دەڕوانێتە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق؟
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: لەراستیدا فەرەنساهەمییشە پشتیوانی عێراقێكی سەقامگیریی كردووەو بەردەوام پشتیوانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە لە رێككەوتنی نێوانیان و فەرەنسا دەیەوێت هەرێم و بەغداد بە باشی رێككەون.
باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی هەرێمی كوردستان؟
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا وەك وڵاتێكی زلهێز و گەورە لە ناوچەكەدا بەبەردەوام پشتیوانی هەرێمی كوردستانی كردووە و دەیەوێت هەرێمی كوردستان سەرجەم مافە دەستوریەكانی وەربگرێت و دەشیەوێت هەرێم مامەڵەیەكی دەستوریی كەورە لەگەڵ عێراقدا بكات بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستوریەكانی وەربگرێت.
باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەم دەبێت لە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: ئێستاش شەڕیی داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و بەشێك لە شەرەكەش لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە. بۆیە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی سەربازی و چەك و تەقەمەنی وهاوكاریی لۆجستی بۆ هەرێمی كوردستان تا كۆتایی هاتن بە شەریی داعش.
باڵكێش: پەیام لە سەردانی وەزیریی دەرەوە بۆ هەولێر چییە؟
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: هەرێمی كوردستان بە نیسبەت ئەمریكاوە گرنگیەكی گەورەی هەیە و وەزیری دەرەوەش پەیمانی نوێی دۆستایەتی و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پێیە و دەیەوێت پێمان بڵێت كە دەمانەوێت دۆستانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین