كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئالان حەمە سەعيد، وەزيرى پەرەوەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەیسبووک، بڵاويكردووەتەوە، "كه لە شارى هەولێر، بە نوێنەرایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیوه‌ته 19 قوتابی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه‌ركوك. ئاماژه‌ی به‌وەشكردووە، "كه ئەو قوتابيانە دەرچووى قۆناغی شەشەمی ئامادەیي بوون و لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی بوون لە پارێزگای کەرکوك.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دزێکی ڕاگەیاند، کە لە گوندی لوبنانی کەلوپەلی ناوماڵی دزیوە. ئەمڕۆ هەینی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر نوسینگەی عەینكاوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕایگەیاند، "كەسێكیان بە ناوی (ب. ئـ. ح) بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركردووە." باسی له‌وه‌شكردووه، "كه تۆمەتبارەکە لە گوندی لوبنانی هه‌ولێر كەلوپەلی ناوماڵ و هەندێك كەلوپەلی تری لە ماڵی هاوڵاتییەك دزیوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه." ئاماژەی بەوەشكردووه، "تۆمەتباری ناوبراو، پێشینەی تاوانی هەیە و چەند جارێك لەسەر دزیكردن دەستگیركراوە و پاش تەواوكردنی سزاكەی ئازادكراوە." دەشڵێت، "تۆمەتباره‌كه دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و به بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ باڵكێش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌یه: باڵكێش: ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنێكی كۆنكریتی له‌باره‌ی بودجه و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه؟ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: "به‌ڵێ له‌ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له ڕێككه‌وتن و له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقیش ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن و دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش حكومه‌تی عێراق پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندبێت به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه." باڵكێش:ئایا سه‌رۆككۆماری عێراق، هیچ هه‌وڵێكی داوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی بودجه و مووچه؟ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: "به‌ڵێ سه‌رۆككۆمار هه‌وڵی زۆری داوه له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، له سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ مێرگه‌پان، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌به‌رده‌م میدیاكاندا له‌پای هه‌وڵه‌كانی ستایشی هه‌وڵ و پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆككۆماری كرد و تائێستاش هه‌وڵه‌كانیی به‌رده‌وامن و به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌بارتر بكات." باڵكێش: له‌ئێستادا دۆخی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی عێراق چۆن ده‌بینن و به‌ره و چی ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا هۆشداریی داوه له داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی و عێراقیش له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه و وه‌ك باسیش ده‌كرێت دۆخی داراییی باش نییه و داعش‌یش خۆی ڕێكخستووه‌ته‌وه؟ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و باشتركردنی دۆخی عێراق، داعش‌یش هێشتا ماوه و ناوبه‌ناویش له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و موسڵ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و هێزه‌ی نییه بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كاندا بگرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له (2014) و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه توانی بیكات." باڵكێش: بڕیاره مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراقدا بكرێت، ئایا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌كرێت، چی ئاماده‌كارییه‌ك كراوه؟ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: "هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌ڕووی سیاسی و یاسایی و ئه‌منی و مادییه‌وه ئاماده‌كاریی ده‌وێت، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق (یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان) و(یاسای دادگای فیدراڵی) په‌سه‌ند بكات، چونكه هه‌ردوو یاساكه گرنگن و كۆمیسیۆن پێویستی به یاسایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دادگای فیدراڵیش پێویستی به یاسایه بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام پێناچێت دوابخرێت، چونكه له‌لایه‌ك مه‌جه‌عیه‌ت پشتیوانیی ده‌كات، له‌لایه‌ك داواكاریی خۆپیشانده‌رانه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه لایه‌نه‌كان مه‌بده‌ئییه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا." باڵكیش: وه‌ك ده‌زانیت ئێستا دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناجۆره، پرۆسه‌ی “به عه‌ره‌ب”كردنی ناوچه كوردییه‌كان به‌رده‌وامه، له حاڵێكی وه‌هادا هه‌ڵبژاردن بكرێت، هاوڵاتیانی كورد و لایه‌نه كوردستانییه‌كان چۆن بتوانن به‌شداریی تێدا بكه‌ن، چی كراوه له‌وباره‌یه‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆككۆمار چی كردووه له‌وباره‌یه‌وه؟ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: "سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا كۆبووه‌وه و پێیوتن، "نابێت ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌و ناوچانه به‌رده‌وام بێت و پێویسته كۆتایی پێبهێندرێت، داواشی لێ‌كردن زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه، كه‌شێكی له‌بار و ئارام دروستبكه‌ن بۆ لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیان، تاوه‌كو بتوانن ئازادانه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "لەگەڵ دابەشکردنی موچەى وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پۆلیس، دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر موچەکەى خۆی خەرجکردووە بۆ کرینی خواردن بۆ کارمەندان. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاندووه، دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ دابینكردنی ژەمە خواردنی یه‌ك مانگ بۆ 500 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین – په‌روێزخان له‌نزیك گوندی بانزه‌مین ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو. مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین – په‌روێزخان له‌نزیك گوندی بانزه‌مین ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان ڕوویدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكرد." وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كه جۆری نیسان پاترۆڵ بووه، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه کۆنترۆڵی لەدەستداوەوە و وەرگەڕاوە، سه‌ره‌نجام سه‌رنشینێك به‌ناوی "محه‌مه‌د ئه‌میر"، ته‌مه‌ن 18 ساڵ له ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه له كه‌لار." ساڵانه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، "ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییه." ده‌شڵێت: "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات. ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری (2017)دا تێده‌په‌ڕێت، كه تیایدا كه‌ركوك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كودستان كه‌وتنه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و به‌وهۆیه‌وه دوكان و خانووی سه‌دان كوردی خورماتوو سوتێنران و ته‌قێندرانه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ هەینی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 287 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 327 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 340 ھەزار دینارە.
وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ى فەرمانبەران. بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 2020/10/16، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، وەزارەتی ناوخۆ، لیوای نەوت، وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسان بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی گۆڕدرا بۆ مووچەی مانگی ئەیلول.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه قادری حاجی عه‌لی، سه‌ركرده‌ی دیاری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی و سه‌ركرده‌ی نیگه‌رانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ڕۆژ به ڕۆژیش ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپ بوون ده‌چێت، ئه‌مڕۆش چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن و به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانیش ده‌نگۆی مردنیان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش ناوبراو تائێستا نه‌مردووه و دوا ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له قادری حاجی عه‌لی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "ڕەوشی تەندروستی ناوبراو زۆر خراپە، ماوه‌ی دوو ڕۆژه بێهۆشه و بە ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە ئۆكسجینی (75)ە، كەمێك پێش ئێستاش "سییەكانی وەستاون" و لەئێستادا دوا ساتەكانی ژیانی بەڕێدەكات." سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد: "كه ناوبراو به‌رده‌وام ئۆكسجینی داده‌به‌زێت و (به‌نجی عام)ی بۆ كراوه، پزیشكه‌كانیش 48 كاتژمێریان بۆ مانه‌وه‌ی داناوه و ده‌ڵێن، "ڕه‌وشی ته‌ندروستی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه." قادری حاجی عەلی، برای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەمە جەزا)یه، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2018)ەوە نیگەرانە و لەگه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ماڵەوە دانیشتووە و كاری سیاسی ناكات.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو چەکدار دەردەکەون هێرشدەکەنە سەر نەخۆشخانەیەک و یەکێک لە چەکدارەکان لە پزیشکێک دەدات. رووداوەکە لە شاری هەولێر ڕوویداوە و تاوەکو ئێستا هێرشکەرەکان دەستگیر نەکراون. دەقی راگەیەنراوەکە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر، لێرەوە جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدوستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن. د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ١٥-١٠-٢٠٢٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی چۆڵكردنی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیان و باره‌گاكانی تری پارتی له كه‌ركوك بڵاوبووته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه، عه‌دنان كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به باڵكێشی وت: "تائێستا هیچ بڕیارێكمان پێنه‌گه‌یشتووه و ئێمه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینیومانه و گوێبیستی بووین. وتیشی: "به‌ڵام دانوستان هه‌یه و ڕه‌نگه ده‌نگۆی چۆڵكردنی باره‌گاكانیشمان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌چاودێریی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال." ئاشكراشی كرد، "كه ساڵی 2018 له‌كاتی دانوستانه‌كانیان له به‌غدا، پرۆژه‌یه‌كی 4 خاڵییان داوه‌ته به‌غدا و "خالید شوانی"ش نوێنه‌ری یه‌كێتی بووه له كۆبوونه‌وه‌كه و پرۆژه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و له‌وێ په‌سه‌ندیان كردووه و بووه‌ته پرۆژه و ڕوئیا و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كورد بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دواتر دانوستانه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ستێنران." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه پێشتر له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقیش گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕیاربووه ڕۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو باره‌گاكانیان چۆڵبكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌مه‌به‌ست ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان تێكداوه و نه‌یانهێشتووه جێبه‌جێبكرێت." له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتووی عێراقه‌وه، وتی: "نازانین تا ئه‌وكاته چی ڕووده‌دات، به‌ڵام ئێمه پێمان باشه دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا بكرێت و هاوشێوه‌ی شنگال "پێش هه‌ڵبژاردن"، ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سێ ڕۆژ پێش ئێستا كارگوزارێكی په‌رله‌مانی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه و دواتر په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه‌و و خۆی ڕاده‌ست كردوون. هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ باڵكێش پشتڕاستكرده‌وه و به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "هه‌واڵه‌كه ڕاسته و له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه له‌لای پۆلیس ڕاگیراوه و لێكۆڵێنه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه." تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرد، وتی: "تۆمه‌تباره‌كه پێشتر له به‌شی كتێبخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كاری كردووه، به‌ڵام ئێستا كارگوزار (چاییچی)یه له په‌رله‌مان و سێ ڕۆژ پێش ئێستا به چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه." وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع. م)ه و خه‌ڵكی كه‌ركوكه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كورانی مه‌خموری هه‌ولێره و هاوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (ش. ح)"یه و به ڕه‌گه‌ز توركمانن. باڵكێش به‌دواداچوونی زیاتری كرد و له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، "كه له كه‌یسه‌دا پۆلیس و ئاسایش پێكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه."