Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
31-07-2025

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی

هەولێر، هەرێمی کوردستانGOV.KRD) — ) وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی. دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان. خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی شارهاوڵاتیهاوبەشهەولێر1,458,000380,000سلێمانی976,500257,000دهۆک288,00079,000کۆی گشتی2,722,500716,000 هەرروەها، زیاتر لە 2,517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە. خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی شارژمارەی مۆلیدەکەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانەهه‌ولێر1,734300,000سلێمانى51890,000دهۆك26546,000كۆى گشتى2,517436,000 حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخەنوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان. مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14ـی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنیپڕۆژەکەی دەرکرد. تاوەکو کۆتاییی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات. ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە: ● هەولێر:ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:● مامزاوە, قەتەوی, کازیماوە, توڕەق, عەرەبکەند, کانی قڕژاڵە, قەریتاغ, بەستۆڕە, پیرمام, مەلا ئۆمەر, شێخەشال, بەحرکە, کەسنەزان, شا عومەر, پیرڕەش, گەزنە, بەرد حوشتر, دارەبەن, شاخۆلان, شەمامک, قۆریتان, باقرتە, ماستاوە, قوشتەپە, دەلاگوڵی سەروو و خواروو, قوچە بلباس, مورتکەی گەورە و بچووک, بێستانەی گەورە, قوشتەپە, مەخمور, دیبەگە, تۆپزاوە, چالووکی بچووک, خەبات - کەڵەک, ساتور, شامەمار, کەورگۆسک, گەینج ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی: ● شادی, بەهاری نوێ, نازناز, بەختیاری, سەربەستی, کورانی ئەلبان, ڕزگاری, کوردستان, بەهار, کرێکاران, ئازادی, ماجیداوا, ڕاستی, نیشتیمان, ڕاپەڕین, نەورۆز, ماردین, زانیارى, تەعجیل, عەرەب, منارە, ژیان, تەیراوە, مستەوفی, سەلاحەدین, کوران عەنکاوە, عەنکاوە, شۆڕش, کانی, نوسەران, کوێستان, خانەقا, شەهیدان, سەیداوا, سێتاقان, کۆماری, ڕوناکی, پزیشکان, مەنتکاوە, مەهاباد, زانکۆ, حەمرین, شارەوانی, ئیسکان و موفتی, کارێزان, باداوا, مامۆستایان 1&2, خەبات, منارە 1&2, چوار چرا, زانایان و هەڤالان, سەروەران, چنار, برایەتی, خانزاد, ناوچەی پیشەسازی سەفین و باکوور, ڕاپەڕین, گوڵان 1, گوڵان 2. بێتواتەی نوێ, هەولێری نوێ, هێوا سیتی, حەسارۆک, ڕۆژهەڵات, نەورۆز سیتی, فلۆریا سیتی, ئەندازیاران, قەرەبۆ, لاوان, ئاشتی, شاری هیران, فەرمانبەران, جادەی کۆنی بنەسڵاوە, زۆنی بنەسڵاوە, دارەتۆ, زەیتون, ڕۆشنبیری, گردجوتیار, پیرزین, زۆنی شاری زێرین.________________________________________● سلێمانی:ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:● گوڵەباخ و خوار نەخۆشخانەى شۆرش, گەڕەكى كانياو, گەڕەكى كازيوە, گەڕەكى كازيوە نزيك ووێستگەی كازيوە, كۆمپانياى نەوزاد - بەشى 2, پڕۆژەى ئاو و زانكۆى گەشەپێدان, كۆمپانياى نەوزاد , گەڕەكەكانى نزيك مزگەوتى فەجر, خوار بەرزاييەكانى قەيوان, بەرامبەر ديلان ستى , ديلان سيتى, كۆمپانياى بيابان نزيك عباس باراوى, قڕگەى كۆن, قڕگەى كۆن, خوار كۆمپانياى بيابان , بەشێكى كۆمپانياى نەوزاد, شێخ ئاباد نزيك بەنزينخانەى پێشەوا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا +كەنەسورە, كورد ستى, كوردسيتى 1, كوردسيتى 2, ديە سيتى, وڵوبە, لوبنان سيتى, صائب سيتى, كەنە سورە, ئەوين سيتى ( بەشێكى فيدەرەكە), چوارچراى نوێ + باڵامبۆ, فڕۆكەخانە, بەكرەجۆ, گەڕەكى گۆران, گوندى بابان, كۆسەى چەم, شنيار سيتى ( بەشێكى فيدەرەكە), زراعە داخلى كچان چاودێرى كۆمەڵايەتى, صناعەى بەكرەجۆ بەشێكى بەكرەجۆى كۆن, نەخۆشخانەى بەكرەجۆ غاباتەكە, دائيرەى زراعە ئاوارەكانى كەركوك, گوندەكانى عزيز ئاوا, خەليفاوا, كانى گۆمە, ناوچەى پيشەسازى, ئاوبارە, زانكۆى ئەمريكى, گەڕەكى مزگەوتى ئيحسان , گەڕەكى كۆسەى بان, دەروازە سيتى, سەيرانگاى نەورۆز+سيتى سينەما, گەڕەكى قلياسان, گەڕەكەكانى نزيك ووێستگەى سەرچنار, شەهيدانى سەرچنار, بازاڕى سەرچنار, ماڵەكانى نزيك ئوتێل ئەبوسەنا, پاك سيتى, گردى سەرچنار, باران سيتى, هەوارى شار, هەوارى شار خوار پاركى هەوار, گەڕەكى كانى بەردينە, مايۆركا سيتى, كانى حەمەوكانی پيرە, زەرگەتەى كۆن, گەڕەكى هەرەوەزى, گەڕەكى كانى كوردە, گەڕەكى لاى گردە بڕاوەكە, گەڕەكى نزيك مزگەوتى ئەحمەد دارتاش, گەڕەكى پشت مزگەوتى شێخ سەعيد, مەلا داود, هەوارى شار لاى دائيرەى خۆراك, هەوارى شار, تاڤگە, خێوەتە, گەڕەكى كانى كوردە, فەرمانبەران, زەرگەتەى كۆن, كانى سپيكە, هەوار +كانى سپيكە, تونێلى پێشڕەو, سەروەرى +زەرگەتەى كۆن, تجارى پردى كۆبانێ تا بەنزينخانەى بەختيار, كەڵەكن, كوردسات +سارداو, بەرامبەر گۆڕستانى كەڵەكن, سيتى تاوەر (بەشێكى فيدەرەكە), گەڕەكى كوردسات, تونێڵى پێشڕەو, گاردن سيتى, ڕۆژ سيتى + ئيمپايەر, گوندى ئەڵمانى 1 2 3, هەوارى شار, توە سپى , توە سپى تازە. ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:● بازاڕ مەولەوی, توی مەلیک, هەواری تازە, کازیوە 1, کازیوە 2, سەیوان, گۆیژەی نوێ و هەوارە بەرزە, توی مەلیک, عەلی کەمال و دارۆغە, شەهیدانی ئازادی و ئازادی, گۆیژە, ئیسکان, ئیسڵاح. ئازادی, شێخان, زۆنەکانی مەجید بەگ, ئیبراهیم ئەحمەد, هەواری تازە, شاری بروسک, شاری خەونەکان, گۆێژەی نوێ, مامەیارە.________________________________________● دهۆک:ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:● ماڵتا سەرێ, بۆتان, دهۆک مۆڵ, میدیا, ماسیک 1, ماسیکێ - پارکی دڵشاد سەعید, ماسیکێ - قوتابخانەی حەلیز, ماسیکێ ٢, ماڵتا خارێ, ناوچەی زانکۆی دهۆک, نزارکێ, پیشەسازی نزارکێ, شیندۆکخا, سێگرکا, حی شورتە, زاوا, قەسارە, ئالوکا, گاڤارکێ, کەڤلا, زرکا, ئیتیت, ئیتیتا نوێ, بێرێ بەهار, بێسرێ, ئیمینکی, ئاڤریکێ, گەلی کورتکێ ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:● بەڕۆشکێ, سەرهەڵدان, مەهمەدکێ, زۆزان, کانی مەهمەدکێ, خەبات، گرێ باسی, زانکۆی پۆلیتەکنیک, شاری کەیار, حەی مەلایان (KRO), مۆڵی دهۆک, پارکی ئازادی, ڕەزا ( حەی عەسکەری 2), زۆنەکانی گرێ سۆر, شاخکێ 1, ماڵتا 1, شاخکێ 2, زەری لاند, ماسیکێ 31 تەمووز 2025

هەواڵ
31-07-2025

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی چل و دوو ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان لە درێژایی ساڵدا كەم ڕۆژ هەن یادی كارەسات و تاوان و زوڵمێك نەبێ كە لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق دەرهەق گەلی كوردستان نەكرابێت. چل و دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی نۆ ساڵ هەتا پیرەمێردی نەوەد ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەكانی باشووری عێراقی كردن و لەوێ دڕندانە كۆمەڵكوژی كردن. ئەو تاوانە بەشێك لەو تاوانانە بوو كە بەسەر ڕۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و، كیمیانبارانكردنی هەڵەبجە و دەڤەرەكانی تری كوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری هاووڵاتیانی كورد. ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بوو عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بوو كە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن. بە داخەوە هێشتا هەندێ كەس هەن كە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن. دەبێ هەموو لایەك بزانن هەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە. لە یادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەم ڕۆژە سەختانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایك و ئافرەتە بارزانیانە هەیە كە ساڵانێكی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە. لەو یادەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و هەموو شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. مسعود بارزانی31ـی تەمووزی 2025

هەواڵ
31-07-2025

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییان

لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، يادی قوربانییانی کۆمەڵکوژی و تاوانێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی ئەنفالی هەموو کوردستانی بەدوادا هات. لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بازرانی دادەنوێنین و هەمیشە بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە. لە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوودا، دەڤەری بارزان چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنانی کوردستان و سووتان و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری بووەتەوە. بەڵام هەمیشە خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی ئەم دەڤەرە و کوردستان بەگشتی، بەشێوەیەکی قارەمانانە و لەخۆبردووانە، بەرگريیان لە کوردستان کردووە و خۆڕاگرانە، دوژمنان و نەیارانی کوردستانیان تێکشکاندووە. وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵ، پێویستە ئەرکی یاسایی و بەرپرسیاریەتيی دەستووریی خۆی بەرانبەر بە قوربانیيانی جێنۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و هەموو قوربانيیانی دەستی ڕژێمی پێشوو جێبەجێ بکات و چیتر مافەکانیان پشتگوێ نەخات. خەڵکی نیشتمانپەروەری كوردستان، هەرگیز ئەم تاوانانەیان لەبیر ناچێتەوە و دەبێت نەوە لەدوای نەوە، بزانن کە گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتەکانییەوە، قوربانییەکی زۆری لەپێناو پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و مافە ڕەواکانی داوە و هەرگیز دەستبەرداریان نابێت و بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبێتەوە کە هەوڵی داگیرکاری و دووبارەکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنی و تاوانەکانی ڕابردوو دەدەن. سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی جێنۆسایدی بارزانییەکان و گشت شەهیدانی کوردستان.  مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2025/7/31

هەواڵ
30-07-2025

ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، لە شەش مانگی ئەم ساڵدا لە دهۆک و سلێمانی 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون و زۆرترین رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکەش بەگشتی ئەو جۆرەیان بووە. بەپێی ئامارەکانی هۆبەی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە تەندروستیی دهۆک، ساڵی رابردوو 293 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە شەش مانگی ئەم ساڵیش 169 تووشبووی نوێ تۆمار کراون. لە سلێمانی بەگوێرەی ئامارەکانی یەکەی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، ساڵی رابردوو 647 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون، بەڵام لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 347 تووشبوو نوێ تۆمارکراون. خەرجییەکانی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک د. محەممەد عەبدولوەهاب، بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە سلێمانی گوتی، تێچووی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخی یەک 300 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام ئەگەر هەمان شێرپەنجە لە قۆناخی سێ یان چوار دەستنیشان بکرێت، بۆ 21 رۆژ 12 ملیۆن دیناری عێراقی تێدەچێت. بەگوتەی د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر گوتی، نرخی چارەسەرییەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەراورد بە ماوەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەم شێوەیەیە؛ لە ماوە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەکە؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلار. لە ماوەی قۆناخی دوو و سێی شێرپەنجەکە، ئەگەر پێویستی بە دەرمانی بایۆلۆژی و کیمیایی بێت؛ 20 بۆ 30 هەزار دۆلار. لە ماوەی قۆناخی چواری شێرپەنجەکە؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلار.

هەواڵ
30-07-2025

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی...

ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، ڕادەستی کۆمپانیای (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی دوا هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تەمموزی 2025 بوو لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و بە دواداچوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە پێی دوا بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم .سەرەتا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری، ڕاپۆرتێکی لەسەر پۆلێنكردنی داهاتە گشتیيەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی جۆری داهات و سەرچاوەکەی و بنەمای یاسایی وەرگرتنی خستەڕوو، کە مانگانە بە شێوازێکی ڕوون و شەفافانە، لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، پێشکەشی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە و بە بەردەوامیش لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری داراییشی وردبینی بۆ کراوە. وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە دا کە نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بۆ پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لەم داهاتانە، هاوکار بوون لە سەرخستنی کاری لیژنەکە و پشتبەست بە دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجەی سێ ساڵە، بە وردیی پێشنیاری هەرێمیان لەم بارەیەوە ئامادە کردووە. وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونیکردەوە کە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و ئەرکی وەزارەتی دارایی عێراقە کە لە بەرامبەردا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات. ئەنجومەنی وەزیران، دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و تيمی دیوانی چاودێری دارایی و دانوستان لەگەڵ بەغدا کرد بۆ ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و هەوڵ و کارکردنیان لەم بارەیەوە. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ئەو تێڕوانینەی وەزارەتی پەسەندکرد سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهاتەکان لە چوارچێوەی ئەو دەقە دەستووریی و یاساییانەی لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو. نوێنەرانی هەرێمی کوردستانيشی لە لیژنە هاوبەشەکە لەگەل حکومەتی فیدڕاڵ ڕاسپارد کە گفتوگۆی ئەم تێڕوانینە لەگەڵ هاوتاکانیان لە لیژنەکە بکەن، تا وەکوو لە نزیکترین دەرفەتدا، دۆسیەی داهاتی نانەوتی یەکلایی ببێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارە هاوبەشەی لە بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و فیدڕاڵدا هاتووە. پاشان کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە بەر ڕۆشنایی دوا بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم خستەڕوو. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیای نەوتی بەرهەمهێنەری ئەو بڕە نەوتە دەگرێتە ئەستۆ کە بە گوێرەی بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بۆ مەبەستەکانی بەکارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم، تەرخان کراوە.ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان بەرهەم دەهێنرێت، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پابەندبوون بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و هەر لەم چوارچێوەیەش، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی مانگی حوزەیران و دواتریش مانگی تەمموز خەرج بکات هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق ، چونکە هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری بووە لە بارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی نا نەوتی و حکومەتی هەرێم پیشتیوانی سەرخستنی لەیەکگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولایە کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەند کراوە.

هەواڵ
30-07-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 7/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچە و پتەوکردنی هەماهەنگی و هاریکاريی ئەمنی و سەربازی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی.هەروەها جەخت لە پێویستیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن و کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵ
29-07-2025

گه‌نده‌ڵیەکی ته‌یف سامی ئاشكرا بوو

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، وەزارەتی دارایی عێراق، بە واژۆی تەیف سامی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی 10 فەرمانبەر بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران داوە، ئەمەش لە کاتێکدا گواستنەی ڕاژە لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە قەدەغە و نایاساییە. بەگوێرەی زانیاریەکان جگە لەو فەرمانبەرانە، 500 ئەندامی دیکەی حە*شدی شە*عبی گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە.  بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، نووسراوەکە لە فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کراوە، وەزارەتەکە ڕەزامەندیی خۆی نیشانداوە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی 10 فەرمانبەر لە چەند وەزارەتێکی جیاوازەوە بۆ سەر میلاکی ئەنجوومەنی نوێنەران. ئەم بڕیارە پێچەوانەی ماددەی (12)ـی بڕگەی چوارەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵییە بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025). یاساکە بە ڕوونی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران) و لەنێوان وەزارەتەکان قەدەغە کردووە، بەتایبەت ئەگەر ببێتە هۆی زیادبوونی مووچە و دەرماڵەکانیان. ئەم بەڵگەنامەیە لە فەرمانگەیەکەوە دەرچووە کە تەیف سامی، وەزیری دارایی، بۆ ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری گشتیی بووە. هیچ بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداریی ئەو تێناپەڕێت، ئەمەش پرسیاری جددی لەسەر دووفاقی لە جێبەجێکردنی یاساکاندا دروست دەکات. بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایگەیاند، هەر ئەو 10 فەرمانبەرە نین کە گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە، نزیکەی 500 ئەندامی دیکەی دەستەی حەشدی شەعبی ڕاژەیان بۆ شوێنی دیکە گواستنراوەتەوە. لە کاتێکدا هەزاران فەرمانبەر لە عێراقدا ئاواتەخوازن ڕاژەیان بۆ یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە بگوازرێتەوە بەهۆی بەرزیی مووچەکانیانەوە، بەڵام بەهۆی یاساوە ڕێگرییان لێدەکرێت، کەچی بە پێچەوانەوە، ڕێگە بۆ 10 فەرمانبەری دیاریکراو (کە لە نێویاندا یاریدەدەری پزیشکی و دەرمانساز و تەکنیکار هەیە) خۆش کراوە.

هەواڵ
29-07-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ ‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌ك...

ئەمڕۆ سێشەممە 7/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی. هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستیيانە بۆ سەر ژێزخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەنجامدەران. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
28-07-2025

ترەمپ هەرەشە لە پووتین دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا

سەرۆکی ئەمریکا، دوایین هۆشداری بە سەرۆکی رووسیا دا و رایگەیاند، تەنیا 10 بۆ 12 رۆژت لەبەردەمە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا. ئێران بە هۆکاری شکستهێنانی هەوڵەکانی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت و دەڵێت، ئێران لە رێگەی حەماسەوە دەستوەردان لە دانوستاندنەکاندا دەکات. رۆژی دووشەممە 28ی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سکۆتلەندا کۆبوونەوە و پرسی داهاتووی غەززە و جەنگی ئۆکراینا، کێشەی کۆچبەران لە بەریتانیا و چەندین پرسی دیکەیان تاوتوێکرد. دوا مۆڵەت بۆ رووسیا لەدوای کۆبوونەوەکەیان، ترەمپ و ستامەر قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد و سەبارەت بە جەنگی سێ ساڵ و نیوەی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، سەرۆکی ئەمریکا دوا هۆشداری دایە ڤلادمێیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و گوتی: "مۆڵەتێکی نوێی نزیکەی 10 یان 12 رۆژی دادەنێم کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات. هیچ پاساوێک بۆ چاوەڕوانیکردن نییە، ئێمە هیچ پێشڤەچوونێک بەدی ناکەین." سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە سزای لاوەکی بەسەر رووسیادا دەسەپێنین، رەنگە رێککەوتنێک بکەین، نازانم، بەڵام پووتین دەبێت رێککەوتنێک بکات. رووسەکان و ئۆکرانییەکان بێ هیچ هۆکارێک یەکدی دەکوژن."  سەرۆکی ئەمریکا جارێکی رەخنەی لە پووتین گرت و گوتی: "سێجار وا دەرکەوتووە کە نزیکین لە رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام لەناکاو مووشەکەکان ئاڕاستەی کیێڤ دەکرێن، ئەمە زۆر جار روویداوە و بە دڵم نییە." "جەنگی غە*ززە" ترەمپ لەبارەی جەنگی غە*ززە رایگەیاند، ناوەندی خۆراک لەو کەرتە دادەنێن بۆ هاوکاریکردنی فەلەستینییەکان و رێگری لە فراوانبوونی قەیرانی خۆراک و دیاردەی برسێتی لە غە*ززە. سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەرە" بەڵام دەشڵێت ئەوان "ئاڵنگارییان بۆ دروست بووە" بەهۆی ئەوەی هێشتا 20 بارمتە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن "ئەمە دۆخێکی زۆر قورسە. ئەگەر بارمتەکانیان نەبواویە، کارەکان زۆر بەخێرایی دەڕۆیشتن."  سەبارەت بە پلانی گەیاندنی هاوکارییەکان، ترەمپ رایگەیاند، بەریتانیا و وڵاتانی دیکەش، یارمەتیی ئەمریکا دەدەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی دابەشکردنی هاوکاری. ترەمپ دۆخی غە*ززەی بە "سامناک" وەسف کرد و گوتی: "پێویستە منداڵەکان تێر بکەین، بۆیە بڕێکی زۆر خواردنمان ناردووە. نیشانەکانی برسێتیی راستەقینە لە غەززە دەبینرێت."  ئەو دەڵێت قسە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوودا دەکات و ئەوان "چەندین پلانی جیاواز دادەنێن." لکیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە داهاتووی غە*ززە؛ رایگەیاند "بە دڵنیاییەوە حەماس ناتوانێت هیچ رۆڵێکی لە داهاتووی غە*ززە هەبێت،" گوتیشی "پێویستە بارمتەکان ئازاد بکەین و ئەمە بە خاڵی دەستپێک دادەنێین."  سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت کە دۆخی مەیدانی لە غەز*زە "بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت" و پێویستە هاوکاریی مرۆیی "بە خێرایی و بە بڕێکی زۆر" بگاتە کەرتەکە. "ئێران و حە*ماس" سەرۆکی ئەمریکا باس لە هۆکارەکانی شکستهێنانی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غە*ززە و ئێران بە هۆکاری نەگەیشتن بە رێککەوتن لەسەر غەززە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: "ئێران خۆی لە دوایین گەڕی دانوستاندنەکانی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لە قەتەر تێکەڵکردووە و پێموایە ئەوان دەستوەردان لەو دانوستاندنانەدا دەکەن فەرمانیان بە حەماس کردووە و ئاماژەیان پێداون و ئەوەش باش نییە."  سەبارەت بە مامەڵەکانی لەگەڵ ئێران لەدوای هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، ترەمپ گوتی: "ئەگەر ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە، ئەوا ئێمە خێراتر لە چاوتروکانێک لەنێوی دەبەین." هەوڵدان بۆ ئاشتیی جیهان ترەمپ باسی لەوە کرد لەماوەی ئەو شەش مانگەی گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، چەندین جەنگی خوێناوی و ناکۆکی جیهانی هێور کردووەتەوە و کۆتایی پێهێناوە، بەڵام هێشتاش لە هەوڵەکانی بەردەوامە. ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "ئەگەر من لێرە نەبوومایە، ئێستا شەش جەنگی گەورە لە ئارادا دەبوون. هیندستان شەڕی لەگەڵ پاکستان دەکرد. بینیتان دوێنێ چیمان کرد لەگەڵ کەمبۆدیا و تایلاند کە بازرگانیمان لەگەڵ دەکەن! لە کاتی رێککەوتنەکەدا گوتم، 'هیچ رێککەوتنێکی بازرگانی ناکەم، تاوەکو ئێوە کێشەکانتان چارەسەر نەکەن'. لە ماوەی 24 کاژێردا چارەسەرمان کرد."

هەواڵ
28-07-2025

کەسێک بە تۆمەتی جادوو کردن دەستگیر کرا

لە ئاکرێ کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادووی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانـی سیپە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەستاوە بە کردنی سیحر و جادوو بۆ ژنان و پیاوان بەمەبەستی لێکجیاکردنەوە و بەیەک گەیاندنیان. ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار ئەو کارەی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندین بەڵگە و سیحر و جادو دەستیان بەسەرداگیراوە. پۆلیسی ئاکرێ دەشڵێت، تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لەئێستاشدا بە پێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە

هەواڵ
28-07-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.شاندەکە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

هەواڵ
26-07-2025

مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ كارتێكی سیاسیی له‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر؛ ده‌شڵێت، به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق، مووچه‌خۆران مافی خۆیانه‌ به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. شه‌ممه‌، 26ـی ته‌ممووزی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"، كه پوخته‌یه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا به‌بێ هیچ دواكه‌وتن و كێشه‌یه‌ك وه‌ربگرن.  مه‌سرور بارزانی، هاوكات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌ كارتێكی سیاسی. ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ كارێكی قبووڵكراو نییه‌، چونكه‌ ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ داوه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، نابێت ببێته‌ به‌شێك له‌ ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا، ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ مانگ دواكه‌وت و چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا مووچه‌ی مانگی ئایار له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ خه‌رج كرا. مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته‌ ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌.  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه‌، بریتییه‌ له‌ ڕێككه‌وتن له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی. گوتیشی، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ یاسای نوێی نه‌وت. تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ولێر هه‌وڵ دەدات له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.  مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌زانن چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام به‌ باشی ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق له‌ هه‌ماهه‌نگیدایه‌.  له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌، هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوكات سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه‌ و ئێران ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕیاز زۆر باشن و مێژوویین، هاوكات هه‌ولێر ڕێز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران و وڵاتانی دراوسێی ده‌گرێت و نایه‌وێت ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌ وڵاتانی دراوسێی و هاوكات به‌شێكیش نه‌بووه‌ له‌ كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.  له‌ باره‌ی سووریاوه‌ش، سەرۆک وەزیران گوتی، پێویسته‌ دیمه‌شق ده‌رگا به‌ ڕووی كورددا بكاته‌وه‌ و داواكارییه‌كانی كوردی سووریا جێبه‌جێ بكات.

1 2 ... 98 99 100 ... 1143 1144