كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شاره‌زایه‌كى ته‌ندروستى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان به شاراوه‌یی له نێو كۆمه‌ڵگا بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، كه‌یسى تراژیدى تێدایه. چالاك محێدین، پسپۆر له بوارى شیكارىی (DNA) له په‌ره‌ى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك خۆى باسى له‌وه كردوه ماوەیەکی زۆرە بەردەوام پەیوەندی ئەکرێت بە شاراوەیی، کە کەسی تووشبوویان ھەیە بە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان، کەیسی تراژیدی زۆرن، کەیس ھەیە توشبووەکە ھەرکاتێک بکەوێتە ژێر دۆخی دابڕان لەو ماددەی ئەیخوات له دایک و باوک و براو خوشکەکانی ده‌دات. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، کەیس ھەیە دەستدرێژی سێکسی کردووه‌تە سەر ئەندامێکی خێزانەکەی خۆی، هه‌روه‌ك ده‌شڵێت، کەیس ھەیە پارەو ئاڵتونی ماڵی خۆی دزیوە بۆ کڕینی ئەو ماددانە. چالاك محێدین، باسى له‌وه‌شكردوه، کەیس ھەیە شەو لە خەودا ھەوڵی خنکاندنی باوکی خۆی داوە، تەنھا لەبەرئەوەی باوکی ناتوانێت بەردەوام ئەو بڕە پارەیەی کوڕەکەی ئەیەوێت دابینی بکات. ده‌شڵێت: مانگی ١٢ی ساڵی پار ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسایەکی رەوانەی پەرلەمان کرد و لە لایەن لیژنەی پزیشکییه‌وە بانگھێشت کرام بۆ ھەڵسەنگاندن و ھەر گۆڕانکارییەک کە پێویست بێت، ئەوە بوو پرۆژە یاسایەکی زۆر باش دەنگی لەسەر درا، بەڵام بەداخەوە تا ئەم ساتە جێبەجێ نەکراوە.
بەڕێوبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕیگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/19 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پشکنینی کۆرۆنای بۆکراوە و دەرکەوتووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بڵاوبوونەوەی نوسراوێک بە ناوی سەرۆکی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه ڕەتدەکاتەوه. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی نووسراوێک بە ناوی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئۆكتۆبه‌ر، نووسینگەی ناوبرا و له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوكردنەوەی ئەو نووسراوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، "هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاویبكەینەوە، ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاویدەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییە." دەقی ڕوونكردنەوەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییەو هی ئێمە نییە. هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەش دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن. نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، "بۆ دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیى، بۆ ئەوانەىان كه تائێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێری تر، واتە تاوه‌كو کاتژمێر 12ی شەوى سێشەمە، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، درێژبکرێتەوە." وتیشی: "له‌پێناو ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه بە هەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لەئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و پڕیبكه‌نه‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه ئەوە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، داواشی له دەرچووانی قۆناغى دوانزەى ئامادەیی كرد، لە ماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلەبکەن له پڕکردنەوەی فۆڕمى زانکۆلاین." زانکۆلاین سیستمێکی ئه‌لکترۆنییە بۆ پێشکه‌شکردنی داخوازینامه بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینەوە، ساڵانە قوتابی ناوی لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی كوردستاندا دێتەوە و ده‌ست به خوێندن ده‌كات.
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/19، داعش لە تویتەر بە فەڕمی بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەکەی گوندێکی سه‌ر به ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك ڕاگەیاند. شه‌وی 17ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ گه‌نجی گوندی (شه‌وگێڕ)ی ناوچه‌ی شێخ بزێنی خواروو سه‌ربه ناحیه‌ی شوان به‌ناوه‌كانی (ئارام مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 32 ساڵ و پێشمه‌رگه، (به‌ڕێز مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، (پێشه‌وا عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك كوژران. لە دوای ڕووداوەکە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی: “ دوو برا و ئامۆزایه‌كیان، به‌مه‌به‌ستی ڕاوه گورگ له‌ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌سه‌رووی گوندی توڵكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوان ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون.”
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌میانی به‌شداری كردنی لە دەستپێكی هەڵمەتێكی تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك دەربارەی شێرپەنجەی مەمك كە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵه‌بانی وتی: " ژنان دیوە جوانەكەی دیكەی ژیانن". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19ی ئۆكتۆبه‌ر، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ژنان كە دایك و خوشك و هاوژین و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن." قوباد تاڵەبانی لە پەیجی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك ئه‌وه‌شی نوسیوه: "لە ئێستادا ڕێگاکانی چارەسەر زۆرن، بە هەوڵ و لێبڕانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئەم مانگە كە تایبەتە بە ھۆشیاركردنەوەی خەڵک لەبارەی شێرپەنجەی مەمكەوە، بە چیرۆكی خاتونێكی جەنگاوەر و بەخشندەی ناساندین کە بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووە، ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە لە نەخۆشخانەی هیوا بە سەرسامی و سوپاسەوە ئامادەی دەستپێشخەرییەكەی بووین."ئاشكراشی كردووه، "ھێڤی خان لە جیاتی ئەوەی چۆک بۆ شێرپەنجە دابدات، پرچەکانی خۆی کردە فڵچە و کۆمەڵێک تابلۆی هونەری پێ نەخشاند و ئەمڕۆش داهاتی تابلۆ ڕەنگینەكانی بەخشی بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کە هێشتا لە قۆناغی بەرگریدان، خوازیارم هەموومان ئیلهام لە كۆڵنەدان و گیانی بەرزی هاوكاری و هەستی مرۆڤدۆستانەی ئەو وەربگرین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاندووه، "دەبێت سەرجەم فەرمانبەران لەکاتی دەوامدا دەمامک ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری کارگێڕیی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و هیچ هاوڵاتییەکیش بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەکەوە. دەقی راگەیاندراوەکە: یەکەم: پارێزگاری هەولێر، بڕیاریدا بەدابینکردنی ١٠٠هەزار (دەمامک) لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر، بۆ بەشێک لەدام و دەزگاکانی پۆلیس و هاتوچۆ و فەرمانگەکان، کە لەبەیانییەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. دووەم: هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قۆناغەدا مەترسیدارە و لە تەشەنکردن دایە، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن بەگشتیی و بەتایبەتی بەستنی (دەمامک). سێیەم: سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان (مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت، دوکان) ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەستانی (دەمامک) بۆ کرێکاران، خاوەن دوکان، فرۆشیاران، ئەو هاوڵاتیانەشی سەردانیان دەکەن، بەپێچەوانەوە تیمەکانی قائیمقامیەت و ناحییە و شارەوانییەکان راسپێردراون هەرشوێنێک پابەند نەبێت، بەپێی بڕیاری لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. چوارەم: داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئایینی و یەکیتی زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک رێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان. پێنجەم: کۆبوونەوە وێڕای ئەوەی یادی پڕ شکۆی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) (د. خ) بەرز و پیرۆز نرخاند، تەئکیدی لەوەکردەوە کە هەولێری پایتەخت ساڵانە بەجیاواز لە هەموو جیهان، پێشەنگ بووە لە پێشوازيی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، (محەمەد) دروودی خوای لێبێت و بەشانازییەوە ئەو یادە مەزن و پڕ شکۆیەی بە رێورەسم و شێوە و شێوازێک کردووەتەوە کە لە ئاست گەورەیی یادەکە بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە، بەپشت بەستن بە فەتوای لێژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەین، تەنها بە رازاندنەوە و دروشم و پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنە بەرز رابگرن، هەموو جۆرە گردبوونە و کۆبوونەوەیەکی فراوان و رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود لە(مزگەوت، تەکیە، ناو سەنتەری شار، ژێر قەلات) و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەناچێت و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەبۆنەیەوە ئەنجامنادرێت. شەشەم: سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە دەبێت (دەمامک) ببەستن، هەر فەرمانبەرێک لەکاتی دەوام (دەمامک) نەبەستبێت رێکاری کارگێری لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، هەروەها هیچ هاوڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەک. حەوتەم: داوا لەسەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنوری پارێزگاکەمان و کەسوکارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی رۆڵەکانیان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان، رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن. هەشتەم: هاوڵاتیان و هاوشاریانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و ژمارەی گیان لەدەستدانی ئازیزان و مردن بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەزیادبووندایە، بۆیە ئەگەر رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێنەکرێت، دۆخەکە لەوەی کە هەیە سەختتر دەبێت، ئەوکات بەناچارییەوە دەبێت بیر لەڕێگای توندتری دیکەی خۆپارێزی بکەینەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی بەغدا ڕایگەیاند، "هەوڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو منداڵەی كه له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه فڕێدرانه ناو ڕووباری دیجلەوه بەردەوامە و ئەو ده‌نگۆیه‌ی لەبارەى دۆزینەوەیانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕاست نییه." ده‌شڵێت، "تاوه‌كو ئێستا لەسەر ڕاسپاردەی عوسمان غانمیی، وەزیری ناوخۆ، تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان به شوێن تەرمی ئەو دوو منداڵەدا." باسی له‌وه‌شكرد، "كه گەڕان بەردەوامە و ئەوەى لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە لەبارەى دۆزینەوەى تەرمەکانیانه‌وه ڕاست نییە و ئەو وێنەیەش كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەوان نین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕۆژنامه‌ی (نه‌وژین)، ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسه‌كانی ژنان بوو له گه‌رمیان، له كۆتایی ساڵی (2016)ه‌وه تائێستا، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی (ڕادیۆی ده‌نگ)، به پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی دیموكراسی ئه‌مریكی ده‌رده‌چوو، به‌ڵام دواجار به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌وه، داخرا. ئازاد عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كانی ڕادیۆی ده‌نگ به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "دوای چوار ساڵ له ده‌ركردنی و گرنگیدان به پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان له گه‌رمیان، له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی نه‌وژینه‌وه، دواجار به كاریگه‌ریی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری ڕۆژنامه، بڕیارماندا ڕۆژنامه‌كه دابخه‌ین و به‌ڕێگایه‌تی تر به‌رده‌وامیی پێبده‌ین." وتیشی: "له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌ركردنی نه‌وژینه‌وه توانرا، چه‌ندین كه‌یسی هه‌مه‌جۆری تایبه‌ت به پرسه‌كانی ژنان بكه‌ینه باس و خواستی ژنانی گه‌رمیان و له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنی پانێڵ و وۆركشۆپ و به‌دواداچوونه‌وه، به‌شێك له‌و كه‌یسانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كانی ژنان له گه‌رمیان، بگه‌یه‌نینه چاره‌سه‌ر." سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له داهاتوو به چی ڕێگایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن، ئاشكرای كرد، "كه پلانیان هه‌یه له‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی پرۆژه‌كه‌یان سه‌رپێ بخه‌نه‌وه و جیاوازتر له ڕابردوو، گرنگی به‌و پرسه بده‌ن كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌كه‌ی له‌پێناودا ده‌رده‌چوو." ڕادیۆی ده‌نگ، ڕادیۆیه‌كی لۆكاڵیی ئه‌هلیی ئازاده له گه‌رمیان، ماوه‌ی 10 ساڵه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی كه‌لاره‌وه دامه‌زراوه و به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ به‌رده‌وام بوون، پشت به داهاتی ڕیكلام و ته‌مویلی سندوقی نیشتیمانیی دیموكراسیی ئه‌مریكی ده‌به‌ستن، ئه‌م ڕادیۆیه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كه‌وه، كه له كه‌سانی "شاره‌زا" پێكهاتوون، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پرسه‌كان كارده‌كه‌ن، تائێستاش چه‌ند جارێك داخراوه و جارێكیش تاڵانكراوه.
لە هەرێمی کوردستان، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە 1032 تووشبووە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٦) ١. پشکنین: (٦٦٧٠ پشکنینی نوێ)(٢١٠٢ هەولێر)(٩٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)(٣٤١٢ دهۆك)(٥٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (١٠٣٢ تووشبووی نوێ)(٣٢٦ هەولێر)(٢٤٣ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)(٤٠٦ دهۆك)(٢٩ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٢٤٩ چاکبوون)(١١٤ هەولێر)(١٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(٦٥ دهۆك)(٢٦ هەڵەبجە)٤. مردن: (٢٦ مردن)(٦ هەولێر)(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)(٤ دهۆك)(٣ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٥٧١٢٣٥ (٢٠٥٢٠٠ هەولێر، ١٣٤٦٨٨ سلێمانی، ٢٢٦٣٥٤ دهۆك، ٤٩٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٦٢٧٣٥ (٢٢٦٠١ هەولێر، ١٩٩٣٦ سلێمانی، ١٨٠٤٣ دهۆك، ٢١٥٥ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٧٨٣٣ (١٦٣٩٧ هەولێر، ١١٢٠٤ سلێمانی، ٨١٩٨ دهۆك، ٢٠٣٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٢٧١٥ (٥٥٥٨ هەولێر، ٧٦٤٢ سلێمانی، ٩٤٦٢ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)مردن ٢١٨٧ (٦٤٦ هەولێر، ١٠٩٠ سلێمانی، ٣٨٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زۆرترین ژمارەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا تۆمارکراوە. تا ئێستا زۆرترین ژمارەی کۆڕنا لە هەرێمی کوردستان لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تۆمارکرا ... بەداخەوە لەبەر پابەندنەبوون بە مەرجەکان و ڕێنماییەکانی تەندروستی، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون و مردن بە نەخۆشی کۆڕۆنا زیاتر دەبێت. وەزارەتی تەندروستی 2020/10/19
لە سنووری ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، شێرێک بینراوە و هێزە ئەمنیەکانیش هەوڵدەدەن بیدۆزنەوە. ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە باڵکێشێ راگەیاند، لە گوندی چاڵەڕەشی نزیک بەردەقارەمان لە ناحیەی بازیان، شێرێک بینراوە و ترس و دڵە راوکێی لەنێو دانیشتووانی گوندەکاندا دروستکردووە. وتیشی" هێزە ئەمنیەکان بە فڕۆکە بەدوایدا دەگەڕێن، ئەگەر بدۆزرێتەوە، دەیگوازینەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست".