كاروان كه‌لاری/باڵكێش تائێستا نزیكه‌ى 30 ملیۆن م2 زه‌وى پاكنه‌كراوه له مین هه‌یه و وته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى مینى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، "كارى چه‌ندین ساڵى پێویسته بۆ پاككردنه‌وه‌یان." ئاكۆ محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى مین له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: "پێشتر زیاتر له 60 ملیۆن م2 زه‌وى پاكنه‌كراوه له مین له گه‌رمیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 60% پاككراوه‌ته‌وه." ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "به‌پێى ڕوپێوییه‌كانى ئه‌وان، تائێستا نزیكه‌ى 30 ملیۆن م2 كێڵگه‌ى مین، یان زه‌وى پاكنه‌كراوه له مین هه‌یه، كه كارى پاككردنه‌وه‌یان چه‌ندین ساڵى پێویسته."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەمەبەستی گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات و قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، حكومه‌تی كه‌نه‌دا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار پەنابەر وەربگرێت. حكومه‌تی كه‌نه‌دا، ڕایگه‌یاند، "ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم کۆچبەر وەردەگرێت بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە کە سنورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون، بەڵام پلانی فراوانی بۆ ساڵانی داهاتوو هەیە." وتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌ین لە ساڵی 2021 دا دۆخه‌كه ئاسایی ببێتەوە، ئێمه‌ش پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وڵات." ئەمساڵ، بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانه‌وه، ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران توانیویانە بۆ ئەو وڵاتە کۆچ بکەن، بەتایبەت لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2020دا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كاتژمێر 2:51 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.6 پله‌ی ڕێخته‌ر شاری ئیزمیری توركیای هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه، زیاتر له 20 بینا و باڵه‌خانه ڕووخان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی باری به‌په‌له‌ی توركیا ڕایگه‌یاند. "ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌ئێستادا 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 709 كه‌س و ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره." وەزیرى تەندروستى تورکیا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیوویه‌تی: "38 ئۆتۆمبیلى فریاگوزاری و 35 تیمى پزیشکى و کۆپتەر ڕەوانەى شوێنى بومەلەرزەکەی ئیزمیر کراون، پارێزگارى ئیزمیریش ده‌ڵێت، نیمچە تسۆنامییەک دواى بومەلەرزەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە، کەسێک برینداربووە." باسى لەوەشکردووە، "بیناکانى دورگەکە زیانیان بەرکەوتووە، چونكه بومەلەرزەکەش بەهێزبووە و بۆ ماوەیەک بەردەوام بووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ژماره‌یه‌ك ڕێكارى نوێی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌بێ ئه‌وه‌ى جێگاكانیان دابخات "بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"ى قه‌ده‌غه كردووه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌باره‌ى ڕێكارى نوێ بۆ ڕێگرى له ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد، كه یه‌كێك له‌و بڕیارانه قه‌ده‌غه‌كردنى بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان جەختکردنەوەیه لە خۆپارێزی تەواو، بە جۆرێک پابەندکردنی ھاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەکان و تەواوی فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگە حکومییەکان بە بەکارھێنانی دەمامک و ڕەچاوکردنی دووری نێوان. هه‌روه‌ك بڕیاردراوه كه هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى له‌ڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینییه‌وه ئەنجامبدرێت و لیژنە تایبەتمەندەکان گەڕان و چاودێرییەکانیان چڕبکەنەوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنکارەکان لەلایەن کاسبکاران و خاوەنکارەکانەوە بگیرێتەبەر.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، به‌رپرسیارێتی له‌ناوبردنی بۆری نه‌وتی بۆتاشی هه‌رێمی باگۆكی سه‌ربه شاری مێردین‌ی باكوری كوردستانی گرته ئه‌ستۆ. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، ڕاگه‌یندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، "ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه هێزەکانمان لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناوچووە." دەقى راگەیەنراوەکە: هێزەکانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرواری ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا بێئەنجام کۆتایی پێهات. هێرشە ئاسمانیەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیە؛ -٢٤ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆکە جەنگیەکانی گوندی یەکمالەیان بوردومان کرد. -٢٤ی تشرینی یەکەیم لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە ناوچەی کۆلتێی سەر بە هەرێمی خواکورک خەڵکی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران کرا. تۆپباران و بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی خەڵکی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانیان لەناو چوون و زیانێکی زۆر مادیان بەرکەوت. -٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتکی بوردومان کرا. -٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان کرا. -٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا. -٢٧ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی کانی ئۆهران بوردومان کرا. -٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە کانتی کۆنترا بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا. -٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەک ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان رۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان کران. ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا "بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات". حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن". ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
كاروان كه‌لای/ باڵكێش كاتژمێر 2:51 خوله‌كی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند و به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانیش تائێستا زیاتر لە 20 باڵەخانە لە ئیزمیر داڕوخان.پارێزگاری ئیزمیر لەبارەی زیانەكانەوە، وتی: "هێشتا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە لەبارەی زیانه گیانی و ماددییەكانەوە، به‌ڵام دەچینە ناوەندی ئیزمیر بۆ ئەو شوێنەی كه بینا و باڵەخانەكانی لێ ڕوخاون، دواتر زانیارییەكان هەرچییه‌ك بێت، بڵاویدەكەینەوه."به‌پێی ئاژانسه بومه‌له‌رزه‌زانییه‌كانی توركیا، گوڕی بومەلەرزەكە 6.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و هێندە بەهێز بووە لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەكی تری توركیا هەستیان پێكردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 26ی ئه‌م مانگه، حیزبی به‌عسی عێراق، مردنی (عیزه‌ت دووری)، جێگری پێشووی سه‌دام حوسێن و ئه‌مینداری حیزبی به‌عسی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، "كه عیزه‌ت دووری، كۆچی دوایی كردووه." سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕۆژنامه‌ی (اخبار الخلیج)ی به‌حره‌ینی بڵاویكرده‌وه، "كه عیزەت دووری، جێگری سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر مردووە و دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه و لە شوێنێكی نزیک لە قەزای دۆری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بەخاكیان سپاردووە." له‌وباره‌یه‌شه‌وه، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، "عیزه‌ت دووری، له هه‌ولێر نه‌مردووه و ئه‌و بابه‌ته "بنه‌مای نییه و دووره له ڕاستییه‌وه." عیزەت ئیبراھیم دووری، لە 1ی تەممووزی 1942 لە ناوچەی دووری سەربە پارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە و تاوه‌كو ساڵی 2003 جێگری سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق بووه، پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش وەکو ئەمینداری گشتی حزبی بەعس خۆی ناساند.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 2 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە."هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 532 توشبوو چاكبوونەتەوە و 25 توشبووش گیانیان لەدەستداوە." به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا لە هەرێمی كوردستان، 75 هەزار و 336 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 42 هەزار و 608 كەس چاكبوونەتەوە و 2431 كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش قوسەی یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاند: "لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای قوتابخانه‌كان بكرێنەوە." وتیشی: "پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەشه‌وه، بەشێكی لەناو قوتابخانه‌كان و بەشەكەی تریشی بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵیان داوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە به‌رمه‌بنای له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات."
تائێستا له ئه‌مریكا 80 ملیۆن و 636 هه‌زار و 879 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوه، كه بڕیاره رۆژی 3ی11 به‌ڕێوه‌بچێت. ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كالیفۆرنیا و تێكساس، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ن كه زۆرترین ده‌نگی تێدا دراوه، كه نزیكه‌ی 91 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا داوایان كردووه له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگ بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له زانكۆی فلۆریدا، ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته له‌ڕێگه‌ی پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنای نوێوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر تویتێكی كردووه و ده‌ڵێت: "ئیدانەی ئه‌و کاره تیرۆریستییه ده‌که‌م، که له شاری نیسی فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا، کە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی کرده ئامانج و گیانیان لەدەستدا." ده‌شڵێت: "سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزان و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌که‌م و له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم." ئه‌م هاوخه‌مینامه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیسی فەرەنسا كه‌سێك بە چەقۆ هێرشیکردەسەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی تریش برینداربوون، هاوكات، هەر دوێنێ، لە شاری جەدەی سعودیە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی فەرەنساو پاسەوانێکی کونسوڵخانەکە بریندارکراو پۆلیسی سعودیە ڕایگەیاند، كه هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوه‌كه.