Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
31-10-2020

نێچیرڤان بارزانی: نه‌جمه‌دین كه‌ریم تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كو...

كاروان كه‌لاری/باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی دكتۆر "نه‌جمه‌دین كه‌ریم"، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "نه‌جمه‌دین كه‌ریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له‌ كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى بارزانيى نه‌مردا، دڵسۆزانه‌ خزمه‌تى كرد. لە ئەمه‌ریكا وەك پزیشكێكی كارامه‌ كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت." ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه‌: كۆچی دوایيی د. نەجمەدین كەریم، بۆ ئێمە و بۆ گەلی كوردستان هەواڵێكی خەمناك بوو. پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم پێشكه‌ش بە هاوسەر و منداڵەكانی، كەسوكار و خزمانی و خەڵكی كەركووك و گەلی كوردستان دەكه‌م، هاوخه‌ميانم. د. نەجمەدین كەریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له‌ كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى بارزانيى نه‌مردا، دڵسۆزانه‌ خزمه‌تى كرد. لە ئەمه‌ریكا وەك پزیشكێكی كارامه‌ كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت. هۆگری و پابەندییەكی بێسنووری بۆ شارەكەی، كەركووك هەبوو. دوای ئەوەی بووە پارێزگار، زۆر كاری گرنگی خزمەتگوزاری بۆ كه‌ركووك ئه‌نجام دا، دووركەوتنەوەشی لە كەركووك بە شێوەیەكی نائاسایی و بارودۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه‌، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستكردبوو. د. نەجمەدین دڵسۆزی كوردستان و نەتەوەكەی بوو، لەبەر ئەوەش پەیوەندییەكی زۆر فراوانی لەگەڵ خەڵك و هێز و لایەنەكانی كوردستاندا هەبوو، به‌تايبه‌تى سه‌رۆك بارزانى و خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، بۆ هه‌موو ئەو ئەركانەش ئاماده‌ بوو كه‌ بەهۆی ئەو پەیوەندییە فراوانەیەوە دەكەوتنە سەرشانی. خەبات و دڵسۆزیی د. نەجمەدین كەریم لە بیری ئێمە و هەموو دۆست و ئاشنایانی و خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمینێتەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 31/10/2020

گشتی
31-10-2020

ئایا كریستیانۆ بەشداری یارییەكەی سپێزیا دەكات؟

مەسعود حەسەن/باڵکێش ئەندریا پیرلۆ ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتووس هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت بە چاكبوونەوەی تەواوەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19). كریستیانۆ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی 19 ڕۆژ لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كرد، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار بەشداری لە مەشقەكان دەكات پێگەی توتو سپۆرت ئاشكرای كردووە، بەشداری كردنی كریستیانۆ لە یاری سبەی بەرانبەر یانەی سپێزیا مسۆگەر نیە، سەرەڕای ئەوەی لە هۆڵی وەرزشیی ماڵەوە مەشق و ڕاهێنانی كردووە و پارێزگاری لە توانایی جەستەیی كردووە، بەڵام پیرلۆی راهێنەر تا ئێستە بڕیاری كۆتایی نەداوە و نایەوێت سەركێشی بكات، لەبەر ئەوەی ماوەی سی َ هەفتە لە مەشقە بە كۆمەڵەكان دابڕاوە، بەشداری كردنی ناوبرا لەسەر دواین یەكەی مەشق و راهێنان وەستاوە.

هەواڵ
31-10-2020

فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە جۆری "سزنا کرفان 172" لە قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتووەتەوە خوارەوە. دەشڵێت، "لەکاتی ئەرکی ئاساییدا، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە ئاسمانی قەزای بەلەد لە ناوچەی سیدمحمد کەوتووەتە خوارەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كه‌ فڕۆكه‌وانێكی پێشکەوتووبووه‌ بەناوی (سەیف عاید) و شه‌هید بووه‌ و یاریدەدەرەکەشی ناوی عەلی ڕەسوڵه‌.

هەواڵ
31-10-2020

مه‌سرور بارزانی: نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕۆڵێكى گرنگیی لە ناساندنی پرسی کورد...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی "نه‌جمه‌دین كه‌ریم" پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بلاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو." ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه‌: به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ ، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت. د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی ، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو.  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆم له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 2020/10/31

هەواڵ
31-10-2020

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دهۆك فێنكترین شاری شاری كوردستانه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌لرزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 33 پلە و سلێمانى 33 پله‌ و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوک 33 پلە دەبێت. سبەینێش، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 33 پله‌ و سلێمانى 33 پلە و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوکیش 33 پلە دەبێت.

گشتی
31-10-2020

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو کەعبەدا

شۆفێرێک بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەی دەکات بەناو حەرەمی مەککەدا و لە دەرگای ژمارە 89ی کەعبەدا دەگیرسێتەوە. ئۆتۆمبێلەکە بە خیراییەکی زۆر بەنێو کەعبەدا دەڕوات و لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە خۆی لە کەس نەداوە، دوای گیرسانەوەشی هێزە ئەمنیەکان شۆفێرەکە دەستگیر دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەش دەبەنە دەرەوە. https://twitter.com/mediamakkah/status/1322285009479241728?s=20 https://twitter.com/mediamakkah/status/1322287152860930048?s=20

هەواڵ
31-10-2020

گەنجێكی زاخۆ لە ڕووباری "درینا"ی سڕبیا گیانی لەدەستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شەممە، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆچبه‌رێكی كوردی دانیشتووی زاخۆ به‌ناوی (ئاراس سەلیم) تەمەن 24 ساڵ لە کاتی پەڕینەوەی لە ڕووباری "درینا"ی سنوری وڵاتی سڕبیا و پێش گەیشتنی، گیانی لەدەستدا. ده‌زگای لوتكه‌ ده‌ڵێت، بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی لە دۆزینەوەی ته‌رمه‌كه‌ی کەسوکاری "ئاراس سەلیم" پەیوەندییان بە دەزگای لوتکەوە کردووە و دەزگاکەش هاوکاریان دەبێت لە دۆزینەوەی. ‎‎‎ساڵانە، سەدان کەس لە سەرجەم وڵاتان و دەیان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش لەڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستدەدەن.

هەواڵ
31-10-2020

بۆرییه‌كی غاز ته‌قییه‌وه‌ و 5 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی بریندارن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکى غازەوە لە نزیک یەکێک لە سەربازگەکانى حه‌شدی شه‌عبی لە پارێزگاى موسەنا، پێنج ئەندامى حەشد برینداربوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بۆرى گواستنەوەى غاز لەسەر ڕێگەى خێراى باکورى پارێزگاى موسەنا تەقیوەتەوە."  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ،بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکەوە پێنج ئەندامى حەشدی شه‌عبی برینداربوون، کە ئەرکیان پاراستنى یەکێک لە بارەگاکانى لیواى 44ى حەشد بووە و زیانى ماددیش بە بارەگاکە کەوتووە."

هەواڵ
31-10-2020

نەجمەدین کەریم کۆچی دوایی کرد

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە وڵاتی ئەمریکا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەجمەدین کەریم: (يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)) هاونیشتمانیانی ئازیز لە کەرکوک و کوردستان … بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك،ئێستا رۆژی ھەینی کاتژمێر ١١ەی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد. هاوکات ئاشکرای دەکەین، کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت ، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز. بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت. خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هەموو لایەك دەردەبرن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە خەمی تەندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین بوونە. (( إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)) نووسینگەی خوالێخۆشبوودکتۆر نەجمەدین كەریم٣١/١٠/٢٠٢٠

هەواڵ
31-10-2020

هه‌زار و 196 كه‌س له‌ سلێمانی به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دوای گفتوگۆ و دیراسەكردنی بارودۆخەكە، بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا دەدرێت." هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، "ئەمرۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دوای گفتوگۆ و دیراسەكردنی بارودۆخەكە، بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت." وتیشی: "سبەینێ یەكشەممە، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ھاندان و پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان." تائێستا 22 هه‌زار و 292 كه‌س له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش، 11 هه‌زار و 796 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  هەزار و 196 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

گشتی
31-10-2020

نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌ ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌ تائێستا، دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت: 100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 500 دیناره‌. 100 پاوەن بە 162 هەزار  دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هه‌زار  دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به‌ چوار هه‌زار و 700 دیناره‌. 100 لیرەی تورکی بە 15 هەزار و 400 دینارە

گشتی
31-10-2020

نرخی زێڕ به‌ ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تا ئاماده‌كرنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 283 ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 331 هه‌زار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 378 ھەزار دینارە.

1 2 ... 965 966 967 ... 1143 1144