كاروان كهلاری/ باڵكێش هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "تیمەکانیان لە هەڵمەتێکدا لەناو شاری هەولێر باندێکی سێ کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکردووە، کە لە ماوەکانی ڕابروودا ماتۆڕسکیلیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە." وتیشی، "تۆمهتبارهكان بەکارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەربوون و ئەو ماتۆڕسکیلانەیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە." باسی لهوهشكرد، "لە کاتی دەستگیرکردنیاندا چەند مەتۆڕسکیلێک و بڕێک ماددەی هۆشبەریان پێوه گیراوە و لهئێستاشدا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراون."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ یهكشهممه، 1ی تشرینی دووهم، دهستهی دهستپاكی ههرێمی كوردستان ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، دواى بهدواداچوونهكانى بهڕێوهبهرایهتى لێكۆڵینهوهى سلێمانى تایبهت، بڕه پارهیهكیان گهڕاندووهتهوه بۆ خهزێنهی گشتی. لهڕاگهیهندراوهكهدا ئاشكرای كردووه، كه پارهكه قهرزی كۆمپانیاكانه و بڕی (11.121.991.800) یانزه ملیار و سهد و بیست و یهك ملیۆن و نۆسهد و نهوهد و یهك ههزار و ههشت سهد دیناره.
مێژوو ماندوبونی بونی خۆم بەهیچ كەس نافرۆشمەوە، تەنها باس لە كۆتاییەكانی ساڵی (١٩٩٦) ئەكەم كە لە تەلفزیۆنی خاكەوە دەستم كرد بەكاری راگەیاندن لەگەڵ ژنێكی پراوپڕ لە میهرەبانی و خەمخۆر (هێرۆخان) خەمخۆر بۆ راگەیاندنی كوردی، بۆ هونەر، بۆكلتور، بۆ كەلەپور، بۆ مێ، بۆ ماڵ و خێزانی شەهیدان، بۆ وارسی ئەنفالكراوان، بۆ مناڵانی بێ سەرپەرشت و هتد. ئەمە نە موجامەلەیە، نە ماستاوە بەزمانە بازاڕیەكە، بەڵكو راستیەكە و ئەبێ هەموو یەكێتیەكان و خەڵكیش بزانێ. بەشبەحاڵی خۆم لەماوەی (٢٣) ساڵ خزمەتم لە بواری راگەیاندن لەدەزگای خاك و دواتر كوردسات نە لامداوەو نەخیانەتیشم كردووە، هەمیشەش وتومە (شێرە ژنێك) لە پشتمان بووە بە شایەتی زۆرێك لە هاوڕێیانم لەو دو دەزگایە، زۆر دڵسۆزانە و دور لە بەرژەوەندی تایبەتی كارم كردوە بە شایەتی نزیكترینەكانی هێرۆخان كە هەمیشە دەست خۆشی و ستایشیان كردوم، بێئەوەی تەنها بۆ ساتێكیش ماستاوو مجاملەم تێدا كردبێ و مێژوم شاهیدە.. كاتێكیش ئامادەكاری دەكرا بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی من یەكێك بوم لەو كۆمەڵە راگەیاندنكارو كادیرە دڵسۆزانەی كە بوێرانەو ئازایانە دەنگمان دەگەیاندە هەمو لایەك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كۆنگرەی گۆڕانكاری و ئازاد. هەرچۆنێ بو كۆنگرە كرا، بەڵام بریا هەر نەكرایە، ئەو ئومێدەی كە هەزاران دەنگدەرو كادیری یەكێتی هەڵیانچنی بو بۆ گۆرانكاری ریشەیی و رزگاركردنی یەكێتی لەدۆخی چەق بەستوو بە داخەوە لەبارچوو . بەچاوی خۆمان بینیمان ئەندامان چۆن هەڵبژێردران و كێ و چۆن بەرپرسیاریەتیان درایە و چ بەرپرسیاریەتێكیش!! ئێستاش لەیەكلاكردنەوەی هەندێ پۆستی ئیداری و حكومی لەسەر پشكی یەكێتی دوبارە یاریەكی ناشرین بەو كەسانە دەكرێ كەشایستەی ئەو پۆستانەن و لەجێیان كەسانی ناشایستە دادەنرێت لەگەڵ رێزم بۆ كەسانێك كە ئیستحقاقی خۆیەتی ..لیستێكی زەبەلاحی(CV) كاندیدەكان ئامادەكراوە كە ئەتوانم بڵێم ٪٧٠ كەس نایناسێ و نازانرێ كێن و ڵە ڕابردودا چ خزمەتێكیان كردوە، كەسیش لە كاندیدی ئەوی تر رازی نیە. سەرەتای نوسینەكەم بۆ باسی (هێرۆخان)م كرد؟؟ كاتێك لەدەزگای خاك دەستم كرد بەكاری راگەیاندن لەگەڵ ئەو خانمە هەتا نەخۆش كەوتنی و دوركەوتنەوەی لەكاری سیاسی و راگەیاندن ڕۆژێك نەمانبیست و نەمانبینی دەست بخرێتە بریارو كارەكانیەوە چونكە بەرای من حەكیمانە بڕیاری ئەدا بۆ كارو پۆست و بەرپرسیاریەتە گرنگەكان بێگومان هیچ مرۆڤێكیش بەدەر نیە لەهەڵە. بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین و روون هەستی پێ دەكرێ! ئەو كەس و لایەن و كادیرانەی لە رابردودا لەگەڵ ئەو خانمە كاریان كردووە (سزا) ئەدرێن بە دورخستنەوەو لەسەركارلابردنیان و بگرە زۆر جار سزاكە لەدەرگای تریش ئەدا .. دەپرسم ؟ ئەم سزایە لەپای چی؟ بۆ ؟ كێ شایستەی سزایە؟ بۆچی تەڕوو ووشك پێكەوە ئەسوتێندرێ؟ ئایا تاوانەكە تەنها لەگەڵ هێرۆخان بونە؟ وەك خۆم شانازی ئەكەم ئەگەر لەو جۆرە سزایە بدرێم دڵنیام هاورێیانیشم هەمان رای منیان هەیە، سزایەكی سەربەرزانەیە، قبوڵمە لەسەر ( گەندەڵی و دزی وخیانەت و سەنگەر گواستنەوە و دوفاقی و پێدانی زانیاری بەنەیاران و كۆمپانیاو بازرگانی ناشەرعی و هتد) سزا بدرێم بەڵام قبوڵم نیە لەسەر رقی شەخسی و لەبەرئەوەی رۆژانێك لەگەڵ ئەو خانمە بەرێزە كارم كردووە و تۆی سزادەر بەدڵت نەبووە! ئێستا بتەوێ تۆڵەم لێبكەیتەوە . چونكە پێم وایە مێژوی ئەو ژنە و خۆشم زۆر لەوە گەورەترە تۆی ڕقاوی بتوانی سزامان بدەی! لەبەرئەوە كاك و دادی سزادەر هەتا ئەتوانی سزا بدە تا ئەوكاتەی رقی تۆڵە سەندنەوەت دائەمركێتەوە..
بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، بۆ ماوەی مانگێک خوێندنی قوتابخانەکان ڕادەگیرێن. بەھۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زۆربوونی حاڵەتەکان لە نێو ناوەندەکانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت بۆ ماوەی مانگێک خوێندن ڕابگرێت.
لەئیتاڵیا تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا بۆ نزیکەی 32 هەزار کەس بەزربووەوە،نزیکەی 300 کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە.ئەم ئامارەش زەنگێکی مەترسیدار و ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە بۆ ئیتاڵیا و ئەوروپا. وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا رایگەیاند:"لە هەر 7 کەس کە لە رۆژانی رابردووەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، یەکێکیان تووشی کۆرۆنا بووە". تائێستا 680 هەزار کەس لە ئیتاڵیا تووشی کۆرۆنا بوون، 38 هەزار و 618 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، دووەم زۆرترین گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە . ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە بەریتانیا دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، هەروەها حکومەتی سلۆڤاکیاش بڕیاریدا پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم دانیشتووانی وڵاتەکەی بکات.
حازم جەعفەر/ باڵکێش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/1، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
حازم جەعفەر/ باڵکێش بومهلهرزهیهكی دیكه به پلهی 4.8 پله رێختهر شاری ئیزمیری توركیای ھەژاند. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/1، بومەلەرزەیەک بە پلەی 4.8 رێختهر و بهدوری 16 كیلۆمهتر لە شاری ئیزمیر ڕوویدا و تا ئێستا زهرهر و زیانهكان نهزاندراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەینی ڕابردوو، بەھۆ بومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی 6.6 پله رێختهر بوو، شاری ئیزمیری گرتهوه، تێیدا 43 كهس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 900 كهسیش برینداربوون.
حازم جەعفەر/ باڵکێش بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی لە هیچ نامەیەکدا داوای دوو ئیدارەیی نەکردووە. دەقی ڕوونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی: سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە. لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە. ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی31ـی تشرینی یەكەمی 2020
شاعیری ناوداری کوردستان جەلال مەلەکشا لە سنە کۆچی دوایی کرد. سمین چایچی، بە تۆڕی میدیایی باڵکێش وت " ئەم ئێوارە جەلال مەلەکشا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. جەلال مەلەکشا، لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لەدایک بووە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە، دواتر بەرهەمە ئەدەبیەکانی بە زمانی کوردی نووسیوە.
لە یەکەم ڕۆژی بڕیاردانی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، نەجمەدین کەریم، وەکو پارێزگاری کەرکووک، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی، بەر لەوەش، بە بڕیارێکی خۆی و رەزامەندی زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئاڵای کوردستانی لە سەر باڵەخانە حکومیەکان هەڵکردبوو، ئەمەش نەیارانی کوردی بە تەواوی لە خۆی تووڕەکردبوو. دوای ئەوەی ریفراندۆم بە سەرکەوتوویی تەواوبوو و کەرکووکییەکانیش وەکو هەموو کوردستانییەکانی دیکە بەشدارییان تێیدا کرد، لایەنە عێراقییەکان و بەدیاریکراوی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، دەستیان بە خۆ کۆکردنەوە کرد بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. سەرەتا تەنیا هەڕەشە هەبوو، پێشمەرگەش لە لووتکەی هێز و ورەدابوو، چونکە تازە کۆتایی بە داعش هێنابوو. حەشدی شەعبی زانی کە ناتوانێت پێشمەرگە بە ئاسانی بکشێنێتەوە، بۆیە پەنای بۆ رێککەوتنی ژێر بە ژێر برد لەگەڵ لایەنی کوردی. رێککەوتنیان کرد و کەرکووک رادەست کرا، بەڵام نەیانتوانی نەجمەدین کەریم بکوژن کاتێک حەشدی شەعبی بەرەو کەرکووک پێشڕەویی کرد، پێشمەرگە بەتەواوی هێزی خۆیەوە بەرپەرچی دایەوە، بەڵام لە ناکاو لیوای 102ی پێشمەرگە کە راستەوخۆ فەرمانیان لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ دەهات، کشانەوە و پشتی بەشێک لە پێشمەرگەکانیان بەردا کە زۆربەیان لیوای پاسەوانی کۆسرەت رەسوڵ، سکرتێری یەکەمی گشتیی ئەوکاتی حیزبەکەی خۆیان بوو( زانیان کۆسرەت رەسوڵ بەوە رازی نابێت، بۆیە بەوجۆرە پشتیان لە هێزەکەی کرد)، لەو شەڕەدا پێشمەرگە کەوتە داوەوە و نزیکەی 80 شەهیدی دا، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە کەوتنە ژێر دەستی حەشدی شەعبی. دواتر لە مەرزی باشماخەوە کۆمەڵێک هەمەڕ و باجەڕ بە هاوکاری لاهور جەنگی پشتیان لە پێشمەرگە گرت، ویستیان لە ناو کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کریم بکوژن، وەکو نەجمەدین کەریم باسی کردبوو "داوایان لێی کرد بێتەوە ماڵەکەی خۆیی و لە کەرکووک دەرنەچێت، بەڵام ئەمە پیلانێک بوو بۆ ئەوەی بیکوژن". چۆن رزگاریبوو؟ پاش ئەوەی کە پیلانی کوشتنی نەجمەدین کەریم ئاشکرا بوو، توانرا بە هاوکاری ئاسایشی گشتی و ئاسایشی پارتی رزگار بکرێت لەکوشتن و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئاسایشی پارتی خۆی بگەیەنێتە هەولێر.
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”. دەقی پەیامەکەی بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم. سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
كاروان كهلاری/ باڵكێش دوای توشبوونی ژمارهیهك مامۆستا به كۆرۆنا، دهستپێكردنهوهی پرۆسهی خوێندنی ئهمساڵ ڕادهستی وهزارهتی تهندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان كرا. ئالان حهمه سهعید، وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند، "لهگهڵ وهزارهتی تهندروستی چاودێری ڕهوشهكه دهكهین و لای ئێمه ژیانی مامۆستایان و خوێندكارانمان لهپێش ههموو شتێكهوهیه، وتیشی: "سبهینێ یهكشهممه، 1ی تشرینی دووهم كۆبوونهوهی تایبهت به بڕیاردان لهبارهی پرۆسهی خوێندن ئهنجامدهدرێت و لهكۆبوونهوهكهدا به وردی گفتوگۆی رهوشی تهندروستی دهكهین." باسی لهوهشكرد، كه لهگهڵ ئهوهی خوێندنی ئهلیكترۆنی بهردهوامه، بهڵام بڕیاری كۆتایی خوێندنی ئهمساڵ لای وهزارهتی تهندروستییه و ئاماژهی بهوهشكرد، كه قۆناغی 12 ئامادهیی قۆناغێكی چارهنوسسازه و پێویسته سهرجهم بابهتهكان بخوێندرێن و كهم نهكرێنهوه.