كاروان كهلاری/ باڵكێش د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، "قاوشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و باری تەندروستی سەرجەم نەخۆشەکانیش ناجێگیرە و سەرجەمیان لە ژێر ئۆکسجین و چاودێری وردی پزیشک دان."وتیشی، "توانای کەرتی تەندروستی ههڵهبجه سنوردارە و بە ھیچ شێوەیەک توانای کردنەوەی قاوشی زیاترمان نیە، بەھۆی کێشەی کەمی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و چارەسەرەکانهوه."
كاروان كهلاری/ باڵكێش بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووهم، لە سەنتەی شاری سلێمانی، "لەو گەڕەکانەی كه ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا" دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێتەوە و نرخی ههر بەرمیلێکیش 44 هەزار دینار دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 3ی ئەم مانگە لە سەنتەری شاری سلێمانی "لەو گەرەکانەی کە ساڵی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا"، دەست بە دابەشکردنی نەوت بكرێتهوه و نرخی بەرمیلێک نەوتیش 44 هەزار دینار دهبێت و لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە دابەشدەکرێت." لە ماوەی ڕابردووشدا، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاندبوو، "حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیاد بکات، پێشتریش بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت دهداتە هەرێمی كوردستان، کە لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوتە و لە داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
كاروان كهلاری/ باڵكێش سهرچاوهیهكی بهرپرس له ههواڵگری میحوهری كوڵهجۆی هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "كاتژمێر 8ی شهوی 30ی مانگی ڕابردوو، حهشدی شهعبی فڕۆكهی درۆن-ی ناردووهته سهر میحوهرهكهیان و چاودێری كردوون." وتیشی: "دواتر لهلایهن هێزهكانی پێشمهرگهوه به چهكی جۆری دۆشكه تهقهی لێكراوه و ناچاركراون له سنوری پێشمهرگه دوریبخهنهوه." ئهوهشی وت: "كه به فهرمی داوای ڕوونكردنهوهیان له میحوهرهكهی حهشدی شهعبی كردووهو وتوویانه، فڕۆكهی ئێمهیه، ئهوانیش به حهشدی شهعبییان وتووه، له ئهگهری دووبارهبوونهوهی ئهو كاره، دهیخهنه خوارهوه." ئاماژهی بهوهشكرد، "كه حهشدی شهعبی دهیهوێت جموجوڵی میحوهرهكهی پێشمهرگه بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیهوه، بۆ ئهوهی لهڕووی چهندایهتییهوه ژمارهی هێزهكانی پێشمهرگه بزانێت و لهڕووی چۆنایهتیشهوه بزانن جێگاكانی پێشمهرگه كامانهن."
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند، دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی 1-12-2020 رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێتەوە. دەقی راگەیەنراوەکە ڕۆژی 2020/11/1 بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە. هەر یەک لە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە و د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندینی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. دوای گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، مامۆستایان، قوتابیان و خوێندكاران، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران: 1. دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت. 2. قۆناغی 12 ئامادەیی دەتوانن تا کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن. 3. قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. 4.سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت، وسەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت. 5. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نیە و ژمارەی قوتابی وخۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت. 6. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت. 7. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت. 8. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت. 9. لە زانكۆ وپەیمانگەکان بۆ بەشە زانستییەکان وکۆمەڵەی پزیشکی، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە) تا رۆژی (2020/12/1) وەك خۆی بەردەوام دەبێت. 10. لە زانكۆ وپەیمانگاکان بۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان لە خوێندنی ئاوێتە ڕێژەی هەرەزۆری بە ئەلکترۆنی دەبێت و ئەو بەشە زانستییانەی كه پێویستیان بە تاقیگە هەیە، تا رۆژی (2020/12/1) خوێندنیان لە نێو كامپەس دەبێت. 11. راسپاردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان وپەرستگاکان -مزگەوت وکلێساکان- وپابەندکردنیان بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 12. دووپاتکردنەوەی جێبەجێکردنی گشت بڕگەکانی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (52) لە (2020/10/24). ئەم بڕیارانە تا ڕۆژی (2020/12/1) کاری پێدەکرێت. لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتووێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان. لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
كاروان كهلاری/ باڵكێش دوو مانگ پێش ئێستا پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى ڕاگەیاند، کە بە ئۆتۆمبێلى وەزارەتى پیشمەرگە، باج و سەرانەیان لەخەڵک وەرگرتبوو، ئەو باندە لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکدا لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکران و چەندین جۆرێك چەکیان پێبووە، لەوانە یەک بیکەیسی، چوار کڵاشینکۆف و پێنج دەمانجە و چەند کەلوپەلێکی تری سەربازی. ئهمڕۆ یهكشهممه، 1ی تشرینی دووهم، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیس لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتی: "دۆسیەى ئەو باندە ڕەوانەى ئاسایش کراوە و هیچ پەیوەندییەکى بە پۆلیسەوە نەماوە." ڕۆژی 4ی ئەیلولی ئهمساڵ، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا دهستگیركردنی باندێكی ڕاگهیاند، كه به وتهی پۆلیس، چەندین جۆر چەکیان پێبووە، لەوانە یەک بیکەیسی، چوار کڵانشیکۆف و پێنج دەمانجە و چەند کەلوپەلێکی تری سەربازی و چوار ئۆتۆمبێلیشیان پێبووە، کە دوانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێوەبووە و ئاماژهی بهوهشكرد، كه "لەوانەیە ساختە بن تابلۆکانیان."
حازم جەعفەر/ باڵکێش دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە. کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە www.regayzanko.com
كاروان كهلاری/ باڵكێش پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى ڕاگەیاند، کە یەکێکیان لەبەرنامەیەکى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کردووه. نهقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، ڕایگەیاند، "دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، كه لەلایەن دادگاى هەولێرەوە فەرمانى دەستگیرکردنیان ههیه." وتیشى: "تۆمەتبارەكان تەمەنیان 22 و 25 ساڵانه و لە هەولێر هێرشیان کردووهته سەر کافتریایەک، دواى تەواوبوونى ڕێکارەکان ڕادەستى پۆلیسى هەولێر دەکرێنەوە." باسى لەوەشکرد، "یەکێک لەو دوو تۆمەتبارە لە بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کردبوو کە ناتوانێت دەستگیریان بکات، بەڵام ئەمڕۆ دەستگیرکران."
میخائیل لیتفین، یوتوبەرێکی ڕووسییە.خاوەنی ئۆتۆمبێلێک بوو لە جۆری مارسیدیس بێنز، دوای تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکەی، 5 جار هەولی چاککردنی دەدات و شکست دەهێنێت، کاتێکیش پەیوەندی بە کۆمپانیای مارسیدیسەوە دەکات، وەڵامی نادەنەوە. بۆیە بڕیار دەدات ئۆتۆمبێلە 160 هەزار دۆلارییەکەی بیسووتێنێت، ڤیدیۆی سووتانەکەیشی لە چانێڵی یوتیوبی خۆیدا بڵاو بکاتەوە و ئێستا ڤیدیۆکە 14 ملیۆن بینەری هەیە. دوای سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی، بە ئۆتۆمبێلیکی جۆری لادە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. لەم بەستەرەوە بینەری ڤیدیۆیەکە بن: https://youtu.be/TVCWKa1mbkE
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی تشرینی دووەم، له 12 نیوهڕۆوه تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوە جیهانییهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامهڵهی پێوه دهكرێت: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 450 دینارە. 100 پاوەند بە 161 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 146 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 15 ھەزار و 700 دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 500 دینارە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری تووشبوون و چاكبوونهوه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 54 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 536 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوه و 28 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە. بەپێی دوایین ئامارەکانی وهزارهتی تهندروستی، تائێستا له ههرێمی كوردستان، 77 هەزار و 79 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 345 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 483 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان وادەى بارانبارینی لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند، "لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست، سبەی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت." كهشناسی ئاماژهی بهوهشكردووه، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دهۆک دەبارێت و ئاسمانی شارەكانیش نیمچە ھەور دەبێت." پێشبینی ئهوهشیكردووه، "پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزمدەبێتەوە، ھاتنی كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیەش دەستپێكێك دەبێت لە كەش و ههوای ناوچەكە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ی تشرینی دووەم، ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگهیاند، "لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشهوه، تۆمەتبارێك دەستگیركراو بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریش دوو تۆمەتباری تر دەستگیركران."ئهوهشی خستهڕوو، "دۆسیەی تۆمەتبارەكان و بهڵگهكان خراوەتە بەردەم دادەوەری لیکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە."ئاشكراشی كردووه، "تۆمهتبارهكهیان كه پهیوهندی به داعشهوه ههبووه، لەلایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بهپێی ماددهی 3ی تیرۆر به 6 ساڵ زیندانی سزا دراوه و دوو تۆمهتبارهكهی تریش بهپێی ماددهی (14/2)ی مادده هۆشبهرهكان ههر یهكێكیان به ساڵێك زیندانی و پێبژاردنی 100 ههزار دیناری عێراقی سزادراون."ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر سێ "تاوانبار"ەكە، ڕەوانەی بەرێوهبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کراون."