Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
07-09-2025

هەڵوێستی سوودانی لەبارەی داهاتی ناوخۆ و پرسی مووچە

بەگوێرەی زانیارییەکان لە میانی کۆبووەنەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری عێراق، کۆنووسە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغدا خراوەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەویش ناوەڕۆکی کۆنووسەکەی پێ باش بووە و وتویەتی "خوێندنەوەی بۆ دەکەم". کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆککوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا، کە یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە. شاندی دانوستانکاری عێراق کۆنووسە هاوبەشەکە -کە لەگەڵ شاندی کوردستان ئامادەیان کردبوو- خستوویانەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق گوتی، سوودانی ڕاپۆرتەکەی لە شاندەکە وەرگرتووە، ڕاپۆرتەکەی پێ باش بووە، گوتوویەتی "خوێندنەوەی بۆ دەکەم و وەڵامتان دەدەمەوە ڕای من چییە". لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژکارێکی باڵای سوودانیش بەشدار بووە، کە پیاوێکی یاساییە و شارەزای یاسایە، هەڵوێستیشی تاوەکوو ئێستا لە گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر باش بووە.

هەواڵ
06-09-2025

وەفدێكی نەوتیی ئێران لە بەغدادە و قسە لەسەر سزاکانی ئەمریکا دەکەن.

حسێن حسێزادە بریكاری وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تری ئەو وەزارەتە گەیشتنە بەغداد، وەفدە نەوتییەكەی ئێران لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆبوونەوە. بەگوێروی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق: باس لە ئاسۆی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كراوە لە بوارەكانی نەوت و غازو وزە. سەردانی وەفدەكەی ئێران لەكاتێكدایە جارێكی تر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر سەرمایەدارێكی عێراقیدا سەپاندو تاوانباری كرد بەوەی نەوتی ئێرانی تێكەڵ بە نەوتی عێراق كردووەو بە قاچاخ فرۆشتویەتی، ئەمە بۆ خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا. ئەمە جاری یەكەم نییە ئەمریكا، عێراق تۆمەتبار دەكات بە یارمەتیدانی ئێران لە بەقاچاخبردنی نەوت، تۆمەتێك كە بەغداد بەردەوام رەتیدەكاتەوە. لەلایەکی دیکەوە، هەفتەی ڕابردوو شاندی دانوستاندنكاری هەولێر و بەغدا، لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و نەگەیشتنە ڕێككەوتن، بەڵام كۆبوونەوەكان كۆتاییان نەهاتووە و ئەم هەفتەیەش چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی باڵای هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بەڕێوەدەچێت. هەر لەمبارەیەوە، شوان كەلاری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: تەوەری گفتوگۆكان زیاتر داهاتی نانەوتییە بەڵام داواكاریی كۆمپانیاكانی نەوتیش بەشێكە لە گفتوگۆكان و كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن كە ئەمەش تاوەكوو ئێستا بەربەستە لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەواڵ
06-09-2025

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نەگەیشتنە ڕێككەوتن سەبارەت بە ناردنی بڕی پارەی داهاتی نانەوتی و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، وا بڕیارە ئەم هەفتەیەش كۆبوونەوەكانی شاندی دانوستاندكاری هەولێر و بەغدا بەردەوام بن.بەهۆی ڕێكنەكەوتنی هەولێر و بەغدا، تاوەكوو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و دواتر نادیارە، بەپێی زانیارییەكان ئەگەر ئەم هەفتەیە هەردوولا لەسەر پرسی داهاتی نانەتی و هەناردەكردنی نەوت بگەنە ڕێككەوتن چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یەكلا دەبێتەوە.  شوان كەلاری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: هەرچەندە پێنجشەممە شاندی دانوستاندنكاری هەولێر و بەغدا، لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و نەگەیشتنە ڕێككەوتن، بەڵام كۆبوونەوەكان كۆتاییان نەهاتووە و ئەم هەفتەیەش چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی باڵای هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بەڕێوەدەچێت. ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: ڕاستە لە كۆتا كۆبوونەوەیان شاندی هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن بەڵام بۆچوونی هەردوولا سەبارەت بە یاسای كارگێڕیی دارایی خراوەتە ڕوو و زۆر دوور نین لەیەكتر و لەسەر زۆر خاڵیش لەیەك نزیكن و هاوبۆچوونن، وا بڕیارە سبەی و دووسبەی كۆبوونەوەكانی نێوان دەستپێبكەنەوە بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەری كۆتایی.  ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە ئەوەش دا كە تەوەری گفتوگۆكان زیاتر داهاتی نانەوتییە  بەڵام داواكاریی كۆمپانیاكانی نەوتیش بەشێكە لە گفتوگۆكان و كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن كە ئەمەش تاوەكوو ئێستا بەربەستە لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. شوان كەلاری ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت بۆ سێشەممە كە وا بڕیارە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە بچێت، شاندی دانوستاندنكار ڕاپۆرتیان ئامادە بێت و بخرێتە بەردەم سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر بكرێـت و بخرێتە دەنگدانەوە و بڕیاری كۆتایی لێبدرێت.

هەواڵ
03-09-2025

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێکی گرینگ تاوتوێ دەکات

* شاندی دانوستانکاری هەرێم سبەی لە بەغدا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ دەدەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتادا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ هەمووان.پاشان لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی دەربڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس ، سەرۆک وەزیران پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن . ئینجا سەرۆک وەزیران داوای لە جێگری سەرۆک وەزیران کرد کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بخاتەڕوو.جێگری سەرۆک وەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد، کە بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 ڕوویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، گوتیشی هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە. دواتر ڕێڕەوی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ خرایەڕوو، دەربارەی دۆسیەی پۆڵێن ودەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لەیەکترگەیشتن و کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکان. هەریەک لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە هەردوو بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان خستەڕوو. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی دانوستانکاری هەرێم کە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە بۆ داکۆکیی لە مافی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێم، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بە تایبەتیش کە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، و ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشە تیرۆریستەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم. سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە، داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت کە پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.

هەواڵ
02-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا...

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە ، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست . سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى نوێی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كرد کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو. فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.ڕووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵ
02-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تورکی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عه‌لی ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. پێویستیی جارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵ
02-09-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵ
02-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌...

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
01-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی، وەزیری ڕۆشنبیریی ئیمارات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.سەرۆکی حکومەت پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.دۆخی گشیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵ
01-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆف پرۆمێرشبێرگەر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا . سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتیوانیکردنی لە چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان.هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێم و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەرانی کرد.هەروەها ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا، شاندێکی بازرگانیی هۆڵەندی، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری سەردانی هەرێم بکات.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵ
01-09-2025

مەسرور بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژ پزیشکی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەرکرد، کە ژمارەیان حەفتسەت و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

هەواڵ
31-08-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کۆ بووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

1 2 ... 95 96 97 ... 1143 1144