پارێزكاری ههولێر ڕایدهگهیهنێت، پێنج پارکی گەورە لە ناوەندی شاری هەولێر دروست دەکرێن و زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازیش دەچیندرێت. ڕێژەی سەوزایی و دار و باخچەکانیش زیاتر دەبێت. ئومێد خۆشناو، پارێزكاری ههولێر، له پهیجی تایبهتی خۆى له فهیسبووك بڵاوی كردووهتهوه: "لەپێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێن|؟ ئاما1هى بهوهش داوه كه پاركهكان بریتین له:1- دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لەئێستادا نزیکەی 70%ی کارەکانی تەواو بووە.2- دروستکردنی پارکی رەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە ئێستادا 50%ی کارەکانی تەواو بووە.3- دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری 4 دۆنم زەویی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و 80%ی کارەکانی تەواو بووە.4- دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەویی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش 70%ی کارەکانی تەواو بووە.5- پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.جێگەی باسە، لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سهعيد مبارك ئهلهاجرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.سەرۆکی حکومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە .
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەكی زێڕینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەریی سیاسی و چەكداری و جەماوەریی كوردستان بوو كە هانی خەڵكی كوردستانی دا بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ئامانجی نوێ و ئاسۆیەكی بەرفراوان هەنگاو بنێن و لە ئەنجامدا دۆزی گەلی كوردستان قۆناغی گەورە ببڕێت. ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا بناخەیەكی پتەوی بۆ تێكۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دانا، ئەویش لەپێناو بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوا و مافەكانی خەڵكی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە و، ئەزموون و دەستكەوتەكانی ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ هەمیشە بەرچاوڕوونی دەداتە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان. لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا دەستخۆشی و پێزانینم بۆ هەموو ئەو كادیر و پێشمەرگە و خەباتگێڕانە هەیە كە بە پێداگری و بوێری و ماندوویەتیی خۆیان مێژوو و شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كردووە. هەر لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. مسعود بارزانی11ـی ئەیلوولی 2025
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەكی زێڕینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەریی سیاسی و چەكداری و جەماوەریی كوردستان بوو كە هانی خەڵكی كوردستانی دا بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ئامانجی نوێ و ئاسۆیەكی بەرفراوان هەنگاو بنێن و لە ئەنجامدا دۆزی گەلی كوردستان قۆناغی گەورە ببڕێت. ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا بناخەیەكی پتەوی بۆ تێكۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دانا، ئەویش لەپێناو بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوا و مافەكانی خەڵكی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە و، ئەزموون و دەستكەوتەكانی ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ هەمیشە بەرچاوڕوونی دەداتە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان. لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا دەستخۆشی و پێزانینم بۆ هەموو ئەو كادیر و پێشمەرگە و خەباتگێڕانە هەیە كە بە پێداگری و بوێری و ماندوویەتیی خۆیان مێژوو و شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كردووە. هەر لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. مسعود بارزانی11ـی ئەیلوولی 2025
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین وپێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری. بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.لە (64)مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول. سڵاو لە گیانی پاکی شههیدانى شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی كوردستان. مهسرور بارزانیسهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان11ی ئهیلوولی 2025
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدڕاڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سهرهخۆشی ئاراستەی بنهماڵه و كهسوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو سەعد خالید، وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کرد، کە ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.بڕگەی یەکەم، گفتوگۆکردن بوو لەسەر دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و تاوتوێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لەسەر ئەم دوو بابەتە، کە لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، وردەکارییەکان خرانەڕوو.سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە پێشنیاری هەرێم سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی و شێوازی هاوبەشی پێکردنی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ پشتبەست بە هەردوو یاسای فیدڕاڵیی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 و یاسای بودجەی فیدڕاڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بە ڕوونی چوارچێوەی یاسایی ئەم بابەتەیان دیاریکردووە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدڕاڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، تا چیدی نەبێتە ئاستەنگی بەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم. لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم داوای شایستەکانی خۆی بەگوێرەی یاسا دەکات ئەمەش وا دەخوازێ حکومەتی فیدڕاڵ، پێشنیار و تێڕوانینى یاسایی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە قبوڵ بکات.سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، هەموو ئەو هەنگاو و ڕێکار و ئاسانکارییانەی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامیان داوە و بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش و هاوسەنگی سێ لایەنە کە لە بەرژەوەنديی گشتی بێت بە ئاراستەی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی سامانە سروشتيیەکان ڕاسپێردرا بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و لابردنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک.بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی کۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەکردنی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 بۆ ئەو خانەنشینانەی کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە کە لەلایەن شۆڕش ئیسماعيل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، خرایەڕوو.لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە پشتیوانی لە هەر ڕاسپاردە و بڕیارێک دەکات لە بەرژەوەنديی هێزەکانی پێشمەرگە بێت، بە ئاراستەی باشترکردنی مووچەی خانەنشینی و شایستەداراییەکانیان.بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی فیدراڵ، ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی باشترین بژاردەی یاسایی کە دابینکەری باشترین مووچەی خانەنشینی بێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کە شایانی باشترین خزمەتن، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەنديی هێزەکانی پێشمەرگە وەک بەشێکی گرنگ لە سیستمی بەرگريی نیشتیمانی کە بەرپرسیاریەتيی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی خاک و نیشتیمان، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکات کە دواکەوتووە.لە بڕگەی سێیەمدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشنیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریيان سەبارەت بە ئاسانکاریی پێشینە و قەرزەکانی تایبەت بە بوارەکانی (خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و نیشتەجێکردن و گەشتیاری) خستەڕوو، کە لە ساڵانی پێشتر، لەلایەن بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە هاووڵاتییان دراوە.لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ئاسانکاریی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر سوودمەند بوون لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی بکات، ئەویش بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15٪ ی بڕی ئەو پێشینە و قەرزانە، سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بانکی و پێبژاردنی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئەم ئاسانکارییەش تاوەکوو 2025/12/31 بەرکار دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیيانەی دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن. ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد ڕێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکات.
پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ( سەعد خالید )جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/9/10
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەکات و دەڵێت، "ئەم دەستدرێژییە دووژمنکارانەیە" پێشێلکاریی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییانی قەتەر و ئەوانەی لەو وڵاتە دەژین. قەتەر دەڵێت، "هێرشێکی ترسنۆکانە" کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حە*ماس. وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە "دەزگا ئەمنییەکان و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکە کردووە و رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەرییەکانی و دڵنیابوون لە سەلامەتیی دانیشتووان و ناوچەکانی دەوروبەر". ئاماژە بەوەش دەکات، قەتەر لەسەر ئەم هەڵسوکەوتەی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی سەروەرییەکەی، سازش ناکات. سوپاسی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکە دەڵێت، سەرکردایەتیی باڵای بزووتنەوەی حەماسیان کردووەتە ئامانج کە سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانیان کردووە و راستەوخۆ بەرپرسن لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر، هەروەها جەنگیان دژی ئیسرائیل رێکخستووە و بەڕێوەبردووە. باس لەوەش دەکات، "پێش هێرشەکە، رێوشوێنی پێویست گیرابوون بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بە هاووڵاتییانی سڤیل، لەوانەش بەکارهێنانی تەقەمەنی ورد و زانیاریی هەواڵگریی زیاتر". ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حەماس کە لە دەرەوە دەژین، بریتین لە محەممەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورا، خەلیل حەییە، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری حەماس، زاهیر جەبارین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی نووسینگەی شەهیدان، برینداران و زیندانییەکان کە هاوکات بەرپرسی بواری دارایی بزووتنەوەکەیە. نزار عەوزەڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید مەشعەل، کەسایەتیی دیاری بزووتنەوەکە کە زۆرجار وەک کەسی یەکەمی حەماس لە دەرەوە دادەنرێ. چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، خەلیل حەییە و زاهیر جەبارین و خالید مەشعەل لە بۆردوومانەکەدا کراونەتە ئامانج. هێشتا بزووتنەوەی حەماس روونکردنەوەی لەسەر هێرشەکە نەداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد کە لە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو. لە کۆبوونەوەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی . پاشان تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری ، بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و سیستەمی بانکی و دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە سەرکەوتنی هەردوو پڕۆژەی ( هەژماری من ) و ( ڕووناکی ) کرد .سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دووپات کردەوە. جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا، بە ناوی شاندەکەوە، سوپاسی پێشوازیی گەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی شاندەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەربڕی.لە کۆتاییدا ، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، وەڵامیی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانیان دایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە. سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی کردەوە کە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 280 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەوە بەشداری تێیدا بەشدارن.سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە دا کە هەموو ساڵێک دەبینین ژمارەی بەشداربوونی کۆمپانیا بیانییەکان و وڵاتانی بەشداربوو لە پێشانگەکان بەرەو زیادی دەڕوات. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو بڕوا و متمانەیەی کە خەڵک بە هەرێمی کوردستان هەیەتی. هیوادارم ساڵ بە ساڵ بەرەو پێشکەوتنی زیاتریش هەنگاو بنێت.سەرۆکی حکوومەت دووپاتیشی کردەوە کە بەشداربوونی شارەزایی وڵاتانی تر لە پێشخستنی هەرێمی کوردستان جێی بایەخە. وڵاتی ئێمە بەرەو قۆناخێکی باشتر و پێشکەوتووتر دەڕوات و سوودی دوولایەنیشی هەیە.سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەسەر گرنگیدانی حکوومەت بە فرەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردەوە،بە تایبەتی گرنگیدان بە کەرتی تەکنەلۆژیا، یەکێکە لەو بوارە سەرەکییانەی کە جێی بایەخدانی حکومەتە.لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ، سەرۆکی حکومەت گوتی ؛ئێستا شاندەکانی ئێمە لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان و نزیکن لە گەیشتووین بە قۆناخی کۆتایی بۆ تێگەیشتن. لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتیش، هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە، نە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، نە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، ئەوەی ماوە خاڵێکە بەینی کۆمپانیاکان و حکوومەتی فیدراڵی. کۆمپانیاکان ئێستا داوای گەرەنتی دەکەن بۆ بەردەوامبوونی دابینکردنی شایستە داراییەکانی خۆیان.
پرۆژەی هەژماری من، بانکێکی نێودەوڵەتی لە پرۆژەکەی دورخستەوە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار. ڕاشیگەیاند: ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە. وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە ڕێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش ڕێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن. لە مانگی شوباتی ساڵی 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (هەژماری من)ی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە دیدگا و ستراتیژی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردنی گشتگیری دارایی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی نەختینە (کاش). شایانی باسە لە ئێستادا زیاتر لە 900,000 مووچەخۆری حکومی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من.
دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا دەکات ڕۆژی دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا دەکات. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.