كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ چوار شه‌ممه، 11ی تشرینی دووه‌م، شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حره‌ین، لە نەخۆشخانەی مایۆ كلینك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد. شازادە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، ساڵی 1935 لەدایكبووە و له ساڵی 1971ەوە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەحرەینی وەرگرتووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو فەرمانبەرانەی نەگەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی كۆكراوەیان نەبێت بە مۆڵەتی بێ مووچە بۆیان هەژمار دەكرێت و دواتر ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان كۆتایی به ڕاژه‌كه‌یان ده‌هێنرێت، (فه‌سڵ) دەكرێن. ڕوونیشیكرده‌وه، بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن و ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەش كه بەبێ مۆڵەت چوونەته دەرەوەی وڵات و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە، بەپێی بڕیاری پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە دوای تێپەڕبوونی 30 ڕۆژ لە دابڕانیان لەكار و دەوام، كۆتایی به ڕاژه‌كه‌یان ده‌هێنرێت، (فه‌سڵ) دەكرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پۆسته و گه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "لەهەر شوێنێك كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل لەكار كەوت پێویستە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربكرێته‌وە." ده‌شڵێت، تائێستا سیستمی"5G"ی به‌ركارنییه و مۆڵەتی كاركردنیشی پێنەدراوە، بۆیە لەكاركەوتنی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هیچ پەیوەندییەكی بە ئینتەرنێتەوە نییە. له‌باره‌ی هۆكاری لەكاركەوتنی كۆنترۆڵه‌كانیشه‌وه دەڵێت: "ته‌نیا كه‌سانێك له‌ڕێگه‌ی پارازێته‌وه كۆنترۆڵ له‌كارده‌خه‌ن ئەو پارازێتەش ناتوانرێت بخرێتە سەر شارێك، بەڵكو تەنیا لە گەڕەكێك دروستدەكرێت." به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته و گه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، داواش ده‌كات، هاوڵاتیان لەو حاڵەتەدا شوێنەكان دەستنیشان بكەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بكەنەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت. که‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مرۆ و سبه‌یشی دیاریكردووه به‌مشێوه‌یه: ئەمڕۆ چوار شه‌ممه، پله‌ی گەرمای هه‌ولێر 21 پلە و سلێمانی 19 پله و دهۆک 20 پله و کەرکوک 27 پلە دەبێت. سبەینێش پێنجشەممە، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 22 پله و سلێمانی 20 پله و دهۆك 20 پله و كه‌ركوكیش 28 پله ده‌بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشمایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "په‌یامی ئه‌مریكا ڕوونه، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن مه‌ترسییان هه‌یه بكه‌ونه ژێر سزاكانی ئه‌مریكاوه، واشنتۆنیش پابه‌نده به‌رامبه‌ر به هه‌ر چالاكییه‌كی ئێرانی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات." ده‌شڵێت، "له‌گه‌ڵ هاوتاكانم له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆم له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ كردووه، له‌وانه‌ش ڕێگری كردن له هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ئێران."ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 6 كۆمپانیادا سه‌پاند كه ئاسانكارییان بۆ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی ئێران كردووه كه كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی بكڕێت، كه له‌لایه‌ن ئێران تیلیكۆمه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتێكدا ناوی چووه‌ته لیستی ڕه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه..
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای ڕۆژێك له دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، هەریەكه لە جیمس ئەندرسۆن، بریكاری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری سیاسی و جۆزیف كیرنان، بریكاری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری هەواڵگری و جین ستیوارت، سەرۆك ئەركانیش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد."له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌وه، ئادەم سمیس، سەرۆكی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا ڕایگەیاندووه، "دەست لەكاركێشانەوەكان ڕەنگە ببنە سەرەتایەك بۆ پڕۆسەی تێكدانی وەزارەتی بەرگری، كە ئەمەش دەبێته مایەی نیگەرانی سەرجەم ئەمریكییەكان بێت."
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای قەرز دەدات، لە پرۆژە یاساکەدا کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، حکومەت داوای 41 تریلیۆن دینار قەرزی کردووە، بەڵام قەرزەکە بۆ 12 تاوەکو 15 تریلیۆن دینار کەمکراوەتەوە. بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە11.11.2020 پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، دەنگدانیش لەسەر پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی یەکەمین بڕگەی بەرنامەی کارە. شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، هەندێ لایەن و فراکسیۆن دەیانەوێ پشکی کورد لەو قەرزەدا دیاری نەکرێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەمە قبوول ناکەن و بەشداریی لە دانیشتنەکەدا ناکەن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه، 11ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 284 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 325 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 338 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پاسێكی گه‌شیاریی كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت له شاری سلێمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو بۆ توركیا بۆ گه‌شتكردن، له شاری ڕوهای باكوری كوردستان وه‌رگه‌ڕا و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رنشینه‌كانی برینداربوون و تائێستا باری ته‌ندروستی هه‌ندێكیان ناجێگیره و گه‌شتیارێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی فریاگوزاری و (UMKE) گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ دوو نەخۆشخانەیەکی شارەکە.
ل گوری ڕاگەهاندنەکا ڕێڤەبەرایەتیا ساخلەمیا دهۆکێ ٤٣٠ نەخۆشێن دی یێن کۆرۆنایێ ل سنورێ پارێزگەها دهۆکێ ب تەمامی چارسەربووینە. ساخلەمیا دهۆکێ د ڕاگەهاندنەکێ دە ئاماژە ب وێ یەکێ ژی دایە کو هەیا نها هژمارا گشتیا وان کەسێن ژ نەخۆشیا کۆرۆنایێ چارەسەربووین گەهایە ١٣٤١٨ کەسان و دنهادە ١٢٤٩١ وڵاتی ژی کو توشی نەخۆشیا کۆرۆنایێ بووینە،دبن چاڤدێریا نوژداری دانە و مژیلی وەرگرتنا چارەسەریێ نە.ل داویا ڕاگەهاندنا خۆەدا ساخلەمیا دهۆکێ داخواز ژ وڵاتیان دکەت پێگیریێ ب رێنمایێن ساخلەمیێ بکەن
د زەلالکرنەکێ دا سەرۆکایەتیا دادگەها تێهەلچوونا یا ناڤچەیا دهۆکێ راگەهاندیە ئەو کەسێ ئێرشی سەر دادگەها زاخۆ کری وگەف ل هند کەسان کربوون، ل دیف مادێ ٤٣١ یێ یاسایا سزادانێ هاتیە داخوازکرن. د زەڵالکرنێ دە ئاماژە ب وێ یەکێ هاتیەکرن، ل گوری زەلالکرنا دادوەرێ بارێ کەسی ل زاخۆ دیاربوویە کو ئەڤ جارا دوویێیە وی هاوڵاتی کەیسەکا جودابوونێ دگەل هەڤژینا خۆە هەیە، پشتی ڤەکۆلینێن دادگەهێ، دادگەهـ گەهشتە وی ئەنجامی دڤێت ژێک جودابن، ژبەرکو وی کەسی گەلەک زیان گەهاندینە خێزانا خۆە ب چ شێوەیەکی نەشێت دگەلدا بژیت. ئاماژە ب وێ یەکی ژی دایە دەمێ دادوەری داخواز ل وی وڵاتی کری کو ئیمزایێ لسەر کۆنڤیسێ دادگەهێ دەربارێ جودابوونێ بکەت،وی ئەڤ یەک رەدکرییە.بەریا دوو ڕۆژان هاوڵاتیەکێ زاخۆ هەوڵدا بڕێیا نارنجوکان ئێرشی دادگەها زاخۆ بکەت و پشترە ژی د تورێن جڤاکی دە ڤیدیۆیەک بەلاڤکر و گەف ل دادوەرێ لێکۆلینێ و چەند کەسەکێن دی کرن.
ب سەدەمێ باران بارینێ و دروستبوونا لە هیان، ڕێیا سەرەکیا گوندێ تل بەنات و شنگالێ هاتە برین و ئاریشەیا هاتنوچوونێ ژبۆ زێدەتر ژ 400 خێزانا دروستبوو. ل گوری ئاگەهیێن کو باڵکێش ژ وڵاتیێن کومەڵگەها تل بەنات ب دەست کەفتین ئیرۆ ڕێژەیەکا زۆرا بارانێ باریە و بوویە سەدەمێ دروستبوونا لەهیان ژبەر ڤێ یەکێ ژی ڕێیا هاتنوچوونا وان هاتیە برین و نەشێن سەرەدانا ناڤەندا قەزایا شنگالێ بکەن، هەتا نها ژی ئەو ئاریشە ب تەمامی نەهاتیە چارەسەرکرن.