Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
23-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و کونسوڵی ژ...

ئەمڕۆ سێشەممە 9/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەجیا پێشوازی لە هەریەک لە جاشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانه دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی ستراتیجی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەست پێ بکاتەوە و حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە کۆبوومەوەکەی مەسرور بارزانی و بالیۆزی ژاپۆندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى گشتيى عێراق و ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کرا. باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە ڕێی ئاژانسی جایکا، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن. سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی و پڕۆژەکانی ژاپۆن دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن لە بوارەکانی پیشەسازی و پەروەردەیی و گەشەپێدانی ئابووریدا کردەوە.

هەواڵ
23-09-2025

سیستەمی زانکۆلاین کارا کرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی 9ی 2025، سیستەمی زانكۆلاین بۆ پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لینكی (www.regayzanko.com) كارا کرا و بۆ ماوەى 8 ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بەردەست دەبێت.وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ده‌رچووان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لەپێناو بەرژەوەندیی دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى ڕێکارێکى تازەدا، دەرچووان کاتێک دەیانەوێت فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، پێویستە یەک ژمارە مۆبایل داخیل بکەن و پاشان کۆدى OTP لە ڕێگەى کورتەنامەوە بەدەست دەگات، زۆر گرنگە دەرچووان ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بەکار بهێنن و بەپێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارەتەلەفۆنێکى دیکە بەکار بهێنرێت لەڕووى یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ى ئامادەیی دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکاریى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕ بکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نییە لە هەر هەڵەیەک لە کاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچووانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین، دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتاڕۆژەکانی زانکۆلاین.بۆ ئەمساڵ (57980) دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (42257) دەرچوو لە بەشى زانستى، (13826) دەرچوو لە بەشى وێژەیی، (1327) دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، (570) دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.هاوكات ئەمساڵ لە ئەنجامى هەماهەنگیی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم، لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى فیدراڵ، بڕیار دراوە بە دابینکردنى (400) کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى (400) کورسىی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابییانى دوانزەى ئامادەیی ناوەڕاست و باشوورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆژى داهاتوو لە ڕێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پێشکەش بکەن.لە کۆتاییدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە بە ناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکوو تاکەمینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى لە ڕێگەى سایت و پەیجى فەرمیی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بەم ناونیشانە: (www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).

هەواڵ
23-09-2025

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانیەوە

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/9/23

هەواڵ
23-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جاشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانه دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی ستراتیجی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەست پێ بکاتەوە و حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

هەواڵ
22-09-2025

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی...

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 9/22، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، یاریی كۆتاییی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و میسر بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی خانمانی میسر ، بووە پاڵەوانی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان.

هەواڵ
22-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا...

ئەمڕۆ دووشەممە 9/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
21-09-2025

وەزارەتی ئەوقاف ئامادەكاری بۆ ساڵی 2026 دەست پێكرد

گوتەبێژی حەج و عومرە: هەمیشە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە جەخت لەوە كراوەتەوە كە بە باشترین شێوە خزمەتی حاجییانی كوردستان بكەین وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئامادەكارییەكانی بۆ حەجی ساڵی 2025 دەست پێكرد و لەمبارەیەوەش گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان ڕایگەیاند، كە هەمیشە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە جەخت لەوە كراوەتەوە، كە بە باشترین شێوە خزمەتی حاجییانی كوردستان بكەن. ئەمڕۆ یەكشەممە 21ـی 9ـی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە "لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەریەک لە کاروان ستوونی، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان و سیروان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی دەستنیشان کراون تاوەکوو شانبەشانی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەدواداچوون و سەردانی ئەو ئۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتوو لە شاری مەدینەی پیرۆز بۆ حاجییانی عێراق و کوردستان دەستنیشان دەکرێن لەگەڵ چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆ حاجییان ئامادە دەکرێت." وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕوونیشی كردووەتەوە، كە ساڵانە ئامادەکاری باش دەکات تاوەکوو بە باشترین شێوە خزمەتی حاجییانی کوردستان بکرێت و "پارساڵ و ساڵانی ڕابردووش گەواهیدەری ئەو ڕاستییە بوون کە حاجییان بە چ جۆرێک خزمەت کراون و خزمەتگوزارییان پێشکەش کراوە." لەسەر ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕاگەیاند: "بە سوپاسەوە ئەمساڵ لەلایەن د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕاسپێردراوین بۆ ئەوەی ئەو خزمەتە پێشکەش بە حاجییان بکەین، بۆیە هەر سبەی 22ـی 9ـی 2025، بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەوین بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو 2026." گوتەبێژی حەج وعومرەی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە هەمیشە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینییەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە بە باشترین شێوە خزمەتی حاجییانی کوردستان بکەن، لەمبارەیەوەیش گوتی: "سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو پشکی شێری ئەو خەڵاتەمان بەرکەوتووە کە سێ ساڵە شاندی حاجییانی عێراق لەسەر ئاستی هەموو شاندی وڵاتان خەڵاتی لبیتم وەردەگرێت وەکوو باشترین شاندنی حاجییان." جێی باسە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان بە شێوەیەکی كارا ساڵانە دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی حەج و عومرە دەکات، هەر ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەروازەی حەجی ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە ناونووسینی حاجییان بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، ئەوەش كارئاسانییەكی زۆری بۆ حەجخوازان كرد، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانترین شێوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

هەواڵ
21-09-2025

کاروانی ئاوەدانی لە دهۆک و زاخۆ

مەسرور بارزانی، لە دوو رۆژدا ڕێگای نوێ و پارکێکی گەورە و نەخۆشخانەیەکی منداڵان، کۆمپانیای تۆیۆتا و پێشانگای نێودەوڵەتی کردەوە. دوێنێ شەممە 9/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، جووتسايدی شێخان-لالش-ی لە پارێزگەی دهۆک کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند؛ چەند ئێمە بتوانین خزمەتی میللەتی خۆمان بكەین، پێكەوە دەتوانین بەختەوەرتر ببین. گوتیشی: سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی كە ئێمە بینیمان، دیسان پڕۆژەكانی ئاوەدانی لێرە ڕانەگیران، بەشێكی زۆری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە باوەڕێكی زۆریان بە حكومەتی هەرێم هەیە و ئەم پرۆژەیان جێبەجێ كرد، جێی دەستخۆشییە. هەر دوێنێ شەممە، مەسرور بارزانی لە شاری دهۆك و بە ئامادەبوونی ئیندۆ ئەکیرا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، كۆگا و سەنتەری پشكنینی پێشوەختەی كۆمپانیای تۆیۆتای كردەوە. مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا كە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەرەکەدا، پێشكەشی كرد، گوتی: دەستخۆشی لە سەردار گرووپ کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و دڵخۆشیی خۆی بۆ ئەو متمانەیە دەربڕی كە ژاپۆن بە هەرێمی كوردستانی كردووە و شارێكی كوردستانی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی لێرەوە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی ژاپۆنی كە دەهێنرێنە عێراق و پشکنینیان بۆ بکرێت و لێرەوە بۆ شارەكانی دیکە هەناردە بكرێن. هەر لە هەمان رۆژ و هەمان شار، مەسرور بارزانی گەورەترین پارکی دهۆکی بەناوی پاركی (سەرهڵدان) لە گەڕەکی بەرۆشکێی كردەوە و گوتی: خەڵكی ئێمە و قارەمانانی ئەم میللەتە، خەڵكێكی خۆڕاگرن بەرامبەر ئەو هەموو ئاڵنگاری و ئەو هەموو نەهامەتییەی كە رووبەڕووی ئەم میللەتە بووەتەوە و بەردەوامبوون لە خۆڕاگری، بەڵام رۆژی خۆشترمان لەپێشە و ئینشائەڵا گەلێك پرۆژەی باشتریش ئەنجام دەدرێن لە شاری دهۆك و هەموو شارەكانی كوردستان و دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان. ئەمڕۆش یەکشەممە، مەسرور بارزانی لەبەیانییەکی زوودا خۆی گەیاندە زاخۆ و زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026ی لە قوتابخانەی بنەڕەتی دمدم لە شاری زاخۆ لێدا. مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا، پیرۆزیایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و گوتی: سوپاسێكی زۆری مامۆستایانی قەدرگران دەكەم كە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ناخۆشی و بێ مووچەییەك، بەردەوام بوون لە خوێندن، ئەو مامۆستا كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر و دڵسۆزانە قەت ڕێگەیان نەداوە كە خوێندن بوەستێت یان قوتابی بێبەش ببێت لە خوێندن. هەر لەڕۆژی یەکشەممە، مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە و بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە. دوای ئەوە، مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە حكومەت کار دەکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی پێویستن بۆ هەموو خەڵكی دابین بكرێن. مەسرور بارزانی، کۆتایی بە سەردانەکەی نەهێنا و یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە زاخۆ کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە سەد کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەتەوە. هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری زاخۆ و ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەسرور بارزانی، قۆناخی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و بەشەکانی بەسەر كردەوە كە بەشێكە لە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵێكی گرنگی لە پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لە زاخۆ دەبێت.

هەواڵ
21-09-2025

مەسرور بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە زاخۆ كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە زاخۆ کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە سەد کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەتەوە.

هەواڵ
21-09-2025

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و گشت ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و زانایانی ئایینی بە گشتیی دەڕوانین لە قووڵکردنەوە بنەما و بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایینی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و بەهێزترکردنی میانەڕەوی و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2025/9/21

هەواڵ
21-09-2025

مەسرور بارزانی: سوپاسی دڵسۆزیی مامۆستایانی كوردستان دەکەم

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2025 ی لە قوتابخانەی بنەڕەتی دمدم لە شاری زاخۆ لێدا.سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا پیرۆزیایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و هیوای خواست کە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەسکەوت و خۆشی بێت بۆ هەمووان. سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە دایک و باوکان کرد بۆ پشتیوانیان لە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی ئایندەی گەلەکەمان گەش و سەرکەوتوو بێت . سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایانیشی کرد کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و نەخۆشی و کێشەی بێ مووچەیی ، بەڵام بەردەوام بوون لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان.ئەمەش دەقی گوتەکەی سەرۆکی حکومەتە: بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤانقوتابیانی خۆشەویست، مامۆستایانی ڕێزدار و قەدرگراندەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە ئێوە و لە هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارم ساڵێكی پڕ دەستكەوت و خۆشی بێت بۆ هەموو قوتابیان و بۆ مامۆستا و دایك و باوكانی خۆشەویستیش. دەستخۆشییەكی زۆر لە دایكان و باوكان دەكەم بۆ پشتیوانیی ئەوان لە ناردنی منداڵەكانی خۆیان بۆ قوتابخانە، بۆ ئەوەی ئاییندە و پاشەڕۆژی گەلی ئێمە گەش بێت و باوەڕێكی پتەوم بەوە هەیە كە ئەو منداڵانە دەبنە سەركردە و وڵاتی ئێمە بەرەو قۆناخێکی باشتر دەبەن.سوپاسێكی زۆری مامۆستایانی قەدرگران دەكەم كە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ناخۆشی و بێ مووچەییەك، بەردەوام بوون لە خوێندن، ئەو مامۆستا كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر و دڵسۆزانە قەت ڕێگەیان نەداوە كە خوێندن بوەستێت یان قوتابی بێبەش ببێت لە خوێندن. دەستخۆشییەكی زۆر لەو مامۆستایانە دەكەم، بەڕاستی نموونەی خەڵكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، ئەو مامۆستایانەن كە سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشییانە دیسان بەردەوام بوونە. هیوای من ئەوەیە كە لە ماوەیەكی نزیكدا، ئەم قەیرانانە بەرەو كۆتایی بچن و ئەم كێشانە چی دی نامێنن و هەموو كەس و فەرمانبەران لە كوردستان، بە تایبەتی مامۆستایان، بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هەموو مافەكانی خۆیان، وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئێمە پشتیوان دەبین لەوەی هەر شتێكمان پێ بكرێت و ئینشائەڵلا قەرەبووی ئەو زەحمەتییەشیان بۆ بكەینەوە.ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆشە، من پیرۆزبایی لە هەمووتان و خەڵكی زاخۆ دەكەم، هیوادارم بەردەوام زاخۆ لە پێشكەوتندا بێت. لەو چەند ساڵەی رابردوودا بە خەمخۆری و زەحمەت و ماندووبوونی خەڵكی زاخۆ و بەرپرسانی ئیداریی زاخۆ، ئێمە دەبینین كە پێشكەوتنێكی زۆر باشی تێدا هەبووە. زاخۆ هەردەم پێشەنگ بووە لە نیشتمانپەروەری و بەرگری و خۆڕاگری و قارەمانی زۆر گەورە لە شاری زاخۆ دەركەوتوون و بەرگرییان لە وڵاتی ئێمە كردووو، ئەمڕۆ دەستی ئاوەدانی لە زاخۆ زۆر دیارە و لە هەموو كوردستان و عێراق و ناوچەكە وەك شارێكی پێشكەوتوو سەیری زاخۆ دەكەن. ئێمە ئەمڕۆش چەندان پرۆژەمان هەیە بۆ ئەوەی دیسان خزمەتێكی زیاتر پێشكەشی خەڵكی خۆشەویستی زاخۆ بكەین، نەخۆشخانەی منداڵان دەكەینەوە، پێشانگایەكی نێودەوڵەتیش لێرە هەیە ئەویش دەكەینەوە، پاشان بەشی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆ كە بووەتە یەكێك لە جوانترین جێگەکانی هەرێمی كوردستان، ئەویش دەكەینەوە.خوێندن لە وڵاتی ئێمە زۆر پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا پەروەردەكردنی قوتابیان هێشتا پێویستترە، من دەستخۆشی لە جەنابی وەزیر و ستافی وەزارەت و مامۆستایانی بەڕێز دەكەم بۆ ئەوەی كە لە ماوەی رابردوودا زۆر خۆیان ماندوو كرد بۆ ئەوەی ئاستی خوێندن لە وڵاتی ئێمە بەرەو پێش ببەن، بەڕاستیش گەلێك بەرەوپێش چوو و گۆڕانكاریی مەزن كراوە.بە ڕاستی دەستكەوتێكی مێژووییە كە گەلێك داتای خوێندن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئێستا بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ مامۆستا و كاربەدەستان بەردەستن و زۆر بە ئاسانی دەتوانن بڕیار لەسەر بنەمایەكی زانستی بدەن بۆ هەر شتێكی پێویست بێت لە ڕووی خوێندنەوە بۆ قوتابخانەكانی خۆیان. هەروەها بەرنامەیەكی دیكە هەیە بۆ باشتركردنی تێكەڵبوونی قوتابیان بە ڕێگەی ئەلیكترۆنی لەگەڵ سیستەمی خوێندن، هیوادارم ئەویش لە ماوەیەكی زوو هەموو بەرنامەكان بكەونە كار، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆر گەورە لەسەر ئاستی خوێندن و تێگەیشتنی قوتابیان دەكات و ئەمە پێشكەوتنێكی زۆر مەزنە كە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەقیقەت نموونەییە. جارێكی دیكە من دەستخۆشی لە ئێوە دەكەم بۆ ئەو دەستكەوتانەی كە هەتانبووە.لە ساڵانی رابردوودا هەوڵێكی زۆر دراوە كە قوتابخانەی زیاتر دروست بكرێن، زیاتر لە دووسەد قوتابخانە دروستكراون و نزیكەی دوو هەزار قوتابخانەش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نۆژەنكراونەتەوە، هێشتاش پێویستە زیاتر دابین بكرێن، بەڵام لەبەر ئەوەی كە توانای بەردەست ئەوەندە بووە، هەر ئەوەندە كراوە، بەڵام هەوڵی ئێمە بەردەوام دەبێت بۆ دروستكردنی قوتابخانەی زیاتر و ناوەندی زانستیی زیاتر و هاوكاریی زیاتریش بۆ قوتابی و مامۆستا دەكرێت.جارێكی دیكە هیوادارم سەركەوتوو بن، ئێوە ساڵێكی خۆشتان هەبێت، ئینشائەڵا كوردستانمان هەر ئاوەدان بێت، خوێندنمان بەرەوپێشتر دەچێت، لە ڕووی پەروەردەییشەوە من داخوازییەكم لە مامۆستا و قوتابی و دایكان و باوكانی خۆشەویست دەكەم كە بابەتی نیشتمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێكی زۆر گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی هەر قوتابخانەیەك و لە هەر ماڵێكدا. وڵاتی ئێمە وڵاتێكی شیرین و پیرۆزە، جێی خەباتكەرانی ئێمەیە، جێی ئەو شەهیدانەیە كە خوێنی خۆیان لەپێناویدا رشت، هیوادارم ئەم وڵاتە بە پاكوخاوێنی بپارێزن، پێویستە مامۆستایان، قوتابیان تێبگەیەنن كە بابەتی ژینگەپارێزی زۆر گرنگە و بەهەمان شێوە بابەتی نیشتمانپەروەری كە ئێمە و ئەم خاكە لێك جیا ناكرێینەوە، ئێمە خەونی گەلێك مەزن و ئومێدی زۆر گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتی ئێمە بەرەو قۆناخی زۆر پێشكەوتووتر بچێت.لە كۆتاییدا من داوا دەكەم و هیوام ئەوەیە كە پەیوەندییەكی تەندروست و باش لە نێوان قوتابیان و مامۆستایان هەبێت لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزگرتن، نەك ترس و ناچاربوون، پێویستە هەموو قوتابیان ڕێز لە مامۆستایان و دایكان و باوكانی خۆیان بگرن، مامۆستا و دایك و باوكیش پشتیوان بن بۆ ئەوەی هەموو قوتابیانی ئێمە هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ و بەرەو قۆناخێكی گەشتر و كوردستانێكی ئاوەدانتر هەنگاو بنێن.جارێكی تر پیرۆزە و دەستخۆشی لە هەمووتان دەكەم.

هەواڵ
20-09-2025

مەسرور بارزانی بۆ دانیشتوانی دهۆک: ئێوە شایەنی زۆر زیاترن

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9/20، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاركی (سەرهڵدان)ی لە گەڕەکی بەرۆشکێی شاری دهۆك كردەوە. لە گوتارێكدا سەرۆكی حكوومەت هیوای خواست كە خەڵكی کوردستان بە باشترین شێوە سوود لەو پرۆژانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن. لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا، سەرۆكی حكومەت نیگەرانیی خۆی پیسکردنی ژینگە لەلایەن هەندێك خەڵك لە شوێنە گەشتیارییەكان دەربڕی و باسی لەوە كرد كە كوردستان ماڵی گەورەی هەمووانە و خاوەنی سروشتێكی جوان و شوێنی دڵگەشی گەشتیارییە، بۆیە پێویستە هەمووان ژینگەی كوردستان بپارێزن. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان هێزی ئێمە لە باوەڕیی ئێمەدایە بە خودای گەورە بۆ پشتیوانیكردنی پێشمەرگەی قارەمان و خەڵكی خۆڕاگری كوردستانمن بەخێرهاتنێكی گەرمی هەموو ئامادەبووانی هێژا دەكەم و زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە لێرە بەشدارم لە كردنەوەی پاركی (سەرهڵدان) كە پێش ساڵێك لێرە بەردی بناخەی داندراوە لە گەڕەكی بەرۆشكێ . پێش چەند ساڵێك هاتم و سەردانی ئێرەم كرد، بە حەقیقەت من هەستم بەوە كرد كە وەكوو پێویست كاری خزمەتگوزاری بۆ ئەم بەشەی شاری دهۆك نەكراوە، ڕەنگە خەڵكی ئەم گەڕەكە لە ڕووی توانای داراییەوە وەكوو پێویست دەوڵەمەند نەبن، بەڵام ئەوەی من بینیم و قسەم لەگەڵ کردوون، بە حەقیقەت بینیم كە خەڵكێكی زۆر دەوڵەمەند نیشتەجێی ئێرەن، دەوڵەمەند بە بیروباوەڕی خۆیان، دەوڵەمەند بە نیشتمانپەروەریی و خزمەتیی خۆیان. زۆر ماڵی شەهیدان و پێشمەرگەی قارەمان لێرەن كە شایانی ئەوەن هەموو خزمەتگوزارییەكیان بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە كاتێك داوای كردنەوەی ئەم پاركە كرا، ئێمە بە دڵ و گیان حەزمان كرد ئەم پاركەیان بۆ دروست بكرێت. جێی دەستخۆشییە كە كۆمپانیای جێبەجێكار لە ماوەی ساڵێكدا ئەم پاركەی دروست كرد و بە شێوەیەكی زۆر جوان ئەمڕۆ ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لە خەڵكی دهۆك. پێش ئێستا ئێرە شوێنی پیشەوەران و پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بوو و گەلێك خەڵك لێرە كاریان دەكرد، بەڵام جێی كاری ئەوان گونجاو نەبوو بۆ ئەو كارەی تێیدا دەكەن، بۆیە بڕیار درا شوێنێكی دیكەی پیشەسازی ئامادە بكرێ و بە خۆشحاڵییەوە، ئێستا ئەو پیشەوەرانە لە شوێنی نوێی خۆیان لە كارەكانیان بەردەوامن و ئەم پاركەش لێرە ئامادەكراوە بۆ خەڵك، بە تایبەتیش بۆ ئەم بەشەی شاری دهۆك كە گەلێك خزمەتگوزاریی لەم پارکەدا ئامادە كراوە، لە ڕووی تەندروستییەوە باوەڕم وایە كە خەڵكێك سوودی لێ دەبینن، لە رووی وەرزشییەوە شوێن دەستنیشان كراوە كە تەنانەت بۆ منداڵان شوێن ئامادە كراوە و دەتوانن كاتی خۆیان لێی بەسەر ببەن. هیوای من ئەوەیە ئێوە كاتێكی خۆشتان لەم پاركە و شوێنی دیكە هەبێت، ئەمە یەكێكە لەو پرۆژانەی كە بەردەوامین لە ئەنجامدانیان، هەروەك پێشتریش من باسم كرد لە ئالووكا پاركێكی دیكەش كاری تێدا دەكرێت، دیسان ئەو پاركەش تەواو بكرێت و دەكەوێتە خزمەتی خەڵكی دهۆكی رەنگین. جێی دڵخۆشییە كە ئێمە دەبینین ئەنجامی پرۆژەكان دەردەكەوێت و خەڵك سوودی لێ دەبینن، هیچ منەتێكی تێدا نییە، ئەمە ئەركی ئێمەیە و پێویستە ئێمە خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین. خەڵكی ئێمە و قارەمانانی ئەم میللەتە، خەڵكێكی خۆڕاگرن بەرامبەر ئەو هەموو ئاڵنگاری و ئەو هەموو نەهامەتییەی كە رووبەڕووی ئەم میللەتە بووەتەوە و بەردەوامبوون لە خۆڕاگری، بەڵام رۆژی خۆشترمان لەپێشە و ئینشائەڵا گەلێك پرۆژەی باشتریش ئەنجام دەدرێن لە شاری دهۆك و هەموو شارەكانی كوردستان و دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان. بابەتێك هەیە دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم، لەم دوو رۆژەدا كە لێرەم، من چووم سەردانی هەندێك جێی دیكەشم كرد، چوومە لای سوارەتووكا و زاویتە و سەرسنگ و ئامێدی و شێخان و شاریا و بەنداوی دهۆكیش، وڵاتی ئێمە وڵاتێكی زۆر خۆشە، جێی گەشتیاریی خۆشی تێدایە، بەڵام خاڵێكی جێی پێویستییە لەسەری راوەستین، ئەویش ژینگەپارێزییە. بەداخەوە من بینیم زۆر پاشماوە و زبڵ لەسەر رۆخی شەقامەكان فڕێ دراون كە ئەمە لەگەڵ کولتووری ئێمە ناگونجێت، داواکارم خەڵكی كوردستان، ژینگەی خۆیان بپارێزن، وڵاتی خۆتان بپارێزن، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەی ئێمەیە و پاراستنی ئەو وڵاتە ئەركی ئێمە هەمووانە. داوای من ئەوەیە ئەو گەشتیارانەش كە سەردانی ئێرە دەكەن، دیسان رێنماییان بۆ دەربكرێت كە پێویستە كەشوهەوا و ژینگەی كوردستان بپارێزن.، پێویستە بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕێوشوێن و ڕێنمایی پێویست بۆ هەر كەسێك دەربکەن ژینگەی كوردستان پیس دەكات، پێویستە سزای بۆ دیاری بكەن، چونكە بەڕاستی جێی قەبووڵكردن نییە ئەم وڵاتە پیرۆزە كە بست بە بستی ئەم خاكەی خوێنی شەهیدانمانی لێ رژاوە، پیس بكرێت. داوای من ئەوەیە لە خوشك و برایانی خۆشەویست لە شاری دهۆك و لە هەموو كوردستان، ژینگەی خۆتان بپارێزن، تاوەكوو ئێمەش زیاتر بتوانین خزمەتی ئێوە بكەین، نەك هەر ئەم پاركە، بەڵکوو چەندین پارك و شوێنی دیكەی گەشتیاری ئاوا بكەین و ئەم پرۆژانە جێبەجێ بكەین. جارێكی دیكە هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە دەخوازم، هیوادارم كاتێكی خۆشتان هەبێت، پیرۆز بێت پاركی سەرهڵدان لە تاخی بەرۆشكێ و لە هەموو خەڵكی دهۆك و هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت، ئێوە شایانی زۆر زیاترن و ئەگەر خوا پشتیوان بێت،هەرچی پێمان بكرێت لە خزمەتكردنی ئێوەدا بەردەوام دەبین.هەر ساخ و سەلامەت بن، كوردستانمان هەر ئاوەدان بێت.

1 2 ... 92 93 94 ... 1143 1144