لیندا ھاملتۆن، ئەو خانمە شۆخەی کە گەنجانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکانی عاشقی خۆی کرد، ئێستا بە ساڵاچووە و ڕووخسارە باڵکێشەکەی جارانی نەماوە. لیندا بەھۆی ڕۆڵبینینی لەگەڵ فینسینت، لەکوردستان بە کاترین ناسرابوو لیندا ساڵی ١٩٥٦ لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە چەندین فیلمی ئەکشن و درامادا بەشداریکردووە.
ئەو پەرلەمانتارانەی کە دەچنە بە‌غدا، لەوێ رووبەڕووی چەندین پلانی تێوەگلان بە کردەی ئابڕووبەرانە و گەندەڵی دەبنەوە و دواتر لە بەرامبەر ئەوەدا هەڕەشەی بێدەنگبوونیان لێدەکرێت. شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، هەر پەرلەمانتارێکی کورد دەچێتە بە‌غدا، چەند کەس و گرووپ هەن هەوڵدەدەن لە سەرەتاوە دەستەمۆیان بکەن و ڤیدیۆیان لێ‌بگرن و وتیشی" ئەو کەسانەی ئەو کارانە دەکەن لەنێو باڵەخانەی پەرلەمانیشدا هەن". شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کارە بەرامبەر بە چەند کوردێک و چەند سوننەیەکیش کراوە، لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆکانیان، لە پەرلەماندا هەر کارێکیان ویستبێ بە پەرلەمانتارەکەیان کردووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو پەرلەمانتارانەی دەچنە بە‌غدا، سەرەتا ئافرەتێکی لێ نزیک دەکەنەوە و دواتر دەیبەنە شوێنی تایبەت و ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی تۆماردەکەن و بەو ڤیدیۆیەش هەڕەشەی لێدەکەنەوە. ئوسامە جەمیل، پەرلەمانتاری پێشووتری پەرلەمانی عێراق دەڵێ" یەکەم رۆژ کە چوومە پەرلەمان، سیمکارتێکیان پێداین، دوای کەمێک ئافرەتێک پەیوەندی کرد و وتی: کچی جوانمان هەیە لە 14 ساڵی تاوەکو 40 ساڵی، ئەگەر دەتەوێ با بۆت بهێنین، منیش رەتم کردەوە، کەچی دوای کەمێکی دیکە دیسان پەیوەندی کردەوە، تاوەکو پێمنەگوت من ئیسلامیم و نوێژ دەکەم، وازی نەهێنا". شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێ" جگە لەم رێگەیە، بە رێگەی پارە و پرۆژە و پێدانی مۆڵەتی بازرگانی، چەندین پەرلەمانتار لە خشتە براون".
بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی باشووری کوردستان مسوڵمانن، لەنێو مسوڵمانانیشدا چەندین بەرە و حزب و گرووپ هەن، دیارترین بەرەی نا سیاسییش سۆفی و دەروێشن، واتە شوێنکەوتووانی ئەهلی نەقشی و قادری. لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە، هێزە شیعییەکان بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، جگە لە تەعریب، دەستیان بە تەشەیوعیش کردووە. بۆ ئەم هەوڵەش سەرەتا لە نێو گرووپە ئیسلامییە رووحانییەکانەوە دەستیان پێکردووە. شوێنکەوتوویەکی ئەهلی قادری "دەروێش" کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین و ئێستا لە سنووری کەرکووکە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شیعەکان بە بەرنامە و بڵاوکردنەوەی فکر لە رێگەی وتار و نامیلکە و کتێبەوە، هەوڵی تەشەیوع دەدەن و هەندێ جاریش پارە دەخەنە خزمەتی هەندێ کەس و لایەنەوە بۆ ئەوەی کارئاسانی‌یان بۆ بکات. ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوانی تەریقەت لە سنووری کەرکووک و سلێمانی هەن، ئێرانیش بەپێی بوونی هەژموونی لەو سنوورە، ئامانجییەتی لەو سنوورەوە دەست بە بڵاکردنەوە و جێبەجێکردنی پلانەکانیش بکات. ئەو دەروێشە دەڵێ" بەو پێیەی هەندێ بۆچوونی هاوبەش لەنێوانماندا هەیە، هەوڵدەدەن لە خشتەمان ببەن". تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بە فەرمی چوونی بۆ سەر مەزهەبی شیعە رانەگەیاندووە، بەڵام وەک ئەو دەروێشە دەڵێ" بە فکر بە شیعە کراون و پرۆسەکەش بەردەوامە".
سەرۆکی حکومەت ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لە گەڵ بە‌غدا کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە. هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بە‌غدا دەکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە شاری هەولێر ڕایگه‌یاند، "من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی ھەواڵی کوشتنی تۆقێنەری کچێک لە کەلار، ئێمە دەبێت بڵێین نەخێر بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری." ده‌شڵێت، "نابێت ئه‌م جۆره كارانه قبوڵکراو بێت لە ھەرێمی کوردستان کە شانازی بە ناوبانگییەکەی بۆ ھەمەڕەنگی و لێبوردەیی ده‌كات و ئەم جۆرە کوشتنانە ھیچ شتێک لە خۆناگرێت جگە لە شەرمەزاری."دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 21ی تشرینی دووه‌م، عه‌قید عەلی جەمال قه‌دوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 20ی تشرینی دووه‌م، پۆلیسی کەلار ئاگادارکراوه‌ته‌وه لە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی شارەوانی دووی کەلار، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یان گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و دەرکەوتووه ئافرەتێکە بەناوی (م - ا - م) له‌دایكبووی 1994 ساڵ و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه. وتیشی، به‌بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەمەبەستی پشکنین ته‌رمی كچه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار كرا، ده‌ركه‌وت خنكێنراوه و دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیویانه چوار تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەكه دەستگیربکەن، كه سیانیان برای كچه‌كه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به بەتاوانەکەدا ناوه كه بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وه بووه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧١) ١. پشکنین: (٥٥٧٤ پشکنینی نوێ)• (١٦٣٨) هەولێر• (٨٥١) سلێمانی• (٢٩٠٩) دهۆك• (٢٠) هەڵەبجە• (١١٣) گەرمیان• (٤٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٤٨٨ تووشبووی نوێ)• (١٥٢) هەولێر• (١٢٨) سلێمانی• (١٧٨) دهۆك• (٦) هەڵەبجە• (١٦) گەرمیان• (٨) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (١٦٤ چاکبوون)• (١١٤) هەولێر• (٦) سلێمانی• (١) دهۆك• (١١) هەڵەبجە• (٣٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢١ مردن)• (٦) هەولێر• (٦) سلێمانی• (٣) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٧٨٣٧٠٦ (٢٧٨٩٥١ هەولێر، ١٧٦٥١١ سلێمانی، ٣٢١٥٥٢ دهۆك، ٦٦٩٢ هەڵەبجە)تووشبوون ٩٣٩٢١ (٣٤٠٨٤ هەولێر، ٢٧٢٨٢ سلێمانی، ٢٩٥٩٠ دهۆك، ٢٩٦٥ هەڵەبجە)چاکبوون ٥٨١٠٥ (٢٠٤٦٣ هەولێر، ١٩٠٤١ سلێمانی، ١٥٨٦٥ دهۆك، ٢٧٣٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣٢٨٠١ (١٢٧٩٤ هەولێر، ٦٧٨٦ سلێمانی، ١٣١٢١ دهۆك، ١٠٠ هەڵەبجە)مردن ٣٠١٥ (٨٢٧ هەولێر، ١٤٥٥ سلێمانی، ٦٠٤ دهۆك، ١٢٩ هەڵەبجە)
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، "له‌به‌ر نه‌به‌ستنی ماسك سه‌دان كه‌س سزادراون و ده‌شڵێت، بەردەوام دەبین لە سزادانى ئەو کەسانەى ماسک نابەستن". وتیشی، "تائێستا مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه ماوه و پێویستە هاوڵاتیان لەخۆپارێزی و بەستنی ماسک بەردەوامبن." به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هەولێر گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار و 932 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 394 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 821 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 22ی تشرینی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌وه په‌لاماری خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كیاندا له سلێمانی و لێیاندا. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كانی ئاشكرا كرد و وتی: "ئه‌و چوار كه‌سه پێشمه‌رگه‌ن و پێشتر كێشه له‌نێوان یه‌كێك له‌و كه‌سانه و خاوەن چێشتخانەکە هه‌بووه." وتیشی: "ئەو کەسەی كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ردایه و له كامێراكانه‌وه ده‌ركه‌وتووه خاوەنی موڵکەکەیە و ئەو کەسەش کە هێرشیکراوەتەسەر خاوەنی چێشتخانەکەیە و هێرشكه‌ره‌كانیش ده‌ستگیركراون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م، له گوندی (گڵاڵ كه‌وه)ی ناحیه‌ی باوه‌نووری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار پڵنگێك په‌لاماری دوو شوان ده‌دات و یه‌كێكیان بریندار ده‌كات. گه‌نجه دانیشتووی (گوندی گڵاڵ كه‌وه)یه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه، پڵنگه په‌لاماری خۆی و شوانێكی تری هاوڕێی داوه و شان و ده‌ستی برینداركردووه و دواتر دووركه‌وتووه‌ته‌وه. پاشان شوانه‌كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د كه‌لاری له ناحیه‌ی باوه‌نوور و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.
چەند کەسێک شوێنەوارەکانی گۆڕستانی کەکۆنی کۆیە تێکدەدەن کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1880 دەگەڕێتەوە. دوێنێ یەکشەممە، چەند کەسێکی ناسراو، بە شۆفڵ چەند شوێنەوارێکی گۆڕستانی قشلەی کۆیە تەخت دەکەن کە مێژووەکەی بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەوارەی تێکدارەوە تاوەکو ئێستا لە شوێنەوارەکانی کۆیەدا تۆمارنەکراوە، بەڵام تیمێکی شوێنەوارناس سەردانی شوێنەکەیان کردووە، ئەگەر بە شوێنەوار هەژماربکرێت، رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر. بەپێی سەرچاوەیەکی مێژوویی، مێژووی ئەو گۆڕانەی کە تێکدراون بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە و بەدیاریکراوی لە ساڵی 1880 دروستکراون و دیارنییە گۆڕەکان هی کێن، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە گۆڕی سەرباز و کەسە دیارەکانی سوپای عوسمانییەکانە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌م هه‌فته‌یه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی وێرانكه‌ری (B52)ی هێنایه ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی ڕابردوو هێنانی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه به مانای ده‌سپێكردنی جه‌نگی گه‌وره دێت. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، 22ی تشرینی دووه‌م، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوور له‌چاوی میدیاكان و به نهێنی سه‌ردانی سعودیه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی سعودیه كۆبووه‌ته‌وه. هاوكات، هه‌فته‌ی ڕابردووش، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به نهێنی سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری بێزاركه‌ر یان هێرش له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تره‌پ نه‌یكاته بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
لە شاری سلێمانی پزیشکێک هێرشدەکاتە سەر پزیشکێکی تر و بە مشتە دەمانچە برینداری دەکات. کاتژمێر 6:30ی شەوی رابردوو چەند کەسێک کە ئۆتۆمبێلێکی پیکابیان پێبووە، هێرشیانکردووەتە سەر پزیشکێک بە ناوی مەیسەر فالیح و برینداری دەکەن، ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە مێردی خوشکی د.مەیسەر بووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیشەوە هێرشیکردووەتە سەری.بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، هێرشکارەکەش پزیشکە و هاوسەری پێشووی خوشکی د.مەیسەر بووە. د. مەیسەر کوردی بەغدایە و ماوەی دوو ساڵە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە، هێرشکارەکەش خەڵکی شاری سلێمانییە.