كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی 29ی تشرینی دووه‌م، چه‌ند كه‌سێك به دوو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌چنه سه‌ر گوندی "قه‌رێتاغ"ی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ستڕێژێكی زۆری گوله ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه منداڵێك بریندار ده‌بێت. محه‌ممه‌د، باوكی منداڵه برینداره‌كه به باڵكێشی وت: "شه‌وی 29ی مانگ، كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌و چه‌ند كه‌سێك به دوو ئۆتۆمبێله‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌مان و ده‌ستڕێژێكی زۆری گوله‌یان كردووه و منداڵێكم به‌ناوی (یوسف)، گوله به‌ر ده‌ستێكی كه‌وتووه و برینداربووه. له‌باره‌ی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌یه‌وه وتی، نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆ ده‌ستی كردووه و ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشه. وتیشی، ئێمه ئه‌و كه‌سانه ناناسین، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ی ته‌قه‌كانیان كردووه، به‌یانییه‌كه‌ی یه‌كێكیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماركێته‌كه‌مان و وتوویه‌تی، من ته‌قه‌كانم كردووه و ئه‌وه‌ش چه‌كه‌كه‌م و گوله‌كان و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه له كامێرای ماركێته‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه لای پۆلیس.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش موقەدەم ئەرکان حەمید، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین، له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ڕایگه‌یاندووه، سێ كه‌س له ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیركراون، "ئاسك"یان كوشتووه. ده‌شڵێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ڕاوچییه‌كاندا چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو مەخزن و 58 فیشەک و دوو جیھازی بێتەلیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. باسی له‌وه‌شكرد، ڕاوچییه‌كان به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دەستگیرکراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه. ئیبراهیم زەریف، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت، "بەهۆی ئه‌و دۆخه ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پۆلیسی دارستان ناتوانن وەک پێشتر پارێزگاری لە ئاسک و ئاژەڵە کێوییەکانی تری گەرمیان بکەن، ئەمەش ده‌رفه‌تی بۆ ڕاوچییه‌كان ڕه‌خساندووه، كه به‌بێ ترس به‌شێك له ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە جینۆسایدیان بكه‌ن." بەپێی ئامارێكی ژینگەپارێزی گەرمیانیش، لەماوەی 7 ساڵدا ژماره‌ی ئاسكه‌كانی گه‌رمیان لە 12 هەزار ئاسکەوە کەمبوونەتەوە بۆ كه‌متر له 5 هەزار ئاسک.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شەوی ڕابردوو، 30ی تشرینی دووەم، گەنجێک له هه‌ولێر کە کوڕی بەرپرسێکی سەربازییە لەسەر کێشەی قەرز بە چەقۆ کوژرا. حازم جه‌عفه‌ر، په‌یامنێری باڵكێش له هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، گەنجەکە ناوی نێچیرڤانە، پارەی لای کەسێکی تر بووە و ڕۆشتووە لێی وەربگرێتەوە، له‌وكاته‌دا دەمەقاڵێ له‌نێوانیاندا دروستبووه و قەرزارەکە بە چەقۆ نێچیرڤانی كووشتووه و دوو كه‌سی تریشی بریندار كردووه. وتیشی، گەنجە کوژراوەکە کوڕی چیچۆ هه‌ركی، عەمیدی زێرەڤانییە، شه‌ڕه‌كه لای كافتریایه‌كی نزیك له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ڕوویداوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی12ی2020، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دیناره. 100 پاوەند بە 165 هەزار دیناره. 100 یۆرۆ بە 138 هەزار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار دیناره. 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار دیناره.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا تۆمەتبارێك بەناوی (ح، أ، ك)، لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركرا و له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه ڕاگیرا. ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ڵێت، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دادگایی تاوانەكانی سلێمانی/2وه‌وه، بە ماددەی (14)ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له یاسای سزادانی عێراقی، به شه‌ش مانگ زیندانیكردن سزادراوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رماشی پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 17 پلە و سلێمانی 16 پله و دهۆک 15 پله و کەرکوک 20 پلە دەبێت. سبه‌ینێش، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 18 پلە و سلێمانی 17 پلە و دهۆک 16 پله و کەرکوکیش 21 پله دەبێت.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2020/12/1، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 269 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 315 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 359 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان له نوسراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، "ئەو گەشتیارانەی كه لە خوارووی عێراقەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە، پێویستیان به وەرگرتنی نموونە و پشکنینی کۆرۆنا نییه." ده‌شڵێت، "ئەو گەشتیارانەی كه هیچ نیشانەیەکیان نییە و بەرکەوتەی توشبووی کۆرۆنا نین، بەپێی کۆتا ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کەرەنتینەکردنیان لەسەر هەڵدەگیرێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "به‌پێی ڕێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییە کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان، هەرکەسێك ئەو هەنگاوە بنێت، پێویست بە وەرگرتنی بەڵیننامە ناکات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 47 دۆلار و 59 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 44 دۆلار و 99 سەنت دەفرۆشرێت. به‌راورد به چه‌ند مانگی ڕابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی %10 و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی %13 بەرزبووەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای توشبوونی به كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هادین نوری، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. بەهادین نوری، له ساڵی 1927 لە گوندی تەکیەی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایکبووه، له ساڵی 1946 پەیوەندی بە حیزبی شیوعی عێراقه‌وه کردووە و چوار ساڵ سکرتێری ئەو حیزبە بووە، لەساڵی 1953 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتی عێراقه‌وه دەستگیركراوه و دوای شۆڕشی 1958 ئازادکراوە، بەهۆی ناکۆکییه‌وه ساڵی 1984 ئەو حیزبەی جێهێشتووە و دوای ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی12ی2020 له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانی، كۆچی دوایی كرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوایین چوار تۆمه‌تباری دۆسیه‌ى "دزییه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار" ئه‌مڕۆ دادگایی كران و به‌بێتاوان هه‌ژماركران، به‌م پێیه‌ش ئه‌و دۆسیه له دادگا كۆتایی پێهات. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له دۆسیه‌كه به باڵكێشی وت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، دانیشتنى ڕاگه‌یاندنى حوكمی چوار له تۆمه‌تبارانى دۆسیه‌ى "دزییه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار" بوو، له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر كه پێشتر له تۆمه‌تێكى تری هه‌مان دۆسیه‌دا حوكم درابوو، به 6 ساڵ زیندانیكردن. وتیشی، له دۆسیه‌كه‌دا دوو تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى تۆمه‌تباران كرابوو، یه‌كه‌میان "ئیختیلاس" بوو، پێشتر به دوو دانیشتنى دادگا چوار كه‌س تیایدا حوكم دران، دوه‌میشیان تۆمه‌تى گۆڕینی كه‌ره‌سته‌ى نوێ بوو به ئیكسپایه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كه و له‌مه‌یاندا هیچ كام له تۆمه‌تباران حوكم نه‌دران و بێ‌تاوان بوون. ساڵی ڕابردوو ڕووداوێكى دزیكردن له به‌شى نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ئاشكرا كرا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 15 كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام 12 له‌و ڕاگیراوانه ڕاگیران و په‌ڕاویان ئاڕاسته‌ى دادگاى تاوانه‌كان كرا. له‌ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردووش‌دا، دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ گه‌رمیان، له چه‌ند دانیشتنێكدا سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ 4 له‌و ڕاگیراوانه ده‌ركرد، له‌و چوار كه‌سه‌ش سیانیان فه‌رمانبه‌رى حكومیین و كه‌سێكیشیان كرێكارى كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌یه، هه‌شت تۆمه‌تباره‌كه‌ى تریش به بێ‌تاوان هه‌ژمار كران و ئازاد كران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا دروستبوو و دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه. دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت كراوه به پرسی مووچه و وه‌كو فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێك ئاڕاسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنین چه‌ند سته‌م له هه‌رێمی كوردستان كراوه. وتیشی، پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌غداوه به سیاسی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێ لاواز بكرێت، ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت جیاوازییه‌كانمان وه‌لانێین و یه‌كهه‌ڵوێستی دروستبكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوویداوه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه و داواشی كرد، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیارانه كاربكه‌ن و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و چیتر یاری به هه‌ست و سۆزیان نه‌كه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به ته‌پڵ لێدان و سناپ كردن له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌ی مووچه و كێشه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابن. سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بۆ دابه‌شكردنی پله و پۆست ڕێكنه‌كه‌وتوون، بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ری ده‌ستووری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و ڕێككه‌وتننانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵ دابه‌شكردنه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له‌ناو په‌رله‌مان كۆتایی پێبهێنرێت.