Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13742 بابەت
هەواڵ
05-12-2020

پارتی، یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە هەر سێ حزبی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت و پرسی مووچە، کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.هاوکات دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا هەر سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە کۆدەبنەوە.

هەواڵ
05-12-2020

دەروازەکانی کەرکووک رادەستی پۆلیسی شارەکە کرایەوە

بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەروازەکانی کەرکووک رادەستی پۆلیسی خۆجێی کرانەوە.بڕیارەکە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار و سەلاحەددین دەگرێتەوە و لەمەودوا لە ھیچ بازگەیەک سوپا و پۆلیسی فیدڕالی و ھێزی تایبەت پشکنین ناکەن و تەنیا ئەو پۆلیسانە بەو کارانە ھەڵدەستن کە سەر بەبەشی بازگەکانی پۆلیسی خۆجێین.

هەواڵ
05-12-2020

وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەچنە پەرلەمانی کوردستان

بریارە سبەی دووشەممە 6.12.2020 ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکرێن و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پەروەردە و خوێندنی باڵای له‌ پەرلەمانی کوردستان میوانداری بكرێن و گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ و چەند کێشەیەکی تر بکەن.حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ پەرلەمانی کوردستان میوانداری دەكرێن و گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، زانکۆ و پەیمانگا نا حکومییەکان، دامەزراندنی یەکەمەکان و چەند پرسێکی دیکە دەکەن.

هەواڵ
05-12-2020

هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی بودجەوە ڕێککەوتن

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن و شاندەکە گەڕایەوە کوردستان.شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچووونی ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتبوو.بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو رێککەوتنەی پێشوو لەگەڵ حکومەتەکەی مستەفا کازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021

هەواڵ
05-12-2020

حکومەت: هیچ ئیسرائیلییەک لە هەرێمی کوردستاندا نییە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت" ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستاندا نییە". روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە. د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/12/5

گشتی
05-12-2020

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئەمڕۆ شەممە‌ 2020/12/5، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 277 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 325 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 370 ھەزار دینارە.

هەواڵ
05-12-2020

شەپۆلێکی بەفربارین کوردستان دەگرێتەوە

فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بەفر ببارێت و پلەی گەرماش بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزێت.بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە، کەش و هەوا لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، سبەینێیش بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبارێت.

هەواڵ
05-12-2020

بنەماڵەی نەجمەدین کەریم لیستەکەی ڕەتدەکەنەوە

رەوتێکی سیاسیی بەناوی "هاوڕێبازانی نەجمەدین کەریم" پارێزگاریی پێشووی کۆچکردووی کەرکووک خۆی رادەگەیەنێت، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو رەوتە رەتدەکەنەوە. دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریمماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو وناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.بنەماڵەی کۆچکردوودکتۆر نەجمەدین کەریم لینکی هەواڵی پێشوو لەبارەی رەوتەکەhttps://balkesh.com/kurdistan/13118/

هەواڵ
05-12-2020

سبەی مووچەی پيشمەرگە دابەش دەکرێ

دابەشکردنی مووچە نەوەستاوە و سبەی یەکشەممە 2020/12/5، بەپێی ئەو خشتەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، مووچە دابەش دەکرێت. سەرچاوەیەکیش کە نەیوست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە تۆری میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێن.

هەواڵ
04-12-2020

دوو کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقامی 60مەتری شاری هەولێر، کە تێیدا ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆلی لەدەستدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...

هەواڵ
04-12-2020

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند“ چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا سەرمایەدارێک بڕی دوو سەد و نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە بە قەرز داوە بە حکومەتی هەرێم. ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە“ .جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا باس لەوە دەکرێت کە سەلام کەریم خان برادۆستی 209 ملیۆن دۆلاری بە قەرز داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە ڕاست نییە .

هەواڵ
04-12-2020

لیستێک بەناوی نەجمەدین کەریمەوە بەشداریی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکات

رەوتێکی نزیک لە سیاسەتوان و پارێزگاری کۆچکردووی کەرکوو نەجمەدین کەریم، بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق ڕاگەیاند. ڕەوتەکە لە خزم و کەسە نزیکەکانی ناوبراو پێکھاتوون و سبەی خۆیان ڕادەگەیەنن. دەقی بانگھێشتنامەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ: گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی بەرێزبابەت:بانگهێشت نامە ئێمە وەکو ڕەوتێکی سیاسی کە لە هاوڕێبازانی خوالێخۆشبێت د. نەجمەدین کەریم پێکهاتووین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان دەبێت سەبارەت بە ڕەوتەکەمان و بەشداریمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی بازنەی کەرکوک، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان. شوێن و کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: سبەی شەممە : 2020/12/5 کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕوو. هەولێر: شوقەکانی کەسنەزان، تەنیشت ئامر فەوجەکان ــ بەرامبەر قوتابخانەی حەسەن نەجار بۆ پەیوەندی کردن:07701597628

1 2 ... 913 914 915 ... 1145 1146