Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
04-10-2025

ئێران باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات

دوای کاراکردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران، نیگەرانییەکان لەو وڵاتە لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ زیاتر بوون. میدیای وڵاتەکەش بە شێوەیەکی فراوان لەسەر بابەتەکە دەوەستێت. کەیهان: ئەگەری دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ لەنێوان بەرەی ئێران و بەرەی ئەمریکا- ئیسرائیل هەیە رۆژنامەی کەیهان، نزیک لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی دۆخی ئێستای جیهان و ناوچەکە دەکات و دەڵێت، جیهان لە پێچ و پەنایەکی مێژووییدایە و ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی نوێ و گەورەبوونی جەنگی نێوان رووسیا و ئوکراینا هەیە. رۆژنامەکە ئاماژە بە ناردنی هێز لە لایەن ئەمریکاوە بەرەو ڤەنزوێلاش دەکات و دەڵێت، ئەمریکا خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانە و بەندەرەکانی ئەو وڵاتە ئامادە کردووە. کەیهان باسی لە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی نوێ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەنێوان بەرەی ئێران لە لایەک و بەرەی ئەمریکی و ئیسرائیل لە لایەکی دیکە، ئەگەرێکی دیکەیە کە دەکرێ نەوەک تەنیا بۆ ناوچەکە بەڵکو بۆ تەواوی جیهانیش لێکەوتەی تایبەتی هەبێت. کەیهان دەنووسێ، ئیسرائیل بە تەنیا توانای هەڵگیرسانی جەنگی لەگەڵ ئێران نییە و بەڵگە بۆ ئەوەش جەنگی 12 رۆژەیە کە ئەمریکا، ناتۆ و گوایە تەنانەت ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبیش یارمەتی ئیسرائیلیان دا. بە گوێرەی رۆژنامەکە، ژیری، ئەزموون و پێشهاتەکانی دوای جەنگی 12 رۆژە پیشانی دەدەن کە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر بەرزە. رۆژنامەکە نووسێنێکی سەرۆکی پارتی ئیسرائیل بەیتەنو (ئیسرائیل ماڵی ئێمەیە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە نموونە دەهێنێتەوە کە نووسیویەتی: "هەرکەسێک پێی وابێ چیرۆکەکە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە، هەڵەیە و خەڵکی دیکە بەلاڕێدا دەبات. ئێرانییەکان لە ئێستاوە بە سەختی کاردەکەن؛ رۆژانە توانا بەرگری و سەربازییەکانی خۆیان بەهێز دەکەن. چالاکییەکان لە ناوەندە ئەتۆمییەکان دەستیان پێکراوەتەوە. پێدەچێ ئەمجارە ئێرانییەکان هەوڵ بدەن تووشی سەرسووڕمانمان بکەن." رۆژنامەی کەیهان، دۆخی شپرزە و شڵەژاوی بازاڕ و خراپیی بژێوی خەڵک وەک بەشێک لە "پلانی دووژمن بۆ شەڕ و بەردەوامیی جەنگی 12 رۆژە" ناودەبات و دەڵێت، "بۆیەش دەڵێین ئەگەری رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ دووژمن هەیە، چونکە ئەگەر وانەبوایە، بەم شێوەیە و بە ئاشکرا لە رێگەی کاراکردنەوەی میکانیزمی سزا نێودەوڵەتییەکان و سەپاندنی سزا و میدیای خۆیان گوزەرانی خەڵکیان نەدەکردە ئامانج." لە کۆتایی نووسینەکەی کەیهان دا باس لەوە کراوە کە نابێ حکومەتی ئێران دەستەوەستان بێت و پێویستە پەرە بە توانا سەربازییەکانی بدات، یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوخۆیی بەهێزتر بکات؛ دەشڵێت: "ئێمەین کە بە زیرەکی و یەکگرتوویی و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکییەکان دیاری دەکەین کە ئایا داهاتوو دەبێتە کارەساتێک یان بنەمای شکۆمەندییەکی مێژوویی دیکە." رۆژنامەی عەسری رەسانە: دەبێت بۆ بەرگریکردن ئامادەبین رۆژنامەی عەسری رەسانە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژە بە قسەکانی عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ تورکیا کردووە و نووسیویەتی، وەزیری بەرگری لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا سەبارەت بە پرسە سەربازی و ئەمنییەکان، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی کرد. بە پێی رۆژنامەکە، وەزیری بەرگریی ئێران باسی لە زیادبوونی گەشتی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکان و گواستنەوەی چەک و کەرەستە سەربازییەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لە زاری عەزیز نەسیرزادەوە دەڵێت: "ئەم دۆخە نێگەرانیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە. بەڵام گواستنەوەیان هەبێت یان نا، وەک هێزێکی سەربازی دەبێت بەردەوام بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان ئامادە بین." بە گوێرەی رۆژنامەکە، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاندووە، "ئەگەر شەڕێک بەسەرماندا بسەپێندرێت، ئەرکی سەربازیمان بەرگریکردنە و بەرگریش دەکەین، وەک چۆن لە جەنگی 12 رۆژەدا بەرگریمان کرد و دووژمن ناچار کرا بە ئاگربەست رازی بێت." رۆژنامەی سوبحی ئیمرووز: جەنگ بۆ هەردوولا قورسە رۆژنامەی سوبحی ئێمرووز لە نووسینێکدا بە مانشێتی "ئایا لە  کورت ماوەدا سێبەری شەڕ لەسەر سەری ئێران بەردەوام دەبێت؟" باسی ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی دیکە لە نێوان ئێران لە لایەک و ئیسرائیل و ئەمریکا لە لایەکی دیکە دەکات و دەڵێت، جەنگی 12 رۆژە لەنێوان هەردوولا خاڵێکی وەرچەرخان بوو لەنێوان تاران و بەرەی رۆژئاوایی-ئیسرائیل و دەریخست کە تێچووی جەنگێکی راستەوخۆ لەڕووی ئابووری، سیاسی و سەربازییەوە بۆ هەردوولا زۆر قورسە و زۆر زیاترە لە قازانجەکانی. رەسووڵ عەبدوڵڵاهیان، نووسەری بابەتەکە دەڵێت، لە جەنگی 12 رۆژەدا لایەنەکان، بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان زانی و ئێران توانی لە جەنگەکەدا بەشێک لە توانا سەربازییەکانی نمایش بکات و زیان بە ئیسرائیل بگەیێنێت، لە بەرامبەردا ئیسرائیل و ئەمریکاش پیشانیان دا کە دەتوانن ژێرخانە هەستیارەکانی ئێران بکەنە ئامانج و زیانیان پێ بگەیەنن. لە نووسینەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا زیانی گەورە بە ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کەوت، هەروەها گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا لاواز بوون و کاریگەرییان وەکو پێشتر نەماوە کە تاران وەکو کارتی گوشار بەکاری دەهێنان، لە لایەکی دیکەوە جەنگی 12 رۆژە دەریخست کە بە هێرشی ئاسمانی یان مووشەکی ناتوانرێ دەسەڵاتی ئێران بگۆڕدرێ. وەک نووسەری بابەتەکە دەڵێ، ئاڵۆزی هاوکێشە سیاسییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەت بەردەوامیی جەنگی نێوان رووسیا و ئوکراینا و گرنگیی بەرەنگاربوونەوە و کۆنترۆڵکردنی چین بۆ ئەمریکا، وا دەکەن کە ئەگەری رووبەڕوونەوەیەکی دیکەی سەربازی لەنێوان دوو بەرەکە لاواز بێت. رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، پێشبینی دەکرێ گرژییەکان لە ئاستی "شەڕی ئەلیکترۆنی، گوشاری دیپلۆماسی، سزا ئابوورییەکان و ئۆپەراسیۆنە ناڕاستەوخۆ سنووردارەکان" بمێننەوە. بە واتایەکی دیکە بەدوور دەزانرێ شەڕی راستەوخۆ رووبداتەوە، بەڵام شەڕی سارد و ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبێت." رۆژنامەی شەرق: پێویستە زوو دانوستاندنەکان دەستپێبکەنەوە رۆژنامەی شەرق کە سەر بە بەرەی ریفۆرمخوازانە، لە نووسێنێکدا باسی "چەقبەستوویی دیپلۆماسی" لە نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات. مەهدی بازرگان لە نووسینەکەدا ئاماژە بە قسەکانی وەلی نەسر، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستا لە زانکۆی جۆن هۆپکینزی ئەمریکی کردووە کە گوتوویەتی، سەپاندنەوەی سزاکان دەتوانێ پڕۆسەی دانوستاندن بۆ چەند مانگێک دوابخات و مەترسیی نوێبوونەوەی ململانێیەکان زیاتر بکات. بە گوتەی وەلی نەسر، "تاوەکو دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان زیاتر دوابکەوێ، ئەگەری گەڕانەوە بۆ ململانێی راستەوخۆ و سەرهەڵدانی جەنگێکی دیکە لەنێوان ئێران و ئەمریکا یان تەنانەت ئێران و ئیسرائیل زیاتر دەبێت." رۆژنامەکە دەڵێ، ئیسرائیل "بە زەبری هێز سێبەری شەڕی لە ناوچەکەدا هێشتووەتەوە، بۆ ئەوەی لە هەر ساتێکدا بتوانێت پاساو بۆ هێرشێکی نوێ بهێنێتەوە؛ وڵاتانی عەرەبی نیگەرانن لەوەی ململانێیەکی نوێ ئاسایشی لەرزۆکیان بشکێنێت و ئێران لەنێو گوشاری گەمارۆکان و هەڕەشەی شەڕدا بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر خۆڕاگری و پاراستنی هێڵە سوورەکانی." رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەم دۆخەی ئێستا دەتواندرێ بگۆڕدرێ بۆ گەڕێکی "گوشار-هەڕەشە-چەقبەستوویی" و دەتوانێ هەرێمەکە بگەیەنێتە لێواری قەیرانێکی نوێ. ئارمانی میللی: دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناخێکی هەستیار رۆژنامەی ئارمانی میللی لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە خاڵێکی هەستیار و ئەگەری ئەوە هەیە گەورەبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا سەربکێشێت بۆ جەنگ و رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە، هەرچەندە ئێستا ئەگەرەکەی بە لاواز دەزانێت. رۆژنامەکە لە هەڤپەیڤێنێکدا لەگەڵ عەلی بێگدڵی، مامۆستای زانکۆ و پسپۆری پرسە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بە ناردنی چەک و هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە و ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران دەکات و لە زاری مامۆستاکەوە دەڵێت، ‌هەرچەندە ئێستا ئەگەری جەنگ لاوازە، بەڵام لەوانەیە دۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی دیکە بڕوات و سەربکێشێت بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی سەربازی. عەلی بێگدڵی بە رۆژنامەکە دەڵێت، هەنگاوی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە، نمایشی هێزە و ئاساییە کە لەبەرامبەردا ئێرانیش ئامادەییە سەربازییەکانی زیاتر بکات. بێگدڵی ئاماژە بەوە دەکات، ئێران و ئەمریکا دەیانەوێ لە رێگەی دیپلۆماسی و دانوستاندن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و جەنگیان ناوێ، بەڵام سیاسەت پێشبینی ناکرێ و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان و چەقبەستوویی دیپلۆماسی، هەر ئەگەرێکی دیکە کراوەیە و لەوانەیە ئاراستەکە بەرەو هەڵگیرسانی شەڕ بڕوات.

هەواڵ
03-10-2025

هاتوچۆی هەرێم: هەر کەسێک دەستکاریی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات سزا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم، هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە بە هیچ شێوەیەک دەستکاریی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن، بە پێچەوانەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن. هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، لە هەندێک پەیج و ئەکاونت، ڕێکلام بۆ کەرستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت، بە شێوەی دەراب کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ کار دەکات، دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.  بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت: هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرستەیە بەکار بهێنێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت و سزای توند دەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، هەروەها شوێنەکانی فرۆشتنی جوانکاری ئۆتۆمبێلێش ئاگادار دەکاتەوە، کە خۆیان لە فرۆشتنی ئەو کەرستەیە بەدوور بگرن، ئەگەر نا شوێنەکەیان دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر. هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، شاردنەوە، لابردن و دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

هەواڵ
02-10-2025

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان سلێمان شاكر دەکەم و هاوبەشی خەمیانیم. مامۆستا سلێمان شاکر، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری هونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا هەبوو. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
02-10-2025

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی "دەستپێکردنی...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.2، لیژنەى ئەمنى پارێزگا، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له‌ پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به‌ شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه‌ له‌ سنوورى پارێزگای هەولێر و به‌رگریكردن له‌ ناو و ناوبانگى پایته‌ختی هەرێمی کوردستان، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ پێشه‌نگ بووه‌، هەروەها بە ئامانجى فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌بێ جیاوازى و پارێزگاریكردن له‌ كاندیدان و پاراستنى ئارامى و پاك ڕاگرتنى شار و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ سه‌ركه‌وتوویى، کۆبۆوە، و کۆبوونەوە گەیشتە ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوە:- یه‌كه‌م/ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كان بكرێت، كه‌ ببێته‌ هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له‌ ڕێگاى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت، كه‌ ببێته‌ هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان. دووه‌م/ نابێت وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه‌ ڕێگه‌ دراوه‌، به‌ ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك ( له‌زگه‌ یان غه‌ره‌ ) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له‌ شوێنیك دابنرێت كه‌ ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى ( قوم، لم ، چیمەنتۆ ) بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سێیه‌م/ نابێت له‌ چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت. چواره‌م/ نابێت وێنه‌ و پۆسته‌رى كاندیدان له‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه‌، قوتابخانه‌كان، هتد .. لێبدرێت. پێنجه‌م/ نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه‌ گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه‌ پیرۆزه‌ ئاینیه‌كان و شوێنە کەلتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت. شه‌شه‌م/ پارك و باخچه‌ گشتییه‌كان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت. حه‌وته‌م/ ڕێگە پێدروا نییە وێنه‌ و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه‌ و دروشمى کاندیدان له‌ دارى باخچه‌ و پاركه‌كان بدرێت. هه‌شته‌م/ نابێت له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلى ( میرى ) حكومى به‌كاربهێنرێت. نۆیه‌م/ ڕێگه‌ پێدار و نییه‌ ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت. ده‌یه‌م/ له‌ هه‌ره‌ حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت. یازده‌یه‌م/ له‌ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له‌ پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت، له‌ ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه‌، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له‌ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌ مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتیی، له‌ پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه‌كە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت. سێزدەیەم/ هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و کاردانەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت. چواردەیەم/ هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. پازدەهەم/ بە هەموو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن ( بەجلی سەربازی، ئۆتۆمبیلی سەربازی ) قەدەغەیە، و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. شازدەهەم/ پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. حەڤدەهەم/ دوای تەوابوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێ بژاردن سزادەدرێن. لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر2025.10.2

هەواڵ
02-10-2025

نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێخوڵە لەناو گەنجاندا زیادی کردووە

شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە کە پێشتر وەک نەخۆشییەکی بەساڵاچووان ناسرابوو، ئێستا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر لەنێو گەنجاندا بڵاو دەبێتەوە و توێژەرانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی خۆراکە پرۆسێسکراوەکان هاوتای جگەرەکێشان مەترسیی گەورەن لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێخۆڵە. پڕۆفیسۆر دیڤی سریدار، سەرۆکی تەندروستیی گشتیی جیهانی لە زانکۆی ئەدینبۆرگ، لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: "شێرپەنجەی قۆڵۆن هەرچەندە هێشتا زۆربەی حاڵەتەکانی لە کەسانی سەرووی تەمەنی 70 ساڵدا دەبینرێت، بەڵام بە شێوازێکی نیگەرانکەر گەنجان بە ڕێژەیەکی زۆر تووشی بوون." ژمارە و ئامارەکانی تووشبوونی گەنجان ئامارەکان ڕەوتێکی جیهانی و نیگەرانکەر پیشان دەدەن، 94,700 حاڵەت لە ساڵی 1990 لەناو گەنجاندا تۆمار کراوە و بۆ 225,736 حاڵەت لە ساڵی 2019 بەرز بووەتەوە. لە ئەورووپادا، تەمەنی 20- 29 ساڵ، ڕێژەکان بە 7.09% لە ساڵێکدا زیادیان کردووە لەنێوان (2004- 2016) هەروەها بۆ تەمەنی 30 - 39 ساڵ زیادبوون بە ڕێژەی 4.09% لە ساڵێکدا وبۆ تەمەنی 40- 49 ساڵ زیادبوون بە ڕێژەی 1.06% لە ساڵێکدا. پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شێرپەنجەی زوو دەستپێکەر لە وڵاتانی وەک ئوسترالیا، کەنەدا، بەریتانیا و ئەمریکا لە هەر 15 ساڵدا دوو هێندە دەبێت. هۆکارەکانی پەرەسەندنی شێرپەنجەی قۆڵۆن بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، نزیکەی 75%ی حاڵەتەکان لەو کەسانەدا دەردەکەون کە هیچ پێشینەیەكی خێزانییان لە نەخۆشییەكە نییە، بەڵکوو توێژەران سەرنجیان داوەتە هۆکارە ژینگەییەکان و بەتایبەتی خۆراکە پرۆسێسکراوەکان بۆ نموونە (سجق). توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە، خۆراکە پرۆسێسکراوەکان کە بریتین لە ژەمی خێرا و ژەمە ئامادەکراوەکان، دانەوێڵەی شەکردار، خواردنەوە گازییەکان، گۆشتی پرۆسێسکراو و خواردنە خێراکان (فاست فوود)، ئێستا زیاتر لە نیوەی خۆراکی وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا پێکدەهێنن. بەڵگە زانستییەکان توێژینەوەیەکی گرنگ کە لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانیدا بڵاو کراوەتەوە، ئەنجامەکانی پیشانی داوە کە ئەو کەسانەی زۆرترین خۆراکی پرۆسێسکراویان خواردووە، مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە 29% زیاترە، تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی خۆراک و کێش. پڕۆفیسۆر سریدار، ئاماژە بەوەش دەکات: "وەک چۆن دەیان ساڵی خایاند بۆ ئەوەی قبووڵ بکرێت کە تووتن دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەکان، ڕەنگە لە دەیەی داهاتوودا خۆراکە پرۆسێس کراوەکان وەک هۆکارێکی سەرەکیی مەترسیدار بۆ شێرپەنجەی قۆڵۆن ببینرێن." لەگەڵ زیادبوونی بەڵگەکان، توێژەران ڕێنمایی سادەیان پێشکەش کردووە، لەوانەش کەمکردنەوەی خۆراکی پرۆسێسکراو و زیادکردنی خۆراکی سروشتی. توێژینەوەیەکی ساڵی 2025 هەروەها دەریخستووە کە خواردنی بەردەوامی ماست دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم بکاتەوە. لەکاتێکدا توێژینەوەکان هێشتا بەردەوامن، بەڵام بەڵگەکان بەخێرایی کۆدەبنەوە کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان خۆراکی پرۆسێسکراو و زیادبوونی شێرپەنجەی قۆڵۆن لەنێو گەنجاندا. سەرچاوە: پڕۆفیسۆر دیڤی سریدار، سەرۆکی تەندروستیی گشتیی جیهانی، زانکۆی ئەدینبۆرگ، لە ڕۆژنامەی (گاردیان) بڵاو کراوەتەوە.

هەواڵ
01-10-2025

پەیامێک لە مەسرور بارزانیەوە لەبارەی هەژماری من

خۆشحاڵم کە دەبینم زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە وەردەگرن کە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من). لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 ەوە تا ئێستا ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەژماری بانکییان لە کوردستان هەیە، لە کەمتر لە 5%ەوە بووە بە زیاتر لە 15%. هەروەها پڕۆژەکە بانکەکانی هانداوە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریی تاکەکەسی و زیادکردنی لق و تۆڕەکانی ئامێری ڕاکێشانی پارە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی کڕیاران. پارە دانان لە بانکە بەشداربووەکانیش، بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، کە بەم هۆیەوە، قەرزی تاکەکەسی و بازرگانی دەدرێت. تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ، لە ڕێگەی بانکە بەشداربووەکانەوە دراوە ، ئەمەش هەلی کاری نوێی لە کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکاندا ڕەخساندووە و ڕێگەی بۆ دروستبوونی متمانەی بانکی خۆشکردووە. دەستڕاگەیشتن بە متمانەی بانکی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان و تازە دەستپێکردووەکان ، زۆر گرنگە. هەروەها (هەژماری من)، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاسانتر و خەرجکردنیشی خێراتر کردووە و ڕوونیی و شەفافیەت لە دابینکردنی مووچەی حکومەتیشدا زیاتر بووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ساڵی 2028، خزمەتگوزاریی بانکیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر لە 50% بەرز دەکاتەوە.ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام کاری زۆر زیاتر لە پێشە. بەردەوام دەبین لە کارکردن تاکوو خەڵکی سوود لە خزمەتگوزاریی بانکی پارێزراو و سەردەمیانە ببینن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
01-10-2025

ئەنجومەنی وەزیران داوایەک لە حکومەتی فیدراڵی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمدا، لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لە ڕووی داهات و خەرجییەکان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە کرابوو، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە درا کە دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بارودۆخێکی داراییی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هاتووەتە ئاراوە کە پێویست بە پێداچوونەوە و خۆڕێکخستنەوە دەکات. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە کە لە ڕۆژی 27ی ئەیلوولی 2025 ەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە تێکڕايی ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانی فرۆشراوە و داهاتەکەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ و هیوای خواست کە حکومەتی فیدڕاڵیش بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیی خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگەکانی تر، وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق. سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی پێکردنی داهاتە نانەوتییەکان لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵ، لە هەمان کاتدا جەخت دەکاتەوە لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پشتبەستن بە هەردوو ماددەی 29 لە یاسای بەڕێوەبردنی داراییی فیدڕاڵی ژمارە 6 ساڵی 2019 و ماددەی 21/دووەم لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ کە بە دەقی یاسایی ڕوون و ئاشکرا، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەکان دیاری کردووە.سەرەڕای جەختکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر گرنگی ڕەچاوکردنی ئەوەی کە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم خەرج نەکردووە بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنانی هەرێم سەرەڕای هەبوونی تەرخانکراوی پێویست لە ناو خشتەکانی یاسای بودجەی فیدڕاڵ کە ساڵانە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینارە، بۆیە ناچار هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆی خۆی، ئەم خەرجییانەی ئەنجام داوە لە دوای داشکاندنی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، وردەکاریی خەرجی و داهاتی هەرێمیش بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشكرا، لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، مانگانە بۆ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و هەرێمیش لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە بە بەردەوامی وردبینی بۆ کراوە. ئەنجومەنی وەزیران داواکارە لە حکومەتی فیدڕاڵ کە شاندی دانوستانکاری هەردوو حکومەت، لە ژێر سەرپەرشتیی لیژنەی وەزاریی پێکهاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانیان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێكکەوتنێکی هاوبەش تا لە نزیکترین دەرفەتدا، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ئیتر هیچ پاساو و بەربەستێک، نەکرێتە بیانوو بۆ کێشەی مووچە. بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە پێشنیارێکی وەزارەتی داد بۆ هەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد خرایەڕوو و پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کرد، چونکە بڕگەکانی لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە 1ی ساڵی 2021 ناگونجێت. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەکە دا. لە بڕگەی سێیەمدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی (ڕێبەری سەلامەتی) پێشکەش کرد کە ئامانجی ئەم ڕێبەرە پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئامادە کراوە.ڕێبەری سەلامەتی؛ بریتییە لە کۆمەڵێک پێوەر و ڕێنمایی کە بە مەبەستی پاراستنی ژیان و سامانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پارێزراو لە کۆمەڵگەدا دانراون و بەپێی ئەم ڕێبەرە پێویستە لە دروستکردنی باڵەخانە و کارگە و پڕۆژەی گەورە و بچووک پێویستە ڕەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی بکرێت.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئامادەکاری ڕێبەری سەلامەتی و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێبەری سەلامەتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد و دەسەڵاتيشی بە وەزیری ناوخۆ دا بۆ دەرکردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی.

هەواڵ
01-10-2025

لە 99%ـی پرۆژەیەکی ڕێگاوبان تەواو بووە

پڕۆژەی ڕێگای ستراتیژیی سماقوولی-گۆمەسپان، کە بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی ئابووری و گەشتیاریی ناوچەکە دادەنرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەمزووانە بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.  ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ ڕایگەیاند، کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی سماقوولی-گۆمەسپان-چواردەوری بەنداو گەیشتووەتە 99% و بەمزووانە بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە کە درێژییەکەی 22 کیلۆمەترە، بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان دروست کراوە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و ئاسانکاری لە هاتوچۆدا. ئەمیر عەبدولخالق، گوتی: "ڕێگاکە دوو ئاراستەیە و هەر ئاراستەیەک لە سێ ڕێڕەو پێکدێت، دوو ڕێڕەو بۆ هاتوچۆ و یەکێکیان بۆ فریاگوزاری تەرخانکراوە. پانیی هەر ئاراستەیەک 10مەترە و بە سێ چین قیرتاو کراوە کە ماددەی پۆلیمەری تێدا بەکارهاتووە بۆ خۆڕاگریی زیاتر بەرامبەر فشار." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەکە سێ پرد، شەش ژێر پرد و 70 ئاوبەری سندوقی بە قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت. جەختی لەوەش کردەوە، لە میانی کارکردندا، بڕین و پڕکردنەوەیەکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری بەنداوەکە ئەنجام دراوە، کە لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە 60 مەتر. ناوبراو دووپاتی کردەوە، ئەم پڕۆژەیە لە دەربەندی گۆمەسپانەوە دەست پێدەکات و چوارڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سماقوولی دەبەستێتەوە و بە چواردەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسوڕێتەوە؛ ئەمەش وادەکات لە داهاتوودا ببێتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان. کردنەوەی ئەم ڕێگایە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان شەقڵاوە و ناوچەکانی دیکە دەکات و قەرەباڵغی سەر ڕێگاکانی تر کەم دەکاتەوە. بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ، ئاشکرای کرد، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگای هەولێر-گۆمەسپانیش بەردەوامە. ئەم ڕێگایە کە پێشتر بە "ڕێگای مەرگ" ناسرابوو بەهۆی زۆریی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، درێژییەکەی 16کیلۆمەترە.  ئەو گوتی: "لە 14ی حوزەیرانەوە دەستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کردووە و تا ئێستا 13 کیلۆمەتری قیرتاو کراوە و هاتوچۆی بەسەردا دەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا بەشی چەپی ڕێگاکە بە تەواوی دەکرێتەوە."

هەواڵ
01-10-2025

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆ...

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆردی ئەمینداران کۆبووەوە .لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی دەستەکە بەشداربوو ،سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمینداران، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی دەستەکە پێشخستن و باشترکردنی پێوەر و ستاندارد و کواڵێتی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.جەختیشیی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری دەستەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراو و ئاژانسەکانی تایبەت بەم بوارە کردەوە. هەروەها سوپاسی دەستەی ئەمیندارانیشی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنیان لەم پێناوەدا.دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە بارەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، چەند بڕیارێکی پێویست دران ، لەوانە پەسەندکردنی ستانداردەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕێبەری متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی ئەکادیمی و سیستەمی ڕیزبەندیی ئەو دامەزراوانە لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردەکانی متمانەبەخشین. هەروەها بڕیار درا زانکۆکانی کاتۆلیک لە هەولێر، زانکۆی سۆڕان، زانکۆی نەورۆز، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببن بە بەشیك لە پرۆژەی تاقیکاری متمانەبەخشین.

هەواڵ
30-09-2025

خەڵکی سلێمانی لە دژی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی هاتنە دەنگ

راگەیاندێک لە دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانیدەربارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانیی نێودەوڵەتی بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و پاش ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئیتیحادی، بڕیار دراوە لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانیی نێودەوڵەتی بگۆڕدرێت بە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانیی نێوەدەوڵەتی. ئەوە قسە هەڵناگرێت سەرەڕای سەرنج و ڕەخنەی جیاجیا، تاڵەبانی زیاتر لە نیو سەدە لە تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشانی گەلەکەی تەرخانکردووەو یەکێکە لە فیگەرە دیارەکانی کوردستان و عێراق و تەنانەت ناوچەکەش، بەڵام ئەمە پاساو نییە بۆ ئەوەی ڕێکخراوێکی حیزبی و سەر بە ماڵباتی تاڵەبانی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان تەنانەت بێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا و شارەوانیی سلێمانی و پرسوڕا بە دەستەبژێرەکانی شارەکە، ڕاستەوخۆ بڕیاری گۆڕینی ناوی ئەو دامەزراوەیەی سلێمانی بدرێت کە تاکە دامەزراوەیە ناوی شارەکە بە دنیای دەرەوە دەگەیەنێت.ئەوە لە کاتێکدایە تاڵەبانی تا لە ژیاندا بوو دژی ناونانی دامەزراوە و شوێنە گشتییەکان بوو بەناوی خۆی، یان کەسە نزیکەکانی ئەو، بۆ نموونە ناونانی حامیەی کۆن بە " پارکی ئازادی". هەنگاوی ناو گۆڕینی فڕۆکەخانەی سلێمانی جگە لەوەی دژی مێژووی سلێمانییە وەکو شارێکی درەوشاوەی کوردستان، درۆی ئەو پەسن و پێداهەڵدانەش بە ڕوونی دەردەخات کە ناوبەناو و بەتایبەتیش لە دەمی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ڕاگەیاندن و سەرکردەکانی یەکێتی، سلێمانی وەکو "شاری شاران" وەسف دەکەن.دەبێت ئەوە وە بیری گشت لایەک بهێنینەوە شاری سلێمانی کە تەمەنی٢٤١ ساڵی رەبەقە چەندان سەرکردەی سیاسی و رۆشنبیر و کەسایەتی گەورەی تیادا ژیاوە، بۆیە مێژووی شارەکە درێژتر و گەورەترە لە مێژووی کەسایەتییە دیارەکانی. ئەم هەنگاوە گەر سەر بگرێت، ڕێ خۆشکەرە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چەندین دامەزراوە و شوێنی خزمەتگوزاری، بێ گەڕانەوە بۆ داودەزگاکانی هەرێم و پرسوڕا بە خەڵکەکەی، بکرێن بەناوی ئەم یان ئەو سەرکردەوە. ئێمە لە دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا دژ بە تێکدانی سروشت و داگیرکردنی موڵکی سلێمانی لە چەندین بۆنەدا بۆچوونی خۆمان خستۆتە ڕوو، گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانیش بە سەرپێچییەکی گەورە دەزانین و داوا دەکەین و مکوڕین لەسەر مانەوەی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەک خۆی. دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی٣٠ی سێبتەمبەر ٢٠٢٥

هەواڵ
30-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی رووسی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، بە سەرۆکایەتیی مەتڕان ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە كرد. لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە کوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزا جیاوازەکانە و هەمیشە کار بۆ قووڵترکردنەوە و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیان و بنەماکانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان دەکەین. شاندی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەیان دا کە مایەی بەختەوەرییە، لە کوردستان هەموو ئایین و پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە.

هەواڵ
29-09-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/29، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادێشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

1 2 ... 90 91 92 ... 1143 1144