ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونوەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا. تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە باڵیۆز یوگن لیندسترۆم کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە. هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید، پیرۆزبايیی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاجیاکاندا لە سەرۆکی حکومەت کرد.لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڵوگۆڕ کرا. Screenshot
بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر لە بانکە تایبەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی داخستندان، ئەمەش بەهۆی داواکاری و مەرجە سەختەکانی ئەمریکا و پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازییەوە دێت. ئەم پرسە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی خاوەنی هەژماری بانکی، ڤیزاکارد، یان ماستەرکاردن لەم بانکانەدا. لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا 93 بانک هەن، کە 42 ـیان تایبەتن، ئەمریکا داوا دەکات تەنیا 18 بۆ 20 بانکی تایبەت بمێننەوە، لەگەڵ پێنج بانکی دیجیتاڵی، ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ هەر 2.5 ملیۆن کەسێک بانکێکی تایبەت دیاری دەکات.لە کۆی 42 بانکی تایبەت، تەنیا دوو بۆ سێ بانکیان بە "سەلامەت" دادەنرێن و خاوەندارییەتییان بۆ حیزب و سەرکردەی سیاسی ناگەڕێتەوە، بەڵکو هی بازرگانانن، بەڵام مەترسییەکە لەسەر هەموویانە، چونکە مەرج نییە ئەو سێ بانکەش بتوانن هەموو مەرج و پێوەرەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکەن.حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری دارایی ئەمریکی "ئۆلیڤەر وایمان" کردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە. کۆمپانیاکە دوێنێ هەینی لە واشنتن، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی فیدراڵی ئەمریکا و بانکی جی پی مۆرگان کۆبووەتەوە و ڕاپۆرتێکی لەبارەی بانکەکانی عێراقەوە پێشکەش کردووە. کۆمپانیاکە دەڵێت بانکەکانی عێراق لە مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە چاکسازی کردووە و دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندبوون بە پێوەرەکان دەبێتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر و متمانەی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی بانکی عێراق تا ساڵانی 2026 بۆ 2028. پێشبینی دەکرێت قەبارەی کەرتی بانکی لە عێراق تا ساڵی 2035 بگاتە زیاتر لە 60 ملیار دۆلار.ئۆلیڤەر وایمان داواکاری و مەرجی قورسی لەسەر بانکەکانی عێراق داناوە. لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازیدا، پێنج بانکی عێراقی لە پرۆسەکە کشاونەتەوە بەهۆی نەتوانینیان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان، بەمەش ناچار دەبن خۆیان هەڵبوەشێننەوە. واتە تەنیا 37 بانک ماونەتەوە، کە 18 ـیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان.هەر بانکێک پێویستە ساڵانە 2.4 بۆ 2.5 ملیۆن دۆلار (240 بۆ 250 دەفتەر) بە کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمان بدات لە بەرامبەر ڕاوێژکاری بۆ چاکسازی. ئەمە لە کاتێکدایە کە داهاتی بانکەکان ساڵانە لە 60 هەزار دۆلارەوە تا 240 هەزار دۆلار دەستپێدەکات.٠ پێویستە هەر بانکێک 7 بۆ 10 خاوەنی باشی هەبێت (شەریک).٠ بانکەکە شارەزایی و ئەزموونی زۆری هەبێت.٠ سەرمایەی بانکەکە زۆر بێت، دەوڵەمەند بێت و موڵک و ماڵی باشی هەبێت.٠ بانکەکە سیاسی نەبێت و سەربە هیچ حیزب و سەرکردەیەکی سیاسی نەبێت.٠ دەبێت کۆمپانیایەکی زلهێزی تۆمارکراو بێت، بودجەی دارایی گەورە بێت، هەڵسەنگاندنی بۆ کرابێت و یەکێک بێت لە ڕیزبەندی چوار بانکی گەورەی جیهان.٠ پێویستە هەژماری بانکی نێودەوڵەتی هەبێت.تەنیا 36 مانگ (سێ ساڵ) مۆڵەت بۆ بانکەکان دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، کە ڕەنگە بۆ 48 مانگ (چوار ساڵ) درێژ بکرێتەوە. دوای ئەم ماوەیە، پێشبینی دەکرێت نیوەی بانکەکان دابخرێن. هەر کەسێک هەژماری بانکی، ڤیزە کارد، یان ماستەر کاردی لەو بانکانەدا هەبێت، پێویستە بیگوازێتەوە بۆ بانکەکانی تر.
كهناڵی (سكای نیوز عهرهبیه)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی لهسهر ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه.(سكای نیوز عەرەبی) ئهوهی خستووته ڕوو كه "ههرێمی كوردستان ناوچهیهكی سهرنجڕاكێشی وهبهرهێنانه و خاكهكهی بهپیته و خاوهنی 45 ملیار یهدهگی نهوته و ههروهها خاوهنی 177 تریلیۆن مهتر سێجای غازی یهدهگه." ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، ههرێمی كوردستان دهوڵهمهنده به مس و ئاسن كه ساڵانه ڕێژهیهكی زۆر له ئاسن و جیمهنتۆش بهرههم دههێنێ و زۆربهی بهرههمهكانی بۆ وڵاتانی دهوروبهر ههنارده دهكات. ههر له راپۆرتهكهی ئهو كهناڵهدا ئهوهش هاتووه، كوردستان خاكهكهی بهپیته بۆ بهرههمهینانی گهنم و جۆ و چهندها جۆری میوه. (سكای نیوز) پشت بهستن به داتاكانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، "له ماوهی پێنج ساڵی ڕابردوودا ههرێمی كوردستان به بههای 20 ملیار دۆلار وهبهرهێنانی كردووه، له ڕێگهی 412 پرۆژهی وهربهرهێنانهوه،" هاوكات باسی لهوهش كردووه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان، نهخشهی ڕێگهی بۆ وهبهرهێنهران داناوه كه 1500 ههلی نوێی وهبهرهێنانی فهراههم كردووه له نێوانیاندا 62 ههلی وهبهرهێنان له كهرتی گهشتیاری، بۆ زیاتر هێنانی گهشتیاران بۆ ناوچه گهشتیارییهكان كاری كردووه بۆ ئهوهی تاوهكوو ساڵی 2030 رێژهی هاتنی گهشتیاران بگهیهنێته 20 ملیۆن گهشتیار. ئهو كهناڵه جهختی كردووهتهوه كه حكوومهتی ههرێم، نهخشهی پهرهپێدانی 16 ناوچهی پیشهسازی داناوه و ههروهها كهرتی خانووبهرهش له ههرێمی كوردستان پێشكهوتنی بهرچاوی به خۆیهوه بینیوه كه له ماوهی 12 ساڵی رابردوو به بههای 25 ملیار دۆلار له كهرتی خانووبهره وهبهرهێنان كراوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆک وەزیران داوای کرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوە بچێت. سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە خواست کە دەبنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و داکۆکی لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان و خەرجییەکان و کورتهێنانی مانگانە ڕوون کرایەوە کە لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە.پاشان هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر ڕاپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم ئامادە کرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجومەنی وەزیران لە پێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاری پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمین و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە .ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ڕاسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی هەرێم بە تایبەتیش وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خستیەڕوو، ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی بە بێ کەموکووڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پارکی زانست Science Parkی سەر بە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان KII لە هەولێر دانا. لە گوتارێكدا كە لە رێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت هیوای خواست پاركەكە ببێتە ناوەندێكی گرنگی زانستی و ئەكادیمی بۆ كۆكردنەوەی داهێنەران و بەهرەمەندان و پسپۆڕان. ئەوەشی خستە ڕوو كە ئێمە دەمانەوێ كوردستان ببێتە ئەو شوێنەی كە گەنجەكانمان هەر لێرە بتوانن بیرۆكەكانی خۆیان بكەن بە پرۆژە، ئەمەش ئەو بەڵێنەیە كە پێشتریش بە گەنجەكانمان داوە و ئێستا دەبێتە حەقیقەت. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانئامادەبووانی بەڕێز بەخێرهاتنێكی گەرمی هەموو لایەكتان دەكەم و خۆشحاڵم كە لەگەڵتانم ئەمڕۆش بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەیەكی تری گرنگ كە بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست لە هەرێمی كوردستاندا. سێ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک (ئەنیستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی كوردستان- KII)مان، وەک دامەزراوەیەکی تایبەت بۆ نوێگەریی و داهێنان لە کوردستاندا ڕاگەیاند، بەڵێنمان دا کە پارکێکی تایبەت بە زانست دروست بکەین کە بەشێک بێت لەم ئەنیستیتیوتە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ داهێنەران بکەین و تاقیگە و کارگەی جۆراوجۆریان بخەینە بەردەست تا بتوانن بیرۆکە و توێژینەوەکانیان بە شێوەیەکی کرداری لە بوارە جیاوازەکاندا تاقی بکەنەوە و بە ئەنجامیان بگەیەنن. ئەمڕۆ خۆشبەختانە بەردی بناخەی ئەو پارکە دادەنێین و ئومێدمان زۆرە ببێتە ناوەند و مەڵبەندێکی گرنگيی زانستی و ئەکادیمی بۆ کۆکردنەوەی داهێنەران و بەهرەمەندان و پسپۆڕان نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکوو لە هەموو ناوچەکەدا. هیوادارم ئەم شوێنە، ڕۆڵێکی گرنگ و کارا لە پێشخستنی ژێرخانی زانستیی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت و یارمەتیمان بدات بۆ گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەمان لە هەموو بوارەکاندا و هەروەها ببێتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی جۆراوجۆری کارکردن بۆ گەنجەکانمان لە هەموو کەرتەکاندا. ئێمە گەنجی بەهرەمەندمان زۆرن، چ لە کوردستان بن یان لە دەرەوە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی گونجاو و شوێنی تایبەتمەند بە پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان، نەتوانراوە وەکوو پێویست، سوود لە بیرۆکە و داهێنانەکانیان وەربگیرێت. بۆیە داوا لە کەسانی بەهرەمەند و داهێنەر لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەم کە لە ڕێگەی ئەم پارکەوە، پەرە بە بیرۆکە و توێژینەوەكانیان بدەن و بیکەن بە ناوەندێکی گرنگیی داهێنان. وتەیەکی باو هەیە دەڵێ (پێداویستی دایکی داهێنانە Necessity is the Mother of Invention) کە بووەتە بنەما بۆ زۆر داهێنانی گەورە کە گۆڕانکاریی مەزنیان لە ژیانی ڕۆژانەی ئێمەدا دروست کردووە. تەنانەت لە ساڵانی ڕابردووش، لە کۆمەڵگەی ئێمەشدا، زۆر داهێنان کراون بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان. بۆیە تا مرۆڤایەتی هەبێت، داهێنان بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی کە ئەمڕۆ ئێمە لە سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆجیا و زیرەکیی دەستکرد دەژین و شەپۆلێکی خێرا و گەورەی گۆڕانکاریی و پێشکەوتنەکان، لە هەموو بوارەکاندا ژیانی ئێمەیان داگیر کردووە. بەڵام بێگومان هەموو بیرۆکەیەکی داهێنان، پێویستی بە ژینگەیەکی لەبار و پشتیوانیی هەیە بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگات و زیاتر گەشە بکات و بکەوێتە خزمەتی خەڵک. لەم ڕووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ داهێنان و کاری نوێگەریی و پەرەپێدانی کاروباری زانستی و پشتگیریکردنی زانایان و داهێنەرانی کوردستان دووپات دەکاتەوە. من سوپاسی كۆمپانیای (بین گارد)ی سویدی دەكەم كە ئەوان هەر لە سەرەتاوە كە داوامان لێكردن بێن یارمەتیمان بدەن بۆ دیزایینكردنی باڵاخانە و دروستكردنی ئەم پاركە، هاتن و زۆر خۆیان ماندوو كرد تاكوو گەیشتین بە ئەنجامی ئەم دیزایینەی كە دەیبینن و بە شێوەیەكی زۆر جوان و سەردەمییانە ئامادە كراوە، سوپاسیان دەكەم و دەستخۆشییان لێ دەكەم. لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە خاڵێكی گرنگ بدەم كە ئەم پرۆژەیە راستە حكومەت پشتیوان دەبێ و زەوی بۆ تەرخان كردووە، بەڵام لە لایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێ و ئەنجامەكانی لە ئەنجامدا بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دەبێت. بیرۆكەی دروستكردنی پاركی زانست بۆ ئەوە بووە كە ئێمە شوێنێك ئامادە بكەین بۆ ئەو هەموو بەهرە و توانایەی كە لە گەنجەكانی ئێمەدا هەبووە، بەڵام زۆرجار جێگە و ئیمكانیاتی پێویست نەبووە كە بیرۆكەی خۆیان بكەن بە راستی و بیكەن بە پرۆژە. هەندێكجار خەڵكی سەركەوتوومان هەبووە بەڵام روویان لە هەندەران كردووە تاكوو ئەو پێداویستیانەی كە بەدوایاندا دەگەڕان، ئەو ئیمكانیاتانەی بەدوایاندا دەگەڕان، بتوانن لە دەرەوە بۆ خۆیان دابین بكەن و بیرۆكەكانیان بكەن بە راستی. ئێمە دەمانەوێ كوردستان ببێتە ئەو شوێنەی كە گەنجەكانمان هەر لێرە بتوانن بیرۆكەكانی خۆیان بكەن بە پرۆژە، ئەمە ئەو بەڵێنەیە كە پێشتریش بە گەنجەكانمان داوە و ئێستا دەبێتە حەقیقەت. وەبەرهێنانی زۆرمان كردووە لە كەرتی كشتوكاڵ، لە ڕێگەوبان، لە گەشتوگوزار، لە هەموو روویەكەوە، ئەمجارە وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجەكان دەكرێت كە گەورەترین سەرمایەی وڵاتەكەمانە و ئومێدێكی یەكجار زۆرم هەیە كە ئەم پرۆژەیە دەبێتە پرۆژەیەكی زۆر گەورە بۆ خزمەتكردن و پێشخستنی كوردستان و گەنجەكانیشمان زیاتر دەتوانن سوودمەند بن لەو خزمەتگوزارییانەی كە دەخرێتە بەردەستیان. جارێكی تر سوپاسی ئامادەبوونی هەموو لایەكتان دەكەم، سوپاسی ئەو ئەندازیارە بەڕێزانە دەكەم كە ئەم پرۆژەیەیان ئامادە كردووە و تەمەننای سەركەوتن بۆ هەموو لایەكتان دەخوازم، هیوادارم كوردستان رۆژ بە رۆژ لە گەشەكردن و سەركەوتندا بێت. زۆر سوپاس.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هیواخوازبوون ببێتە هۆی باشکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان.
حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان بـە شـانـازیـیەوە ڕایـدەگـەیـەنـێت کـە بـە فـەرمـی بـوو بە ئـەنـدام لــەیــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــت. ئــەمــەش هــەنــگاوێــکی مــێژوویـیـیە و هــەرێــمی کــوردســتان دەخــاتــە ڕیــزی کــۆمــەڵــگای نــێودەوڵــەتــی. ئـەم ڕاگـەیـانـدنـە لـە کـۆنـگرەی جـیهانـیی یـەکـێتی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـە ئـەبـوزەبـی بڵاوکـرایـەوە، کـە وڵاتان و زانـا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە لـە سـەرتـاسـەری جـیهان کـۆبـوونـەوە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکانی پاراستنی سروشت لە سەرتاسەری جیهان. د. هـانـی ئـەلـشاعـر، بـەڕێـوبـەری ڕۆژئـاوای ئـاسـیا لـەیـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت، وتـی ''خـۆشـحاڵـین بـەخـێرهـاتـنی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان دەکەین بـۆ نـێو خـێزانـی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت. ئـەمە سـەرەتـای دەسـپێکی هـەنـگاوێـکی گـرنـگە بـۆ بــەهــێزکــردنــی هــەوڵــەکــانــی پــاراســتنی ســروشــت لــە هەرێمی کوردستان و عێراق و تــەواوی نــاوچــەکــە. دەوڵــەمــەنــدیــی هـەرێـمی کـوردسـتان لـەڕووی سـروشـت و فـراوانـبوونـی ڕۆڵـی سـەرکـردایـەتـی لـە ڕووی ژیـنگەوە، دەرفـەتـێکی مـەزن دەبـەخـشێت بـۆ هـاوبـەشـییەکـی کـاریـگەر. بـەیـەکـەوە کـار دەکـەیـن بـۆ پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیــندەوەران و بنیاتنانی خــۆڕاگــریــی بــەرامــبەر گــۆڕانــی کــەشوهــەوا و پشتگیریکردنی پیشکەوتنی بەردەوام بۆ کۆمەڵگا و سیستەمی ژینگەیی''. بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن، ڕاوێـژکـاری بـاڵای سـەرۆکـی حـکومـەتـی هـەرێـمی کوردستان بـۆ کـاروبـاری دەرەوە و گــۆڕانــی کــەشوهــەوا وتــی ''بــوونــە ئــەنــدام لــەیــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بــۆ پــاراســتنی ســروشــت هــەنــگاوێــکی مــێژوویــییە بــۆ حــکومــەتــی هــەرێــمی کــوردســتان. ئــەمــە ڕەنــگدانــەوەی فــراوانــبوونــی پـابـەنـدیـیەکـانـی حـکومـەتـی هـەرێـمە بـۆ بـەرەوپێشـبردنـی ژیـنگە و پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیـندەوەران و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانمان بەشێوەیەکی بەردەوام''. بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن، کـە ئـەم هـەفـتەیـە نـوێـنەرایـەتـیی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـورسـتان دەکـات لـەکـۆنـفرانـسی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـەشـاری ئـەبـوزەبـی، وتـی: ئێمە پابەندین بە پـاراسـتنی شـاخ و ڕووبـار و دارسـتانـەکـانـمان بـۆ نـەوەکـانـی داهـاتـوو، هـەروەهـا بـەشـدار دەبین لـە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا''. ڕێزدار مەسرور بارزانی، ســەرۆکــی حــکومــەتــی هــەرێــمی کــوردســتان، پشــتگیری دەکــات لــەپـاراسـتنی فرەچەشنیی زیـندەوەران لـە کـوردسـتان و لـەوەی کـە حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان ڕۆڵـی هەبێت لە پاراستنی سروشت لە عێراق و ناوچەکە و جیهان. ئەمە بۆچی گرنگە؟ ئـەنـدامـیەتی لـە یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت، هـەرێـمی کـوردسـتان دەبـەسـتێتەوە بـەزیـاتـر لـە 1400 ڕێکخـراوی ئـەنـدام، لـە نـێویاندا حـکومـەت و ڕێکخـراوی نـاحـکومـی و دەزگـاکـانـی تــوێــژیــنەوە لــە زیــاتــر لــە 170 ووڵات کــە یــەک ئــامــانــج بــەیــەکــیانــەوە دەبــەســتێتەوە، ئــەویــش پاراستنی میراتی سروشتیی گۆی زەوییە لە: بـەهـێزکـردنـی یـاسـا و سـیاسـەتـی پـەیـوەنـدار بـە ژیـنگە کـە هـاوتـەریـب بـێت لـەگـەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. هـەمـاهـەنـگیکردن لـەگـەڵ شـارەزایـانـی جـیهانـی لـەسـەر پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیندەوەران، بەڕێوەبردنی ئاو و خاک، و بەدارستانکردنەوە. دەســتگــەیشــتن بــە دەرفــەتــی تــوانــاســازی و پــاڵپشــتیی بــۆ پــرۆژەی پــاراســتنی سروشت و خۆڕاگریی بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا. پـەرەپـێدانـی گـەشـتوگـوزاریـی ژیـنگەدۆسـتانە و وەبـەرهـێنانـی سـەوز، ئـەمـەش وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی فراوان بۆ گەشەسەندن. هەمەجۆریی زیندەوەران و کلتوری سروشت لە کوردستان هـەرێـمی کـوردسـتان شـوێـنی هـەنـدێـک لـە گـرنـگتریـن سیسـتەمـە ژیـنگەیـیەکان و گـیانـلەبـەرانـی کـێویـیە لـە عـێراق. زنـجیرە چـیاکـانـی هـەرێـمی کـوردسـتان، دارسـتانـی داربـەڕوو و رووبـارەکـان، لـە چـیاکـان شـوێـنی ژیـانـی چەندین جۆری جیاوازی زیـندەوەرن، لـە نـاویاندا، پـڵنگی زاگرۆس کـە تـاوەکـو ئێسـتاش لـە نـاوچـەی بـارزان و قـەرەداخ و دارسـتانـی نـاو چـیاکـان دەژی. هـەروەهـا، بـوکـە کـانـی کـوردسـتانـی، کــە هــەردووکــیان لــە لیســتی ســوری یــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــتدان و مــەتــرســی لـەنـاوچـوونـیان لـەسـەرە. زیـاتـر لـە 2000 جـۆر ڕووەک، گـوڵـی کـێوی، داربـەڕوو و قـەزوان، گـیای دەرمـانـیی، تـایـبەتـن بـەسیسـتەمـی ژیـنگەیـی نـاوچـەکـانـی چـیاکـانـی زاگـرۆس. زیـاتـر لـە 350 جـۆر بـاڵـندەی جـیاواز تـۆمـارکـراون، لـەنـاویاندا، بـاڵـندە کـۆچـبەرەکـانـی وەک لـەقـلەق و هـەڵـۆ و پـەڵاوی کـوردسـتان، کـە ئـەمـەش نـیشانـەی گـرنـگیی کـوردسـتانـە وەک رێـڕەوی کـۆچـی بـاڵـندە لـە ڕۆژهـەڵاتـی دەریای سپیی ناوەڕاست. حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان هـیوادارە بـەشـێوەیـەکـی فـەرمـی، چـەنـد نـاوچـەیـەک وەک نـاوچـەی پـارێـزراو بـناسـێنێت، لەوانە، نـاوچـەی بـارزان کـە لـەلایـەن خـەڵـکی ئـەو نـاوچـەیـە پـارێـزراوە، پـارکـی نیشــتمانــیی هــەڵــگورد-ســەکــران، نــاوچــەی پــارێــزراوی قــەرەداخ، کــە پــێکەوە هــەزاران هــێکتار لــە دارسـتان و نـاوچـەی ئـاوی و ژیـنگەی کـێوی لـە لـەنـاوچـوون دەپـارێـزن کـە گـرنـگن بـۆ ژیـانـی کـێوی و دانیشتوانی ئەو ناوچانە. ئـەم نـاوچـانـە تـەنـها خـەزێـنەیـەکـی بـەهـاداری ژیـنگەیـی نـین، بـەڵـکو سـەرچـاوەی بـژێـوی و کـلتور و نـاسـنامـەی خـەڵـکی کـوردسـتانن. بـوون بـە ئـەنـدام لـەڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت، یـارمـەتـیی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان دەدات ئـەم نـاوچـانـە باشتر بپارێزێت و ستراتیژییەکانی هاوتەریب بکات لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی بەردەوام حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان پـێشوەخـتە ژمـارەیـەک دەسـتپێشخەریی کردووە، لـەوانـەش، پـلانـی خـۆگـونـجانـدن لـەگـەڵ گـۆڕانـی کـەشوهـەوا و چـاکـسازیـی بـەرێـوەبـردنـی ئـاو. ئـەنـدامـبوون لـە ڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت، دەبـێتە هۆی بـەهـێزترکـردنـی ئـەم هـەوڵانـە و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆهاوبەشیی نێودەوڵەتی بۆ بووژاندنەوەی ژینگە و گەشەی بەردەوام. بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن وتـی '' بوون بە ئـەنـدامی ئەم ڕێکخراوە ئـامـاژەیـەکـە بـۆ جـیهان کـە حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان ئـامـادەیـە هـاوبـەشـێکی بـەرپـرسـیار بـێت بـۆ پـاراسـتنی هـەسـارەی زەوی''. هـەروەهـا وتــی '' ئــێمە پــەرۆشــین لــە ئــەزمــوونــی ئــەوانــی تــرەوە فــێر بــین و ئــەزمــوونــی خــۆمــانــیان لــەگــەڵ بەش کەین و پشکمان هەبێت لە دروستکردنی داهاتوویەکی سەوزتر و خۆڕاگر''. دەربارەی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت: ڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت کـە لـە سـاڵـی 1948 دامـەزراوە، گـەورەتـریـن و فـراوانـتریـن تـۆڕی ژیـنگەیـییە. زانـیاری و ڕێـنمایـی و هـاوبـەشـیی دابـین دەکـات بـۆیـارمـەتـیدانـی کۆمەڵگاکان لە پاراستنی سروشت و دڵنیابوون لەوەی پێشکەوتن بەردەوام و یەکسانە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و دابينكردنى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە كێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت. هەروەها بە گرنگییەوە باسی ڕێککەوتنی سێ لایەنییەکەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی پەرلەماندا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەئەنجامگەیشتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی). باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەرکەوتنی ئەو چاکسازییانەی لە سەرۆکی حکومەت کرد. هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/13، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی (30)ی زانکۆی دهۆک بەڕێوە چوو. لە گوتارێكدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی زانكۆكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت وێڕای پیرۆزباییكردن لە قوتابیيان، سوپاسی مامۆستایانی كرد كە سەرەڕای ئەو ئاڵنگاری و بەربەستانەی لە ڕووی ژیانەوە بۆیان دروست كراوە، بەڵام كۆڵیان نەدا و نەیانهێشت قوتابيیان لە خوێندن بێبەش بن، هەروەك سوپاسی دایكان و باوكانیشی كرد كە پاڵپشتیی قوتابییەكانیان كردووە تاوەكوو بتوانن لە خوێندن بەردەوام بن. سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەو جیاكارییە كرد كە حكومەتی فیدراڵ لە عێراق بەرانبەر بە دامەزراندنی فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەیكات لە بابەتی دامەزراندن و ڕێگە نادات بەپێی پێویست فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆكانی كوردستان لە كەرتی گشتی دابمەزرێن. جەختیشی لە پاڵپشتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووان لە كەرتی تایبەت كردەوە. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤانقوتابیيانی خۆشەویستجڤاتی زانكۆسەرۆك و مامۆستایانی هێژای زانكۆی دهۆكدایك و باوك و كەسوكاری قوتابیانئامادەبوانی هێژا زۆر بەختەوەرم ئەمڕۆ بەشدارم لەگەڵ ئێوە لەم ئاهەنگەدا، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی گەڕی (30)یەمی زانكۆی دهۆكە. لە سەرەتادا پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو قوتابیيانی خۆشەویست دەكەم، هەر سەركەوتوو بن. ئەم سەركەوتنەی ئێوە بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەخاتە سەر ئێوە پاش ئەوەی دەگەڕێنەوە نێو كۆمەڵگە، هەندێك لە قوتابیيانی خۆشەویست بێگومان بەردەوام دەبن بۆ خوێندنێكی زیاتر، هەندێك دێنە نێو كۆمەڵگە و دەبن بە كەسانی كاریگەر لە سیاسەتی وڵاتی خۆیان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتی خۆیان. ئێمە شانازی بە ئێوە دەكەین، چاومان لە ئێوەیە، ئێوە ئەمڕۆ ئومێد و هیوای پاشەڕۆژن و سبەی دەبنە ئەو سەركردانەی كە ئێمە هەموومان چاوەڕێین وڵات بكەوێتە دەستتان و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشی ببەن. جێی خۆیەتی سوپاسێكی زۆری مامۆستایانی هێژا بكەم، سەرەڕای ئەو زەحمەتییانەی ژیان و ئەو هەموو ئالنگاری و كێشە و گرفت و بەربەستانەی كە لە رووی ژیانەوە بۆیان دروست كرا، دیسان بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن و وایان نەكرد كە قوتابی لە خوێندنی خۆیان بێبەش بن، ئێوە جێی شانازیی ئێمەن، جێی ڕێز و پێزانینی ئێمەن، بەردەوام بن لەم خوێندنەی خۆتان و ئێمەش بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی ئێوە و هیوای ئێمە ئەوەیە كە رۆژێك بتوانین قەرەبووی زەحمەتیی ئێوە بكەینەوە. سوپاسی دایكان و باوكانی خۆشەویست دەكەم كە دیسان سەرەڕای ئەو هەموو زەحمەتییەی ژیان، نەیانهێشت قوتابیان بێبەهرە و بێبەش ببن لە خوێندنی خۆیان و هەموو پشتیوانیی خۆیان بۆ كچان و كوڕانی خۆیان نیشان دا بۆ ئەوەی پاشەڕۆژی ئەوان مسۆگەر بێت كە بێگومان بە مسۆگەركردنی پاشەڕۆژی ئەو قوتابییە خۆشەویستانە، پاشەڕۆژی كوردستان مسۆگەر دەبێت. جێی خۆیەتی سوپاسێكی زۆری پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و ئەمنی بكەم كە بەردەوامن لە پاراستنی هەرێمی كوردستان تا ئەم زانكۆیە و زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەردەوام بن لە فێركردنی قوتابیانی خۆشەویست و نەوەی نوێ. خەبات و ماندووبوون و زەحمەتیی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان جێی رێز و پێزانینە و لێرەدا دەستخۆشی و سوپاسی ئەوانیش دەكەین. خوشك و برایانی هێژا: حكوومەتی هەرێم بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی كەرتی پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا، ئێمە دەستەی متمانەبەخشینمان بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و كوالێتیی خوێندن دامەزراندووە كە بێگومان كاریگەرییەكی زۆری لەسەر سەرخستنی ئاستی خوێندن دەبێت. ئێستا چەندین زانكۆی زۆر باش لە كوردستان هەن كە بێگومان زانكۆی دهۆك یەكێكە لە زانكۆ هەرە باشەكانی كوردستان و ئاستی خوێندن ئێستا لە كوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش دەچێت و من بەو هیوایەم و لێرەشەوە هەم حكوومەتیش دەبێ پشتیوان بێت، هەم بە زەحمەت و ماندووبوونی مامۆستایان، ئاستی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەگاتە ئاستێكی نێودەوڵەتی و دەبینە نموونە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێوە دەچنە نێو ژیانێكی نوێ لە دوای خوێندن، بەرپرسیارێتیی گەورە دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە، ئێمە 20 كۆلێژمان ئێستا لەم زانكۆیە بینی، ئێوە ئەو هەموو ساڵە زەحمەتتان دیت و ماندوو بوون، ئێستا بەرهەمەكەی هاتە دەست. دوو شتی زۆر گرنگ هەن كە هاوبەشن، لە نێوان هەموو كۆلێژەكان و لە نێوان كۆمەڵگە بە گشتی و هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، داخوازیی من ئەوەیە لە ئێوە هەموان وەك برایەك ئەو داوایەتان لێ دەكەم، ئەم دوو ئامۆژگارییە لە من وەربگرن: یەك: وا نەكەن كە پەیوەندیی ئێوە لەگەڵ وڵاتەكەتان، كەس بكەوێتە نێوانتان، خۆشەویستیتان بۆ خاكەكەتان، بۆ وڵاتەكەتان، بۆ مێژووتان، بۆ زەحمەت و ماندووبوونی پێشمەرگەكانی ئێوە، لەبیرتان بێت، پێویستە رۆژ بە رۆژ كار لەسەر ئەوە بكرێت كە ئێوە چەند خوێندن بەردەوام بكەن، هێندەش بابەتی پەروەردەكردنی خۆتان و هاووڵاتیانی خۆتان بۆ زیادكردنی خۆشەویستیی وڵاتی خۆتان زیاد بكەن. ئێمە بێ وڵاتی خۆمان هیچ نین، پێویستە هەموو شتێك بكەین بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە و ئەم ئەزموونە پارێزراو بێت، ئەو بەرپرسیاریەتییە ئەمڕۆ زیاتر دەكەوێتە سەر ملی ئێوە. خاڵی دووەم بابەتی ژینگەپارێزییە، هیوای من ئەوەیە ئێوە هەموو هاوكار بن لەگەڵمان بۆ ئەوەی ژینگەی ئێمە، وڵاتی ئێمە بپارێزرێ و رۆژ بە رۆژ خۆشتر ببێت. ئێمە چەند پرۆژەش دروست بكەین و چەند هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی وڵاتی خۆمان خۆش بكەین، ئەگەر ژینگە نەپارێزرێت، دیسان ئێمە ناتوانین وەك پێویست سوودی لێ وەربگرین. هیوای من ئەوەیە كە ئێوە رێنیشاندەر بن بۆ خەڵكی دیكەش تاوەكوو ئەم ژینگەیە باشتر بپارێزرێت. خوشك و برایانی هێژا: پاش چەند ڕۆژێكی دیكە، هەڵبژاردن دەكرێت، بۆ دەستنیشانكردنی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق، هەرێمی كوردستانیش بەشدارە لەم هەڵبژاردنانەدا و دەبێ ئێوە نوێنەرانی خۆتان هەڵبژێرن تا پارێزگاریی لە مافەكانی ئێوە بكەن. هەقی ئێوەیە كە چاوەڕێی ئەوە بكەن پاش ئەوەی ئێوە لە زانكۆ دەرچوون، دەرفەتی كارتان بۆ ئامادە ببێت و چەندی بتوانن بچنە قۆناغێكی دیكە لە ژیانی خۆتان. وەك حكوومەت ئێمە زۆرمان هەوڵدا كە بتوانین وەك هەموو بەشەكانی دیكەی عێراق، ئەو قوتابییانەی دەرچوو، دابمەزرێن، بەڵام بەداخەوە جوداكاری لەسەر ئاستی حكوومەتی فیدرالی هەیە و نەیانهێشتووە ئێمە وەك بەشەكانی دیكەی عێراق، خەڵكی خۆمان دابمەزرێنین، ئەمەش زەرەرێكی زۆری لە قوتابییانی ئێمەش داوە، هەرچەندە بەپێی ژیانی خۆمان و ئەو ڕێكارانەی لەبەردەستن، یەكەمی زانكۆ پزیشكییەكان دامەزرێندراون، بەڵام ئەمە بە تەنیا بەس نییە. من لەو باوەڕەدام كە دامەزراندن لە كەرتی حكوومەت چارەسەر نییە، پێویستە ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بەردەوام بین بۆ دابینكردنی مافی هەموو خەڵكی كوردستان و بە شێوەیەكی یەكسان هەموو خەڵك سوودمەند بێت لە دامەزراندن و نابێت خەڵكی كوردستان بێبەش بكرێن، لەم ساڵانەی رابردوودا چەندین كەسی ئێمە خانەنشین كراون یان بە جۆرێك لە كاردا نەماون، بەڵام دیسان وایاننەكردووە كە ئێمە كەسانی نوێ لە جێی ئەوان دابمەزرێنین. ئێمە رانەوەستاوین كە چاوەڕێی ئەوە بین تەنیا خەڵك لە كەرتی گشتی دابمەزرێن، بەڵكوو حكوومەت بەردەوام بووە لە هاریكاریكردن بۆ دروستكردنی دەرفەتی كار لە كەرتی تایبەت. حكوومەت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی ئێوە و زۆریشم پێ خۆش بوو كە گوێم لە قسەكانی قوتابییەكی خۆشەویست بوو كە گوتی حكوومەت پشتیوانی ئێمە بێت بۆ دروستكردنی هەلی كار یان دەرفەتی كار بۆ كاری پیشەیی بچووك، ئەم بەرنامەیە لە پرۆژەكانی حكوومەتدا هەیە و لەم رۆژانەی رابردووش چەندین دەرفەت هەبوون كە من چووم و بەشدار بووم لە هەندێك مەراسیم كە دەرچوانی زانكۆ لە پێش ئێوە زۆر دەرفەتی كاریان بۆ خۆیان و هەڤاڵانیان دروستكردووە، حكوومەت پشتیوان دەبێت و ئەوەیشی پێمان بكرێت بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنیان، ئەو كەسەی دەیەوێ داهێنەر بێت یان كۆمپانیا بۆ خۆی دابمەزرێنێت و كار بۆ خۆی و هەڤاڵانی دروست بكات، پشتیوانی حكوومەتی لەگەڵ دەبێت بۆ ئەوەی ئێمە پەرەی زیاتر بە كەرتی تایبەت دەدەین تاوەكوو هەموان تەنیا چاویان لە دامەزراندن لە كەرتی گشتی نەبێت. بەڵام دیسان پێویستە ئێمە بەردەوام بین لەسەر ئاستی حكوومەتی فیدرالی كە ئەو رێگەیە دیسان بكرێتەوە و ئەو قوتابییانەی كە ئێمە پێویستیمان پێیانە لە كەرتی گشتی دابمەزرێندرێن، دیسان بتوانین ئەوانە دابمەزرێنین، بەڵام ئەم شەڕە لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەكرێت، داوای من لە ئێوە ئەوەیە كە ئەو كەسانە هەڵبژێرن و دەنگی خۆتان بەو كەسانە بدەن كە شەڕ بۆ مافەكانی ئێوە دەكەن، دەنگی خۆتان بەو كەسانە بدەن كە دەچنە بەغدا و دەبنە پارێزەری مافەكانی خەڵكی كوردستان. ئێمە دەتوانین پێكەوە گەلێك دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنین. ئێمە زۆر پرۆژەمان كرد كە كەس باوەڕی نەدەكرد دەبنە ڕاستی، ئێمە كردمان بە ڕاستی، دیسان خوشك و برایانی ئێوە بوون كە خۆیان ماندوو كرد و بە شەو و ڕۆژ ئەو پرۆژانەیان كردە راستی و لێرەشەوە بەردەوام دەبین بۆ زیاتر خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان بكەین و ئێوەش بەشێك دەبن لەو پرۆژەیەی حكوومەت بۆ باشتركردنی باری ژیان لە كوردستان و پێشخستنی هەرێمی كوردستان. جارێكی دیكە دەستخۆشی لە هەمووتان دەكەم، پیرۆزبایی لەو سەركەوتنەی ئێوە دەكەم، چاوەڕێین ئێوە ببینین رۆژ بە رۆژ كوردستان بەرەو هەنگاوی پێشتر و سەركەوتنی مەزنتر ببەن، هەر سەركەوتوو بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا ( CIA ) کرد. لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/12، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی دانانی بەردی بناخەی پەیمانگەی ئەزهەر و ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر بەڕێوە چوو. لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كرد كە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان گێڕاوە. هەروەها سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی لە نێوان میسر و ئەزهەر و كوردستان كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەلاحەددینی ئەییوبییەوە، ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کردووە و لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتیی بە ناوبانگ و زانا و شاعیر و نووسەر و پیاوی گەورە و ناسراویان لێ هەڵکەوتووە. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێز نوێنەری زانکۆی ئەزهەرمامۆستایانی ئایینی بەڕێز قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتار خوێنان هەمووتان زۆر بەخێر بێن و زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە خزمەت ئێوەی بەڕێز، لێرە لەگەڵتانم.سەرەتا پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابیانی دەرچوو دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم ببنە نموونەی مامۆستایانی ئایینی ڕەوشت بەرز کە لە ئاست ئەرکی پیرۆزی پێشنوێژیکردن و وتاربێژیی مزگەوتەکانمان بن. مامۆستایانی ئایینی، ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردیشدا، ڕۆڵێکی کارایان هەبووە. بەشێکی زۆری سەرکردە و ڕێبەران و شاعیر و نووسەرانی کورد، کەسایەتیی ئایینی و مەلا و زانای ئایینی ئیسلام بوون کە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا هەبووە.بۆیە ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی ئایینی هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگەدا. ئەمڕۆش کە بەردی بناخەی پەیمانگەی ئەزهەرمان دانا ، هیوادارین ببێتە هاندەرێکی دیکە بۆ زیاتر پێگەیاندنی زانایانی ئایینی بە گیانی میانڕەویی کە زانکۆی ئەزهەری شەریف لە جیهانیی ئیسلامیدا پێی ناسراوە . سوپاسی زانکۆی ئەزهەر دەکەم بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیکردنی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و پشتیوانیکردنی ئەم پەیمانگەیە. پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان میسر و ئەزهەر و کوردستان هەیە. خۆتان دەزانن لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەلاحەددینی ئەییوبی، ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کرد و لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتیی بە ناوبانگ و زانا و شاعیر و نووسەر و پیاوی گەورە و ناسراویان لێ هەڵکەوت. یەکەم ڕۆژنامەی کوردیش بە ناوی کوردستان، 127 ساڵ لەمەوبەر لە قاهیرە دەرچووە. هەروەها سەلاحەددین ئەییوبی ڕۆڵێکی دیاری لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر و فراوانکردنیدا هەبوو، دواتر سەدان قوتابی کورد لەو زانکۆیەدا خوێندنیان تەواو کردووە و تەنانەت شوێنێکی تایبەتیش بە قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەردا هەبووە بە ناوی (رواق الاکراد). بۆیە هیوادارین قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەر وەک هەمیشە نموونەی قوتابی زیرەک و ڕەوشت بەرز بن و بە باشترین شێوە، سوود لەو دەرفەتە ببینن کە بۆ خوێندن لەو زانکۆیە پێیان دراوە.لە دوا قسەكانمدا ، دەمەوێ ڕوو لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بكەم، هەم سوپاسیان بكەم بۆ پشوودرێژیی و ماندووبوونیان، بۆ ئەو زەحمەتەی كە دەیكێشن لە رێنماییكردنی گەلەكەمان كە بەڕاستی جێگەی دەستیان دیارە لە هەموو شۆڕشەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، بینیومانە كە مامۆستا هاوشانی پێشمەرگە لە جەبهە دژ بە ستەم و ستەمكاران وەستاوەتەوە و پەیامی میانڕەو لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا كە بڵاو بووەتەوە، ئەنجامی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەكانی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزە، بۆیە من ڕوو لە مامۆستا گەنجەكانیش دەكەم و داواكارم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەی ئەو پەیامە میانڕەوییە كە پێویستە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر گرنگی پێ بدەین و ڕێگە نەدەین پەیامی توندڕەوی، توندوتیژی، یەكتر قەبووڵنەكردن، دژایەتیكردنی یەكتر و ئەم شتانە بواریان پێ بدرێت لە كوردستان بڵاو بكرێنەوە. ئێمە بەوەوە جوانین كە ڕووی راستەقینەی ئیسلام چییە ئەوە ببینین، مامۆستایانی ئایینی دەبێ وابكەن خەڵك ئیسلامیان خۆش بوێت نەك لێی بترسن، دەبێ هەوڵی جددی مامۆستایانی ئایینی بۆ ئەوە بێت كە ئەو ڕێز و پێكەوەژیانی لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) هەبووە كە هەموو لایەك یەكترییان قەبووڵ كردووە و هەموو خواپەرستان جێگەیان بووەتەوە، ئێستا كوردستان بە شانازییەوە بووەتە شوێنی نیشتەجێبوون و بەیەكەوەژیانی هەموو ئایین و ئایینزاكان. هیوادارم ئەم كولتوورە بەردەوام بێت، مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لە ڕێنماییكردنی ئێمە و ئەم كۆمەڵگەیە بەرەو كوردستانێكی ئارامتر، سەقامگیرتر، ئاوەدانتر. ئێوەش هەر بەختەوەر بن و وڵاتی ئێمەش هەر ئاوەدان بێت.