تەرمی ئەو گەنجە عەرەبە دۆزرایەوە کە كەوتبووە ناو ئاوی رووباری سیروان و خنکا. ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2021/3/9، بەلەمێكی گەشتیاری لە بەنداوی دەربەندیخان وەرگەڕا كە چوار گەشتیاری عەرەبی تێدابوو، بە گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانرا سێ كەسیان رزگار بكرێن، بەڵام گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خێزانەکە نەدۆزرایەوە. سەرچاوەیەك بە باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تیمەكان گەڕان و پشكنینیان لەناو ڕووباری سیروان دەستپێكردو، توانرا تەرمی ئەو گەنجە تەمەن ٢٤ ساڵە بدۆزنەوە کە ناوی (محەمەد ڕەعد غالب) بوو.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند "شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەستپێدەکات". ئەمرۆ سێشەممە 9-3-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەست پێدەکات بە دوو قۆناغ". ئاماژەی بەوەشکردووە "یەکەمیان لە درەنگانى شەوى چوارشەممە دەست پێدەکات زیاتر باران بارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت وە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە بارانى دەبێت،رۆژى پێنج شەممە لە کاتەکانى رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى وە زیاد بوونى خێراى با کە لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات". ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لە شەودا قۆناغى دووەمى باران بارینەکە دەس پێدەکات باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت رۆژى هەینى شەپۆڵى باران بارینەکە چالاکتردەبێت وە ئاستى باران بارین لە هەندێ ناوچە لێزمە بارانى دەبێت رۆژى هەینى لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە نزم دەکاتەوە"."لەکاتى باران بارین ئەگەرى تەزرە بارین دەبێت لە هەندێ ناوچە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان،کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت".
پۆلیسی هەولێر ژن و پیاوێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک دەستگیرکرد.بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی راپەڕین، دوو هاوسەریان بە ناوەكانی (ز.ع.ص) و (ع.م.ف) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو.هەردوو تۆمەتبارەكە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، راگیراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە تا دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکات کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، دەرماڵەکە بڕاوەیە. مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەرماڵەیەکی 150 هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپیێ یاسا و ڕێنماییەکان هەرکەسێک هەرجورە مۆڵەتێک وەردەگرێت هەموو دەرماڵەکان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە 29 ڕۆژ زیاتر بێت." بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ڕوونی کردەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی 150 هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سوودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە." مەریوان بەگۆک دەڵێت: "ئیدی دەرماڵەی 150هەزار دیناریی مامۆستایان بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن."
مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد و وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە و رایگەیاند، بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگهوازی سهرۆک وهزیرانی حکومەتی فیدرال بهڕێز مستەفا کازمی دهکهم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی دەقی پەیامەکە بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگهوازی سهرۆک وهزیرانی حکومەتی فیدرال بهڕێز مستەفا کازمی دهکهم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایهنه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان. هەر وەها ئامادەیی خۆمان دەر دەبڕین بۆ ڕێککهوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یهکجاری هەمو کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به پێی بنەماکانی دهستوور .
به ڕێز و پێزانينێكى گهورهوه له سهردانهكهى قهداسهتى پاپا بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانين كه وێڕاى نالهباريى دۆخهكه، سوور بوو لهسهر ئهنجامدانى سهردانهكهى. پڕ به دڵ سوپاسيان دهكهم. ستايشى قهداسهتيان بۆ كولتوورى پێكهوهژيان و لێبوردهيى له كوردستان مايهى سهربهرزى و شانازيمانه. زۆر سوپاسى ههموو پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانى كوردستان دهكهم كه به دڵگهرمييهكى زۆرهوه بهشدارييان له ڕێوڕهسمى پێشوازى و ميوانداريكردنى قهداسهتى پاپادا كرد، بهتايبهتى بهڕێزان مامۆستايان و كهسايهتيى ئايينيى موسڵمان و ههموو ئايين و ئايينزاكانى ديكهى كوردستان و عێراق. ئهوان وێنهيهكى جوانى شارستانيى ڕهسهن و ڕاستهقينهى پێكهاتهكانى گهلى كوردستان و كولتوورى لێبوردهيى و پێكهوهژيان و برايهتييان نيشانى ههموو جيهان دا. بۆ تيمارى زامهكانى جهنگ و توندتيژى له عێراق، ههروهك له قوداسى ههولێردا قهداسهتى پاپا گوتيان چارهسهر “تهنها لێبوردهيى و بهخشندهيى و ميهربانييه كه ههر ئهوهش خواستى خوايه له مرۆڤهكانى. ڕاسپاردهى يهزدان بۆ ئێمه بوونى دڵيكى بێگهرده، بێگهرد له كينه، بێگهرد له دووبهرهكى و ههڵخهڵهتاندن و ئارهزووى تۆڵهكردنهوه”، به پێچهوانهوه تونڕۆيى و تۆڵهكارى وهك قهداسهتيان فهرموويان “له گێژاوێكى بێكۆتاييدا نغرۆمان دهكات”. ئێمه له ههرێمى كوردستان به ههموو شێوهيهك پشتگيرى له پهيامى قهداسهتيان بۆ ئاشتى، لێبوردهيى، پێكهوهژيان، يهكترقبووڵكردن، سڕينهوهى ڕقوكينه، توندڕهوى، تيرۆر و تۆڵهسهندنهوه دهكهين. ئهو چهمك و بههايانه بنهماى سهرهكيى كۆمهڵگهى كوردستانن و وهك ههميشه پارێزگارييان لێدهكهين. هيوادارم له عێراق و ههرێمى كوردستانيش به گيانى ئهو پهيام و بههايانه كێشه و ناكۆكييهكان چارهسهر بكهين. سوپاسى ههماههنگيى نێوان حكوومهتى فيدراڵى عێراق و حكوومهتى ههرێمى كوردستان و ههموو ئهو لايهنه پهيوهندارانه دهكهم كه وايانكرد ئهو سهردانه مێژوويييه له ئاستێكى بهرزدا لهڕووى پرۆتۆكۆلى و ڕێكخستن و ئاسايشهوه، شايسته و به ڕێكوپێكى بهڕێوه بچێت. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 8/3/2021
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و ئەسمای ژنی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە یادی هەشتی مارس ، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.بەشداریی ئافرەتانی کوردستان، لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاریدا، مایەی شانازییە و ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەتان، دووپات دەکاتەوە. پشتیوانیی لە ڕۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا ، لە چوارچێوەی داکۆکیکردنمان لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بە تایبەتی، بە ئاراستەی بنبڕکردنی تووندوتیژی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبوردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا.شکۆدار بێت هەشتی مارس ، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان.هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتی ئافرەتانی کوردستان دەخوازم .مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وهزارهتى ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له ڕاگهیاندراوێكدا ڕێنوێنییهكانى گەشتکردنى بۆ هەرێمی کوردستان خسته ڕوو. ئهمڕۆ دووشهممه 8/3/2021، وهزارهتى ناوخۆ ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، پێویستە هاووڵاتیی عێراقی و كەسانی بیانی 72 كاتژمێر بەر لە گەشتكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن. له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوهش كراوه، بەپێی ڕێنوێنییهكانى وەزارەتی تەندروستی، پێویستە دەرئەنجامی پشكنینیان نێگەتیڤ بێت. وهزارهتى ناوخۆ ئهوهشى خستووهته ڕوو، پێویستە هاووڵاتییانی عێراقی و كەسانی بیانی، بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی دەكات، خۆیان كەرەنتین بكەن. وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لەمڕۆوە 8/3/2021، ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت.
دەگێڕنەوە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، سەدام حوسەین نوێنەری عولەمای ئیسلامی داوەتکردبوو و بە کوردستاندا گێڕابووی، بەڵام دوایی کە کورد ئەنفال و کیمیاباران کرا، ئەو کابرایە وەک موسڵمانێک بە ئەلفێکیش ھاوخەمی بۆ کورد دەر نەبڕی! نەخێر ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەگەر لە یەک کاتژمێردا شارێکی کوردی بسڕنەوە کەس نقە ناکات، ئەسڵەن لە شەڕی داعشیدا ھەندێک لە زانا و سیاسییە ئیسلامییەکانی خودی کوردیش نەیانوت: پێشمەرگە شەھیدە! بەڵام پاپایەکی جودا بە ئایینی ئێمە، لەوەتەی کوردی ناسیوە جگە لە شەڕی داعش، لە 16ی ئۆکتۆبەریش ھەڵوێستی ھەبوو لە سەر ئەو گەمارۆ زەمینی و ئاسمانیەی سەر کوردستان کە عێراق خستیە سەری. کارم بەوە نییە پاپافرەنسیس لەگەڵ سیستانی و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق باسی چییان کرد، ھەروەھا لە کوردستانیش گرنگ نییە پاپا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتیش چییان تاوتوێ کردووە. ئەوەی گرنگ بوو ئەمڕۆ کریستیانی ھەموو جیھان چاویان لە سەر«ھەولێر»بوو، ئەو کریستیانانەی کە پێشتر شتێکیان لە بارەی کورد زانیبوو، ئەمڕۆ کوردستان و قەزیەکەشیان ناسی، بە ڕوئیا و بیرکردنەوەشیان بۆ ژیانی ئێرە ئاشنا بوون، ئەوەیشی کە نەیدەزانی کورد و کوردستان چییە، ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە کوێی گۆی زەوییەوە؟ھەولێر چییە و لە کوێیە؟ئەمڕۆ ئەوانیش ھەموو شتێکیان لە سەر کورد و کوردستان زانی، ھەولێر و ئارامی و گیانی پێکەوەژیانی کوردیان بینی و ناسی. لەم سەردەمی جیھانگەرا و تەکنەلۆژیایەدا پەیوەندییەکان تەنھا لە ناو سیاسەتدا قەتیس نەماون، بەڵکو شۆڕ بوونەتەوە بۆ ناو کۆمەڵگەکان و ئابووری و ھونەر و وەرزش و …ھتد، کورد دەبێت بەردەوام بێت لەم جۆرە پەیوەندییانە، دەبێت زیاتر بکرێتەوە بە ڕووی جیھانی دەرەوەدا، چونکە وجوودە سیاسییەکەی ھێشتا پێویستی بەوەیە زیاتر بناسرێت، بۆ ئەمەش دەبێت لە ھەموو بوارەکاندا گرنگی بە بڕاندسازی بدات، کورد ئەگەر ناتوانێت خۆی یاریزانێکی جیھانی ھەبێت، ئەگەر ناتوانێت گۆرانیبێژێکی جیھانی، نووسەرێک، شێوەکارێک، شانۆکارێک، سینەماکارێک، موزیکژەنێکی جیھانی ھەبێت، لانیکەم با پەیوەندی لەگەڵ فیگەرە جیاوازەکانی دنیا ھەبێت. من پێموایە پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ ھونەرمەندی عەرەبی میسری«عادل ئیمام»بەرھەمدار ترە تا پەیوەندی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی و محەمەد بن سەلمان، پەیوەندییەک لەگەڵ«توم کروز و برات بیت»بەرھەمدارترە تا پەیوەندی لەگەڵ حەوت کۆنگرسمانی ئەمریکایی. دروست پەیوەندی لەگەڵ پاپای فاتیکان، دەکاتە پەیوەندی لەگەڵ جەمسەری ڕۆژئاوا ھەمووی، خراپی چی بوو ئەگەر ھەموو ساڵێک«ئەنجەلینا جوولی»بھاتبایە بۆ کوردستان، ھیچ زەرەرێکم شک نەدەبرد، بەڵام دەیان سودم لە ھاتنەکەی دەژمارد، خۆزگە چوار ساڵ جارێک شێخی ئەزھەریش بھاتبایە بۆ کوردستان، ئێمە ھەم خۆشحاڵ دەبووین ھەمیش سودمەند، بەڵام مەخابن ئەو نایەت. لوقمان بیارەیی
-ڕۆمانی "پژمین" لە نووسینی شاخەوان برایم عەبدوڵڵا. تەوەر یاخود دۆخی سەرەكی ڕۆمانی پژمین، پەتای كۆرۆنایە و بیرۆكەی نووسینیشی بۆ سەروەختی كەرەنتینە لە مانگی سێی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە و هەر لە مانگیشدا تەواو بوو، واتە دەستپێكی نووسینی لە 12/3/2020 بوو،لە 30/3/2020یشدا كۆتایی هات و هەر ئەوكاتیش هەوڵی نووسینی یەكەمین رۆمان لەسەر پەتای كۆرۆنا لە ماڵپەڕ و پەیجەكان و تەنانەت لە وشەش بڵاو كرایەوە، بەڵام بە هۆكاری كەرەنتینە و هەندێ بابەتی دیكە كە رێگربوون لە بە چاپگەیاندنی، چاپكردنی پژمین بۆ ئەمساڵ دواكەوت، بۆیە دەتوانین بڵیین پژمین یەكەمین رۆمانی كوردییە كە تەوەرە سەرەكییەكەی پەتای كۆرۆنا بێت، چونكە ئەوكات دۆخێكی ترسناك بوو، هەمووان بە چڕی لە پەتاكە دەترسان و ژیانی ئاسایی خەڵكیش گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەسەردا هاتبوو، ئەمەش كاریگەری دەروونی لەسەر خەڵكی بە گشتی دروستكرد و بۆشاییەكی فراوانیش كەوتە نێوان مرۆڤەكانەوە كە لە پژمیندا بە دیقەت و وردییەوە ئەو بۆشاییە ئیشی لەسەر كراوە و بە شێوەیەكی هونەری ستۆری بۆ دروستكراوە. پژمین، بەرهەمی ئەو كاریگەرییە دەروونییەیە كە ئەوكات دووچاری مرۆڤی كورد و جیهانیش بووەوە، بە بەڵام تێكەڵكردنی چەندین تەوەری دیكە یاخود ستۆری دیكەی وەك عیشق و خۆشەویستی و جەنگ و ململانێ و هەروەها گفتوگۆی ئایینی و غەیرە ئایینی لەسەر پەتاكە، لەگەڵ نۆستالیجیا و حەزی گەڕانەوە بۆ زێد و چەندین تەوەری دیكەش كە هەموویان بە یەكەوە پژمین پێك دەهێنن، لێرەدا حەز ناكەم هەموو شتێك لەسەر رۆمانەكە ئاشكرا بكەم، بەڵكوو ئەوە بۆ خوێنەران جێدەهێڵم و سەرپشكیان دەكەم چۆنچۆنی كۆدەكانی رۆمانەكە دەكەنەوە و خوێندنەوەیان بۆی چی و چۆن دەبێت، گرنگ ئەوەیە هەر رۆمانە و جۆرێك تایبەتمەندی و روئیای تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام ئەوە دەڵێن، دۆخی سەرەكی پژمین، وەك ئەوە وایە وێنەی مانگی سێی ساڵی رابردووی چركاند بێت، ئەویش بە تێكەڵكردنی خەیاڵ و چیرۆكگەلێكی هونەری، نەك تەنیا ئامارەكانی گواستبێتەوە. پژمین، ئێستا بڵاوکراوەتەوە و لە ڕێی ماڵی وەفایی بەسەر کتێبفرۆشەکان دابەش دەکرێت.