Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
11-03-2021

بەهۆی سەرخۆشییەوە 3 کەسی بریندارکرد بەڵام وایزانی خۆی لە ستونی کارەبا...

وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند، کەسێک کە سەرخۆشبووە، رووداوێکی هاتوچۆی لەسەر شەقامی 120مەتری هەولێر دروستکردووە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزانی بریندارکردووە. پۆستی فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر هاتنە سەرشەقام ولێخوڕین بەسەرخۆشی هەمیشە کارەساتی بەدواوەیەکاتژمێر 30و7ی سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیک لۆپی سەرکەوتنی ڕێگای کەرکوک بی ئێمێکی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە لەلوپی سەرکەوتن داخلی شەقام بو بەخێراییەکی زۆرەوە وەلەگەڵ داخلبونی شەقامی خێرا ڕەچاوی پێشینەی هاتووچۆی نەکرد ویەکسەر هاتەناو شەقام ڕێڕەوەی لای چەپی گرت لەوکاتەش نیسان سێنترایەکی تایبەت لەلاینی خێرای خۆی دەڕۆیشت و بی ئێمەکە خۆی پیاکێشا وبوە هۆی کۆنتڕۆل لەدەستدانی هەردوکیانلەئەنجامی ڕوداوەکەش 3کەس کەئەندامانی یەک خێزان بون وشوفێرو سەرنشینی نیسانەکەبون زامدار بون وزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوەوەبەداخەوە شوفێری بی ئێم لەدوای دروستکردنی ئەو کارەساتە ویستی ڕابکات ومەودای 100مەتر دورکەوتەوە بەلام بەهۆی لێبونەوەی تایەکەی ئینجا وەستاوەلەکاتی لێکۆلینەوە دەرکەوت کەلەژێر کاریگەری مادەی سەرخۆشکەر لێخوڕینی کردوە وەسەرخۆشیەکەی بەشێوەیەک بو کەنەیدەزانی خۆی بەئوتومبێلێک داداوە وەدەیگوت خۆم بەستونی کارەبا داداوە

هەواڵ
11-03-2021

ئێران مەرزەکان ناکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ وڵاتەکەی نادات. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە ، واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.لەگەڵ ڕێزدا…(ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان)

هەواڵ
11-03-2021

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان دەستگیرکر...

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسمان بە تۆمەتی کوشتن و رێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان دەستگیرکردووە. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری کەپێکهاتون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان وە کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە (٥٣٢٠٢١)لەو پێناوەدا بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لواء(عەلی شەهید محەمەد ) هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونسەرەنجام لە (٨٣٢٠٢١) دووکەس بەناوەکانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (٩٣٢٠٢١)کەسێکی دیکە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیرکران ، کەسەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵن .تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدابووە ویستویانە بۆ گەشتکردن بچن بۆ شاری سلێمانیتۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونلێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی

هەواڵ
11-03-2021

مردن بە کۆرۆنا لە هەڵکشانە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.بەگوێرەی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا 361 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٩)١. پشکنین: (٧٦٧١ پشکنینی نوێ) • (٢٧١٢) هەولێر• (٢٤٩٢) سلێمانی• (٢٢٢٨) دهۆك• (٢٧) هەڵەبجە• (١٨٣) گەرمیان• (٢٩) ڕاپەڕین• ٢. تووشبوو: (٣٦١ تووشبووی نوێ)• (١٦٧) هەولێر• (١١٠) سلێمانی• (٧٥) دهۆك• (٣) هەڵەبجە• (٣) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین• ٣. چاکبوون: (١٣٤ چاکبوون)• (٦٨) هەولێر• (٨) سلێمانی• (٥٨) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین• ٤. مردن: (٥ مردن)• (٣) هەولێر• (١) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕینئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٢٥٤٨٨١ (٤٤٩٥٦٦ هەولێر، ٢٦٤٢٩١ سلێمانی، ٥٣٣٣٩٤ دهۆك، ٧٦٣٠ هەڵەبجە)تووشبوون ١١١٨٧٧ (٣٩٣٢٤ هەولێر، ٣٢٢٣٧ سلێمانی، ٣٧٢٠٥ دهۆك، ٣١١١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٥٠١٨ (٣٦٨٣٤ هەولێر، ٢٩٥١٠ سلێمانی، ٣٥٧١٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣٣٠٨ (١٥٤١ هەولێر، ١٠١٣ سلێمانی، ٧٤٦ دهۆك، ٨ هەڵەبجە)مردن ٣٥٥١ (٩٤٩ هەولێر، ١٧١٤ سلێمانی، ٧٤٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ی ئازار ٢٠٢١

هەواڵ
11-03-2021

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێک لەبارەی یازدەی ئادار بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: “ئەمڕۆ یادی پەنجا و یەک ساڵەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەکەینەوە کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر.” دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یادی پەنجا و یەک ساڵەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەکەینەوە کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر.خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەم جار، بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت. هەرچەندە بەداخەوە حکومەتی عێراق دواتر، ڕێککەوتننامەکەی پێشێل کرد و پاشگەزبووەوە و سەرئەنجام پەنای بۆ توندوتیژی و شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستان بردەوە.ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان بوو، خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو بۆ بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ماڵوێرانیی. لەم بۆنەیەدا، پێداگیریی لە سەر چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکانمان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکەینەوە لە سەر بنەمای پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق.

هەواڵ
11-03-2021

پۆلیسی ھەولێر کەسێک دەستگیر دەکات کە ھەوڵی کوشتنی ژنەکەی دەدا

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، پاش ئاگاداركردنەوەیان كە هاووڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێ هاوسەری خۆی بكوژێت و چووبووە ناو قوتابخانەیەك و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ.ع.م) دەستگیر بكەن.تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكی زیندوودا گیرا و دواتر تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.

هەواڵ
10-03-2021

حکومەتی ھەرێم چەند پرۆژەیەک بۆ ھەلەبجە جێبەجێ دەکات

حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم چەند پرۆژەیەکی گرینگ لە پارێزگای ھەڵەبجە جێبەجێ دەکات. دەقی راگەیەنراوەکە: لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون کە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەن: • دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە . • 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە. نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە. • گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە . • نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان. • تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە. د. جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
10-03-2021

وێنە.. بەهۆی ئەوەی رێگری لێکردن، مەسرور بارزانی چوار پۆلیس خەڵات دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئاداری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر.سەرۆکوەزیران لە گوتەیەکدا دەستخۆشیی لەو کارمەندانە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا "تاوەکو خاوەنی کەسانی دڵسۆزی وەکو ئێوە بین، کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە". مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی راسپارد بە "پێدانی پێشخستن بەو کارمەندانە". مەسرور بارزانی دەڵێت، "ویستم سەردانی شوێنێکی حکومی بکەم کە لەلایەن ئەم بەڕێزانەوە پاسەوانیی لێ دەکرا. من ئۆتۆمبێلێکی تریشم لەگەڵ بوو. بەبێ ئەوەی ئەوان بزانن ئێمە کێین، ویستمان سەردانی ئەو شوێنە بکەین. ئەم بەڕێزانە رێگەیان لێ گرتین و گوتیان بەپێی رێنماییەکان، چوونە ژوورەوە رێگەپێدراو نییە". دەقی وتەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: "زۆر بەخێر بێن بەڕێزان،ئەمڕۆ هۆکاری کۆبوونەوەمان لێرە بۆ ئەوەیە پێتان بڵێم: ڕۆژی هەینی ڕابردوو ، ویستم سەردانی شوێنێکی حکومی بکەم کە لە لایەن ئەم بەڕێزانەوە پاسەوانیی لێ دەکرا. من ئوتومبێلێکی تریشم لە گەڵ بوو . بە بێ ئەوەی ئەوان بزانن ئێمە کێین، ویستمان سەردانی ئەو شوێنە بکەین . ئەم بەڕێزانە ڕێگەیان لێ گرتین و گوتیان بە پێی ڕێنماییەکان، چوونە ژوورەوە ڕێگەپێدراو نییە. هەرچەندە ئەو برادەرانەی لە گەڵم بوون ، خۆیان ناساند و ناسنامەی خۆشیان پێشاندان، بەڵام ئەوان گوتیان ئێمە بەرپرسی خۆمان هەیە و پێویستە پرس بە بەرپرسەکەمان بکەین بۆ ئەوەی بزانین مۆڵەتتان پێ دەدرێت بچنە ژوورەوە یان نا. ئێمە نزیکەی دە خولەک تا چارەکێک چاوەڕوان بووین، تاکو دواتر ئێمەیان ناسی و ڕێگەیان پێداین سەردانی ئەم شوێنە بکەین. بۆیە من ئەمڕۆ ویستم بانگی ئەم بەڕێزانە بکەم، بۆ ئەوەی دەستخۆشیان لێ بکەم و سوپاسیان بکەم بۆ دڵسۆزیان بەرامبەر بەو ئەرکەی لە سەرشانیانە . تاکو ئێمەش خاوەنی دڵسۆزی وەکو ئێوە بین، کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە. شانازیتان پێوە دەکەم بەوەی ئەرکی خۆتان جێبەجێ کردووە و تاکو دڵنیانەبوون لەوەی ڕێنماییەکان لە بەرچاوگیراون وەک ئەوەی بەرپرسەکانتان پێیگوتوون. ڕێگەتان بە ئێمە نەدا. بۆیە ئەمڕۆ بۆنیشاندانی سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئێوە، لە خزمەتی ئێوەدام بۆ ئەوەی سوپاستان بکەم و خەڵاتیشتان بکەم . دەستخۆشیان لێ دەکەم و شانازیتان پێوە دەکەم. زۆر زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و دڵسۆزیتان".

هەواڵ
10-03-2021

قوتابخانەکان تا دوای نەورۆز دادەخرێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیار و میکانیزمێکی نوێ لەبارەی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتووە، تا دوای نەورۆز قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە.

هەواڵ
10-03-2021

روونکردنەوەیەک لەبارەی بەیان غەریب (بەیۆ)وە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆ ئازادکردنی بەیان غەریب ( بەیۆ ) بڵاوکردەوە. رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیدوای ئەوەی لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی ئازادکردنی تۆمەتبار ( ب،خ،ح) ناسراو بە (بەیان غەریب) بڵاوکرایەوە.لێرەوە وەکو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر رای دەگەیەنین، ناوبراو تا ئێستا بە پێی ماددەی (٤٠٢) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، وە لە چەند پەڕاوێکی تری لێکۆڵینەوە بە ماددەی جیاواز لە یاسای سزادانی عێراقی، چارەنووسی دواخراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

هەواڵ
10-03-2021

راگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکاتئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە کوردستانییان کرد بە بۆنەی رۆژی جلی نەتەوەیی کە چەند ساڵێکە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 10ی ئادار، بە رێورەسمی جیاواز، رێز لە جلی نەتەوەیی خۆیان دەگرن.سەرۆکوەزیران، ئاماژەی بە سەردانی قەداسەتی پاپا کرد و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی ناوبرد و گوتی، ئەم سەردانە دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، مەڵبەندێکی گرنگیی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەیە لە ناوچەکەدا.دەستخۆشیشی لە رێکخەران و دەزگا پەیوندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هێزە ئەمنییەکان کرد، بۆ سەرخستنی سەردانەکە کە سەرکەوتووانە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو.پاشان هەر یەک لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، راپۆرتێکیان دەربارەی سەردانی قەداسەتی پاپا و گرنگیی سەردانەکە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان خستە روو.لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوا رەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان خستە روو. دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند تێبینی و هەموارکردنێک، پڕۆژەکە پەسەند کرا.

هەواڵ
10-03-2021

تورکیا داوای روونکردنەوەی بەپەلە لە هەرێمی کوردستان دەکات

حکومەتی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو پوولەی کە لە هەرێم چاپکراوە و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە داوای روونکرندەوە دەکات.تورکیا دەڵێ: پێویستە هەرێمی کوردستان بەپەلە ئەو هەڵە ستراتیژیە ڕاست بکاتەوە.هەر لەو بارەوە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو پولانە سەرەتایین و هێشتا چاپ نەکراون و وتیشی: ئێمە هەموو کات ڕێز لە دەستووری عێراق دەگرین.

1 2 ... 867 868 869 ... 1149 1150