Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
20-11-2025

دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف زیاد دەكرێت

بۆ راییكردنی  مامەڵەی حاجخوازانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی درێژ دەكاتەوە و پشووی شەممەش هەڵدەگیرێت. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: "وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تاوەكوو کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەوە و رۆژانی شەمەش دەوام دەکەن." ئاماژەی بەوە داوە: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتسی حەج و عومرە، بڕیاریدا، کە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە رۆژانە تاوەكوو کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت."  ئەوەشی  خستووەتە ڕوو: "هەروەها رۆژانی شەممەش، کەپشووی فەرمییە لە تەواوی دامودەزگا میرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو ئەوان پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026." جەخت كراوەتەوە: "ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە، کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکرێت." دوای ئەوەی نزیكەی 90 هەزار كەس ناوی خۆیان بۆ پرۆسەی حەج تۆماركرد، رۆژی 16ی11ی2025 تیروپشك  بۆ ناوی حەجخوازان كرا.

هەواڵ
18-11-2025

هەولێر باشترین وێستگەی گەشتیارییە لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی گۆڤاری گەشتیاریی کۆندی ناست تراڤێلەر- Condé Nast Traveler، شارى هەولێر وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دیاری کراوە.ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەولێر توانیویەتی ببێتە "خاڵێکی ئارام لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵۆزیدا" و تێکەڵەیەکی ناوازە لەنێوان مێژووی دێرین و ژیانی مۆدێرن پێشکەش دەکات.لە هۆکارەکانی ئەم هەڵبژاردنەدا، گۆڤارەکە تیشکی خستووەتە سەر قەڵای دێرینی هەولێر، کەشوهەوای میواندۆستیی دانیشتووانەکەی و گەشەسەندنی خێرای شارەکە بە کردنەوەی براندە جیهانییەکان وەک (Gordon Ramsay’s Street Burger) و پڕۆژە گەشتیارییەکان. هەروەها دەستپێشخەریی "Visit Kurdistan" بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە بۆ ناساندنی زیاتری هەرێمەکە بە جیهان. ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەماى کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی، شارەکەى دیارى کردووە، کە بریتین لە:١. سەقامگیری و ئاسایشڕاپۆرتەکە هەولێری بە "شوێنێکی ئارام لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشەدا" وەسف کردووە. ئاماژەی بەوە کردووە کە شارەکە سەرکەوتوو بووە لەوەی خۆی وەک پەناگەیەکی سەقامگیر و ئارام نیشان بدات، دوور لەو ناونیشانە سیاسییە گەرمانەی کە زۆرجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبیسترێن.٢. مێژوو و کەلەپوور (قەڵا)ستایشی قەڵای هەولێری کردووە (کە لە لیستی یونسکۆدایە)، وەک کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوون لە جیهاندا کە ژیان تێیدا بەردەوامە بۆ زیاتر لە ٦٠٠٠ ساڵ. وێنەیەکی جوانی بۆ ئەزموونی گەشتیاران کێشاوە: "خواردنەوەی چای شیرین لەژێر دیوارە دێرینەکانی قەڵادا، لەگەڵ پیاوانێک کە جلی کوردییان لەبەردایە".٣. نوێگەری و گەشەسەندنی شارڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە دیمەنی بەرزکەرەوەکان (kren) و پڕۆژەکانی بیناسازی کردووە وەک بەڵگەیەک بۆ پێشکەوتنی خێرا، بەتایبەتی پڕۆژەی "ئەڤێنیو" (Erbil Avenue). هاوکات باس لە هاتنی مارکە جیهانییەکان دەکات وەک ڕێستۆرانتی Gordon Ramsay’s Street Burger و کافێی وەک EL&N London، کە ڕووە مۆدێرنەکەی شارەکە نیشان دەدەن کە هاوشانی شارە جیهانییەکانە.٤. ژیانی کۆمەڵایەتی و میوانداریبە گەرمی ستایشی میوانداری و بەخشندەیی خەڵکی ناوچەکەی کردووە و پێشوازییان لە گەشتیاران بە "گەرم و ڕاستەقینە" وەسف کردووە. تیشکی خستووەتە سەر ناوچەی عەنکاوە وەک ناوەندێک بۆ ژیانی شەوانە و کاتبەسەربردن، کە گەشتیاران دەتوانن چێژ لە مۆسیقای زیندوو و کەشێکی کۆمەڵایەتیی کراوە وەربگرن.٥. دەستپێشخەریی "Visit Kurdistan"ڕاپۆرتەکە دامەزراندنی دەستپێشخەریی "Visit Kurdistan" لە ساڵی ٢٠٢٥ (کە دەستپێشخەریی کەرتی تایبەتە بە پشتیوانی حکومەت) بە هەنگاوێکی ستراتیژیی گەورە دەزانێت، کە ئامانجی ڕاکێشانی ٢٠ ملیۆن گەشتیارە تا ساڵی ٢٠٣٠.ڕاپۆرتەکە هەولێر وەک شارێک دەبینێت کە چیرۆکی خۆی نووسیوەتەوە، لە شارێکی دێرینی مێژووییەوە بۆ شوێنێکی مۆدێرن کە بە دڵێکی کراوەوە پێشوازی لە جیهان دەکات.گۆڤارى کۆندی ناست تراڤێلەر- Condé Nast Traveler لەلایەن کۆمپانیای گەورەى میدیایی جیهانیی Condé Nastـەوە بڵاو دەکرێتەوە، ئەم کۆمپانیایە هەمان ئەو کۆمپانیایەیە کە خاوەنی گۆڤارە بەناوبانگەکانی وەک Vogue بۆ مۆدە وVanity Fair بۆ ڕۆشنبیری و سیاسەت و GQ بۆ پیاوان و The New Yorkerـە. واتە دامەزراوەیەکی میدیایی دەستەبژێران و ئاستبەرزە.لە ساڵی ١٩٨٧ لە ئەمریکا دامەزراوە و ئێستا چەندین چاپی هەیە لە وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.خەڵاتەکانی ئەم گۆڤارە وەک (Readers' Choice Awards) بە یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی سەرکەوتن دادەنرێن بۆ هۆتێلەکان، هێڵە ئاسمانییەکان و شارە گەشتیارییەکان.جێی باسە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەشەپێدانی گەشتیاری و فرەچەشنکردنی داهات، پرۆژەی گەورە و گرنگی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە و ئەمەش ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکێشێت. بۆ بینینی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە کلیک بکە:https://www.cntraveler.com/story/the-best-places-to-go-in-asia-in-2026

هەواڵ
18-11-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/18, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. هەروەها پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان .

هەواڵ
18-11-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد و خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق. لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، دووپاتی کردەوە کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.

هەواڵ
16-11-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا. باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئەوەی بە لای هەرێمی کوردستانەوە گرنگە ، کارنامە و بەرنامەی حکومەتی نوێی عێراق و پابەندبوونیەتی بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

هەواڵ
16-11-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان...

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان USKBC کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆکی حکومەت ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد. جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵ
15-11-2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو دەكات

ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون. لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات. هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.

هەواڵ
14-11-2025

سەرۆک بارزانی: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 241 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سلێمانی کردووە و دەڵێت: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە. ئەمە دەقی پەیامی سەرۆک بارزانییە:  بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان  لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.  سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی 9ـی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە.  سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە.  لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.  لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین.  مسعود بارزانی

هەواڵ
14-11-2025

هه‌ولێر بۆ ساڵی 2026 دیاری کرا

گۆڤاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵه‌ (Condé Nast Traveler) لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له‌ ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه‌. گۆڤارەکە له‌ ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە‌ی به‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ هه‌ره‌ سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئاسیا. به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌، ئاسیا گه‌نجینه‌یه‌کی پڕە‌ له‌ جوانی جۆراوجۆر، له‌ ئاسمانی بڵندترین تاوه‌ره‌کانه‌وه‌ تا کۆڵانه‌ مێژووییەکان، له‌ خواردنی لوکس به‌ سه‌رپه‌رشتی شێفه‌ به‌ناوبانگه‌کانه‌وه‌ تا میوانداری له‌ لوتکه‌ی گرد و چیاکان، ئه‌م لیسته‌ که‌ له‌لایه‌ن تۆڕی نووسه‌رانی گۆڤاره‌که‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری کیشوه‌ره‌که‌ ئاماده‌ کراوه‌، ڕە‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆراوجۆرییه‌ نائاساییه‌یه‌. هه‌ولێر.. گه‌نجینه‌یه‌کی مێژوویی:  گۆڤاره‌که‌ ڕوونیکردووه‌ته‌وه‌ که‌ گه‌شتیاران له‌وانه‌یه‌ به‌دوای هۆکارێکدا بگه‌ڕێن بۆ ‌ ئاشنابوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شوێنه‌ گه‌وره‌ و ناسراوه‌کاندا، وه‌ک شاری ئۆده‌یپوری هیندستان که‌ چه‌ندین هوتێلی نوێی تێدا کراوه‌ته‌وه‌ و ڕوانینێکی سه‌رنجڕاکێشی دروست کردووه‌. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای شوێنی نه‌ناسراودا ده‌گه‌ڕێن، ساڵی 2026 ساڵی گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ هه‌ولێر. له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: هه‌ولێر، پایته‌ختی کوردستانی عێراق، که‌ به‌ قه‌ڵا 6 هەزار ساڵییه‌که‌ی ناسراوه‌، مێژووه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ده‌پارێزێت، هاوکات هەولێر هەوڵی داهاتووێکی پڕ لە ئاشتییانه‌ دەدات، ئه‌مه‌ش ئاماژە‌یه‌کی ڕوونه‌ بۆ به‌های بەرزی مێژوویی و که‌لتووریی شارەکە، له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌رچوون له‌ سێبه‌ری ڕابردوودا. گۆڤارەکە نووسیوویەتی: هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، وەک ناوەندێکی ئارام و پڕ لە کولتوور، مێژوو و جوانی سروشتی، سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، قەڵای دێرینی هەولێر، کە هەزاران ساڵە شایەتی مێژووی پڕ لە گۆڕانکاریی ناوچەکە بووە، ئێستا چاودێری سەردەمێکی نوێی گەشەسەندن و پێشوازی لە ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتیار دەکات. نووسیوویەتی: بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لەم شارە دەکەن، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو هۆتێلی نوێ کراونەتەوە، ئەمەش نیشانەیەکە بۆ هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕینی وێنەی ڕابردوو و پێشوازیکردن لە جیهان. پڕۆژەی سەردانی کوردستان (Visit Kurdistan)، کە پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتە و پشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پشتە، ساڵی 2025 دەست بەکار بووە، ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕاکێشانی 20 ملیۆن گەشتیار بۆ هەرێم تا ساڵی 2030. باڵەخانە بەرزەکان: گۆڤارەکە نووسیوویەتی: لە ئەمڕۆدا، بیناسازییە بەرزەکان هەولێریان ڕازاندووەتەوە، ئەمەش نیشانەی مۆدێرنبوونی شارەکەیە. پڕۆژەی نوێی وەک ئەربیل ئەڤینیو (Erbil Avenue)، کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە و چەندین براندی جیهانی وەک گۆردۆن ڕامزی ستریت بێرگەر (Gordon Ramsay’s Street Burger)، ئی ئێڵ ئەند ئێن لەندەن (EL&N London)، سی زێد ئێن بوراک (CZN Burak)، و ئەنتریکۆت کافێ دی پاریســی (Entrecote Cafe de Paris) لەخۆگرتووە، لە قۆناغی جێبەجێکردندان. دەشڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی لە جیهاندا لە یەکێک لە گەڕەکە گەورەکانی هەولێ،  باسیش لەوە دەکرێت کە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی لاوانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش خەریکە لە هەولێر بکرێتەوە. ئاماژەی بەوە کردووە، هەولێر بە کولتووری دەوڵەمەند و سروشتی جوان و خەڵکە فرە نەتەوەییەکەیەوە، سەرباری مێژووی پڕ لە گۆڕانکاری، ئێستا لەسەر ڕێگای گەشەسەندنێکی خێرایە و دەخوازێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەواڵ
14-11-2025

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت:  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی. مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات ، ئەمە دەقی پەیامەکەیە: لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم. سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان 

هەواڵ
13-11-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە. کونسوڵی گشتیی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەم شای ئوردن و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئوردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هەواڵ
12-11-2025

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بۆ قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا. لە پەیامێکدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکومەت و گەلی تورکیا کرد.

1 2 ... 84 85 86 ... 1143 1144