مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەربارەی ڕاگەیەندراوی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر: پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد. ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش .
چەند ڕۆژێکە ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەکرێتەوە کە کەس یان کەسانێک ٢٣٠٠ بنە داری کەسێکیان بڕیوەتەوە و خەریکە لەلایەکەوە خەڵکی کوردی پێ ناوخراو دەکەن و لەلایەکیشەوە لە سەر هەست و سۆزی خەڵک کار دەکەن. حاجی ساڵح ١١ ساڵ پێش ئێستا هەموو ئەو زەویانەی لەگوندی گەزنەی چەم شاری سنە داگیر کردووە. ئەویش بە زەبری هێزی ناوەندە ئەمنییەکان و ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی سنە. ناوبراو خۆی ئەندامی سپای پاسدارانە و هەر لە ناو ڕیزەکانی سپای پاسداران کەم ئەندامیش بووە و بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ئێستاش یەکێک لە مۆرە هەر چالاکەکانی سپای پاسدارانە. بە پێی ئەو بەدواداچوونەش کە کردوومە، تەنیا ٢٤٠ داری ئەو کابرایە بڕاوەتەوە و ئەویش زۆربەیان ئەو دارانەن کە بەریان نەبووە و ئەم زانیاریەش ١٠٠٪ ڕاستە و دارەکانی لەلایەن خۆیەوە بڕاونتەوە. باخی حاجی ساڵح هەمووی ٤ ساڵە ئاوەدان کراوەتەوە (واتە ساڵی ٢٠١٧ ئەو زەویانە یەک داریشی تێدا نەبووە)، کەچی بانگەشەی ئەوە دەکا دارەکانم ٨ ساڵیان بووە. حاجی ساڵح چەند مانگە داوای کردووە کە دارەکان ببڕێتەوە و لەو زەوییە کارگەیەکی دروست کردنی چیمەنتوو لێبدات، کە لەگەڵ دژایەتی ئیدارەی جیهادی کیشاوەرزی بەرەوڕوو بووەتەوە هەر بۆیەش بە کاوی خۆی دارەکانی بڕیوەتەوە و ئەو درۆ زلەی بڵاو کردووەتەوە و بەداخەوە میدیای کوردیش هاوکات لەگەڵ میدیاکانی سپای پاسداران بوونە ئامرازی بانگەشە بۆ ناوبراو. ئەگینا لە ماوەی چەند کاتژمێردا کێ دەتوانێ ٢٣٠٠ بنە دار ببڕێتەوە ئەویش بە بێ هەڕەی کارەبایی! ه دواتر ئەو کوڕەش ناو گرتە ڤیدۆییەکە دەگری و دەڵێ خراپی بۆ کەس نەبووە کوڕ خۆیەتی! ئەمەم لە سەر پێشنیاری چەند هاوڕێی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ناوخۆ نووسیوە، چونکوو وادیارە کسانێکی ساویلکە خەریکە کەمپەین ساز دەکەن بۆ ئەوەی پارەی بۆ کۆ بکەنەوە. تێبینی: حاجی ساڵح ٤ خانووی لەگەڕەکی غەفووری سنە هەیە و قاوەخانەیەکیشی هەیە و زۆریش دەوڵەمەندە. ئەرسەلان یار ئەحمەدی
کات بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوچوارەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە (ڕەوەند) لەلایەن دایکیەوە تەلەفونی بۆدەکرێت دەڵێت : پزیشکەکان براکەتیان ئیزنداوە خێرابگەنە هەولێر بەڵکوو پێڕابگەن بۆدواجاربیبینن، هەربەپەلە رەوەند خۆی وخێزانی وهەردوومنداڵەکەی بەرەوهەولێر بەڕێدەکەون، بەڵامهەرئەوەندە نابات لەسەر ڕێگەی هیزۆپ بەهۆی مەراقی مەرگی چاوەڕوانکراوی ئەوبرایەی کەشێرپەنجەیەتی ولەنەخۆشخانە لەچاوەڕوانی مەرگدایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکدادەدەن و خۆی و هاوسەرەکەی گیان لەدەستدەدەن هەردوو منداڵە بێ نازەکەشیان بەسەختی برینداردەبن سەرەنجامکۆستەکە دەبێت بە دەکۆست!!رەوەند خۆی وخێزانی گیانیان لەدەستدا هاوسەرەکەی سکی حەت مانگانبوو منداڵەکەشی گیانی سپاردوەبەبیستنی هەواڵەکەش دایک وباوکی (رەوەند )بەهۆی سەدمەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران لەهەولێردومنداڵە بریندارەکەی (ڕەوەند )یەکێکیان لەنەخۆشخانەی هەولێرەو یەکێکیان لەسلێمانی یەکێکیان تەندروستیان جێگیرەو ئەویتریان ناجێگیربرای رەوەندیش کەشێرپەنجەیەتی لەچاوەڕوانی مەرگیدایە خواسەبوریان بدەیت بۆ ئەوکۆستە کەمەرشکێنە بڕیار نامیق
لە گوندێکی نزیک ھەولێر چەند سەگێک ھێرش دەکەنە سەر تەوێلەی مەڕدارێک و ١١ سەر مەڕوماڵات دەکوژن رووداوەکە کاتژمێر٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان، پێنج سەگ بوون و ھێرشیان کردۆتە سەر ژمارەیەک مەڕو ماڵات و لە ئەنجامدا ١١ مەڕ و بزنیان کوشتووە. ڕووداوەکە لە گوندی پیرڕەشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر ڕوویداوە لە ناحیەی کەسنەزان.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند "هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت" جێی نیگەرانییانە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات. بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم. دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە". هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پاراستنی ئارامی هەرێمی کوردستان بە کاری سەرەکییان ناودەبات و دەشڵێ: "بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن". بافڵ تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبن كە "ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر".
بنکەی سەربازی عین ئەسەدی سوپای ئەمەریكا لە ئەنبار بە سێ فڕۆكە كرایە ئامانج. تا ئێستا زیانەکان بە فەرمی ئاشکرا نەکراون و رەنگە ھێرشەکان بە درۆن کرابن. بەڵام ئاژانسی میلیشیا چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، ھێرشەکە بە درۆنی بۆۆمبڕێژکراوە و ئامانجەکانی پێکاوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێن "بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان".لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و ناوچەکانی دیکە، هێرشی تیرۆریستین و ئامانج لێیان تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نانەوەی دووبەرەکییە". وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێن "هێرشەکان هەوڵێکی شکستخواردوون بۆ تێکدانی بەرەو پێشچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی هاوئاهەنگییە ئەمنییەکان"، هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە "هاوئاهەنگی و هاوکارییەکان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆخی ئەمنی تێکدەدەن".
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٤) ١. پشکنین: (٨٢٤٦ پشکنینی نوێ)• (٢٤٣٤) هەولێر• (١٩٩٢) سلێمانی• (٣٢٢٠) دهۆك• (٢٧٤) هەڵەبجە• (٢٥٤) گەرمیان• (٧٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨١٠ تووشبووی نوێ)• (١٣٢) هەولێر• (٣٤٩) سلێمانی• (٢٧٥) دهۆك• (١٩) هەڵەبجە• (٣١) گەرمیان• (٤) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤١٥ چاکبوون)• (٩٦) هەولێر• (٩١) سلێمانی• (٢١٤) دهۆك• (٣) هەڵەبجە• (٩) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٦ مردن)• (٥) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥٢٤٢٤٥ (٥٣٧٦٠٨ هەولێر، ٣٤١٦٩٩ سلێمانی، ٦٣٥٦٢٩ دهۆك، ٩٣٠٩ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٦٦٢٥ (٤٥٨٠٣ هەولێر، ٤٠٢٦٩ سلێمانی، ٤٧٢٨١ دهۆك، ٣٢٧٢ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٥٧٤٥ (٣٩٥٥٢ هەولێر، ٣٢٣٤١ سلێمانی، ٤٠٨٦٤ دهۆك، ٢٩٨٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٧٠٣٣ (٥١٩٢ هەولێر، ٦١٣٣ سلێمانی، ٥٥٦٨ دهۆك، ١٤٠ هەڵەبجە)مردن ٣٨٤٧ (١٠٥٩ هەولێر، ١٧٩٥ سلێمانی، ٨٤٩ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
تەقینەوەکەن لە ناوچەی سەدر روویداوە و بەهۆیەوە 10 کوژراوو بریندار هەن
لە سهر زانیاری بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش، قائیمقامیهتی سلێمانی له دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا، دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا دهگرێت کە بەرواری بهكارهێنانی درێژ كراوهتهوه و ناوی خورماكهشییان گۆڕیوه. ئهمڕۆ پێنجشهممه (2021.4.15) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵتیان. وتیشی: لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر. ئاماژهی بۆ ئهوهكرد، به سوپاسهوه ههمیشه بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش و تهواوی هێزی ئهمنییهكانی شاری سلێمانی هاوكار و پشتیوانی لیژنه هاوبهشهكانن به پێدانی زانیاری و لهكاتی سهردانی لیژنهكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییهكان. لای خۆشیهوه کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی رێستۆرانت رایگهیاند: لەسەر زانیارییەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ئەو خورمایەدا گیراوە و دەستبەجێ رێکاری پێویستی لەگەڵدا گیراوەتە بەر.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە گەلی كوردستانی ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە كارگەی تواندنەوەی ئاسنی ماس لە تانجەڕۆی شاری سلێمانی ڕویداوە و بە هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستداوە و چواری تریش برینداربوون. وتیشی: تیمی تایبەت ڕەوانەی شوێنی ڕوەداوەكە كراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.
زۆر به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشه تيرۆرستيانه دهكهين كه ئهمشهو كرانه سهر فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر و پێگهيهكى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئهم هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سهقامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكهى لێناكهوێتهوه به تهواوى دژى بهرژهوهندييهكانى وڵاته. چهندبارهبوونهوهى ئهم هێرشانه ههڵوهستهيهكى جددى دهوێت و دهبێ ههرێمى كوردستان و حكوومهتى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى، ههماههنگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ بهرهنگاربوونهوهى ئهو گرووپ و تاقمانهى له پشت ئهم هێرشانهوهن زياتر بكهن و سنوورێكى يهكجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سهقامگيريى وڵات نهخهنه مهترسييهوه و دۆخهكه ئاڵۆزتر نهبێت. سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان2021/4/14