Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13788 بابەت
هەواڵ
30-04-2021

قوتابخانەکان دەکرێنەوە و گەشتکرن بۆ ھندستانیش ڕاگیرا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد. بڕیاره‌كانی به‌یانی ژماره‌ 17ی 2021ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا: یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ته‌ندرووستی و راده‌ی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا. دووه‌م: راگرتنی هاتوچۆ له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و گشت یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی كۆتا رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی سێیه‌م رۆژی جه‌ژن. سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ هیندستان بۆ هاووڵاتی عێراقی و قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌وه‌ له‌ هیندستان بۆ كه‌سی بیانی له‌ رێگای ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وانه‌ی له‌ دوای 20ی نیسانی 2021، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌ و ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌ هیندستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان جیابكرێنه‌وه‌ و پشكنینی وردیان بۆ بكرێت له‌ لایه‌ن تیمه‌ پزیشكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ تووشنه‌بوونیان به‌ كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین ده‌كرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌ستنیشانی كردووه‌. چواره‌م: لیژنه‌ی باڵا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی راسپارد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ (10) رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رێوڕه‌سمه‌كانی ئایینی له‌ مزگه‌وته‌كاندا. پێنجه‌م: یانه‌ و كافتریا و رێستورانت و شوێنی یارییه‌كان نابێت نێرگله‌یان تێدا بكێشرێت و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت یه‌ك هه‌فته‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی 5 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت. شه‌شه‌م: به‌رده‌وامبوونی رێكاره‌كانی به‌یانی ژماره‌ (15)ی ساڵی (2021) مادده‌كانی (4،5،6،7،9،10،11،12،13،14،15). حه‌وته‌م: دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند رێكارێكی خۆپارێزی و رێكخستن و داخستنی چه‌ند شوێنی گشتیی و تایبه‌ت له‌ پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و درێژه‌دان به‌ پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌. هه‌شته‌م: ئه‌م به‌یانه‌ له‌ 1ی ئایاری 2021، كاتژمێر (08:00)ی شه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

هەواڵ
30-04-2021

بكوژانی ڕووداوەكەی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران

لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد . شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان، شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان(دوكانی ساردەمەنی ) كە بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا . دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا . لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :ك ، ع ، ع لەدایكبوی 2000ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

گشتی
29-04-2021

هه‌ڕه‌شه‌ی نێرگه‌له‌ بۆ له‌ناوبردنی ژینگه ‌و گه‌نج

کێشانی نێرگه‌له‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌کی نائاسایی که‌ گه‌نجانی کوردستان به‌ ئافره‌ت و پیاو ئالووده‌ بوون پێیوه‌.که‌ زۆرجار وه‌ک هێورکه‌ره‌وه‌ یان به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش به‌کاریده‌هێنن،به‌داخه‌وه‌م به‌شێک له‌ گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران وه‌ک که‌رسته‌یه‌کی پێشکه‌وتن به‌کاری ده‌هێنن به‌ بێ ئه‌وه‌ی درک به‌وه‌ بکه‌ن که‌ نێرگه‌له‌ نه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ نه‌ ته‌ندروسته‌.زۆربوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌کان جگه‌ له‌ پیسبوونی هه‌وا که‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن و گه‌رده‌ وورده‌کان که‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانی ڕاسته‌وخۆی که‌ش و هه‌وای ئه‌م شوێنه‌ که‌ کاریگه‌ری نیگه‌تڤی هه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ کوردستان به‌ره‌و پیسبوونێکی تریش ده‌بات ئه‌ویش پیسبوونی هه‌ستی بینینه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕێژه‌ی ئه‌م دیارده‌ زیاتر بێت سیمای شار به‌ره‌و شێوان و ناشرین بوون ده‌بات.به‌پێ توێژینه‌وه‌کی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ئه‌مه‌ریکی ده‌رکه‌وتووه‌ ماوه‌ی دانیشتنی کێشانی هه‌ر نێرگه‌له‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ١٥٠ جگه‌ره‌یه‌ هه‌روه‌ها کێشانی نێرگه‌له‌ له‌ شوێنه‌ داخراوه‌کان کاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر خودی نێرگه‌له‌ کێش نیه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌رکه‌سانی چوارده‌وریشی ده‌بێت.کاریگه‌ری کێشانی نێرگه‌له‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ:-١-شێرپه‌نجه‌:له‌کاتی کێشانی نێرگه‌له‌ به‌ قوڵی ڕێژه‌ی هه‌ڵکێشانی ئه‌و ژه‌هره‌ی که‌ له‌ناو دوکه‌ڵه‌که‌دا هه‌یه‌ ریاتر ده‌بێت که‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ وه‌ ئه‌و ڕه‌ژووه‌ی که به‌کاردێت مه‌ترسی زیاتر دروست ده‌کات ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن و کانزا قورسه‌کان و مادده‌ی کیمیایی که‌ ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و ده‌م و میزڵدان.٢-نه‌خۆشیه‌کانی دڵ:هه‌ندێک له‌و مادده‌ مه‌ترسیدارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیرانی بۆڕیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ.٣-هه‌وکردنی پوک:کێشانی نێرگه‌له‌ ڕێژه‌ی نیکۆتین له‌ پلازمای خوێن و میز زیاد ده‌کات که‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی پوک ده‌بێت.٤-تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی گه‌ده‌و سیه‌کان:به‌هۆی خاوێن نه‌کردنه‌وه‌ی لووله‌کانی نیرگه‌له‌ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ڕاست هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌و سورێنچک دروست ده‌کات ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کتریا که‌ هۆکاره‌ بۆ هه‌وکردنی سیه‌کان و قورحه‌ی گه‌ده‌.٥-که‌م بوونه‌وه‌ی کێشی کۆرپه‌له‌ی تازه‌ له‌دایک بوو:کێشانی نێرگه‌له‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تی دووگیان یان باوکان ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی کێشی کۆرپه‌له‌ و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان.٦-ئالووده‌بوون:ئه‌و نیکۆتینه‌ی که‌ له‌ نێرگه‌له‌دا هه‌یه‌ نزیکه‌ له‌ جگه‌ره‌ مرۆڤ ئالووده‌ ده‌کات و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت.چی بکرێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌:-١-هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ڕێگای که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و پێشکه‌شکرنی سیمیناری تایبه‌ت له لايه ن لايه نى به يوه ست به م بابه ته به‌ مه‌ترسیه‌کانی نێرگه‌له‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندن و زانکۆکان.٢-سانسۆرخستنه‌ سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌وه‌ی که‌ کێشانی نێرگه‌له‌ له‌لایه‌ن ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه‌بکرێت هه‌روه‌ها دانانی سنورێک بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق له‌ شه‌قامه‌کان ده‌بیندرێت هه‌روه‌ها شوينى تایبه‌ت به‌ کێشانی نێرگه‌له‌ دیاری بکرێت که‌ پێویسته مۆڵه‌ت له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگرێت که‌ به‌ پێ مه‌رج و ڕێنمایی تایبه‌ت وله‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستی پێیان بدرێت.٣-چاودێریکردنی بازرگانی به‌هۆی دیاریکردنی نرخێکی به‌رز بۆ به‌کارهێنه‌ران تاوه‌کو به‌هۆی به‌رزی نرخه‌که‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنان که‌م ببێته‌وه‌. سۆلین سەعدی عەلیبه‌کالۆریۆس له‌ زانسته‌کانی ژینگه‌

هەواڵ
29-04-2021

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە بەهیچ جۆرێک بەناوی جەژنانەوە پارە بە کارمەندی شارەوانی نەدەن. دەقی ئاگادارییەکەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکەینەوە، کە بەهیچ شێوەیەک بەناوی جەژنانە پارە نەدەن بە کارمەندان و کرێکارانی شارەوانی، هەر کارمەندێک یان کرێکارێکیش لە سنوری هەر شەش شارەوانی داوای پارەی کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.ژمارە تەلەفۆنەکان(07511624550 - 07514146642)ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

هەواڵ
29-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، 11 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 428ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ١. پشکنین: (٧٨٠٠ پشکنینی نوێ) • (٢٢٢١) هەولێر • (١٦٦٨) سلێمانی • (٣١٣٤) دهۆك • (١٨٩) هەڵەبجە • (٥٤٩) گەرمیان • (٣٩) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (٨٦٨ تووشبووی نوێ) • (١٩٣) هەولێر • (٢٧٩) سلێمانی • (٣٢١) دهۆك • (١٢) هەڵەبجە • (٥٧) گەرمیان • (٦) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٩٠٧ چاکبوون) • (٩٣) هەولێر • (٣١٥) سلێمانی • (٤٣٢) دهۆك • (٥) هەڵەبجە • (٥٤) گەرمیان • (٨) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١١ مردن) • (١) هەولێر • (١) سلێمانی • (٩) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٦٣٠٣٥٣ تووشبوون ١٥٠٠٠٨ چاکبوون ١٢٦٥٠٨ لەژێر چارەسەر ١٩٤٨٤ مردن ٤٠١٦

هەواڵ
29-04-2021

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک کۆماری عێراق

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد. لە ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە" لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا". ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا. دەشڵێ: بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵ
29-04-2021

مەسرور بارزانی و بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەدان

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە هەولێرە و ئێستا  لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە. سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە مانگی10ی ئەمساڵ.

هەواڵ
29-04-2021

سەرۆک بارزانی و بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەدان

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە هەولێرە و ئێستا لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە. سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە مانگی10ی ئەمساڵ.

هەواڵ
29-04-2021

خۆکوژێک لە کەرکوک خۆی تەقاندەوە

کەمێک پێش ئێستا لە شاری کەرکوک خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە و تا ئێستا زیانەکان بە وردی نەزانراون. بەپێی زانیاریەکان تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، خۆکوژەکە ویستویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایشی نیشتمانی، بەڵام تەقەی لێکراوە و ئەویش خۆی تەقاندۆتەوە. هەرچەندە هیچ زانیاریەک لەسەر زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام دەگوترێ کە دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.

هەواڵ
28-04-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەربارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ، پڕۆژه‌ یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان په‌سه‌ندكرد، بە مەبەستی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لە سەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و كۆمه‌ڵكوژیی. ئەم یاسایە دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ‌ چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دادەڕێژێت، لە ڕێگەی پێکهێنانی دادگایەکی نيشتمانیی لە هەرێمی کوردستان ، بە بەشداری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە له‌ تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کە هاوکار دەبێت لە ڕووی کۆکردنەوەی بەڵگەکان . بێگومان ئەمە برینه‌ قووڵه‌كانی قوربانییانی ده‌ستی داعش ساڕێژ ناکات، بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان و قوربانییانی دیکە، بەڵام دەبێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تاونباران و هێنانەدی دادپەروەریی زیاتر. حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەرکی سەرشانیانه‌ کە تیرۆریستانی داعش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە لە بەرامبەر تاوانه‌كانیان دژ به‌ گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتی بە گشتی. ئەمڕۆ ئێمە هەوڵێک دەدەین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ هاوبەشمان، لە پێناو قوربانییانی عێراق و جیهان. بێگومان ئه‌مه‌ كاری زۆری ده‌وێت، بەڵام دواجار هەر دێتەدی. ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوە و گه‌یاندنی زانیاری بە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی (یونیتاد) بۆ ئەوەی هاوكاریان بین له‌ كاره‌كانیان. داوا لە یونیتاد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم پشتگیریی سیستەمی دادوەری هەرێمی كوردستان بکەن، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنان و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەسپێکردنی یەکەم دانیشتنی دادگایی گشتی.لەم یاسایەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کراوە کە هاوکار و یارمەتیدەر بێت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ قوربانییان لە ڕێگەی سندوقێکی تایبەتەوە ، لە پێناو ساڕێژکردنی برینەکانیان. داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم، ئەم یاسایه‌ بخاتە پیشینەی بەرنامەی کاری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات، دەنگی لە سەر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت. هه‌رێمی كوردستان سەرکەوتووانە شه‌ڕی دژی داعش کرد و تێکیشکاند، ئەم شەڕە بە هەموو شێوەیەک بەردەوام ده‌بێت تا ئەو کاتەی دادپەروەریی دێتەدی و قوربانییەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان و ئەندامانی تیمەکەی ده‌كه‌م، کە ڕۆڵیێكی گرنگییان لە برەودان بەم بابەتە هەبووە و‌ هاوکاری تەکنیکییان پێشکەشی دامودەزگاکانی دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/4/28

هەواڵ
28-04-2021

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی. ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت . راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١

هەواڵ
28-04-2021

ئەنجوومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەند کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن لە ناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران ودواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت. لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی خۆیان پێشکەش کردووە و وا بڕیارە لە‌ھە‌فتە‌ی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی وشكە‌ ساڵی ئامادە‌ بێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت ولە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن. لە بڕگەی کۆتایی کارنامەی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکرد کە بریتی بوون لە ( پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان - عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ( 20) ی ساڵی 1998 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان -عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاساکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی ، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، یاسای بازرگانی) و بڕیاردرا ئەم پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.

1 2 ... 837 838 839 ... 1148 1149