Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13788 بابەت
هەواڵ
01-05-2021

راگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەنێت، لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی  بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد ،بەڵام بێئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو. ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان  چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان راگەیەندراوێک  لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان .. لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی  بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد ،بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو ، بۆیە و بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان  چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان  ٫  سەبارەت بە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکرێزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری  ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە ، لێرەوە رادەگەیەنین کە یەکگرتوو پشتگیری ئەم کاندیدانە دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  2021 عمر کۆچەر  لە بازنەی زاخۆ جمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی مثنی امین لەبازنەی هەڵەبجە داواش لەهەموو لایەنگر و دۆستان دەکەین کە پشتگیر  ئەم کاندیدانە بن دەزگای هەڵبژاردن 2021/5/1

بیروڕا
01-05-2021

بۆچی به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئەتەکێتەوە؟

ساڵی 2009 به‌ سه‌ره‌تای ده‌ستێپێكی ده‌نگی ناڕازیی رێكخراو ده‌ژمێردرێت. ئه‌گه‌رچی پێشتر چه‌نده‌ها خه‌ڵكی رۆشنبیر له‌ نێو حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان-دا هه‌بوو. به‌ڵام نه‌بووبوونه‌ پشكۆ بۆ گیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. ئه‌م ده‌نگه‌ ناڕازییه‌ داینه‌مۆیه‌كی پێویست بوو، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیش له‌توانا و له‌ غیره‌تیدا نه‌بوو جگە لە (نەوشیروان مستەفا) نەبێت، ئه‌وه‌ بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ر له‌ دروستبوونی گۆڕان ده‌نگی ناڕازیبوون له‌ ناو حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی، ده‌كه‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی پشتگوێخستن و ته‌ریككردن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌یشته‌ راده‌ی ده‌ركردن. گۆڕان توانای ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌شێكی له‌ناو ئۆرگانه‌كانیدا كۆكاته‌وه‌، به‌شێكی زۆریشی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی به‌دڵ و به‌ گیان و به‌ ده‌نگ له‌گه‌ڵ گۆڕان بوون. به‌ڵام له‌ دوای ساڵی 2011ه‌وه‌ ورده‌ وه‌رده‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێی هه‌ڵوه‌ری، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادبكات. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت. به‌ره‌و لاوازی چوو. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ وابزانین به‌ نه‌مانی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان به‌ره‌و لاوازبوون چوو. ئه‌مه‌ ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ به‌ئاشكرا گۆڕانه‌كان پێمان ئه‌ڵێن ئێمه‌ش له‌ حزبی كوردی ده‌چین. به‌نه‌مانی سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كه‌م حزبه‌كه‌ ئه‌پوكێته‌وه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی راسته‌. هه‌ڵه‌یه‌ وا بزانین به‌ نه‌مانی مام جه‌لال یه‌كێتی خه‌ڵكی لێبۆته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتی له‌سه‌رده‌می مام جه‌لال (گۆڕی پڕ نوور بێت) به‌ ده‌یان هه‌زار كادری به‌توانای لێبۆوه‌. به‌ڵام ده‌شێت ئه‌م كه‌سه‌ كاریزماییانه‌، له‌هه‌ندێك ساتدا، رۆڵ بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی گوڕ و تینی نوێ ببه‌خشنه‌وه‌ به‌ به‌ری حزبدا. هه‌ڵوه‌رین یاخود وازهێنان له‌ گۆڕان بووه‌ و ئه‌شبێت و درێژه‌شی ئه‌بێت. كه‌سانی نێو گۆڕان هۆكاره‌كانی ئه‌م وازهێنانانه‌ ئه‌زانن و دركیشی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوان بیدركێنن و بیڵن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن. هۆكاره‌كان ساده‌ن و هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی دركی پێده‌كات، به‌شێكی ئه‌مانه‌ن: 1-ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌ یه‌كێتی جیابۆوه‌، واته‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌ بوو كه‌ له‌ شه‌سته‌كانه‌وه‌ له‌ پارتی جیابۆته‌وه‌. هه‌مان دید و تێڕوانینی هه‌یه‌ بۆ حزبایه‌تی كه‌ یه‌كێتی هه‌یه‌تی. با نمونه‌یه‌كی ساده‌ بێنینه‌وه‌: به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 25 ساڵه‌ له‌میدیادا كارده‌كه‌م، ئه‌زانم ده‌لاقه‌ گه‌وره‌كه‌ی میدیای یه‌كێتی چییه‌! بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نیوه‌ی رێگا به‌هه‌مان دیده‌وه‌ میدیای به‌رێوه‌ برد. سه‌ره‌تا تاراده‌یه‌ك كه‌ (سایتی سبه‌ی) و رۆژنامه‌ی (رۆژنامه‌) كه‌وته‌كار زۆر باشتر بوو. له‌دوای 2015، ورده‌ ورده‌ به‌هه‌مان عه‌قڵه‌وه‌ میدیا به‌رێوه‌ برا. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی میدیای گۆڕان ده‌یویست هاوكار و پشتیوان بێت هه‌ر زوو رێگری خرایه‌ به‌رده‌م. وه‌ك میدیای یه‌كێتی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی میدیای حزبه‌كه‌ قه‌ڵه‌مێكی باش بوایه‌ له‌ناو كه‌ناڵه‌كان قسه‌یه‌كی خێری له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا. بیر له‌وه‌نه‌كرایه‌وه‌ ئه‌مانه‌ ببنه‌ داینه‌مۆی میدیاكه‌یان و خه‌ڵكانی ته‌مبه‌ڵ فڕێده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان. بۆیه‌ هێدی هێدی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه‌ تۆران و ترازان له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌. 2-كاری رێكخراوه‌یی ئه‌م حزبه‌ هه‌ر وه‌ك یه‌كێتی، مه‌كۆكانی كرد به‌ چایخانه‌، بووه‌ جێگه‌ی چا خواردنه‌وه‌ و قسه‌كردن و كات كوشتن. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی من بیستمه‌وه‌ ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌كۆی شاره‌كان نه‌بووه‌. به‌ڵام له‌ژێر فشاردا پێیان كرد. بۆیه‌ هه‌ر زوو ئه‌م مه‌كۆیانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كدا ده‌سوتێنران و له‌ناوده‌چوو، بێده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر نیشان ده‌دا، جه‌ماوه‌ر پرسیاری ده‌كرد حزبێك نه‌توانێت خۆی بپارێزێت، چۆن ده‌توانێت به‌رگری له‌ جه‌ماوه‌ر بكات. 3-خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان، بزووتنه‌وه‌كه‌ 25 ئه‌ندامی نارده‌ په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها خولی دووه‌م 24 ئه‌ندام. جگه‌ له‌وه‌ی دوو خولی په‌رله‌مانی عیراق چه‌ندین ئه‌ندامی په‌رله‌مان. دوو سێ كه‌س نه‌بێت له‌خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌دا ماوه‌، ئه‌وه‌ی تری سه‌رقاڵی كاری خۆی و مووچه‌ مۆڵه‌كه‌ی خانه‌نشینی كردووه‌ به‌ بژێوی ژیانی. له‌كاتێكدا نابوایه‌ وابوایه‌، ده‌بوو ئه‌م كه‌سانه‌ تێكڕا رێكخراوێكیان به‌ناوێكی دیاره‌وه‌ دروستكردایه‌ به‌شێكی زۆری پاره‌كانیان بخستایه‌ته‌ ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ بۆ كاری خێرخوازی (دۆنه‌یشن). هه‌ندێك له‌م ئه‌ندامانه‌ سیفه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدا دروستبوو. له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خوله‌كانیان خۆیان بێبه‌ری ده‌كرد و به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك وایان راده‌گه‌یاند كه‌ وازیان له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناوه‌. مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی ماددی رویان تێنه‌كات. جه‌ماوه‌ریان تێگه‌یاند ئێمه‌ش هیچ جیاوازیمان نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر. 4-كه‌ڵچه‌ری ده‌مپیسی، گێچه‌ڵی سیاسی. یه‌كێك له‌ سیفه‌ته‌ خراپه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌درێژایی مێژووی پشتی پێبه‌ستووه‌ (ده‌مپیسی سیاسی و گێچه‌ڵی سیاسی). بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بری كه‌می كاته‌وه‌، زۆر زیادی كرد. كار گه‌یشتبووه‌ ئه‌وه‌ی هه‌رچی ره‌خنه‌ له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرێت، ده‌كه‌وته‌ به‌ر نه‌شته‌ری چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی كولی ناو فه‌یسبووك. ئه‌م كه‌ڵچه‌ره‌ زۆرێكی دڵگران كرد، له‌ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی گه‌یاند كه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ هێزی له‌ (ده‌م)یدایه‌ نه‌ك له‌ (كردار)یدا. 5-خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵه‌ له‌وه‌ گه‌یشتووه‌ ئه‌وه‌ی وازی له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ هێنا، بۆ پاره‌یه‌ و ئه‌بێت به‌ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌ڵام زۆریش هه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان جێهێشتووه‌ و بۆخۆیان له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتوون. جارێ پێش هه‌موو شتێك مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌نگری ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی كردبێت، ئه‌ندامی بوو بێت. چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا بزووتنه‌وه‌كه‌ پشتی به‌ستبوو به‌ ده‌نگده‌ر، واته‌ 80%ی ئه‌ندام نه‌بوون و به‌ دڵ و به‌ گیان و گیرفان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ بوون. كه‌ ئه‌مانه‌ ئیتر پشت ئه‌كه‌نه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ ئه‌ندامێكی جڤات. ئه‌وانه‌ی له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌دان نه‌یانتوانی دڵی ئه‌مانه‌ به‌ وردی راگرن، تا ببێته‌ داینه‌مۆیه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تر. 6- كێشه‌ی ناوخۆی گۆڕان، هه‌مان شێوه‌ و قه‌باره‌ی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هه‌بوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتن. تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌یه‌. خه‌ڵكانێك بوونه‌ رابه‌ر و پێشه‌وای بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ پێشینه‌یه‌كی باشی سیاسی-یان نییه‌. ره‌نگه‌ گه‌نده‌ڵ نه‌بن به‌ڵام سیاسییه‌كی باش نین. جا ئه‌م بێتوانا سیاسییه‌ له‌ دوای مردنی ره‌وانشاده‌وه‌ به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت. بۆیه‌ كێشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ربڕدرا و خرایه‌ قاڵبی كێشه‌ مۆڵك و ماڵ و ته‌وریسی سیاسی و تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌سه‌ر مناڵه‌كانی ره‌وانشاد كه‌ من بۆخۆم تاپۆكردنی گرده‌كه‌ به‌ كێشه‌ نازانم، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بوونی عه‌قڵێكی باش بۆ به‌رێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌كه‌. 7- دیدێكی خراپ هه‌بوو لای گۆڕان له‌به‌شداریكردنی حكومه‌ت. ئه‌وه‌ی له‌ده‌می سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ده‌خوێنرایه‌وه‌ هه‌میشه‌ وا نیشانده‌درا كه‌ ئه‌مان بۆیه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن چونكه‌ یه‌كێتی پێی ناخۆشه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار بێت و ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ریكه‌ به‌ش بێت. له‌ هه‌ردوو جاری به‌شداریكردنه‌كه‌ش جێكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س نه‌بێت بۆ پۆستی حكومی، هیچ شتێك له‌ خزمه‌تگوزاری جیاواز نییه‌. چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا دابه‌شكردنی پۆستی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌. له‌ ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ده‌نگی هه‌یه‌ كه‌واته‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی لای خۆیه‌تی. سیستمی حوكمڕانیش له‌كوردستان ستوونییه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌. واته‌ بڕیار لای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كه‌واته‌ وه‌زیرێك پارتی بێت و یه‌كێتی و گۆڕان بێت هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ وایكرد ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ی به‌خه‌ڵكیان دا له‌ دوو كابینه‌ جێبه‌جێ نه‌بێت. و خه‌ڵكێكی زۆر نائومێد بكه‌ن و گۆڕانی سیاسی-یان كرده‌ خه‌ون. لوقمان غەفور

هەواڵ
01-05-2021

نێچیڤان بارزانی داواوی دروستکردنی ھێزی ھاوبەش دەکات

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كاژێر (12:30) شەوی ڕابردوو، چەكدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی قایەباشی لە سنووری شارۆچكەی پردێی پارێزگای كەركووك، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە كە بە قارەمانانە بەرەنگاری داعش بوونەوە، گیانیان لە دەست دا و شەهید بوون. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەرسێ پێشمەرگەی شەهید دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئێمە چەندین جار حكوومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوودوەرگرتن لە بۆشاییيە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگادار كردووەتەوە. هێرشی شەوی ڕابردووی داعش لەو میحوەرەی پێشمەرگەدا هاوكات بووە لەگەڵ چەند هێرشێكی دیكەی داعشدا. لێرەدا جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەین، بە خێرایی كار بكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكار نەهێندرێت، چونكە ئەوە مەترسییەكی زۆر گەورەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق و هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەكە و جیهان. هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەپێناو دروستكردنی ئەو هاوبەشی و هاوئاهەنگییە بە شێوەیەكی خێرا. نێچیرڤان بارزانیسەرۆكی هەرێمی كوردستان2021/5/1

هەواڵ
01-05-2021

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون . پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم . وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە ، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق ، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە . بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە . هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/5/1

هەواڵ
01-05-2021

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ۱۰ی پیادەی پێشمەرگەیاندا لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو) لەسنوری میحوەری پێنج. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ درایەوە و تیرۆریستان راونران.لێرەوە رایدەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە سازو ئامادەیە، ئەو کردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان خەڵکی کوردستان و سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە ناشێوێنیت.پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە. بەداخەوە، هۆکاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنی یە، کە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بۆ ئەمەش جەختدەکەینەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوکاری و هەماهەنگی گشتگیرو هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عیراقدا.بەتیرۆریستان رادەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەڵامی توندی دەبێت بۆ ئەو هێرشە چەپەڵانەیان و دڵنیایش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراو دەبێت.پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدانی سەنگەری بەرگری نیشتمان دەکەین و سەلامەتی و شیفای خێراش بۆ برینداران. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان۱ی ئایاری ۲۰۲۱

هەواڵ
01-05-2021

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی بەرپەچی هێڕشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوەو تێکیشکاندوون، لەکاتی راوەدونانیان ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوەش شەهید و بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن.دواتر زانيارى زياتر لەم بارەيەوە بلاو دەكەيەنەوە

هەواڵ
01-05-2021

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

 پێشمەرگە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانیان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن و لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

هەواڵ
01-05-2021

داعش ھێرشیکرد؛ سێ پێشمەرگە شەھیدبوون

چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ ھێرشیانکردە سەر پێشمەرگە و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەھید بوون. نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری کەرکوکی پێشمەرگە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ھێرشەکە لە قۆڵی گوندی زورگەزراو بووە، داعش بە چەکی سوک و قورس ھێرشیکردووە. وتیشی: سێ پێشمەرگە شەھیدبوون و دووی تریش برینداربوون، بەڵام ھێرشەکەی داعشیش تێکشکێنراوە.

هەواڵ
30-04-2021

لە پردێ هێرشکرایە سەر پێشمەرگە

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش لە زورگەکانی دوبز، هێرشکراوەتە سەر لیوای ١٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرچاوەیەک بە باڵکێشی راگەیاند، کە شەهید و بریندار لە پێشمەرگە هەیە.

هەواڵ
30-04-2021

یەکێتی و گۆڕان بۆ ھاوپەیمانێتی ڕێککەوتن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی هاوپەیمانێتیی نێوانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق واژۆکردووە، سبەینێش جڤاتەکانی گشتیی و نیشتمانیی گۆڕان بۆ دەنگدان بە رێککەوتنەکە کۆدەبنەوە.  بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە سەرچاوەی ئاگادارەوە دەستیکەوتوون، یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنی کۆتاییان لەبارەی هاوپەیمانێتیی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە 10-10-2021 بکرێت، کردووە، رۆژی شەممە 1ی ئایاری 2021 کاژێر 10:00 جڤاتی گشتیی و دواتریش جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی دەنگ بە رێککەوتنەکە بدەن و شێوەیەکی یاسایی وەربگرێت.  چاوەڕواندەکرێت دوای کۆبوونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتیی گۆڕان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وردەکارییەکەی رابگەیێنن، رووداو زانیویەتی ئەو دوو لایەنە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە شەڕی راگەیاندن ناکەن و هەل دەدەنە یەکدی بۆ سەرکەوتنی بەربژێرەکانیان.  رووداو ئەوەشی زانیوە، کە یەکێتی رێککەوتنێکی بەجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و بەجیاش لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی رێککەوتووە. رێککەوتنە گشتگیرەکەش ئەوەیە کە لەو شوێنانەی دەنگدەری لایەنێک زۆرترە، لایەنێکی دیکە بەربژێری نابێت، بۆ نموونە بزووتنەوەی گۆڕان لە شارەزوور و بادینان بەربژێری نابێت و هەل دەداتە بەربژێری سێ لایەنەکەی دیکە، بەهەمانشێوە ئەم شێوازی بەربژێرکردنە لە سنوورەکانی دیکەش رەنگدەداتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتیی رێککەوتنە چوارقۆڵییەکە و رێککەوتنە دووقۆڵییەکانیش لەگەڵ لایەنەکاندا دەکات. بەپێی زانیارییەکانی رووداو کۆمەڵی دادگەری (سۆران عومەر)ی بۆ سنووری رانیە بەربژێر کردووە، (ئەحمەد حاجی رەشید) بۆ سنووری شارەزوور و (عەبدولستار مەجید) بۆ سنووری هەولێر، بەڵام هێشتا بەربژێری لایەنەکانی دیکە نەزانراوە، بەڵام لە یەکگرتووش (د. موسەننا ئەمین) بەربژێری دیارە و یەکلایی بووەتەوە.

هەواڵ
30-04-2021

راگەیەنراوێک لەبارەی شەوی قەدر و کردنەوەی مزگەوتەکان

ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ي ساڵي ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە. یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ. سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر. چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتیشەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى٣٠⁄٤⁄٢٠٢١

هەواڵ
30-04-2021

ھۆشدارییەک لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی وشیاری لەسەر ئەم نوقڵ و چکلێتانە دەدات. قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێک شیرینی ماوەبەسەرچودا دەگرێت کە بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغکراوەتەوە، سەرۆکی لیژنەکانیش وشیاری دەدات. ئەمڕۆ هەینی (2021.4.30) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەدواداچون بۆ ئەو نوقڵ و شیرینیانە کراوە کەبەشێوەی هەڵڕژاو لەدوکانەکان و دەستگێڕەکان بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەرکەوتوە بەشێکی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نین. وتیشی:"بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی، ئەو خواردن و خواردنەوانەی ماوەیان بەسەر دەچێت، پێکهاتەیان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و زیان بەتەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت". لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستی رۆژانەبەوردی سەرنج لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونی بدەن و ئەو نوقڵ و چکلێتانەی بەهەڵڕژاوی دەفرۆشرێن مەکڕن، هەروەها لەکاتی هەبونی گومان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکەن. ئاماژەی بۆئەوەکرد، لەهەر شوێنێک دەست بەسەر خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچودا بگیرێت دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە. س . براگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1 2 ... 836 837 838 ... 1148 1149