بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.کەمێک لەمەبەر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە گردی زەرگەتە لە سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی، ڕیکخەری گشتی بزووتنەوەکەوە پێشوازی لێ کرا.سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ئامادەکارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستوور لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆدەبێتەوە.بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستوور لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووە و ئێستا لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پرسی دەستوور.
قائیمقامیهتی سلێمانی ئاماری كاروچالاكیهكانی مانگی رابردووی لیژنه هاوبهشهكان بڵاودهكاتهوه كهزیاتر له حهوت ههزار سهردانیان ئهنجام داوه و دهستیشیان بهسهر (50) تۆن كاڵاوشمهكی خراپ و ماوهبهسهرچودا گرتوه.ئهمڕۆ دووشهممه (2021.5.3) قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبهشهكان بڵاودهكاتهوه كه (7084) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییهكان ئهنجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵهی سهرپێچییان بۆ (784) شوێن تۆمارکردوە، كهبهشێكی زۆری سهرپێچییهكان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، ههروهها (407) شوێنیشیان ئاگادار كردوهتهوه.لهئامارهكهدا هاتوه: بههۆی جێبهجێ نهكردنی رێنماییهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و مهرجهكانی دیكهی كاركردن، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی (97) شوێن داخراوه وهههروهها (12) شوێنیشیان روبهڕوی دادگا كردوهتهوه.ئهوه خراوهتهڕو: له مانگی رابردودا و لهئهنجامی پشكنیینه بهردهوامهكانیان، لیژنهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی توانیویانه دهست بهسهر (50) تۆن كاڵاوشمهك و خواردهمهنی خراپدا بگرن و لهلایهن لیژنهی تایبهتمهندهوه لهدهرهوهی ناوچهی نیشتهجێبون لهناوبرێت.ههروهها، بههۆی سهرپێچی شوێنهكان، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی بڕێك پاره غرامهی خاوهن شوێنهكانی كردوه، كه بڕهكهی لهمانگی چواری ساڵی (2021) بریتییه له (46) ملیۆن و (835) ههزار دیناره و بهپێی یاسا دهخرێتهوه سهرداهاتی گشتی.
کەشتییەکی ئاسمانیی چین لە بۆشایی ئاسمان تەقیوەتەوە و مەترسی گەورە لەسەر دانیشتووانی زەوی دروست دەکات. بە گوێرەی ھەواڵێکی سپەیس نیوز، کە تایبەتە بە ھەواڵەکانی بۆشایی ئاسمان، کەشتییەکی ئاسمانیی چینی کە کێشەکەی 21 تۆن دەبێت، دوای نەمانی کۆنتڕۆل تەقیوەتەوە و بەمەش زیانەکانی تەقینەوەکە دەگاتە سەر زەوی. لە ھەواڵەکەی سپەیس نیوزدا ھاتووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیھانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری وایە لە ماوەی یەک ڕۆژی ئایندەدا تەقینەوەکە بگاتە سەر زەوی.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نامەیەک بۆ ڕێباز بێرکۆتی دەنووسێت و دەڵێ:" بەداخەوە ئەو هاوپەیمانێتییەی هیچ یەک لە هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبوون".شاڵاو کۆسرەت لە نامەکەیدا بۆ ڕێباز بێرکۆتی دەشڵێ: بەداخم کە ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستەکەمان جەنابتی تێدا نییە، لە کاتێکدا بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لە هەولێر پێویستمان بەکەسایەتی جەنابت و پەیوەندییەکانت بوو، بوونی تۆ دەبووە مایەی سەرکەوین و بەخشینی ورەیەکی بەهێز پێمان، بەداخەوە کە ئەو هاوپەیمانێتییەی هیچ یەک لە هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبوون ئەم دۆخەی دروست کرد، هیوادارم هاوپەیمانێتییەکە سەرکەوتوو بێت و هیچ شوێنێک نەکرابێتە قوربانی شوێنێکی ترو براوەی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت. برای بەڕێزم کاک ڕێباز بێرکۆتیسڵاوێکی گەرمهیوام هەمیشە باشیتە.ئەم نامەیەت ئاراستە دەکەم و لەڕێگای ئەم نامەیەوە دەمەوێت سوپاسگوزاری خۆمت ئاراستە بکەم، کە هەمیشە لە ژیانتدا پێشەنگی هەڵوێست و جوامێری بوویت، لە خەباتی شاخ و ژیانی پێشمەرگایەتیتدا هەمیشە وەک فەرماندەیەکی قارەمان و دڵسۆزو چاونەترس لە پێشی پێشەوەی سەنگەرەکان بوویت و نەبەردانە بەرگریت لە هەڵوێستەکانت کردووە، لە خەباتی شاردا و لە پرسە چارەنووسسازە سیاسییەکاندا هەڵوێستەکانت هەمیشە جێگای تەقدیرو ڕێز بوونەو یارو نەیار سەرسام بوونە بە هەڵوێستە مەردانەکانت. برای بەڕێزم کاک ڕێباز بێرکۆتیبەداخم کە ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستەکەمان جەنابتی تێدا نییە، لە کاتێکدا بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لە هەولێر پێویستمان بەکەسایەتی جەنابت و پەیوەندییەکانت بوو، بوونی تۆ دەبووە مایەی سەرکەوین و بەخشینی ورەیەکی بەهێز پێمان، بەداخەوە کە ئەو هاوپەیمانێتییەی هیچ یەک لە هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبوون ئەم دۆخەی دروست کرد، هیوادارم هاوپەیمانێتییەکە سەرکەوتوو بێت و هیچ شوێنێک نەکرابێتە قوربانی شوێنێکی ترو براوەی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت. دووبارە لەڕێگای ئەم نامەیەوە سوپاسی خۆمت ئاراستە دەکەم کەهەمیشە هەڵوێستەکانت پەپێناو بەرژوەندی گشتی بووەو بەرژەوەندی خۆت وەلاناوە.براتشاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ
دەبێ لەوە تێبگەیت، کە خۆشبەختیی بریتییە لە وازهێنان و دەستبەرداربوون.. لەوە تێبگەیت کە سەرەڕای قورسییەکەی، دەبێ واز بێنیت، واز لە کەسەکان بێنیت!دەبێ تێبگەیت کە تەنیا پێویستیت بە خۆتە و هەرچی کەسی تر هەیە، لێت زیادە و جگە لە خۆت، کەس مەکە بار بەسەر شانتەوە و مەبە بارگرانیش بەسەر کەس، هیچ کەسێک!پێویستە پێش هەر شت و کەسێک، بکەویتە داوی خۆشەویستیی خودی خۆت.. هەلومەرج و بارودۆخەکان هەر چی و چۆن بن، چەندەش سەختیی بێنە ڕێگات، هەمیشە خۆت، تەنیا خودی خۆت هەڵبژێرە. ئەو خودەی هەر خۆی، تەنیا ئەو، ئاشنای ئێش و ئازار، شەڕ و شکستەکانتە.دەبێ فێر بیت تەواوی ساڵەکانی تەمەنت لە چاوەڕوانی هاتنی هیچ کەسێکدا بەسەر نەبەیت و فێری ئەوەش ببیت، لە پەراوێزی کەسدا نەژیت.. دەبێ خۆت لەسەر فەرامۆشکردنی ئەو کەسانەش ڕابهێنیت، کە بوونە سەرچاوەی ئازاردانت!دەبێ فێر بیت ملی ڕێگا بگریت و چیتر گیرۆدەی غەمگینییەکەت نەبیت.. پێویستە هێزی ئەوەت هەبێت خۆت کۆ بکەیتەوە و واز لە تێکشکاندنی زیاتری خودی خۆت بهێنیت.. دڵی خۆت چیتر بە مەراق و خۆخواردنەوە هەلاهەلا مەکە.. هیچ شتێک شایستەی ئەوە نییە دڵی خۆتی بۆ وێران بکەیت، هیچ!لەم ڕوانگەیەوە، قسەکردن لەسەر بوونی ڕەسەن و بوونی کۆمەڵایەتیی مرۆڤ، دابڕاندن و داشۆرینی مرۆڤ نییە لە بوون و سروشتە کۆمەڵایەتییەکەی و لە پەیوەندیی مرۆییانەی لەگەڵ بەرامبەرەکانیدا، بەڵکوو شتێکی ترە، کە پەیوەستە بە دەستگرتن بە بەها و ڕەسەنی خود، ئەمەو بەبێ ئەوەی بۆشایی لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی دروست بکات.بەکورتی: مرۆڤ سەرپشکە لەوەی کامەیان هەڵدەبژێرێت، بوونی ڕاستەقینەی مرۆییانەی خۆی (خودبوون)، یان بوونی کۆمەڵایەتییانە (بوون لەپێناو ئەوانی دیکەدا)، ئەمە بەو مەرجەی تێبگات و هۆشیار بێت بەوەی، یەکەمیان بوونێکی ڕەسەن و دووەمیان بوونێکی ساختەیە. لە ئەمیاندا ڕۆحی خۆی دەدوێنیت و دەیبوژێنێتەوە و لە ئەویاندا جەستە و جووڵەی دەرەکی دەکاتە چەق.بەهەرحاڵ، هاوکێشەکە زۆر سادەیە: تۆ لەمیانی بوون و ژیانتدا بڕیارت داوە چی بکەیت؟ خۆت ڕازی دەکەیت، یان ئەوانی تر؟ ڕۆحی خۆتت بەلاوە گرنگە، یان ڕا و ڕوانگەی ئەوانی تر؟سۆشیال میدیا یەکێکە لەو ڕووبەرانەی، ئەگەر ئاگاداری خۆت نەبیت، نەک هەر بوونی کۆمەڵایەتیت، بەڵکوو بوونی ڕەسەن و مرۆییانەی خودی خۆیشت لەدەست دەدەیت.بۆیە وا نەکەیت دیمەنەکانی ناو دونیای سۆشیال میدیا فریوت بدەن و دەستخەڕۆت بکەن، ئەو دونیا مەجازییە سەت لە سەت پێچەوانەی دونیای ڕاستەقینەی هەر یەکێکمانە.سۆشیال میدیا دەمامکێکە بۆ شاردنەوەی کەموکوڕییەکان، مکیاژێکە بۆ سواخدانی ڕووی ڕاستەقینەی ژیان. پێکەنینەکانی درۆ و نمایشەکانی فریودەرن.لەژێر کاریگەریی دیمەنە فریودەر و گرتە هەڵخەڵەتێنەرەکانی سۆشیال میدیادا خۆت مەخەرە گێژاوێکەوە، کە ئەوسەری دیار نییە.لە هیچ شتێکدا لاسایی کەسێک مەکەوە، کە هەمان توانا و ئامرازەکانی ئەوت نییە. بە شێوەیەک بژی، کە لەگەڵ تواناکانت دێتەوە، نەک ئەوەی بەرامبەرەکەت چۆن دەژیێت!بە مەبەستی خۆدەرخستن، ئەو شتە گرانبەهایانە مەکڕە کە لە توانای دارایی تۆدا نین.. بۆ پۆزلێدان مەچۆ چێشتخانە و قاوەخانەیەک، کە نرخی خواردن و خواردنەوەکانیان لە داهاتەکەت زیاترن.بەم ڕەفتارانەر ناتوانیت سەرنجی هیچ کەسێک بۆ خۆت ڕابکێشیت. بەپێچەوانەوە، بەوە دەیسەلمێنێت کە نەخۆشیی خۆبەکەمزانینت هەیە و هەرگیز ناتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی و تەندروست، متمانەت بەخۆت بێت.بە کورتی و بە کوردی: بۆ خۆت و وەک خۆت کە هەیت، وەک بوونی ڕەسەنی مرۆییانەت بژی، نەک لەپێناو دەوروبەرەکەت! نووری بێخاڵی
لە هەفتەی ڕابردوودا فایلێکی دەنگی سێ کاتژمێری محەمەد جەواد زەریف بڵاو کرایەوە کە تێیدا ڕەخنەی تووند لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی لەناوچووی فەیلەقی قودسی پاسداران دەگرێ و بە پیاوی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیای ناو دەبات. لە فایلە دەنگییەکەدا کە هەرای ناوەتەوە لە ئێران و میدیاکانی جیهانیش، زەریف ئاماژە بەوە دەکات کە وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، هیچی بە دەست نەبووە و هەموو کارەکان بە دەست قاسم سولەیمانی بووە. ئەمڕۆش ٢/٥/٢٠٢١ لە ئەنجامی ئەو گوشارانەی لە سەریەتی، دەستلەکارکێشانەوە خۆی ڕادەستی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران کرد و چاودێرانی سیاسیش پێشبینی دەکەن پاش پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەکەی، دادگایی بکرێت.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی لەبارەی یەکلیستی یەکێتی و گۆڕانەوە دەڵێ:" بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە".مەلا بەختیار نوسیویەتی: هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە. دەقی نووسینەکەی مەلا بەختیارهەڵبژاردن و هاوپەیمانی یەكێتی - گۆڕانسیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لە نیوان توانای كاندید و كاریگەری حیزبەكان لە مەحەك دەدات.زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ، لافەكانیان چەند بڕ دەكات !حیزبەكانیش، بۆیە سوربون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی، هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە !
شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا بەردەوامە.سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەردەوامی بنبڕکردنی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵای سەرشەقامەکان کەلەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاژەڵ بەرەڵادەکەن بۆ سەرشەقام و کۆڵانەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدەشڵێت: ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکدا شارەوانی هەڵەبجە دەستیانکرد بەدەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵای ناوشار.
هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرباندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیر کرد لە ناو شاری هەولێر، ئەو باندە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک کە هەڵدەستان بەزەبری چەک بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغداد، وهەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، وە ئەم باندە خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد.پۆلیسی هەولێر دەڵێ: ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر (٢٣٠٠) هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان.ئاماژەی بەوەش کردوووە، بە شیوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی (2020) (١٨٣) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن. دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک و خزمەکانی بە فەرمیی پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و لەلایەن کەمال کەرکووکییەوە پێشوازییان لێکرا.
پیاوێك دەستڕێژی گولـلەی لە هاوسهرهكهیی و دوو برا و دایکی هاوسەرەکەی خۆی کرد و سەرجەمیانی كوشت.ئهمڕۆ له پارێزگای كهربهلای عێراق، پیاوێك دهستڕێژی گوللـهی له هاوسهرهكهی و خهسووی و دوو له براكانی هاوسهرهكهی كرد و هەموویانی کوشت.سهرچاوهیهكی ئەمنی ڕایگەیاند، بڵاویکردەوە هاووڵاتییهك له پارێزگای میسانهوه چووەتە کەربەلا و هێرشی كردوهته سهر خێزانی هاوسهرهكهیی و دایك و دوو له براكانی كوشتووه، ههروهها برایهكی دیکهی هاوسهرهكهشی برینداركردوه. بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە له ناوچهی حووری پارێزگای كهربهلا ڕوویداوه، هۆكارهكهشی “كێشهی کۆمەڵایەتی” بووە.