Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
29-06-2021

ژنێک بەهۆی هەڵەیەکی بانکییەوە بوو بە ملیاردێر

ژنێک لە ولایەتی لۆئیزیانای ئەمەریکا، بە هۆی هەڵەیەکی بانکییەوە بۆ چەند ڕۆژێک بوو بە ملیاردێر. درێن جەیمس کاتێک هەژمارە بانکییەکەی دەکاتەوە، دەبینێت بە هەڵە پەنجا ملیار دۆلار هاتووەتە سەر هەژمارەکەی. بەڵام ئەو نەیانتوانیوە هیچ بڕێکی لێ دەربهێنێت، چونکە بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی ئەمەریکا، ئەگەر بە هەڵە پارە بێتە سەر هەژماری بانکیت و لێی دەربهێنیت، بە دزی حیسابە و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێیتەوە. دوابەدوا ئەو هەڵەیە، بانکەکە سەرجەم پارەکەی ناکارا کەدووە و ئەو خاتوونەش دەڵێت: هەتا ئێستا هێندە سفرم لە پاڵ پارەکانی ژیانما نەدیبوو. سەرچاوە: بی بی سی

گشتی
29-06-2021

نامەی پابلۆ نیرۆدا بۆ ئالبێرتینا ڕۆسا

بچکۆلەکەم.. دەبێ دوێنێ ڕۆژنامەیەکت بە دەست گەیشتبێ لەگەڵ هۆنراوەیەکم، تێیدا دەربارەی دیارنەبوون (دیارنەبوونی تۆ)، بەدڵت بوو ئازیزەکەم؟ باوەڕت بەخۆت هێنا کە تۆم لەبیرە؟ جگە لەوەش، تۆ لەناو نامەی 10 ڕۆژی من دایت. لەسەر گژوگیای شێدار ڕادەکشێم، ئێواران بیر لە شەپقەکەت دەکەمەوە، خۆم دەبینی لە چاوەکانتدا کاتێک تۆم خۆش دەویست. کاتژێر پێنج بە تەنیا دەچمە دەرەوە، بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆم بۆ ئەوەی ونبم.هەندێجار تەنیا یەک هاوڕێ یاوەریم دەکات.لەگەڵ ژمارەیەک لە خۆشەویستە کۆنەکانم شەڕم کرد،تەنیام، وەک ئەوەی هەرگیز لەوەو پێش تەنیا نەبووبمگەر تۆم لەگەڵ بایت، هێندە دڵشاد دەبووم وەک ئەوەی هەرگیز لەوەو پێش دڵشاد نەبووبم. بۆ هەشتەمین جار درەختێکم چاند، بۆنەکەی لە هەیوانی ماڵەکەمدا. بۆ پێنجەمین جار بیر لەتۆ دەکەمەوە، گوڵە نێرگزە تایبەتەکەم. لێرە لە شەودا، (با) ونبون تێکدەشکێنێ، بە تەنیا لە کێوێک دەژیم، گەلێجار شەوان پەنجەرە لەسەر سەگەکان دادەخەم بۆ ئەوەی بێدەنگ بن. ئەوکاتەی کە تۆ خەوتووی(چەشنی ناو شەمەندەفەرەکە)، پەنجەرە بۆ(با) دەکەمەوە بۆ ئەوەی تۆم بۆ بێنێ، بێ ئەوەی بە ئاگات بێنێ، وەک ئەوەی خۆم بەئاگام نەهێنایت. لەگەڵ ئەوەشدا، بەیانی بەخۆشی تۆ چوار ڕەنگ دەفڕێنمە ئاسمانی لۆتائاڵتۆ.. ئازیزەکەم، لەم شەوانە کاتێ کە باشووری بێزار لە پەنجەرەکەی منەوە تێپەڕ دەبێت، نامەیەکی درێژت پێدەگات. ئەمڕۆ حەسرەت دەچێژم چون تۆ لەگەڵ من نیت، ناتوانیت هەمیشە لەگەڵم بیت. ماچی درێژ لە پابلۆکەتەوە.. پابلۆ نیرۆدا، شاعیری چیکی لە 12 حوزەیرانی ساڵی 1904 لە چیلی لە دایکبووە.ساڵی 1971 توانی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بەدەستبهێنێ. یەکێکە لە شاعیرە هەرە دیارەکانی ئەمریکای لاتین لە سەدەی بیستەم.لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی داوەتە نووسینی شیعر. نیرۆدا سەرەتا شیعرەکانی لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان بڵاو دەکردەوە و دواتر لە گۆڤارە چیللەکانی پایتەخت.لە تەمەنی دوو ساڵیەوە دایکی لەدەست داوە، خەمێکی قووڵی لە شیعرەکانی نیرۆدا جێهێشتووە.نیرۆدا لە 23ی ئەیلولی 1973 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

هەواڵ
29-06-2021

ئاماری کۆرۆنا؛ 652 تووشبوو و 6 مردن

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٨٩ ) ١. پشکنین: ( ٧٨٨٥ پشکنینی نوێ)• ( ٢٤٥٤) هەولێر• ( ١٧٣٧) سلێمانی• ( ٣١٠٥) دهۆك• ( ٤٦) هەڵەبجە• ( ٥٤٣) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٦٥٢ تووشبووی نوێ)• ( ١٦٢) هەولێر• ( ١٩٢) سلێمانی• ( ٢٤٧) دهۆك• ( ٩) هەڵەبجە• ( ٤٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٧٢ چاکبوون)• ( ١٠٩) هەولێر• ( ٢١٠) سلێمانی• ( ٢١١) دهۆك• ( ٦) هەڵەبجە• ( ٣٣) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٦ مردن)• ( ١) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢١٠٦٩٧٢ (٧٣١٥٣٠ هەولێر، ٥١١٢٧٢ سلێمانی، ٨٤٨١٢٣ دهۆك، ١٦٠٤٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٤٩٩٣ (٥٥٧٢٨ هەولێر، ٦٠٨٣٦ سلێمانی، ٦٤٦٥٥ دهۆك، ٣٧٧٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٣١٤١ ( ٥٣٢٦٧ هەولێر، ٥٤٧٨٣ سلێمانی، ٦١٤٨٦ دهۆك، ٣٦٠٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٣٨١ (١٢٥١ هەولێر، ٣٩٩٩ سلێمانی، ٢١١٣ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە)مردن ٤٤٧١ (١٢١٠ هەولێر، ٢٠٥٤ سلێمانی، ١٠٥٦ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٩ی حوزەیران ٢٠٢١

هەواڵ
29-06-2021

سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى چەند لایەنێکى سیاسى دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/29 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى بەرنامەى دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستاندا، سەردانى هەریەک لە پارتى کرێکاران و ڕەنجدەرانى کوردستان، حزبى شیووعیى کوردستان و حزبى زەحمەتکێشتانى کوردستانى کرد. لە کۆبوونەوەکاندا کە مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆک ئامادەى بوو، دۆخى ناوخۆ و تەحەدییەکانى ئێستا و داهاتووى بەردەم هەرێمى کوردستان، پێشهاتەکانى عێراق بەگشتى، یەکڕیزى و نووسینى دەستوور، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عیراق، تاوتوێ کران. لایەنە سیاسییەکان پێزانینیان بۆ ڕۆڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان وەک چەترى کۆکەرەوەى هەمووان و هەوڵەکانیان بۆ یەکڕیزیى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى کوردستان دەربڕى و دووپاتیان کردەوە کە گەرەنتیى پاراستنى ماف و دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان و تێپەڕاندنى سەختییەکان، تەبایى و یەکڕیزیى لایەن و پێکهاتەکانى کوردستانە. وێڕاى خستنەڕووى بۆچوون و تێبینییەکانیان لەسەر تەواوى پرسەکان و دۆخەکە بەگشتى، لایەنە سیاسییەکان هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکیان بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتى لەپێناو تەبایى و یەکڕیزیدا دووپات کردەوە و هاوڕا بوون کە دەبێ هەمووان بە یەکڕیزى و تەبایى و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، ڕووبەڕووى دۆخەکە و تەحەدییەکان ببنەوە و سەقامگیریى سیاسى بپارێزرێت. لاى خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکان و لایەن و پێکهاتەکاندا لە هەوڵەکانى بۆ یەکڕیزى و تێپەڕاندنى کێشە و قەیرانەکان بەردەوام دەبێت. بەڕێزیان سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى لایەن و پێکهاتەکان لە هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى دەربڕى و جەختى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەى پێکەوەژیان و پاراستنى ئازادییەکان دەمێنتێتەوە.

هەواڵ
29-06-2021

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فلیپین کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ، باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی و تیرۆر .سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر کرد بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و توندڕەوی.

هەواڵ
29-06-2021

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی کردۆتە پشوو.هەروەها پارێزگای نەجەفیش ڕۆژی پێنجشەممەی کردە پشوو.بەپێی پێشبینییەکان، لەم رۆژانەدا پلەی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق تاکو 51پلە بەرزدەبێتەوە.

هەواڵ
29-06-2021

سلێمانی.. چوار تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەنێوبرا

به‌هاوكاری ئاسایش و پۆلیس لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ چوار تۆن ده‌رماندا ده‌گرن‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2021.6.28) د.په‌رست نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی و له ‌شه‌ش مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی‌ بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه،‌‌ له‌ كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كان و نۆرینگه‌كان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رویان تێكردوه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ چوار تۆن ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه‌. وتیشی: به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌جۆری ماوه‌به‌سه‌رچو، قاچاخ و خراپ عه‌مباركردن بون و به‌شێكی دیكه‌ی له‌ لایه‌ن به‌شی داموده‌زگا‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ له‌ بازگه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دواتر بۆ گرتنه‌ به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌ت كراوه‌. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ده‌رمانه‌كان له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌گۆل له‌ كوره‌كانی كوشتارگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ناوبراوه‌.

هەواڵ
29-06-2021

بۆریی ئیفراز3 چاككرایەوە و ئەمڕۆ دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر، بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دووچاری كەمئاوی بوون، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆرییەكەیان چاككردەوە. لە چەند كاتژمێری رابردووشدا بۆریی ئیفراز3 لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوەی ئاوی هەولێر چاككرایەوە و ئەمڕۆش پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و شوێنانەی بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو ببوون، ئاسایی دەبێتەوە و ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە بەو گەڕەك و شوێنانەی بێئاو ببوون. پرۆژەی ئیفراز3 ڕێژەیەكی زۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دابین دەكات، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر.

هەواڵ
28-06-2021

نزیکەی 6500 زمان لە جیھاندا ھەیە

نزیکەی 6500 زمان لە جیھاندا ھەیە و پاپوا گینێی نوێ کە دەکەوێتە ئۆقیانوسا زۆرترین زمانی جیاوازی لێیە کە بە 800 جۆر جیاواز دەخەمڵێنرێت، 90 بۆ 180 زمان ھەیە کە نزیکەی 120 جۆر لە زمانەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ پەرەیان سەندووە. بە تێپەڕ بوونی کات ژمارەی زمانەکان کەم دەکات بە جۆرێک لە ساڵی 2050 دەبێتە 4000 ساڵی 2100 دەبێتە 3000، هەروەها لە سەدەی 23 تەنیا 100 جۆر زمان لە جیهان دەمێنێتەوە.

هەواڵ
28-06-2021

دراوە فەڕمییەکانی جیھان

بە فەڕمی بڕی 162 جۆر دراوی لە جیھان ھەیە و لەم ژمارەیە 47 جۆریان ئاڵوگۆڕیان بە پێی ڕێژەیی گۆڕینەوە پێ دەکرێت. بۆ نموونە: دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عێراقی و ھتد.. کۆنترین جۆری دراو تا ئێستا کاری پێ بکرێت "ستێرلین" پاوەندی بەریتانیایە کە ئێستا پێی دەوترێت پاوەند و تەمەنی زیاتر لە 1200 ساڵە. دراو گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ ژێرخانی ئابووری وڵات، چونکە سەرەڕای بەکارھێنانی لە ناوخۆی وڵات، دەکرێت وا لە وڵاتانی دیکەی جیھان بکرێت، تاکو دراوێکی تایبەت بەکاربھێنن بۆ بازرگانیەکانی وەک نەوت و زێڕ ھتد… بانکی ناوەندی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەبەرھێنان، دراویک بەکار دێنن بۆ ئاڵوگۆڕی نیودەوڵەتی بە بڕێکی زۆر، ئەمەش وا لە دراوێکی تایبەت دەکات ھەمیشە سوود لە ئاڵوگۆڕەکان وەربگرێت و مەترسی کەمبوونەوەی بەھای دراوەکەش کەم دەکاتەوە. لە ھەمان کاتدا وا لە وڵاتانی جیھان دەکات ئەم جۆرە دراوە وەک دۆسیەی نیودەوڵەتی بەکار بێنن. وەکو دۆلاری ئەمەریکی کە نرخی نەوتی لەسەر دیاری دەکرێت، بە ڕێژەیەکی زۆر کە لە 63% ئاڵوگۆڕی جیھان پێکدەھێنێت. مارکی ئەڵمانی ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە ئاڵوگۆڕی ناوخۆی ئەوروپا، تا بەرھەم ھێنانی یۆرۆ لە ساڵی 1999 کە بە بڕی تەنھا 16% ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی پێکدەھێنێت. بڕی دۆلاری ئەمەریکی 6.7 تریلیۆن دۆلارە بەرانبەر بە 2.2 تریلیۆن یۆرۆ لە بانکی ناوەندی تا ساڵی 2019

هەواڵ
28-06-2021

ئامارێ کۆرۆنا؛ 761 تووشبوو و 7 مردن

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٨٨ ) ١. پشکنین: ( ٨٨٠٧ پشکنینی نوێ)• ( ٢٦١٠) هەولێر• ( ٢٤٠٣) سلێمانی• ( ٣٣٧٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٣٨٩) گەرمیان• ( ٣٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٧٦١ تووشبووی نوێ)• ( ١٤٩) هەولێر• ( ٢٣٣) سلێمانی• ( ٣٣٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٤١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٦٢ چاکبوون)• ( ٩٠) هەولێر• ( ٢٢٢) سلێمانی• ( ٢١٤) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٣٢) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٧ مردن)• ( ٤) هەولێر• ( ١) سلێمانی• ( ١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٠٩٩٠٨٧ (٧٢٩٠٧٦ هەولێر، ٥٠٨٩٩٢ سلێمانی، ٨٤٥٠١٨ دهۆك، ١٦٠٠١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٤٣٤١ (٥٥٥٦٦ هەولێر، ٦٠٦٠٢ سلێمانی، ٦٤٤٠٨ دهۆك، ٣٧٦٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٢٥٦٩ ( ٥٣١٥٨ هەولێر، ٥٤٥٣٧ سلێمانی، ٦١٢٧٥ دهۆك، ٣٥٩٩هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٣٠٧ (١١٩٩ هەولێر، ٤٠١٤ سلێمانی، ٢٠٧٩ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٤٤٦٥ (١٢٠٩ هەولێر، ٢٠٥١ سلێمانی، ١٠٥٤ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٨ی حوزەیران ٢٠٢١

هەواڵ
28-06-2021

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕێکخستن کە جێگری مەڵبەندیشە، دەستی لە یەكێتی نیشتمانی کشاندەوە و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو و دەڵێ:" وامزانی دوای کۆنگرە باڵباڵێن نامێنێ". هیوا کاکەبرا لە فەیسبووک نووسیویەتی:" پێمان وابوو دوای کۆنگرە لانیکەم باڵباڵێن و کوتلە وکوتلەکاری کەمدەبێتەوە، پێمانوابوو ئیتر دەتوانین پێش بە پێشکەوتنەکانی پارتی بگرین و لانیکەم ڕایگرین، لە گەورەبوونی زیاتری ئەو حیزبە هەموومان وا گۆشکرابووین کە دژایە تی پارتی بکەین و گەورەبوونی پارتی لای خە ڵکی بچووک بکەینەوە، بۆیە پارتیان لێکردبووینە دێوەزمە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانمان هەمیشە پارتیان وا وێنا دەکرد کە دیکتاتۆرە وعەمیلی وڵاتانە و کار بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دراوسێ دەکات" دەشڵێ:" دەوترا پارتی حزبێکە بۆ خزمەتکردن بە بنەماڵەیەکی دیاریکراو و دروستکراوە، بەهەرحاڵ ئەمە ئاساییە لە ژیانی حیزبی ئیفلاسی سیاسی کە خۆی تابینە قاقا لە دزی و فزی و گەندەڵیابێت، تەنها نموونەی دزینی پارەی نەخۆشخانەی هیوا بەسە بۆ کێشانی چەتەی ئەم دەسەڵاتەی زۆنی خۆمان، نامەوێ بچمە ووردەکاری زیاتر". دەقی نامەکەی هیوا کاکەبرا وازم لە یەکێتی هێنا. ساڵ بە ساڵ خۆزگە م بە بار زۆرینە مان وە کو کادرانی یە کێتی نیگە ران بووین لە نە بە ستنی کۆنگرە وونوێ نە  بوونە وە ی یە کێتی پئ مان وابوو ڕۆژلە دوای ڕۆژیە کێتی بە رە ووشکستە ڕوات ئە گە رکۆنگرە نە کە ین ووخۆمان نۆێ نە کە ینە وە ئە واچارە نووسمان خراب دە بێ زۆرینە مان پئ مان وابووپارتی زۆرینە ی سه رکردایە تی کڕی وە بئ ئاگابوین لە وە ی ئە وان کارە راستە کە دە کە ن  بۆیە بێ دە نگن لە ئاست پارتی تە نانە ت ناومان لێ نابوون پارتیە  کانی ناویە کێتی پێ مان وابوودوای کۆنگرە لانی کە م باڵ باڵێن وکووتلە وکووتلە کاری کە م دە بێ تە وە پئ مان وابووئیتردە توانین پئش بە پئ ش کە وتنە کانی پارتی بگرین وە لانی کەم ڕای گرین لە گە ورە بونی زیاتری ئە وحیزبە هه موومان واگۆش کرابوین کە دژایە تی پارتی بکە ین ووگە وورە بوونی پارتی لای خە ڵکی بچووک بکە ینە وە بۆیە بارتیان لێ کردبووینە دێ وە زمە لە کۆرووکۆبوونە وە کانمان هه میشە پارتیان واوێ نادە کرد کە دیکتاتورە ووعە میلی وڵاتان وکاربۆبە رژە وە ندیە کانی وڵاتانی دراووسێ دە کات حزبێکە  بۆدروست بونی خزمە ت کردن بە بنە ماڵە یە کی دیاری کراوودرووست کراوە بە هه رحاڵ ئە مە ئاسایە لە ژیانی حیزبی ئیفلاسی سیاسی کە خۆی تابینە قاقالە دزیووفزیووگە ندە ڵیابێت تە نهانمونە ی دزینی پارەی نە خۆشخانە ی هیوابە سە بۆکێشانی چە تە ی ئە م دە سە ڵاتە ی زۆنی خۆمان نامە وێ بچمە ووردە  کای زیاتر بۆیە من لێرە وە ڕای دە گە یە نم کە  هیچ بە ی وە ندیە کم بە یە کێتیە وە نە ماوە چوونکە  هیچ بنە مایە کی حزبی نە ماوە کۆمە ڵێ هه رزە وودە م ڕووت ڕاپۆرت نوس لە میش ووگ دیش  بونە تە سە رکردایە تی وخاوە ن بریاربریارلکە پێم شە رمە بڵێم ئە وانە سەرکردایە تی حزبە کە من  لە گە ڵ رێزم بۆبە شێکی کە میان کە راستگۆیانە خۆیان بە خە م خۆری ئە م حیزبە دە زانن دە ش زانموودڵنیام کۆمە  ڵێک چڵکاووخۆرووکاسە لێس وونە فس نزم بە ردە دە نە گیانم ووهه زاروویە ک تۆمە تووبوختانم بودە  کە ن ووپە یچە علووجە  کانیان وە ک صە گی گۆی بڕاودە کە ونە وە ڕین ووکلکە  لە  قێ لە دژم هێرش کاکە برا جێگری مە ڵبە ند وئە ندامی ئە نجوومە نی ڕاوێژکاری مە کتە بی ڕێکخستن

1 2 ... 800 801 802 ... 1148 1149