لهگوندی پیرڕهش لهپارێزگای ههولێر، باوك و كوڕێك له كاتی مهلهكردندا لهمهلهوانگهی باخهكهیان خنكان. باوكهكه ناوی ئهمین فهخری بهكره و له دایك بووی ساڵی 1984ه و كوڕهكهش بهناوی جان ئهمین فهرخییه له دایك بووی ساڵی 2007ه .
وەزارەتی بازرگانیی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوه دهكا له پێنج مانگی ئهمساڵدا 41 ههزاره ئۆتۆمبێل هاوردهی كوردستان كراوه، بەراورد بە ساڵی رابردووش 10% بۆ 20 هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل زیادی كردووە. بەپێی ئامارێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، لە پێنج مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 41 هەزار و 191 ئۆتۆمبێل لە رێگەی دەروازەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون. بەپێی ئامارەكە سەرەتای ئەمساڵ مانگانە 8 هەزار بۆ 10 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە. نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەراورد بە ساڵی رابردوو كە بەهۆی كۆرۆنا و كەرەنتینەوه، بازرگانی كەمی كردبوو، ئەمساڵ 10% بۆ 20%هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە". روونیشی كردەوە: لە پێنج مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە 41 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە، " لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2020 زیاتر لە 247 مۆڵەتی بازرگانی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل درابوو، زیاتر لە 28 هەزار ئوتۆمبێلیش هاوردە كرابوو، بەڵام ئەمساڵ ئامارەكە زۆر بەرزبووهتەوە گەیشتووهتە 41 هەزار ئۆتۆمبێل، بهو پێیهیش بازرگانییەكە ئەمساڵ باشتر بووە". له ئەمساڵدا 348 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراون بە كۆمپانیا و بازرگانەكان. بەپێی داتاكان لە ساڵانی 2017 و 2018 و 2019دا زیاتر لە 358 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە كراون. زیاتر ئەو ئۆتۆمبێلانەش دوای تابلۆكردن هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كراون. نەوزاد شێخ كامیل، روونیكردەوە "ئەو 41 هەزار ئۆتۆمبێلەی ئەمساڵ هاوردە كراون، زۆربەی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چووە و بەشێكیشی لە بازاڕەكانی كوردستان ساغ بوونهتەوە". گوتیشی:" ساڵی رابردوو بەهۆی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگری لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدرا و ژێرئاوكەوتووی ئەمریكی، كاریگەریی زۆریان لەسەر بازرگانیی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل هەبووە". زیاتر لە 300 کۆمپانیای کەرتی تایبەت کاری هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ناوخۆی کوردستان دەکەن. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، ئاشكرای دەكات 70%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، دوای تابلۆكردن بە بازرگانانی عێراق دەفرۆشرێن. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، نزیكی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرە تابلۆكان (تایبەت، كرێ، بارهەڵگر، ئامێری كشتوكاڵی و بیناسازی، میری و ماتۆرسكیل) لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون. ئیدریس رەمەزان، شارەزایی ئابووری رایگەیاند:" كۆرۆنا كاریگەری لەسەر هەموو سێكتەرە ئابوورییەكان كرد، لە نێویاندا ئەو سێكتەرانەی پەیوەندییان بە هاوردەكردن هەیە، ئۆتۆمبێلیش یەكێك لەو سێكتەرانە بوو، بەڵام ئەمساڵ بووژانەوەیەكی باش دروست بووە، ئەویش بۆ كەمبوونەوەی كۆرۆنا و هەڵگرتنی مەرجەكان و كرانەوەی سنوور و بازگەكان بووە". بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان دەردەچێت و لەمەودوا ئۆتۆمبێلی هاوردەكراوی بەكارهاتوو نابێ ژێرئاوكەوتوو یان سووتاو و بڕاوە بێت، ناشبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەكرێن شانسییان بڕاوە یان لەحیمكراو بێت، توكمەی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت، دەشبێ هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر كار بكەن. بەپێی ڕێنوێنییە نوێیەكە، ڕێگە دەدرێت ئۆتۆمبێلی مارسیدس، لاندرۆڤەر، جیپ، بی ئێم دەبڵیوو، تۆیۆتا، فۆرد، نیسان، ڤۆلكس واگن، شۆڤرلێت و ئۆدی هاوردە بكرێن، هەروەها ڕێگە دەدرێت ئۆتۆمبێلی دە مۆدێل كەمتر لە مۆدێلی رێگەپێدراو هاوردە بكرێ، بڕی یەك ملیۆن و پێنجسەت هەزار دیناریش بۆ هەر ساڵێك كەمتر لە مۆدێلی ساڵ وەك رسومات وەر دەگیرێت. باس نیوز
لە درێژەی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٧٦٢,٧٦٠,٠٠٠) دوو ملیار و حەوتسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوتسەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٣١ی زایینی.لە لایەکی دیکەوە بڕی (١,٤٥٢,٠١٢,٠٠٠) ملیارێک و چوار سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و دوازدە ھەزار دینار خەرج کرا بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانی خەبات و سفەیە و شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە رێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٣١ زایینی. هەردوو بڕەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە رۆژی سێشەممە رێککەوتى ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون. ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان. داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاریچوارشەممە ٣٠ی حوزایرانی ٢٠٢١
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/30 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر و عەنکاوە سەردانى هەریەک لە فراکسیۆنى چاکسازیى تورکمانى، ئهنجومهنی گهلی كلدانی سریانی ئاشووری و هاوپەیمانیى یەکێتیى نەتەوەیى کرد کە لە کۆمەڵێک حزب و لایەن و ڕێکخراوى سیاسى و ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى پێکهاتوون. لە کۆبوونەوەکاندا کە مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆک ئامادەى بوو، دۆخى هەرێمى کوردستان، ئامادەیى و ڕۆڵى پێکهاتەکان لە پرۆسەى سیاسی و حکومەت و کارگێڕى و ژیانى گشتیدا، پرۆسەى نووسینەى دەستوور بۆ هەرێمى کوردستان و پرسى ماف و تایبەتمەندیى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان، کێشە و داواکارییەکانیان، دۆخى پێکهاتەکان لە ناوچەکانى مادەى 140ى دەستوور بەتایبەتى لە دەشتى نەینەوا و دۆخى سیاسیى عێراق بەگشتى، تاوتوێ کران. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، پێکهاتەکان وێڕاى خستنەڕووى داواکارى و سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەى تەواوى پرسەکان و دەستوورەوە، خۆشحاڵییان بۆ پشتیوانیى نێچیرڤان بارزانى لە مافەکانیان نیشان دا و پشتگیریى خۆیان بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانى لەپێناو تەبایى و یەکڕیزیى نێوان پێکهاتە و هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و سەقامگیریى سیاسیدا دووپات کردەوە، هەروەها ئامادەیییان بۆ هەموو هاوکارییەک نیشان دا و جەختیان لەوە کردەوە کە دەستوورى هەرێمى کوردستان هاووڵاتیبوون بە بنەما بگرێت و ماف و تایبەتمەندیى نەتەوەیى و ئایینییان بپارێزێت. لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى جەختى لەوە کردەوە کە تورکمان و مەسیحییەکان بە کلدانى سریانى ئاشوورییەوە، پێکهاتەى دێرین و ڕەسەنى نەتەوەیى و ئایینیی کوردستانن و ڕۆڵێکى دیاریان لە خەباتى ئازادى و بنیاتنان و پێشخستن و پاراستنى کوردستاندا هەیە و کوردستانیبوون هەموومان کۆدەکاتەوە، هەروەها دڵنیاى کردنەوە کە ڕەچاوى تایبەتمەندیى نەتەوەیى و ئایینییان لە حومکڕانى و دەستووردا دەکرێت و بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەى فرەیى و کولتوورى پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیى لەنێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستاندا قووڵتر بکرێتەوە.
تۆڕی میدیایی باڵکێش ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرا دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی و وەکو بەرتیل پارە و مووچە و شوقە لە کۆمپانیای قەیوانی یەکێتی وەردەگرن. ئارام ئەحمەد، لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی: لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەماندا هەمومان عەلی حەمەساڵح مان بینی چۆن تەنگەنەفس بوبو، بەسەرۆکی پەرلەمانی ئەوت بڕیاری ڕێگەگرتن لە پەرلەمانتاران بۆ سەردانیکردنی کۆمپانیاو پڕۆژەکان بڕیارێکە دژی پەیڕەوی ناوخۆیە و پەرلەمانتار مافی خۆیەتی سەردانی کۆمپانیاکان بکات، جا لەهەموی خۆشتر داوای ئەکرد لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکان ڕوبەڕو بکرێنەوە، توخوا ئەوە قسەی پەرلەمانتارو ئیشی پەرلەمانە، ئەوە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئیفلاسی و تێوەگلانی عەلی و چەند پەرلەمانتارێکی تر لەسەرانە وەرگرتن لە کۆمپانیاکان، هەرچەندە عەلی لەخولی پێشوەوە ئەوە ئیشێتی و هەمو مانگێک پێنج ملیۆن دینار لەقەیوان وەرئەگرێت دواتر بەوردی یەمە سەری، ئێستا کاتی ئەوەیە ناوی پەرلەمانتارەکان ئاشکرا بکەین: ١- مەلا هەورامانی کۆمەڵی دادگەری ٢-دیاری ئەنوەری کۆنە نەوەی نوێ ٣-هاوڕێ مەلاستاری یەکێتی ٤-دابان محەمەدی گۆڕانخواز ٥- عەلی حەماساڵحی گۆڕانخواز ئەمانە هەمویان تۆمەتبارن بەتێوەگلان لەدۆسیەی کۆمپانیاکان. کاتی خۆی دیوانی چاودێری دارایی دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر کۆمپانیای قەیوان کردبوەوە، قەیوان بە ڕاپۆرتێک جوابی دایەوە، ئەم مەلا هەورامانە ئیماندارە چو ڕاپۆرتەکەی کرد بەناوی خۆیەوەو بوو بە مەحامی قەیوان و جوابەکەشی ناردەوە بۆدیوانی چاودێری دارایی و پەرلەمان و حکومەت، لێرەدا عەلی حەمەساڵح ڕۆڵی دیاری هەبوو لە داخستنی دۆسیەکەی سەر قەیوان و لەگەڵ سۆران عومەرو مەلاهەورامان پێکەوە توانیویانە دیوانی چاودێری دارایی دەمکوت بکەن. بێستون فایەق پەرلەمانتاری خولی پێشو دوێنێ وتارێکی نوسیبو باسی ئەوەی کردبو کەلەخولی پێشوشدا کۆمەڵێک پەرلەمانتار بەرتیل و شتی گرانبەهایان لە خاوەن کۆمپانیاکان وەرگرتوە، کە مەبەستی بەدیاریکراوی لە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەرە، بەپێی زانیارییە وردەکانی لای من جەماعەتی کۆمپانیای قەیوان خۆیان لای بێستون فایەق باسیان کردووە کە مانگانە پارە ئەدەن بە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر، بەو ناونیشانەی یوسف محەمەد کە ئەوکات سەرۆکی پەرلەمان بو داوای لە بێستون کردبو کە لای کەس باسی نەکات کە عەلی و سۆران پارە لەقەیوان وەرئەگرن. هاوڕێ مەلاستارو سەرکۆ تۆمەتبارن بەداواکردنی پارەلەچەند وەبەرهێنەرێک، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەشەخسی چوە لای سەرۆکایەتی پەرلەمان و سکاڵای لەسەر هاوڕێ وسەرکۆ و مەلا هەورامانیش تۆمارکردووەو، تەوای مەلەفەکەی تەسلیم بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووەو وەبەرهێنەرەکانیش چونەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و وتویانە ئەوەی ئەمانە پێمان ئەکەن لەداواکردنی پارەو تەحەروشکردن هیچ جەردەو ڕێگرێک نەیتوانیوە بیکات. دیاری ئەنوەری کۆنە نەوەی نوێ چوەتە سەر پڕۆژەیەکی نەوزادی نوری بەگ وداوای پارەی کردووە لێیان. هەرچی کاک دابانی گۆڕانخوازە، ئەوەی ماوەیەک خوی یابوە کاسبییەکەی عەلی حەمەساڵح و گەندەڵی بۆ ئاشکرا ئەکردین، ئەم برادەرە کاتی خۆی وتارێکی لەسەر کۆمپانیای بەڕێزی مەلایاسین نوسی و تۆمەتباری کرد بەگەندەڵی، مەلایاسین سکاڵای لەسەر دابان و عەلی تۆمارکرد و بەتۆمەتی ناوزڕاندن داوای قەرەبوی ٣٠٠ ملیۆن دیناری لێکردن، ئێستا دادگا لەقازانجی مەلایاسین دۆسیەکە یەکلاکردووەتەوەو ئەبێت دابان و عەلی ٣٠٠ ملیۆن دینار بدەن بەمەلایاسین. دابان چوە بۆ لای مەلایاسین بۆ سوڵح و کڕوزاوەتەوەو وتویەتی ناتوانم ئەو پارەیە بدەم و تازە یەکەی نیشتەجێبونم کڕیوەو قەرزارم و کەس هیچمان نایاتێ و معاشەکەش بەشمان ناکات، بەکورتی بەنیازن سوڵحی لەگەڵ بکەن، ئەمان ئەو مەوزعە داخەن و مەلایاسینیش دۆسیەکە داخات و شتێک پارەش بدات بە دابان و عەلی لەبەرامبەر ئەوەی لەداهاتودا لەبەری دوژمنایەتی وەک قەیوان بەرگری لێبکەن. جا با ئەوەشم بیرنەچێت، لەوەتەی ئەو ژنە بووە بەسەرۆکی پەرلەمان من دوو قسەی ڕێکوپێکم لێ نەبینیوە، هەق ئەبێت بوترێت دوێنێ لێمبینی کاتێک جوابی عەلی حەمەساڵحی دایەوەو وتی،" بێزەحمەت بۆ کە پێتان ئەڵێن بچن بۆلای وەزیرەکان ناچن ئەڵێن باخۆیان بێن بۆ پەرلەمان، بەڵام خۆتان بەپێی خۆتان و بەبێئەوەی پێتان بڵێن ئەچن بۆلای وەەرهێنەرو کۆمپانیاکان" بابەتەکە ڕونە پێویست بەقسەی زیاتر ناکات. زانیاریشم هەیە کە سەرۆکی پەرلەمان فشاری زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی ئەم مەوزوعە داخات و کۆتای پێبهێنێت. ئیتر باوەڕ بەکەس مەکەن، شەرت نییە ئەوەی قسەی لەسەر گەندەڵی کردو دژی وەستا لەڕوناکیدا، هەمان پیاوبێت لەپشتی پەردەو تاریکیدا. عەلی حەمەساڵح ماوەیەک لەمەوپێش بەردەوام باسی قاچاخچێتی دوگ و جگەرەو هێلکەو ئەو شتانەی ئەکرد، ڕەشوڕوتیش بۆیان ئەنوسی دەستخۆش، لەحەقیقەتیشدا کێشەی عەلی ئەمە نەبو بەڵکو شوێنێکی تری ئەیەشا، شێخ ئەحمەدی نۆکانی خزمی کە بەدزە گەورەکە ناسراوە لەلایەن باڤێڵەوە دەستبەسەر کرابو، کاکە عەلیش دژی باڤێڵ ئەو قسانەی ئەنوسی چونکە تیجارەتەکە هی ئەوە، کاتێک شێخ ئەحمەدی نۆکان بەربو و چوەوە سەرئیشی خۆی عەلی حمە ساڵحیش وازی لەمەوزوعی دوگ و جگەرەو هێلکە هێنا، ئێستا خەریکی پڕۆژەو عەرزەو شیش و چیمەنتۆیە. ئارام ئەحمەد 30266/2021
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە بڕەكەی (٣ ملیار و ١٥٩ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم. دەقی ڕوونکردنەوەکە لەبارەی ئەو (٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دۆلار)ەی کە زیاد بووە لەسەر پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دانیشتنەکەی پەرلەمان خستمەڕوو، بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بە هەموولایەک بدەم: بەڕێز جەنابی سەرۆك وەزیران لە ٥-١٠- ٢٠٢٠ لە بەردەم پەرلەمان رایگەیاند كە حكومەت ٢٨ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن دۆلار پابەندی دارایی لە ئەستۆیە، لەپاش ئەو بەروارەوە، حکومەت لە ٧-١٠-٢٠٢٠ بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە، و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە بڕەكەی (٣ ملیار و ١٥٩ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم نەک بەو بڕە پارەیە قەرز کرابێت (کە هەرێم بە پێی دەستوور هەر دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نیە)، ئەمەش وای کرد پابەندیی دارایی حکومەت لە (٢٨ ملیار و٤٧٧ ملیۆن دۆلار)ەوە ببێت بە (٣١ ملیار و ٦٣٦ ملیۆن دۆلار). ئەركی ئێمە ڕاگەیاندنی راستییەكانە وەک خۆی بەدروستی بە پێی ئەو داتایانەی لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، و ئەوەی كە لەپەرلەمان رامانگەیاند وەك ئەركی سەرشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت دوورە لە ڕاستیەوە. بۆ زانیاری هەموولایەکیش، ئەو ژمارانە ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و حاڵی حازر لە ژێر ووردبینی وپێداچوونەوەن، و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی ئەنجامەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
لەدوای هاوسەرگیری هەست بەنزیكبوونەوەو دڵسۆزیەت دەكەیت لەگەڵ هاوسەرەكەتو وا بیردەكەیتەوە كە دەتوانیت هەر شتێ بەئەو بڵێیت، بەڵام ئەم پەیوەندییەش وەكو پەیوەندیەكانی تر قسەكانت ئەو هێزەیان هەیە كە زیان بە هاوسەرگیریتان بگەیەنێت. بۆیە قسەی دڵخۆشهێنەرو ئومێدبەخش بەهاوسەرەكەت بڵێو قسەی توندو دڵساردكەرەوەی پێمەڵی تا ژیانی هاوبەشتان نسبەت بەخۆتان نائومێد نەكات. لەم بابەتەدا دەستنیشانی ئەو شتانە دەكەین بە مێردەكەتی بڵێ تا دڵخۆشی بكەیت ئەوانیش: 1-من نرخی كارەكانی تۆ دەزانمو هانت دەدەم ئەم كارە وا دەكات كە باوەڕ بەخۆبوونی ئەو زیاد بكەیتو زیاتر تۆی بوێت. 2-زۆر سوپاست دەكەم كە هاوكاریم دەكەیت لەكارەكانی ماڵەوەدا. ئەم كارە وا لە مێردەكەت دەكات كە چەند بەنرخی لەلای ئەو، ئەویش هەوڵدەدات باشتر هاوكاریت بكات لەكارەكانی ماڵەوەدا. 3-من هەمیشە وەفادار دەبم بۆ تۆ كاتێ ئەم ڕستەیە بەمێردەكەت دەڵێی هەست بەئارامیو بەهێزی دڵی دەكات، بەڵێنو وەفاداری بۆ تۆ پتەوتر دەكات. 4-وەرە باكاتێكی زیاتر بۆ یەكتر دابنێین. ئەمەش بۆ هاوسەرەكەتی دەردەخەیت كە چەند خۆشتدەوێو حەز دەكەیت كاتی زیاتر لەگەڵ ئەودا بیتو دڵسۆزیت بۆ ئەو. 5- خۆشمدەوێیت جوانترینو سادەترین ڕستە كەبەهاوسەرەكەتی دەڵێی وا دەكات كە زەردەخەنەیەك دەخاتە سەر لێوانیو گەرمی بەدڵی دەبەخشێت. 6-تۆ باوكێكی نائاساییت وتنی ئەم ڕستەیە دڵنیایی دەدات بەهاوسەرەكەت كە بۆ هاوكاریكردنیو پارێزگاریكردنی ئەو لە هەر بارودۆخێكدا لەگەڵ ئەودایت. 7-تۆ زۆر باش خێزانەكەمان بەرێوەدەبەیت. ئەم قسەیە هێز بەدڵی دەدەیتو كە نرخی هەر شتی دەزانیت كە ئەو هەوڵی بۆ دەداتو بۆ خێزانەكەی فەراهەم دەكات. 8- من زۆر ئاسودەو ڕازیم لەگەڵ تۆدا. دەبێت ڕێگە بدەیت كە هاوسەرەكەت بزانیت كە چەند كامڵیتو هەست بە ڕازیبوون دەكەیت. 9- تۆ هەمیشە دەتوانیت كارێك بكەیت كە بمخەیتە پێكەنینو دڵخۆشم بكەی. ئەم پەیامە ئەوە بە مێردەكەت دەڵی كە ئەو لەگەڵ خۆیدا چالاكیو ووزەی ئەرێنی دەهێنێتەوە بۆ ماڵەوە، هەستێكی خۆشو دڵنیایی دەداتێ كە كارەكەی ئەو تۆ دڵخۆش دەكات. 10-من شانازی بەتۆوە دەكەم ئەم قسەیە هەست بەوە دەكات كە باشترین پیاوی دونیایەو هەوڵدەدات زیاتر و باشتر كار بكات بۆ بەدەستهێنانی خەونەكانی خێزانەكەی. 11-زۆر خۆشحاڵم كە لەگەڵ تۆ هاوسەرگیریم كردووە. ئەم قسەیە زۆر دڵخۆشی دەكات بەوەی كە ئەوت وەك هاوسەری خۆت هەڵبژاردووە. 12- حاڵت چۆنە؟ دۆخەكە چۆنە؟ ئەم پرسیارە سادەیە بۆ هاوسەرەكەت دەریدەخات كە تۆ چەند نیگەرانی ئەویت هەر شتێك كە بیەوێت دەتوانێ قسەت بۆ بكات دەربارەی. 13-تۆ باشترین هاوڕێی منی. ئەم ڕستەیە جوانترین دیارییە بۆ هاوسەرەكەت. 14-پێكەوە چارەسەری دەكەین. لەكاتی بوونی كێشەدا لەجیاتی هاتو هاوارو دەنگە دەنگ هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژەو خوێن سارد بەو بڵێ پێكەوە چارەسەری دەكەین. 15-جیاوازییەكانمان زیاتر لەیەكترمان نزیك دەكاتەوە. 16-كارێك هەیە كە بتوانم بۆت ئەنجامی بدەم؟ وتنی ئەم ڕستەیە بەئەو دەڵێیت كە تۆ چاودێری دەكەیت، دەزانیت كە مێردەكەت وەك هەر كەسێكی تر پێویستی بەهاوكارییە. 17- دەزانم كە تۆباشترین بڕیار دەدەی. ئەم كارەش دڵنیایی دەدات بە مێردەكەت كە باوەڕت پێی هەیەو بڕیارەكانی جێگەی قبوڵكردنی تۆیە. 18- حەز دەكەی كە دواتر قسەی لەسەر بكەی؟ لەكاتی بوونی كێشەیەكدا ئەگەر ئەو نەیتوانی قسە بكات ئەوا ئەم ڕستەیەی پێبڵێ كە گەورەترین یارمەتی ئەو دەدەی. 19-حەز دەكەی كەمێ بەتەنیا بیت. ئەم پێشنیارە ئارامی بەهاوسەرەكەت دەبەخشێت فرسەتێ بۆ هاوسەرەكەت فەراهەم دەكات كە پێش هەر قسەكردنو بڕیار دانێك باشتر بیر بكاتەوە. و/نیگار سەرچاوە/tenzimehkanevadeh.com
* خواردنەوەی ئاو، رێژەی شەکر لە خوێن کەمدەکاتەوە و وادەکات شەکر لە رێگەی زۆر میزکردنەوە دەربچێت، ئەمەش بۆ تووشبووانی شەکرە زۆر کاریگەرە. * خواردنهوهی ئاو به ڕێژهیهكی تهواو ڕزگارت دهكات له زیپكهو نوكته ڕهشهكانی سهر پێستی ڕوخسارو جهسته. * ئهگهر به ڕێژهیهكی تهواو ئاو بخۆیتهوه، ئهوا پێویست ناكات شپرزه بیت و بیر له دروستبوونی ئهو چرچ و لۆچییانه بكهیتهوه كه به هۆی تهمهنهوه دروستدهبێت، چونكه ئاوخواردنهوه بهڕێژهیهكی تهواو پیریی دوادهخات. * ئهگهر دهتهوێت نینۆكهكانت بههێزو بریقهدار بێت، ئهوا ئاو بخۆرهوه. * خواردنهوهی ئاو ماندوێتی و هیلاكی كهم دهكاتهوهو جوڵهی جهستهت ههمیشه تهندروست و بههێز دهبێت. * ئاوخواردنهوه كارێكی بنهڕهتی ههیه له دهركردنی ئهو پاشماوه زهرهرمهندانه و ئهو ژههرانهی كه له جهستهدا دروست دهبێت. * كاتێك كه جهسته ڕزگاری بوو لهو پاشماوه و ژههرانه، ئهوا ڕزگاریشی دهبێت لهو بۆنه ناخۆشانهی كه له جهستهی مرۆڤدا ههیه. * ئاو خواردنهوه به رێژهیهكی تهواو دهبێته هۆی وریابوونهوهی مێشك و ههمیشه له كاركردندا دهبێتو رێژهی زیرهكی زیاد دهكات. * ئهگهر ڕۆژانه لانیكهم 8 پهرداخ ئاو بخۆیتهوه، ئهوا پێستی ڕووخسار و جهستهو قژ و ههموو ماسولكهكان و ئێسكهكانی جهسته بێگومان تهندروست و بههێز دهبێت و دهبیته خاوهنی ڕووخسار و جهستهیهكی جوان.
بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، یۆنان لە دوایین کاریدا بۆ دەرکردنی کۆچبەران، ٤٢ کۆچبەری ناردووەتەوە سنوری تورکیا کە هەندێکیان عێراقین و بە درێژایی ڕێگاکە توندوتیژی بەرامبەر کردوون. لە ئێستادا ٤٢ کۆچبەرەکە لە ئەدرنە ڕاگیراون و وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کە ١٢ لەو کۆچبەرانە لەلایەن پاسەوانانی یۆنانەوە بە ڕووتی پشکنراون و دواتر بە تێهەڵدان لە سنوری تورکیادا بەجێیان هێشتوون. وەزارەتی بەرگری تورکیا ووتەی کۆچبەرەکانی وەرگرتووە و ڕایانگەیاندووە کە یۆنان هیچ نان و ئاوێکی پێ نەداون و جگە لە توندوتیژی جەستەیی، بە زۆرەملێ بەرەو تورکیا ڕەوانەیان کردوون. تا ئێستا تورکیا نزیکەی ٤ ملیۆن پەنابەری سوری ڕاگرتووە کە یەکەم وڵاتە بەو ڕێژە زۆرە پەنابەری سوری ڕاگرتبێت. شارەزایانیش ئەوەیان خستەڕوو کە تورکیا لە توانایدا نییە شەپۆلێکی دیکەی پەنابەران کۆنترۆل بکات.
لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراب دەگەینن. هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
گوندى خوێلین دهكهوێته شارهدێى سهنگاو له سنوورى قهزاى چهمچمهماڵ و ژمارهى دانیشتوانى 10 ماڵه و بههۆى گونجاویى یهكێك له سهرچاوه ئاوییهكانى كه نیو مهتر قووڵه و ماددهى خوێى تێدایه، دانیشتوانهكهى سهرقاڵى بهرههمهێنانى خوێن. بهپێى لێكۆڵینهوه مێژووییهكان نزیكهى 200 ساڵه دانیشتوانهكهى ئهو كاره دهكهن و بهرههمى ساڵانهشیان دهگاته زیاتر له ههزار تۆن خوێ، كه لهڕووى تام و كوالێتهوه زۆر گونجاوه و لهگهڵ هاتنى وهزرى گهرما تا سهرهتاى وەرزی پاییز خهڵكهكهى سهرقاڵی كاركردن و بهرههمهێنانى خوێن. basnews