Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
03-07-2021

وێنە.. محەمەدی حاجی مەحموود بە سەردانێک لە تارانە

محەمەد حاجی مەحمود سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە ۲٠۲۱/۷/۳ محەمەد حاجی مەحمود بە ئامادەبوونی مەلا لوقمان بەرپرسی پەیوەندیەکانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد لە تاران و لە لایەن نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی کران.

هەواڵ
02-07-2021

ئاماری کۆرۆنا؛ 673 تووشبوو و 9 مردن

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩٢ ) ١. پشکنین: ( ٨٧٥٢پشکنینی نوێ)• ( ٢٢٨٠) هەولێر• ( ٢٣٢٢) سلێمانی• ( ٣٥٤٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٥٤١) گەرمیان• ( ٦٧) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٦٧٣ تووشبووی نوێ)• ( ١٣٠) هەولێر• ( ١٨٧) سلێمانی• ( ٣٣٤) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٦٧١چاکبوون)• ( ١٠٨) هەولێر• ( ٢٠٧) سلێمانی• ( ٣٢٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢٦) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٩ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٤) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢١٣٤٥٦٠ (٧٣٩٥٥٢ هەولێر، ٥٢١١٤٤ سلێمانی، ٨٥٧٧٨٣ دهۆك، ١٦٠٨١هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٧١١٨ (٥٦٢١٩ هەولێر، ٦١٥٨٧ سلێمانی، ٦٥٥٣٥ دهۆك، ٣٧٧٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٤٨٢٥ ( ٥٣٥٤٨ هەولێر، ٥٥٥٠٤ سلێمانی، ٦٢١٦٢ دهۆك، ٣٦١١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٧٩٩ (١٤٥٧ هەولێر، ٤٠١٧ سلێمانی، ٢٣١٠ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٤٤٩٤ (١٢١٤ هەولێر، ٢٠٦٦ سلێمانی، ١٠٦٣ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)

هەواڵ
02-07-2021

وێنە.. لە مەخمور دوو تاوەرەی کارەبا تەقێنرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ھەولێر وێنەی تەقاندنەوەی دوو تاوەری ھێڵی 132 KV لە مەخموور لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بڵاو کردەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەتاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچۆغ لە مەخموور دەگوازنەوە. تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای ھەولێر ئەمڕۆ ھەینی لە گەرمای ھاویندا دەستییان بە چاککردنەوەی تاوەرەکان کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ چاک بکرێن و کارەبایان پێ بدرێت.

هەواڵ
02-07-2021

لە هەولێر شۆفێرێک لەنێو تانکی بارهەڵگرەکەیدا دەخنکێت

لە سنووری هەولێر تەرمی شۆفێرێک لە نێو تەنکەرێکی بەتاڵ دۆزرایەوە. سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگریی شارستانیى هه‌ولێر ڕایگە‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ بوونی ته‌رمێك له‌نێو تەنكه‌رێكى سوته‌مه‌نى له‌سه‌ر ڕێگاى شه‌مامك لە سنووری هەولێر". گوتیشى: "له‌لایەن تیمه‌كانى ڕزگاركردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ له‌ناو ته‌نكه‌ره‌كه‌ هێندرایه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌پێى ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان شۆفێره‌كه‌ ڕۆژێك پێشووتر چووه‌ته‌ ناو ته‌نکه‌ره‌كه‌وە و به‌هۆى گازى ناویه‌وه‌ خنكاوه‌ ، تەنکەرەکە هی بەنزین بووە بەڵام بەتاڵ بووە". وتیشی: شۆفێره‌كه‌ خه‌ڵكى قەزای سه‌یدسادق بووە.

هەواڵ
02-07-2021

تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی خورماتوو لە سنوری کەرکووک ڕوویدا و بەھۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی. سەرچاوەیەک لە خورماوو بە باڵکێشی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە بەھۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە و بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە و ھەشتی تر برینداربوون.

بیروڕا
02-07-2021

بۆ پاراستنی ھەولێر سێ بژاردە لەبەردەم واشنتۆنە

دوای هێرشه‌که‌ی سه‌رشاری هه‌ولێر که‌ له‌ ٢٦/٦ له‌ نزیک کونسوڵخانه‌ نوێیه‌که‌ی شاری هه‌ولێر که‌وته‌ خواره‌وه،‌ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت هێرشی ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر هه‌م ئاراسته‌ی جیاواز بوو، واته‌ دووربوو له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌کانه‌وه،‌ هه‌م شێوه‌ی هێرشه‌که‌ که‌ درۆنی پێشکه‌وتووبوو له‌گه‌ڵ کاته‌که‌ی که‌ نزیک بوو له‌ هه‌ندێک نمایشی سه‌ربازی میلیشیاکانه‌وه‌، کاردانه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش جیاواز بوو، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌کات که‌ سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌که‌یان کردووه‌، به‌ڵام سه‌رکۆنه‌ کردن به‌س نییه‌، پێویسته‌ وه‌ڵامی ئه‌م کاره‌ تێکده‌رانه‌ بدرێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ بێت قۆناغی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی  کوردستان گۆڕاوە، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ئارامی کوردستان و پاراستنی گیانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ به‌لای حکوومه‌ته‌وه‌ هێڵی سووره‌، دوای ئه‌م هێرشانه‌ وه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک و ئاماده‌کاریه‌ک له‌بنکه‌ی ئاسمانی (ئێگلن)له‌ رۆژئاوای فلۆریدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا-پنتاگۆن سیسته‌مێکی تاقیکرده‌وه‌ که‌ فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه،‌ به‌رنامه‌ی پارێزگاری هێزی جوڵاوی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکاش رایگه‌یاندووه‌ که‌ سیسته‌می دژه‌ فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانیان به‌سه‌رکه‌وتووی تاقیکردوه‌ته‌وه‌.جوڵانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌م ئاسته‌دا خۆئاماده‌کردنه‌ بۆ قۆناغێکی نوێی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گروپه‌ میلیشیاکان، تادێت شه‌ری گروپه‌کان به‌رانبه‌ر به‌ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی قۆناغی جیاوازتر ده‌برێت، باشترین نمونه‌یان شه‌ره‌کانی دوایی حه‌ماس بوو له‌دژی ئیسرائیل، خێرا راگه‌یاندنی ئه‌م سیسته‌مه‌ پێشکه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هێرشی فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان (درۆن) تادێت له‌دژی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاتر ده‌بێت، جاری یه‌که‌م له‌ نزیک فرۆکه‌خانه‌و ئێستاش له‌ نزیک کونسوڵخانه بۆ ئه‌مه‌ریکا په‌یامێکی جیاوازه‌، پێیان وایه‌ هه‌ره‌شه‌کانیان له‌ به‌به‌غداوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئارامترین شوێنی عێراق ئه‌ویش هه‌رێمی کوردستانه،‌ بۆ واشنتۆن ئه‌وه‌ی جێگای ترسه‌ که‌ شه‌ری ئه‌م جاره‌ بۆ ده‌رکردنیان له‌ عێراق له‌ گوشاری سیاسییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ بۆ هێرشی سه‌ربازی، ئاستی تاکیتکی هێرشه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبینی واشنتۆن بووه‌، له‌ هێرشی رابردوو جۆرێک فرۆکه‌یان به‌کارهێناوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی مه‌ده‌نی تێکه‌ڵ کرابوو که‌ ئاسته‌م بوو پێشی لێبیگرێت بۆ هێرشه‌که‌ی دوایش جۆرێک له‌ درۆنی زۆر پێشکه‌وتوو به‌کارهاتووه‌‌. جوڵه‌ی چه‌کداره‌ نایاسایی و میلیشاکان له‌ سنووری کوردستان زۆر بووه‌، دوای ١٦ی ئۆکۆتبه‌ر مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئارامی کوردستان هه‌یه،‌ به‌جۆرێک ٦٠ گروپ و چه‌کداری میلیشیا له‌ سنووری کوردستان په‌رشوبڵاو بوون و به‌شێکیان ته‌واو نزیکن له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، پێشووتر سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پینتاگۆن DARPA رایگه‌یاندبوو که‌ سیسته‌مێکی نوێی دژه‌ فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان ده‌خه‌نه‌کار که‌ ئامانج لێی پارێزگاریکردنه‌ له‌ دیپلۆماتکار و سه‌ربازه‌کانیان که‌ له‌ناوچه‌که‌ هاتوو چۆ ده‌که‌ن، له‌به‌یاننامه‌که‌ی واشنتۆنیش ئه‌گه‌ر تێبینی بکرێت، به‌روونی ئاماژه‌ به‌ خاڵێک دراوه‌ ده‌لێت: سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌کی روونه‌ بۆ پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق. واته‌ ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌ بۆ ئه‌و قسه‌یه‌بکرێت ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاماده‌کاریه‌کان هی ده‌ره‌وه‌ی خاکی عێراقن و ئامانجی یه‌که‌میان لێدانه‌ له‌ پێگه‌و مه‌کانی‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت هه‌ولێر.ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێ بژارده‌ له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریکایه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌و هێرشانه‌ بژارده‌کانیش ئه‌مانه‌ن:یه‌که‌م: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جێگریکردنی سیسته‌می پارێزگاری دژه‌ فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان و سیسته‌می پاتریۆت له‌ کوردستان رێگه‌ له‌ هێرشه‌کان بگرێت و بتوانێت پشتیوانی له‌ دۆسته‌کانی بکات له‌ کوردستان چونکه‌ روونه‌ ئه‌و هێرشه‌ زیاتر به‌ ئامانج گرتنی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریکایه‌ به‌س گرفته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خاکی کوردستان ده‌کرێته‌ ئامانج و سه‌روه‌ری کوردستان کراوه‌ته‌ ئامانج.دووه‌م: هاندانی حکوومه‌تی عێراقه‌ و گوشارخستنه‌ سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ سه‌رجه‌م گروپیه‌ میلیشیا و چه‌کداره‌ نایاساییه‌کان له‌ سنووری کوردستان دووربخرێنه‌وه‌ و رێککه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ی ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه‌ بخرێته‌ واری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نییه‌ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه‌.سێیه‌م: ئه‌مه‌ریکا دووباره‌ پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ی جدی هه‌یه‌ له‌ ئاستی مانه‌وه‌ و کاری دیپلۆماسی له‌ عێراق و کوردستان پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌ ئارامی خۆی بکاته‌وه‌ له‌ عێراقدا ده‌بێت بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ هه‌وڵ بدات هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ چوار چێوه‌ی سیسته‌مێکی به‌هێز کۆبکاته‌وه‌ و کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ پرچه‌ک بکات و هاوکاری زیاتریان بکات بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌ چوار چێوه‌ی یه‌ک هێزی یه‌کگرتوو.ئەوەی گرنگە ئەمەریکا گرفتی خۆی لەگەڵ میلیشیاکان چارەسەر بکات و ھەولێر نەکەنە مەیدانی جەنگ ره‌نگ بێت به‌لای ئه‌مه‌ریکاوه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌وه‌دابێت  که‌ تادێت گروپه‌ شیعه‌ چه‌کداره‌کان لق و پۆپیان لێ ده‌بێته‌وه‌، پێشووتر هه‌مان حاله‌ت له‌ناو هێزه‌ سوننه‌کان هه‌بوو گرفتی گه‌وره‌ی نه‌ک بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌موو جیهانیش دروست کردبوو، ئیستا له‌ناو هێزه‌ شیعه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئه‌م جاره‌ مه‌ترسیه‌که‌ گه‌وره‌تره‌ چونکه‌ ئه‌م گروپانه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوو نزیک بوونه‌وه‌ له‌ کوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و لادانی له‌ پۆسته‌که‌ی و ئه‌نجامدانی نمایشی سه‌ربازی له‌به‌غدا که‌ حکوومه‌تی عێراقی ته‌واو خستوه‌ته‌ به‌رده‌م پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت دواجار نه‌ک ئه‌مه‌ریکا پێگه‌ی دیپلۆماتکاری سه‌رجه‌م جیهان له‌ عێراق و کوردستانیش ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌، به‌شێکی دیکه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر واشنتۆن که‌ پلانی درێژخایه‌نی بۆ پارێزگاری له‌ خۆی له‌ ناوچه‌که‌ چییه‌ به‌تایبه‌ت که‌ سه‌رجه‌م پێشبینیه‌کان وای بۆ ده‌چن ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌‌. کارزان سەباح ھەورامی

هەواڵ
02-07-2021

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، رۆژی 15ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە لەکارکەوتوون، کە بەهۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تاوەکو 4500 مێگاوات کارەبایە، توانای بەرهەمهێنانی کارەباش 3300 مێگاواتە و چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.  بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا، کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەرکراوە و 350 تاوەکو 400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرزبووەتەوە، کێشەی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ "نەبوونی سوتەمەنی" دەگێڕێتەوە.  وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی، تەنیا 80 تاوەکو 100 مێگاوات بەرهەم دەهێنن و تەنیا 10%ی بەکارخراوە، دەشڵێت "بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین 1000 مێگاوات لە دهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بهێنین". تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سرووشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، وەزارەتی کارەبا دەڵێت "لەکاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەویەتی حکومەتە، خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی هەن"، ئەوەشی خستووەتەڕوو "65%ی خەرجیی کارەبا لەسەر حکومەتە و 35% لەسەر شانی خەڵکە" . هەروەها وەزارەتی کارەبا روونکردنەوە و زانیاریی لەسەر چەند خاڵێکی دیکە داوە، بەمشێوەیە:پێدانی کارەبا بە عێراق: - وەزارەتی کارەبا هیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دەهێنێت، ناداتە هیچ شوێنێکی دیکە.- 340 مێگاوات لەو وێستگانە کە بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لەلایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و موسڵ بەکارخراون.- عێراق بۆ خۆی لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە سوتەمەنی دیزلیان بۆ دابیندەکات و هیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدرێتە هاووڵاتییانی کوردستان.  پێوەری زیرەک: - پێوەری زیرەک یەکێک لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 750,000 پێوەری زیرەک بەستراون، کە دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا.  بەهۆی پێوەری زیرەکەوە: - کۆنترۆڵی بەفیڕۆچوونی کارەبا کراوە.- سەرپێچیی کارەبا چارەسەرکراوە.- مانگانە پسووڵە دەدرێتە هاووڵاتییان.- بۆ خوێندنەوەی پێوەر پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی هاووڵاتییان.- هیچ تێچوونێکی لەسەر هاووڵاتییان نییە.  کەمپینی نەهێشتنی سەرپێچی: - لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 18,100 حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و کەمپینەکە لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوامە.  هەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت، بەمشێوەیە: هەولێر: 42%سلێمانی: 28.3%دهۆک: 24%گەرمیان: 4.7%

هەواڵ
02-07-2021

عێراق بەرەو شڵەژان و قەیرانێکی گەورە دەڕوات

لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەبوونی کارەبا و ئاو دەستیپێکرد. ئێستا کە پلەی گەرما لە سەرووی ٥٠ پلەوەیە، لەبەغدا، ناسریە، نەجەف، بەسرە و چەند پارێزگایەکی تر کارەبا کوژاوەتەوە و بەوھۆیەش کارگەکانی سەھۆڵ لەکارکەوتوون. ئێستا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، جگە لە بێ کارەبایی، قەیرانی ئاویش دروستبووە و خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام.

هەواڵ
01-07-2021

دیندار زێباری: دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن

نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان، لەبارەی كەیسی گیراوانی بادینانەوە، وەڵامی ناڕەزایەتی كونسوڵگەریی ‌و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی دەداتەوە. دەقی وەڵامنامەكە: لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ دا دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج تۆمەتباردا سەپاند. دوای ئەوەی پەڕاوی دادگا رەوانە كرا بۆ تێهەڵچوونەوە، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیارەكەی دادگای تاوانی لە ٦ ی ئایاردا پەسەند كرد. لە ٢٧ ی حوزەیراندا، دوای بڕینی گشت فلتەری دامەزراوە یاساییەكان، بڕیارەكە پەسەندكرا. حوكمەتی هەرێمی كوردستان ئەو بەهایانەی گرتۆتەوە باوەش كە پێویستن بۆ بەرجەستەكردنی وڵاتی دامەزراوەیی، كۆمەڵگەیەكی مەدەنی هاوچەرخ، و پشت دەبەستێت بە ستراتیژی پتەو بۆ داڕشتنی یاساو ڕێسا بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی ئازادییە تاكەكەسییەكان بێت.دادگاكان سەربەخۆن‌و حوكمەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەكان وەرنادات. داوا لە قەوارە بیانی‌و ناوخۆیبەكان دەكەین ڕێز لە بڕیارەكانی دادگا بگرن.هاوكات، دەستبەسەركردن‌و دەستگیركردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەكرێن. دادگای تاوانەكان دۆسیەی ئەم پێنج كەسەی گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، دادگایەكەش لە دوو قۆناغی یاساییدا بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێری پەسەندكرد.حكومەتی هەرێمی كوردستان میدیای ئازاد بە كۆڵەگەیەكی گرنگی حوكمڕانی‌و توخمێكی بنەڕەتی دیموكراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەكەین كە كوردستان میدیای ئازادو بێ بەندوباوی هەیە، و نموونەی بەرجەستەكردنی بەهاكانی ئازادی ڕادەربڕین‌و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەكەو هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەكە. حوكمەتی هەرێم داوای لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی)و نوسینگەی تایبەتی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ كردووە تا هاوكار بن لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی یاسایی. هاوكات، ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بیانی هەیە بۆ راهێنان بە دادوەران.هەروەها، حوكمەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمیتەی خاچی سوور هەیە، و بەگوێرەی رێككەوتنەكە لایەنی ناوبراو بۆی هەیە بێ مۆڵەت سەردانی تەواوی زیندانی‌و سەنتەری چاكسازییەكان بكا لە هەرێم. یۆنامییش بەم دواییانە مۆڵەت سەردانی پێدراوە. لەژێر رۆشنایی ئەم رێككەوتنە، یۆنامی ١٤ سەردانی ئەنجامداوەو چاوپێكەوتنی لەگەڵ ٦٠ زیندانی ئەنجامداوە.لە هەمان كاتدا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بانگێشتكراون بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازیی یاسایی‌و دادوەرییەكان لە هەرێم. هەروەها، دامودەزگاكان سەبارەت بە پرسی ئازادییەكان لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و سەندیكای رۆژنامەنوسان لە گفتوگۆدان. حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواو پابەندە بە حوكمی یاساو بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانەو بێلایەن، و ئازادی راگەیاندن كاری لەپێشینەیەتی. حكومەت لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتییەكان كاردەكات بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كوردستان بەتەواوی پابەندە بە پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا.

هەواڵ
01-07-2021

بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان سکاڵا لەسەر 70 کەس تۆمار دەکات

سەنتەری میترۆ داوا لە بەرێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان دەكات ئەو داوا یاساییانە دژ بە رۆژنامەنوس و چالاكوان، رەخنەگرانی قەزای دەربەندیخان بكشێنێتەوە، چونكە كەرتی تەندروستی پڕە لە كەموكورتی و پێویستە لە ژێر چاودێریدا بێت. رۆژی 19ی ئایاری رابردوو كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی چوونە بەردەم قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان (66 كم باشوری رۆژهەڵاتی سلێمانی)، بە مەبەستی خستنەرووی داخوازیییان بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە شارەكەیان. فەرمان عبدالرحمان حاجی چالاكوانی مەدەنی رێكخەری چالاكییەكە، لە 28ی حوزەیران پسولەی ئاگاداركردنەوەی پێگەیشتووە، داوای لێكراوە وەك "تۆمەتبار بە پێ مادەی 2ی مۆبایل لە هۆبەی لێكۆڵینەوە ئامادە بێت" فەرمان بە میترۆی وت" ئێمە چووین بۆ دەڕبرینی نارەزایەتی لەسەر گواستنەوەی پزیشكی پسپۆری شارەكەمان بۆ سەیدساق، ئەمە داخوازییەكی رەوایە چونكە ئەو یەك پسپۆرمان لەم بوارە هەیە كە كەمە" جەختیكردەوە " دوای ئەوە لێشاوێك لە رەخنە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوە خەڵك مافی خۆیەتی بەبێ تەشهیركردن رەخنەو داخوازی خۆی بخاتە روو"بەهۆی نووسین و كۆمێنتی ژمارەیەك لە چالاكوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان سكاڵای یاسایی دژ بە خاوەنی ئەو نوسین و كۆمێنتانە تۆمار كرد.‎لە بارەی تۆماركردنی سكاڵاكان، (د.سازان ئیبراهیم) بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان، بە سپێدەی راگەیاندوە، كە سكاڵای لەسەر 28 كەس تۆمار كردوە لەبەرئەوەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان جوێن و تۆهمەو قسەیان پێوتووم" ئەو پێی وایە ئەگەر هەركەموكورتیەكی ئیداری و تەندروستی لە ئارادا بن رێوشوێنی "ئیداری و یاسایی دادگایی بكرێم" نەك بە "كۆمێنت و پۆست كردن"بەڵام سەرچاوەیەكی تایبەت بە میترۆی وت " ژمارەی داوا یاساییەكان لەم كەیسە لە هەڵكشاندایە ئەمرۆ 70 داوای یاسایی تێپەراند" داوا یاساییەكان بە پێی ماددەی 2 لە ( یاسای ژمارە 6 ی ساڵی 2008)، یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن لە هەرێمی كوردستان – عیراق، تۆمار كراوە. كە سزای بەندكردنی لە 6 مانگ بۆ 5 ساڵ و غەرامەی ملیۆنێك بۆ پێنج ملیۆن دیناری تێدایە. سەنتەری میترۆ دژی هیچ كەس و لایەنێك نییە كە لە بری بەكارهێنانی توندوتیژی، پەنا بۆ دادگاكان بەرن تا كێشەكانیان لەگەڵ میدیاكاران چالاكوانان یەكلابكەنەوە، ئەمە هەنگاوێكی پێشكەوتووە بەڵام بەڵام زۆربوونی داوای یاسایی لەسەر مەسەلەیەكی دیاریكراوی وەك ئەوەی دژ بە چالاكوان و رەخنەگرانی دەبەندیخان، ئەوە بە روونی دەردەخات، بە ئامانجی فشار و بێدەنگ كردن بن.سەنتەری میترۆ داوا لە بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان دەكات ئەو داوا یاساییانە دژ بە رۆژنامەنوس و چالاكوانانە بكشێنێتەوە، چونكە كەرتی تەندروستی پرە لە كەموكورتی و پێویستە لە ژێر چاودێریدا بێت، چاودێری و رەخنە لە كەموكورتییەكان دور لە ناوزراندن، دامەزراوەكانمان بەهێز دەكەن. پێویستە دامەزراوەكانی حكومەت زەمینە خۆش بكەن تا كۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەكانی میدیا چاودێری بكەن هەڵەو كەموكوڕییەكان بخەنەروو گەندەڵییەكان ئاشكرا بكەن و بیخەنە بەردەم رای گشتی، یاسا نەكرێتە فاكتەری دەمكوتكردن ‌و فشار بۆ سەر چالاكوان و رۆژنامەنوسان و دامەزراوەكانیان.

هەواڵ
01-07-2021

تووشبوون بە کۆرۆنا هەڵکشایەوە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩١ ) ١. پشکنین: ( ٩٤٢٨ پشکنینی نوێ)• ( ٣٠١٨) هەولێر• ( ٢٧٢٧) سلێمانی• ( ٢٩١٦) دهۆك• ( ٣٤) هەڵەبجە• ( ٦٩١) گەرمیان• ( ٤٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٧٢٩ تووشبووی نوێ)• ( ١٩٧) هەولێر• ( ٢٠٠) سلێمانی• ( ٢٦٠) دهۆك• ( ٣) هەڵەبجە• ( ٦٩) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٤٦٤ چاکبوون)• ( ٨٠) هەولێر• ( ٢٠٥) سلێمانی• ( ١٤٧) دهۆك• ( ٤) هەڵەبجە• ( ٢٧) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٨ مردن)• ( ٠) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢١٢٥٨٠٨ (٧٣٧٢٧٢ هەولێر، ٥١٨٢١٤ سلێمانی، ٨٥٤٢٤١ دهۆك، ١٦٠٨١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٦٤٤٥ (٥٦٠٨٩ هەولێر، ٦١٣٧٨ سلێمانی، ٦٥٢٠١ دهۆك، ٣٧٧٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٤١٥٤ ( ٥٣٤٤٠ هەولێر، ٥٥٢٦٩ سلێمانی، ٦١٨٣٤ دهۆك، ٣٦١١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٨٠٦ (١٤٣٨ هەولێر، ٤٠٤٧ سلێمانی، ٢٣٠٦ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٤٤٨٥ (١٢١١ هەولێر، ٢٠٦٢ سلێمانی، ١٠٦١ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)

هەواڵ
01-07-2021

وێنە.. لە هەولێر دەست بەسەر 40 تۆن ترشیاتی گەنیودا گیرا

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.30 قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، دەستیگرت بەسەر بڕی (40)تۆن لە ترشیاتی ناتەندروست و گەنیودا.راگەیاندنی قایمقامیەتی هەولێر دەڵێ: ترشیاتەکە لەکۆگایەکی شاراوەی گەڕەکی مامزاوە- میرزا ئەحمەد بووە.ئەم کۆگایە ھیچ مەرج و ڕێنمایی تەندروستی تێدا نەبووە و پێشتر وەک شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکارھاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاونەکەی گیرایەبەر ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، سەرجەم ترشیاتەکە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، گواسترایەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەناوبردرا

1 2 ... 798 799 800 ... 1148 1149