Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
21-09-2021

چین گەورەترین كەشتی ئاسمانیی دروست دەکات

لە راگەیەندراوێكی (دەزگای نیشتیمانیی بۆ زانستە سروشتییەكان) ی سەر بە (وەزارەتی زانست و تێكنۆلۆژیا) ی كۆماری (چین) دا، داوای لە پسپۆڕان و شارەزایانی وڵاتەكەی كردووە بۆ پێشكەشكردنی رەشنووسی سەرەتایی دروستكردنی گەورەترین كەشتی ئاسمانیی كە رەنگە درێژییەكەی بگاتە سنووری یەك كیلۆمەتر. ئەم داواكارییە وەك راپۆرتێك لەنێو رۆژنامەی (South China Morning Post) دا بڵاوكراوەتەوەو تیایدا هاتووە، دروستكردنی ئەم كەشتییە ئاسمانییە هەرە گەورەیە لە پێناو دۆزینەوەی نهێنییەكانی گەردوون و مانەوەی دوورودرێژ دەبێت لەنێو خولگە ئاسمانییەكاندا، هەربۆیە، دەزگایەكە داوای لە لێكۆڵەرەوان كردووە كەوا رێگاكانی دیزاینكردنی ئەو كەشتییە ئاسمانییە پێشكەش بكەن كە لە مادەی سووك بەڵام زۆر توندو تۆڵ دروست بكرێ و بە شێوەیەی چەند پارچەیەیی لە زەوییەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمانی دەرەوە بكرێت و لەوێوە بە شێوەیەكی ئارام ئەو بەش و پارچانە یەكبخرێن و كۆبكرێنەوە لەسەر شێوەی كەشتییەكی ئاسمانی مەزن، وە بۆ ئەم مەبەستە، دەزگایەكە بڕی 2.3 ملیۆن دۆلاری وەك تێچوونەكانی لایەنی (دراسە الجدوی) ی پرۆژەكەی تەرخان كردووەو بۆ ماوەی 5 ساڵیش بەردەوام دەبێت. لە پێش چاوان، ئەم پرۆژەیە وەك بابەتێكی نێو فیلمەكانی خەیاڵی زانستیی دەچێت، بەڵام كۆمەڵێك لە پسپۆڕان بۆ سایتی (Live Science) دا جەختیان لەسەر ئیمكانییەتی تەكنیكی بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە كردووە، سەرەڕای پێویست بوونی بە تێچوونێكی یەگجار زۆر بەرز. یەكێ لەوانە (مێیسۆن بیك) ی ئەندازیاری پێشوو لە ئاژانسی (ناسا) كە سەبارەت بە دروستكردنی كەشتییەكی ئاوا گەورە رایگەیاندووە:"بیرۆكەكە وانییە كە جێبەجێ نەكرێت، بەڵام چالنج واتە بەرەنگاربوونەوەی هەرە گەورە لێرەدا بوارە ئەندازەییە – پراكتیكییەكەیە كە تاچەند لە دروستكردنیدا بە وردیی پەیڕەو دەكرێت، من پێم وایە دەكرێت!" لە بەرامبەردا، (مایكڵ لێمبیك) ی مامۆستای ئەندازەی فڕین لە (زانكۆی ئیلینۆی) رایگەیاندووە:"هەرچەندە لە رووی تەكنیكییەوە دەكرێ پەیكەرێكی ئاوا دروست بكرێت، بەڵام بە شێوەیەكی پراكتیكی، نەخێر من پێم ئەستەمە، بە تایبەتیش لە رووی تێچوونەوە، بۆ نموونە، (وێستگەی ئاسمانیی نێو دەوڵەتیی – ئەلفا) كە درێژییەكەی 110 مەترە نزیكەی 100 ملیار دۆلاری تێچووە تا دروستكراوە، بۆیە دروستكردنی كەشتییەكی یەك كیلۆمەتریی كە 10 جار ئەوەندەی وێستگەی ئەلفا دەبێ ئەوا رەنگە دەزگا هەرە ناودارو دەوڵەمەندەكانیش شەكەت و هەراسان بكات!ّ" هەروەها، بەشێكی دیكە لە پسپۆڕان و ئەندازیاران ترسی خۆیان نیشانداوە لە روودانی دیاردەی (لاربوونەوەی پەیكەر) كاتێك دەكەوێتە ژێر گوشاری كاریگەرییە مەزنەكانی بۆشایی ئاسمان، وەك لەكاتی ئەنجامدانی مانۆڕەكانی خولانەوەو خۆگونجاندن لە خولگە یان لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەستیاری پێكەوە لكاندن لەگەڵ كەشتییە ئاسمانییەكانی دیكە، ئەوكاتە، جووڵەی كەشتییەكە دەبێتە هۆی گواستنەوەی وزە بۆ نێو تەواوی پەیكەرەكەی و لە كۆتاییدا وادەكات ئەو كەشتییە زەبەلاحە بلەرێتەوەو لاربێتەوە.

هەواڵ
21-09-2021

لە سلێمان سێ کەس دەستگیر دەکرێن کە پارەیان دۆزیوەتەوە و نەیانگەڕاندۆتە...

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ - نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان دۆزیبوه‌وه‌و نه‌یانگه‌ڕاندبوه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ له‌نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆماركرد كه‌ بڕی‌ 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه‌)ی‌ لێ كه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وەو نەگەڕێندراوەتەوە بۆی‌، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن. ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بوە. هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) بەڕەگەزنامە عەرەبن و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

هەواڵ
21-09-2021

سبەی یەكەم رۆژی وەرزی پاییزەو چەند دیاردەیەكی تێدا روودەدات

بە پێی پێوانە فەلەكی و جوگرافییەكان، سبەی چوارشەممە، 2021.9.22 كاتژمێر 10:22 خولەكی شەو دیاردەی ناسراو بە (هاوسەنگبوونی پاییزە - Autumn Equinox) لەنیوەگۆی باكووری زەویدا روودەدات، ئەمەش واتای دەستپێكی وەرزی (پاییز) دەدات لە كیشوەرەكانی (ئاسیاو ئەوڕوپاو ئەمریكای باكوور و جەمسەری بەستووی باكوور) و تیایدا خۆر بە شێوەیەكی ستوونی دەبێت لەسەر هێڵی كەمەری زەوی، وە بۆ نیوەگۆی باشوور، هەمان كات، دیاردەی  (هاوسەنگبوونی بەهاریی - Vernal Equinox) روودەدات و بۆ وڵاتانی نێو كیشوەرەكانی (ئوستورالیاو باشووری هیندستان و نیوەی باشووری كیشوەری ئەفریقیاو ¾ ی ئەمریكای باشوور و تەواوی كیشوەری بەستووی باشوور) یەكەم رۆژی وەرزی بەهار دەبێت. بابزانین لەو رۆژەدا چەند دیاردەی ناوازە تۆمار دەكرێ و بێگومان هەموو ساڵێكیش دووبارە دەبنەوە: 1. هەر لەو كاتەی كە خۆر ستوونی دەبێت لەسەر هێڵی كەمەریی، ئەوا لە كاتی نیوەڕۆدا سێبەر بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆماوەی چەند رۆژێك نامێنێت، پاشان وردە وردە خۆر دەخزێتە باشوور بەرەو هێڵی (گیسك) و ئەوكاتە سێبەر دروست دەبێت. 2. لە 22 ی ئەیلوول، ماوەی نێوان شەو و رۆژ لە تەواوی جیهاندا یەكسان دەبێت. 3. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیكەی 152 ملیۆن كیلۆمەتر، كە نێوەندی دوورییە. 4. هەر كەسێك بیەوێت زۆر زۆر بە وردی ئاراستەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای جوگرافیی شوێنگەكەی بزانێت، ئەوا لە 22 ی ئەیلوولدا با روانگەی خۆر بكات لە بەرەبەیاندا كە هەڵات واتە ئەوە خاڵی تەواوی رۆژهەڵاتە، واتە 90 پلەیەو هیچ هەڵەی تێدا نییە، وە بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر رێك خاڵی رۆژئاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەو رۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەرچوار خاڵ و ئاراستەی جوگرافیی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەكرێن. 5. لە 22 ی ئەیلوولدا، شەوێكی دوورودرێژی شەش مانگیی بەردەوام لە جەمسەری بەستووی باكووردا دەستپێدەكات و خۆری تیادا هەڵنایەتەوە تا كاتی دیاردەی (هاوسەنگبوونی بەهاریی لە مانگی ئادار) لە نیوەگۆی باكووردا، وە لە بەرامبەردا كیشوەری بەستووی باشوور (ئەنتاركتیكا) رۆژێكی دوورو درێژ بەخۆیەوە دەبینێ و تیایدا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگی بەردەوام لە ئاسمانیدا ئاوا نابێت، بەڵكو كاتێك دەگاتە ئاراستە ئاوابوون ئەوا لەسەر ئاسۆی رۆژئاوا دەخولێتەوە بەرەو ئاسۆی باكووری رۆژئاوا پاشان باكوورو ئینجا باكووری رۆژهەڵات و پاشان جارێكی دیكە بەرز دەبێتەوە ناوجەرگەی ئاسمانەوەو ئەم حاڵەتەش تا مانگی ئادار بەردەوام دەبێ و پاشان بە پێچەوانەوە، شەوێكی شەش مانگیی روو لەو ناوچەیە – واتە كیشوەری بەستووی باشوور – دەكات. 6. ئەگەر بە وردیی راڤەی بكەین، دەبینین كەوا لە روی تیۆرییەوە ماوەی شەو و رۆژ یەكسان دەبێ، بەڵام لە راستیدا، جیاوازییەكی كەم هەیە لەنێوان ئەو دوو كاتەدا، چونكە كاتێك چاو دەخشێنینە سەر رۆژ ژمێرە وردەكان و پێوانەكانی هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر، ئەوا دەبینین كەوا ماوەی رۆژ بە چەند خولەكێك لە شەو درێژترە، هۆكارەكەش بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە: • بەرزیی ئاستی وڵاتەكە لەسەر ئاستی رووی دەریاوە، ئەمە وادەكات هەڵاتنی خۆر زووتر بێت بەچەند خولەكێك لە كاتی دیاریكراوی خۆی كە لە بنەڕەتدا لەسەر ئاستی رووی دەریاوە پێوانەدەكرێت، وە بە هەمان شێوەش بەچەند خولەكێكیش دوای كاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوادەبێت، بۆ نموونە، ئەگەر بە ئاستی 1000 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریادا بژین، ئەوا دەبینین خۆر بە 4 خولەك زووتر لە كاتی راستەقینەی خۆیدا هەڵدێت و دوای 4 خولەكیش لەكاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوادەبێت.  • دیاردەكانی شكانەوەو پەرشبوونەوەی رووناكی تیشكی خۆر لەنێو بەرگەهەوای زەویدا، ئەمەش وادەكات خۆر بە ماوەی 2 خولەك زووتر لەكاتی راستەقینەی خۆیدا هەڵبێت و بەماوەی 2 خولەكیش درەنگتر لەكاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوا دەبێت. • ئێمە وادەی هەڵاتنی خۆر لەگەڵ دەركەوتنی قەراغی سەرووی دیسكی خۆر پێوانەدەكەین و لەكاتی ئاوابوونیشیدا بە ونبوونی قەراغی ژێرەوەی دیسكی خۆر لە ئاسۆی رۆژئاوادا پێوانەدەكەین، جا لەبەر ئەوەی ئێمە لەنێو رۆژ ژمێرەكاندا پشتمان بەستووە بە دەركەوتن و ونبوونی قەراغی سەروو و خوارووی دیسكی خۆر نەوەك سەنتەرەكەی، بۆیە، ئەمەش 2 خولەكی دیكەی زیاتر دەخاتە سەر تێكڕای گشتی ماوەی رۆژ. كەواتە كۆی ئەم جیاوازیانە وا دەكەن كەوا ماوەی رۆژ – تەنانەت لەنێو دیاردەی یەكسانبوونی ماوەی رۆژو شەویشدا – بە بڕی چەند خولەكێك لە شەوەكەی درێژتر بێت. • لەكاتی هاوسەنگبوونی پاییزەدا، وەرزی زەرد داهاتن دەستپێدەكات كە نزیكەی 26 رۆژ دەخایەنێت و ئاسمان لەهەندێ كاتدا بە رەنگی زەردێكی كاڵ دەردەكەوێ بەهۆی چالاكبوونی تەوژمەكانی باو بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵی سووك بۆ ئاسمان و هەروەها زەردداهاتنی گڵای دارو درەختەكان و كەوتنیان وەك خۆ ئامادەكردنێك بۆ وەرزی نوێی سەوزبوونەوە. • پلەكانی گەرما ساتێك تا رادەیەك بەرز دەبێ و پاشان فێنك و ئاسایی دەبێتەوە و وردە وردە پەڵە هەورە سپییە بەرزەكان لە باكووری رۆژئاواوە دەردەكەون و بەهۆی گۆڕانی خێرا لە پلەكانی گەرما، پەتایە وەرزییەكانیش بڵاودەبنەوە، بۆیە تابكرێت پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆمان بین، بە تایبەتیش منداڵان و بەساڵاداچووان. ئەژی چەتۆ حەسەن بەشی راگەیاندن

هەواڵ
20-09-2021

هۆکاری مردنی د.فرمێسک ئاشکراکرا

پزیشکی دادی هەولێر رایدەگەیەنێت" د. فرمسێک بەهۆی خنکانی لە نێو مەلەوانگەیەکی شارەکە گیانی لەدەستداوە". پزیشکی دادی هەولێر لە راپۆرتێکیدا لەبارەی هۆکاری مردنی د.فرمسێک فەرهاد ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو پزیشکە دووچاری جەڵتەی دڵ نەبووە، بەڵکو لە مەلەوانگەکەدا گیانی لەدەستداوە". لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە: مەلەوانگەكە كەمتەرخەم بووە و كەسوكاری د.فرمێسك سوورن لەسەر سكاڵاكەیان دژ بەو لایەنانەی كە بەكەمتەرخەمی ئەو دۆسیەیەی دەزانن.فرمێسک فەرهاد حەسەن، تەمەن ٢٥ ساڵ کە پزیشکی پسپۆڕی ددان بوو، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری هەولێردا خنکا. 

هەواڵ
20-09-2021

لە نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر کوژران

بە هۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کاروانی کۆڵبەران لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون. رێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، كە كار و چالاكییەكانی زیاتر ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە: "بەهۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا لانیکەم دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندێکی ئورمیە کوژران و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون". هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "ئەو دوو کۆڵبەرەی کە کوژراون بە ناوەکانی (ئالیشان حەیدەری) تەمەن 18 ساڵ و (سۆزدار ئەحمەدی) تەمەن 21 ساڵ کە سۆزدار مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو".

گشتی
20-09-2021

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٧٢ ) ١. پشکنین: ( ٩٤٢٦ پشکنینی نوێ)• ( ٤٠٥٣) هەولێر• ( ١٩٦٩) سلێمانی• ( ٢٩٥٩) دهۆك• ( ٧٥) هەڵەبجە• ( ١٨٣) گەرمیان• ( ١٨٧) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٢٨٥ تووشبووی نوێ)• ( ٣٣٤) هەولێر• ( ٤٦٥) سلێمانی• ( ٣٩٦) دهۆك• ( ٣٧) هەڵەبجە• ( ٢٨) گەرمیان• ( ٢٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١١٧٥ چاکبوون)• ( ٥٢٠) هەولێر• ( ٣٢٧) سلێمانی• ( ٢٠٨) دهۆك• ( ٤٠) هەڵەبجە• ( ٦١) گەرمیان• ( ١٩) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٢ مردن)• ( ١) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٠٤٧٠٩٣ (١٠٥٥٤٢٤ هەولێر، ٧٥٥٤٤٨ سلێمانی، ١٢١٤٧٦٨ دهۆك، ٢١٤٥٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٢٠١٠٥ (٩٢٣٣١ هەولێر، ١٠٩٥٤٦ سلێمانی، ١١٢٢١٨ دهۆك، ٦٠١٠ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٨٦٥٢٥ ( ٨١٨٣٧ هەولێر، ٩٧٧١٢ سلێمانی، ١٠١٨٢٠ دهۆك، ٥١٥٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٧٨٥٦ (٨٨٧٨ هەولێر، ٩٣٧٠ سلێمانی، ٨٩٤٨ دهۆك، ٦٦٠ هەڵەبجە)مردن ٥٧٢٤ (١٦١٦ هەولێر، ٢٤٦٤ سلێمانی، ١٤٥٠ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠ی ئەیول ٢٠٢١

هەواڵ
20-09-2021

فازڵ میرانی: چاوەڕێ دەکەین 4 بۆ 5 کاندیدی عەرەبمان دەربچن

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێی ئەوەین لە پارێزگاکانی عێراق 4 بۆ 5 بەربژێری پارتی دەربچن.  ئەمڕۆ دووشەممە 20-09-2021 فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی شێوازی بانگەشەکردنەوە رایگەیاند، "بانگەشەی ئارام باشترە لە باسکردنی یەکدی، باشترە باسی خۆمان بکەین و باسی خەڵکی دیکە نەکەین، خەڵکی دیکە باسی پارتی دەکەن دەڵێن: 'پارتی وایە و وایە'.. ئەی خۆتان چیتان کردووە؟ باسی خۆشتان بۆ خەڵک بکەن، لەجیاتی ئەوەی باسی ئێمە بکەن، ئێمە خۆمان باسی خۆمان دەکەین، خەڵکیش حوکمدەدات. پارتی بە نیازی وەڵامدانەوەی هیچ لایەنێکیش نییە."  لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، قسە و باسەکان لەسەر پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دووبارە هاتووەتە ئاراوە، لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار فازڵ میران گوتی: "پۆستی سەرۆککۆماری مافی کوردە، کورد لەنێو خۆیاندا لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکدەکەون، شیعەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران رێکدەکەون و سوننەکانیش لەنێو خۆیاندا لەسەر بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان رێکدەکەون. هیوادارم ئەم رێککەوتنانە نەبێتە مایەی ئەوەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەیەکی درێژ لە حوکم بمێنێتەوە و عێراق لە دۆخێکی نالەباردا بژی". بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت، بەشێک لە لایەنەکان گوتاری تووند بەرامبەر بە یەکدی بەکاردەهێنن، لەو بارەوە فازڵ میرانی دەڵێت، "بە بڕوای من ئەمە دیدێکی هەڵەیە، خەڵکی کوردستان شارەزان.. یەکێتییە، یەکگرتووە، کۆمەڵە، گۆڕانە، شیوعییە.. ئەوانەی کە بە واقیعی بیردەکەنەوە، جوگرافیا و مێژووی پارتی دەزانن، لەبەرئەوە باشترە بڵێن ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ پارتی هاوپەیمان بین لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە ئەمن و ئاسایشی تێدابێت، بۆ ئەوەی بتوانین حکومەتێکی هاوبەشی هەمەلایەنەی بەهێز دروستبکەین بۆ ئەوەی لێک نەترازێین". پارتی لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەربژێری بۆ پەرلەمان هەیە، فازڵ میرانی لەوبارەوە گوتی، هەندێک لە هۆزە عەرەبەکان پاڵپشتییان دەکەن، پارتی بەربژێری لە کەربەلا، فەلوجە و ئەنبار هەیە کە خەڵکی ئەو ناوچانەن و دەرچووی زانکۆن و خاوەن بڕوانامەن. لەبارەی بەربژێرەکانیان و ئاستی جەماوەریی پارتی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، فازڵ میرانی دەڵێت، لە تۆڕی میدیایی رووداوەوە بۆچوونی بەشێک لە هۆزە عەشایەرەکای بینیوە کە گوتوویانە، "سەرۆک بارزانی دەستی بۆ کردنەوە، ماڵی بۆ کردنەوە، ئێمە منەتبارین، لەبەرئەوە ئێمە حەزدەکەین دەنگ بە بەربژێری ئەو بدەین". هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، لەم هەڵبژاردنە چاوەڕێی ئەوەن 4 بۆ 5 بەربژێری پارتی لە عێراق دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنن. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گوتی، "هەڵبژاردن هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر ناکات، بەڵام بەشێکیان چارەسەر دەکات، چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان پێویستی بە عەقڵ و بیرکردنەوەیەکی دروستە، عەقڵێک کە بڕوای بە نیشتمانیبوون و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتییانی عێراق هەیە". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فازڵ میرانی لەبارەی پێشبینیکردنی ئەنجامی دەنگەکانی پارتی دەڵێت، لە هەڵبژاردنی کوردستان ستراتیژییەتی پارتی ئەوەبوو پارێزگاری لە 38 کورسییەکەی خۆی بکات، "ستراتیژییەتی ئێستاش ئەوەیە کە ئەوەی هەمانە بیپارێزین، بۆ ئەوەی ئێمە لە حاڵەتی جێگیری دەرنەچین، چونکە پارتی حیزبێکی جێگیرە.. چونکە جەماوەرمان جێگیرە ".  لە دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 پارتی بارەگاکانی لە ناوچە جێناکۆکەکان کشاندەوە و لەو کاتەوە نەکراونەتەوە، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە، دەستیان بە کردنەوەی بارەگاکانیان کردەوە. سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لەو بارەوە دەڵێت، "گەڕاندنەوەی بارەگاکانمان پەیوەندیی بە عەقڵیەتی حوکمڕانی عێراقەوە هەیە، ئێمە کێشەمان لەگەڵ ناوەند نییە، کێشەی ئێمە لەگەڵ مێشکە، ئەو مێشکەی حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکات، یەکێک لەو هۆکارانەی وایکرد کورد پەنا بۆ ریفراندۆم ببات، ئەو عەقڵیەتەیە".

هەواڵ
20-09-2021

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێک و گوتیشی "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت." گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە. لە هەرێمی کوردستاندا 1.251.451 مووچە خۆر هەن، کە 751.805  کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242.269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن 895 ملیار دیناری پێویستە. رووداو

هەواڵ
20-09-2021

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخ...

ئەمڕۆ دووشەممە20ی ئەیلوول، کاتژمێر 11:00ی بەیانی،بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

هەواڵ
19-09-2021

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وەڵامی وەزیری خوێندنی باڵا دەداتەوە

ئاراسی حەسۆ مێرخان دەڵێت: جەنابی وەزیری خوێندنی باڵالە وەڵاتانی پێشكه‌وتوو زانكۆی حكومی نه‌ ته‌نیا نابێته‌ بارگرانی بۆ حكومه‌ت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاستی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن له‌و وڵاتانە پێشانده‌دات. ڕه‌خساندنی هه‌ڵی خوێندن بۆ قوتابییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كان به‌ ده‌ستكه‌وت و شانازی هه‌ژمارده‌كرێت، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانست و خوێندن له‌ كوردستان پێش بكه‌وێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێویسته‌ به‌ها بدرێته‌وه‌ زانكۆ و قوتابخانه‌ حكومییه‌كان. یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌م كۆنفرانسه‌ پێویسته‌ گۆڕین و نه‌هێشتنی بیركردنه‌وه‌ی ھەلەی جەنابت بێت له‌ناو حكومه‌ت و خوێندنی باڵا.

هەواڵ
19-09-2021

فەرەنسا بۆ ئوستڕالیا، ئەمەریکا و بەریتانیا: لە پشتەوە چەقۆمان لێدراە

دوای پاشگەزبوونەوەی ئوستڕالیا لە ڕێککەوتننامەیەکی 50 بلیۆن یۆرۆ لەگەڵ فەرەنسا و کڕینی تەکەنەلۆجیای نوێ، قەیرانی دیپلۆماسی لە نێوان ھاوپەیمانییە ڕۆژئاواییەکان دروست بووە. ژان یڤ لو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە باڵیۆزەکانی لە ھەردوو وڵاتی ئەمەریکا و ئوسترالیا کردووە تا بگەڕێنەوە، سەرەڕای ئەوەی زەرەرێکێ زۆری ئابووری کە بە دەیان بلیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، فەرەنسا دەڵێت مامەڵەی ئەم دوایەی ئوستورالیا و ھاوبەشەکانی وەک خیانەت وایە و ئێمە وەلا نراوین، بۆیە شتەکان بەباشی بەڕێوە ناچن" چوارشەممەی پێشوو، ئوسترالیا پاشگەزبوونەوەی خۆی ڕایگەیاند لە ھەمبەر ئەو ڕێکەوتننامەی لەگەڵ فەرەنسای ھەبووە کە بە بڕی 50 بلیۆن یۆرۆ کە تێیدا فەرەنسا 12 ژێرئاوی مۆدێل دیزڵ-کارەبایی پێشکەشی ئوسترالیا دەکرد. لە بری ئەوە و لە ڕێکەوتنێکی نوێدا ئوسترالیا دەبێتە خاوەنی 8 ژێرئاوی وزە-ناوەکی، ئەمەش بەھۆی ئەو ڕێکەوتننامە نوێیەی لە نێوان ئەمەریکا، بەریتانی و ئوسترالیا ئەنجام درا لە ژێر ناوی ئۆکوس (AUKUS). چوارشەممە، سەرۆک وزیرانی ئوسترالیا سکات مۆریسن ڕایگەیاند، ئوسترالیا، ئەمەریکا و بەریتانیا لەسەر بەرنامەیەکی ھاوبەش ڕێکەوتوون و ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆڕینی ھاوسەنگی ھێزی دەریایی لە زەریای ھێمن. ھەریەک لە ژان یڤ لو درا وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری فلۆرانس پارلی ناڕەزایی خۆیان لەسەر ئەم بڕیارەی ئوسترالیا ڕاگەیاند و وتیان "بڕیارەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو پەیوەندییە ھەیە کە لە نێوانمان" وەزیری ناوخۆش بە رادیۆی فرانسی ڕاگەیاندووە، کە لە پشتەوە چەقۆمان لێدراوە. باڵیۆزی فەرەنسا لە ئوسترالیا، ژان پییەر لە کاتی بە جێھێشتنی باڵیۆزخانە بە ئەلجەزیرەی وت "ھەڵەیەکی زۆر گەورە کراوە، ئێمە وەک لایەن سەیری ئوسترالیامان نەدەکرد بەڵکو وەک ھاوبەشێک، ھاوبەشەکان متمانە بە یەک دەکەن" دوێنی وەزیری ناوخۆ دیسانەوە ئیدانەی ئەم کارەی ئوسترالیای کرد بە "دوو ڕویی، وەلانان و درۆ" ناوی برد، ئەو پێی وایە لە پشتەوە ڕێککەوتن کراوە دژی فەڕەنسا، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی ئوستڕالیا، سکات مۆریسن ڕایگەیاند، فەرەنسا خۆی باش دەزانێت ئەو ژێرئاوییانەی دروستی دەکەن لە ئاست داواکارییەکانی ئوستڕالیادا نین و لە مانگی حوزەیرانش ماکرۆنی لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە. پیتەر دوتۆن وەزیری بەرگری ئوسترالیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕاستگۆیانە فەرەنسای ئاگادار کردووەتەوە لە ھەمبەر بەدەستھێنانی یەکەم ژێرئاوی وزە-ناوەکی، بەڵام وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕەتی کردەوە کە گفتوگۆی چڕ لەسەر ئەم بابەتە کرابێت. ھاوپەیمانی نیوان فەرەنسا و ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1778، دوو ڕۆژ دوای سەربەخۆیی ئەمەریکا، وەک بەشێک لە ھاوپەیمانی فرانکۆ-ئەمەریکی، فەرەنسا یارمەتی سەربازی و دارای ئەمەریکای داوە لە ماوەی جەنگی ھەڵگەڕانەوەی دژی بەریتانیا. فەرەنسا وەک کۆنترین ھاوپەیمانی ئەمەریکا، یەکەم جارە لە مێژوودا بالێۆزی وڵاتەکەی بانگبکاتەوە و وەزیری ناوخۆش رایگەیاند، یەکەم جارە لە مێژوودا باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە ئەمەریکا بانگ بکەینەوە بۆ گفتوگۆ چونکە ئەمە جوڵەیەکی سیاسی جددییە". کۆشکی سپی نیگەرانی خۆی لە ھەمبەر بریارەکەی فەرەنسا بۆ بانگکردنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکی ڕاگەیاند و دەڵێن بەردوام دەبین لە پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان. گابرێل ئاتال، وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا بە کەناڵی خەبەری BFM TVـی ڕاگەیاند کە جۆ بایدن داوای کردوە قسە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا بکات و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ھەردوو سەرۆکان پەیوەندی تەلەفۆنی دەکەن. گابریێل ئاتال وتیشی" فەرەنسا چاوەڕێی ڕوونکردنەوە دەکات لە ھەمبەر پاشگەزبونەوەی ئوسترالیا لە ڕێکەتننامەکە". لە لای خۆیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا بەرز دەنرخێنین و بەردوام دەبین لە پەیوەندی لەگەڵ پاریس.

هەواڵ
19-09-2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد

سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد و نوێنەرەكەی هیندستان ڕای گەیاند، خوازیارن پێوەندییەكانی نێوان هیندستان و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەكادیمی و پزیشكی و ئابووری فراوانتر بێت. ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا كە سوبهاش چەندرا كەین كونسوڵی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵوێزی هیندستان لە عێراق وێڕای دووپاتكردنەوە لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، خوازیاری ئەوەبوو پێوەندییەكانی نێوان هیندستان و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەكادیمی و پزیشكی و ئابووری فراوانتر بێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەكە و دنیا، دووپات لەوە كرایەوە كە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێكی جیهانی و هەمەلایەنی پێویستە. هەڵبژاردنەكان و داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبەری 2021 ببێتە هۆی گۆڕانكاری ئەرێنی و بەدیهاتنی داواكاریی خەڵك.

1 2 ... 743 744 745 ... 1148 1149