ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٧٤ ) ١. پشکنین: ( ٨٤٥٧ پشکنینی نوێ) • ( ٣٩٥٧) هەولێر • ( ١٤٤٩) سلێمانی • ( ٢٥٦٤) دهۆك • ( ٧٠) هەڵەبجە • ( ٢٨٩) گەرمیان • ( ١٢٨) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: ( ١١١٧ تووشبووی نوێ) • ( ٢٨٩) هەولێر • ( ٣٧٢) سلێمانی • ( ٣٢٩) دهۆك • ( ٣٢) هەڵەبجە • ( ٦٥) گەرمیان • ( ٣٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ١٠٣٦ چاکبوون) • ( ٣٦٠) هەولێر • ( ٣٤٣) سلێمانی • ( ٢١١) دهۆك • ( ٢٩) هەڵەبجە • ( ٧٥) گەرمیان • ( ١٨) ڕاپەڕین • ٤. مردن: ( ١٣ مردن) • ( ٦) هەولێر • ( ٣) سلێمانی • ( ٣) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ١) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٠٦٤١٩٢ (١٠٦٣٥٦٩ هەولێر، ٧٥٩٣٣٩ سلێمانی، ١٢١٩٦٧٧ دهۆك، ٢١٦٠٧ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٢٢٤٧٦ (٩٣٠٢٦ هەولێر، ١١٠٥٤٨ سلێمانی، ١١٢٨٠٩ دهۆك، ٦٠٩٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٨٨٦٣٧ ( ٨٢٥٩٧ هەولێر، ٩٨٦٣٩ سلێمانی، ١٠٢١٨٥ دهۆك، ٥٢١٦ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٨٠٩٤ (٨٨٠٦ هەولێر، ٩٤٣٧ سلێمانی، ٩١٦٨ دهۆك، ٦٨٣ هەڵەبجە) مردن ٥٧٤٥ (١٦٢٣ هەولێر، ٢٤٧٢ سلێمانی، ١٤٥٦ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم: بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچە سنوورییەکان زیاتر لە ٨٠٠ گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە لەو کاتەوەی کە شەڕ و پێکدان و بۆردومانەکانی سەر سنوور دەستی پێکردووە، بۆتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هاووڵاتی و زیان گەیاندن بە گیان و موڵک و ماڵیان. هاوکات، هیچ لایەنێکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دەستپێشخەر نەبوونە بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی کە موڵک و ماڵیان وێران بووە، زەوی و زاریان زیانی پێگەیشتووە، و ژیانیان لە مەترسی دابووە. سەبارەت بەم بابەتە، د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا "کە هێرش و بەرەنگارییەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە دانیشتووانی ئەم ناوچانە بە کۆمەڵ ئاوارە بن و هەروەها بۆتە هۆی ناجێگیری بەردەوام. لە نێوان مانگی ١ بۆ ٨ی ساڵی ٢٠٢١ دا، ١٦٥ هێرشی ئاسمانی، ٢٧٤ گولەتۆپ، و ٦ هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون. بۆردومانەکان ناوچەکانی پێنجوێن، چوارتا، هەوارە کۆنی سەربە پارێزگای سلێمانی، شنگال، ئەسکبلان، شیلانی، کلکا نسارا، کلکا ئیسلام، کشانی، هروری، کورزار، دشیش، سکیر، ئاورا، باپیری، هرور، خامتیر، کەلها شابانی، لیفانی، دیری، هفشن، بیدهوهی، بونکستای سەر بە پارێزگای دهۆکی کردۆتە ئامانج." هەروەها، لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کراوە، لەگەڵ ئەوەش، گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەکانی باتووفە، کانی ماسی، درکاری سەر بە پارێزگای دهۆکی لەسەرەتایی مانگی ٩/٢٠٢١ دا تۆپباران کرد. ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گووتیشی "ئەم هێرشانە مەترسی دەخەنە سەر گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، زیان دەگەیەنن بە موڵک و ماڵ و زەوی و زاری جووتیاران، و بینا و خانووەکان وێران دەکەن، و زیان دەگەیەنن بە دارستانەکان. سەرەڕای ئەمەش، چەندین دانیشتووی گووند نشینەکان ئاوارە بوونە بەهۆی ئەم بۆردومانانە، و چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و دەیانی تر بوونەتە قوربانی. سەرباری ئەمەش، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان نێوان پەکەک و سووپای تورکیا زیاتر لە ٨٠٠ گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە." لە کۆتایی لێدوانەکەیدا زێباری گوتی کە "داوا دەکەین کە کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزیەکان لە ناوچە سنورییەکان بهێندرێت. هەروەها، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕەچاوی بارودۆخی هاووڵاتیان لە ناوچەکانی سەر سنور بکەن کە ئێستا رووبەڕووی بۆردومانەکان بوونەتەوە و ناچارن ماڵەکانیان جێبهێڵن و دەست لە موڵک و ماڵەکانیان هەڵبگرن."
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ - نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن. ھەریەک لەتۆمەتباران (أ، ط، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی شەڕەکەی دوێنێ بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: شەش کارمەند برینداربوون. پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ( ٦ ) کارمەند برینداربوون . سەرلەئێوارەی رۆژی ( ۲۰۲۱/۹/۲۱ ) دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەسەرپەرشتی ( عەمیدی پۆلیس / ئاری رەوف سابیر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەفسەرێک چوونە سنووری گوندی ( تووە سپی ) لەکاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەک، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕوویدا ، بەجۆرێک کە لەناو قەرەباڵغیەکەدا تەقە لەهێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد رووبەروی مەفرەزەکان بوونەوە . لە ئەنجامی ئەو رووبەرو بونەوەیە ( عەمیدی پۆلیس / ئاری ڕەوف سابیر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ( 5 ) شەش لە کارمەندەکان برینداربوون .
ئەگەر سەرنجی ئەو چەند ساڵە بدەین کە کورد گەڕاوەتەوە بەغدا هیچ لایەنێک هێندەی پارتی شوێن دەستی دیار نییە لەو دەستکەوتانەی کە لەبەغداوە بەدەستهاتوون، پارتی خاوەن قەزیەیەو لایەنە عێراقییەکان ئەگەر پرسێک باسبکەن پەیوەندی بەکورد هەبێت پارتی بە تەرەفی بەرانبەری خۆیان دەزانن نەک لایەنی دیکە. هاوڵاتیانمان دەبێت چاو کراوەو بەدیقەتبن کاتی دەنگدان هەموو کوردێک بۆبەرگری لە مافەکانی گەلەکەمان ناچن وبینومانە چەندین پەرلەمانتار بوونەتە عێراقی و وزەی خۆیان دژی کورد سەرفکردووە لەکاتێکدا لەسەر کورد ماڵبوون، دەبێت ئەم هەڵبژاردنە نوێنەری خۆفرۆش و خاکفرۆش ڕێیان پێنەدرێت هۆڵی پەرلەمان ببینن و هەڵوێست و دژایەتی ئەوانە بۆ گەلەکەمان دەبێت لەبیرنەکەین و متمانەی خەڵک لەوە گەورەترە بدرێت بەوانەی حەشدیان لە پێشمەرگە لا پیرۆزترە. جوان عەبدوڵاکاندیدی ژمارە۲۳بازنەی یەکی هەولێر
شایەتحاڵێکی روداوەکە رایگەیاند هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی تێکدانی خاونویەکی تەجاوز سەردانی گەڕەکی تووەسپیان کردووە بەڵام لە لایەن چەند هاوڵاتییەکی ئەو گەڕەکەوە تەقەیەیان لێکردوون . بەو هۆیەوە عەمیدێک و پۆلیسێک بریندار بوون. حەوت رۆژ
ئەمڕۆسێشەممە 21 ی ئەیلوولی 2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک .لە کۆبوونەوەکەدا لە گەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستيش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.
سەرۆکی حکومەت :• دوای پێداچوونەوە و ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست ، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکی کرد.سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە شوێنی پڕۆژەکە و نەخشە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ گەشتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک و بەستنەوەی بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراق و ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەرەوە دەکات .سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دوای پێداچوونەوە و ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست ، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێتەوە. ئەمەش دەقی وتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بەناوی خودای گەورە و میهرەبانهاتووینەتە ئێرە بۆ سەردانی فڕۆکەخانەی دهۆک لە قەزای سێمێل، کە لە کابینەکانی پێشتر بڕیار درابوو ئەم فرۆکەخانەیە دروست بکرێت و بڕێک بودجەشی بۆ تەرخانکرابوو، کارێکی کەمیشی لەسەر کراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر قەیرانی ئابووری نەتوانرا تەواو بکرێت.سەردانی ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوەیە ، پێداچوونەوەیەک بەم پڕۆژەیە و بەو گرێبەستانەی کراون بکەین، تا جارێکی دیکە دەست بکەینەوە بە دروستکردنی ئەم فڕۆکەخانەیە، کە گرنگە بۆ دهۆک و دەورووبەریش.ئەگەر خودا هاوکار بێت دوای دیراسەکردنێکی جددی کە دەستی پێکردووە، پڕۆژەکە ئامادە دەکەین ،تا ئەم فرۆکەخانەیە بە زووترین کات دەست بەکاربێت و بنیات بنرێت.بۆیە حەزمکرد، هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و بە تایبەت دانیشتووانی دهۆک ئاگادار بکەمەوە، ئەگەر خودا هاوکار بێت، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ئەم فڕۆکەخانەیە دەکەین، کە پێداچوونەوە سەرەتاییەکان، بەرەو کۆتایی چوون و ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاریشی تێدا بکرێت، بەڵام هەرکات ئامادە بوو، دواتر موژدەی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیەتان لە ماوەیەکی نزیکدا پێ دەدەین .هەر سەرکەوتووبن.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، تەنیا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2018 تا هەشت مانگی 2021 داعش 1120 کردەوەی تیرۆریستیی کردووە، بەو هۆیەوە 4371 پێشمەرگە شەهید کراون، رفێندراون یاخود بریندار کراون.
عهبدوڵڵا كوێخا موبارهك، ههواڵی ژمارهیهك میدیا بهدرۆ دهخاتهوه و پشتگیری خۆیشی بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری چهمچهماڵ و پارێزگای سلێمانی راگهیاند. عهبدوڵڵا كوێخا موبارهك رایگهیاند، ژمارهیهك میدیا ههواڵی بێ بنهمایان له بارهیهوه بڵاوكردووهتهوه، بهڵام ئهو دهنگۆیانه هیچیان راست نین و دوورن له راستییهوه، بهتایبهتیش گوایه پشتگیری كاندیدانی پارتی ناكات. ههروهها دهڵێت: "من له سهرهتاوه تاكو ئێستاش پشتگیری خۆم بۆ كاندیدانی پارتی له سنوورهكه دهربڕیوه و بهردهوامیش دهبین، ههر شتێكیش پێچهوانهی ئهوه بڵاوبووبێتهوه، له بنهڕهتهوه ههواڵی ساخته و ههڵبهستراوه و هیچ راستییهكی تێدا نییه". K24
لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/9/21
سەرۆک مهسعود بارزانی بهبۆنهی 51مین ساڵیادی دامهزراندنی یهكیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه. دهقی پهیامهكه: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەبۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی مامۆستایان و گەورە زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەكەم.دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاراستەی بەهێزتركردنی ڕۆڵی مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی بۆ پتەوكردنی بنەماكانی دینداری و خواناسی و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی و، هەروەها هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە سەرجەم ناوچە و شار و گوندەكانی كوردستان.هاوتەریبیش مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە قۆناغی خەبات و شۆڕشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرزكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی خەڵك و ناساندنی مافەكان و ڕەتكردنەوەی زوڵم و بندەستی.هەروەها ڕۆڵ و كاریگەریی یەكێتیی زانایان و مامۆستا و پیاوانی ئایینی زۆر بەرز دەنرخێنم كە لەو كاتەی تیرۆر هەڕەشەیەكی گەورەیە لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا بە حیكمەت و شارەزاییان لە بنەما پیرۆزەكانی ئایینی هۆكارێكی بەهێز بوونەوە بۆ ئەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر نەتوانێت لەناو گەلەكەمان شوێن و پێگە بكاتەوە.بەبۆنەی ئەو یادە گرنگە هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.خودای گەورە پشت و پەنای هەموو لایەكمان بێتمسعود بارزانی٢١ـی ٩ـی ٢٠٢١