سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت. رۆژی چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کومەڵایەتی ئێکس (X) بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانییان دەکات، هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازێت. دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: ساڵی ڕابردوو، ساڵی چەندان دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندان پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی بوو، لە هەمانکاتدا ساڵی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیش بوو. بە پشتیوانیی خودای مەزن و خۆڕاگریی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ساڵی ڕابردوو، توانیمان چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش دابینکردنی کارەبای بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و بنیاتنانی ڕێگەوبان و باشترکردنی ژێرخانی دارایی و بانکی بە ئەنجام بگەیەنین و بەردەوامیشین لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان. هیوادار و خوازیارین لە ماوەیەکی نزیکدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، کە بەداخەوە، بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کراوە. پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک. هەروەها ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێکبهێنرێت. ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و تەندروستیدا بن.
دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێتەوە، مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپاڵاوتنیش ئاشکرا دەکرێن. لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کراوە دەبێت، مەرجی سەرەکی خۆکاندیدکردن دەبێ کاندیدەکە لەدایکبوویی عێراق بێت، دایک و باوکێکی عێراقی بێت، ناوبانگ و ئەزموونێکی سیاسی باشی هەبێت، لە دەستپاکی، دادپەروەریی و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان شاهێدی بۆ بدرێت. دەبێت کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار لانیکەم تەمەنی 40 ساڵ بێت، لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدانرابێت، بە هیچ تاوانێک حکوم نەدرابێت، یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس (لێپرسینەوە و دادپەروەری) نەیگرێتەوە. لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار و لەکاتی دەنگدان لە خولی یەکەمدا پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران هەیە، ئەگەر هیچکام لە کاندیدەکان ئەو ڕێژەیەی بەدەستنەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دووبارە دەکرێتەوە، لە گەڕی دووەمدا هەرکامێکیان زیاتر بهێنێت، ئەوەیان بە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو دادەنرێت. یاساکە مەرجی داناوە کۆی ئەو ڕێکارانە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار نابێت لە ماوەی دەستووری زیاتری پێ بچێت کە 30 ڕۆژە. بەشێکی دیکە لە ڕێکارەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە گوێرەی هەمان یاسا: سێ ڕۆژ، ماوەی خۆکاندیدکردنە سێ ڕۆژ، ماوەی تانەدانە بۆ ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا نییە لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی. لە ماوەی سێ ڕۆژ، دادگای فیدڕاڵی تانەکە یەکلایی دەکاتەوە. سێ ڕۆژ، دادگای فیدڕاڵی پەرلەمان لە بڕیاری تانەکە ئاگادار دەکاتەوە. ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدانی سەرۆککۆمار، ماوەکەی دیارنییە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه شهپۆلێكی بهفر بارین روو له بهشێك له ناوچهكانی ههرێم دهكات. هاوكات نمه باران و له ههندێ كات و شوێن بارانی مامناوهند دهبێت. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه "ئهمڕۆ چوارشهممه 2025/12/31 كهش ساردو نیمچه ههور دهبێت پاشان دهگۆڕێت بۆ ههوری تهواو له دوای نیوهڕۆ شهپۆڵێكی بهفر بارین روو له بهشێك لهم ناوچانه دهكات ( سنووری پارێزگای دهۆك - ئیدارهی زاخۆ -مێرگهسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارهی سۆران -بهشێك له ئیدارهی ڕاپهرین و چیای سهفین له پارێزگای ههولێر)، له كاتی زیادبوونی كاریگهری شهپۆلهكه ئهگهری نمه بارانیش دهبێت به تێكهڵی لهسهر ناوچهی جیا جیا". كهشناسی دهڵێت: "پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باشووری خۆرههڵات و مهودای بینین لهنێوان 7-9 كیلۆمهتر و لهكات و شوێنی دابارین (3 - 5) كیلۆمهتر دهبێت". ئهوهشی خستهڕوو كه "سبهینێ پێنجشهممه 1- 1- 2026 ئاسمان ههوری تهواو دهبێت و كاریگهری شهپۆلی بهفر بارین بهردهوام دهبێت لهسهر ناوچهكانی (سنووری پارێزگای دهۆك- ئیدارهی زاخۆ – مێرگهسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارهی سۆران- بهشێك له ئیدارهی ڕاپهرین و چیای سهفین له پارێزگای ههولێر) ههروهها نمه باران و (بارانی مامناوهند له ههندێ كات و شوێن) لهو زۆربهی ناوچهكاندا دهبێت له كاتهكانی شهودا ههندێ جار باران به شێوهی كرێوه دهبارێت". روونیشیكردهوه كه "پلهكانی گهرما بهگشتی بهرزتر دهبێت به (2-4) پله بهڵام له ناوچه شاخاوییهكان و پارێزگای دهۆك نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با مام ناوهند دهبێت (10 – 25 ) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باشووری خۆرههڵات و مهودای بینین لهنێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمهتر دهبێت. لهكات و شوێنی دابارین ( 3 - 5 ) كیلۆمهتر دهبێت". راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بهمشێوهیه دهبێت:ههولێر : 8 پلهی سیلیزیسلێمانی : 6 پلهی سیلیزیدهۆك : 4 پلهی سیلیزیزاخۆ : 4 پلهی سیلیزیكهركوك : 10 پلهی سیلیزیههڵهبجه : 6 پلهی سیلیزیگهرمیان : 13 پلهی سیلیزی
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات. ئێوارەی ڕۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیینێت، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار ڕوونە. ئامینە زکری دەشڵێت: ئەوەی لە رۆژانی رابردوو لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا روویدا، جۆرێک بووە لە دەرچوون لەو عورفە سیاسییەی کە وڵاتەکەی لەسەر بنیاتنراوە، بۆیە پارتی دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکاتەوە، کە تيایدا پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو بابەتەکانەوە بێت. هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار روونە و ئەم پۆستە وەک پشکی پێکهاتەی کورد دەبینن نەک لایەنێکی دیاریکراو، بۆ ئەم مەبەستە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ بژاردەی وەک رێگەچارە خستووەتە ڕوو. یەکەمیان: گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان دووەمیان: یەکلاییکردنەوەی پرسەکە لە نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، سێیەم، کە گەڕانەوەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان تاوەکو بڕیار لەسەر کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە بدات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات: دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران: فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران: بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانیی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکان پەسەند بکەن. هەروەها ئومێدەوارین ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.
پارتی کاندیدەکەی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گۆڕی. ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵای لە کاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە، تا ئێستاش دیار نیە کێ لە شوێنی شاخەوان عبدوڵلا دادەنێن. بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیاری پارتی، دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە بووە، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان لە نێو پەرلەمانی عێراق. بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا دیار نییە، پارتی کامە پەرلەمانتار لە جێگەی فەرهاد ئەترووشی، دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق. ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چەند جارێک زەنگی چوونەوە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان لێدراوە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی پەرلەمانتاران چوونەتە ژوورەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان. دوێنێ دووشەممە، 09ـی کانوونی یەکەمی 2025، پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی نوێ و عەدنان فەیحانی بە جێگری یەکەمی سەرۆک هەڵبژارد. لە پرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمدا، دوو گەڕی دەنگدان ئەنجامدرا. کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبوار کەریم، کاندیدی بەرەی هەڵوێست بوو. هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگی پێویست (166 دەنگ) بەدەستبهێنن. بەهۆی ئەمەوە دانیشتنەکە بۆ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کراوەیی مایەوە.
دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، بە هۆی بەفربارینەوە لەبەردەم جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی داخرا، کەمێک لەمەوبەر لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاسایی کرایەوە. هێمن مستەفا بەڕێوەبەری گومرگ و سەرپەرشتیاریی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەوەکالەت ڕایگەیاند، بەهۆی زۆری بەفربارین و دروستبوونی بەستەڵەک لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئاڵوگۆڕیی بازرگانی بەتەواوی وەستا و لایەنی گەشتیاریش ئاستەنگی بۆ دروست بوو، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێگاکانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەفر ڕاماڵدران و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی بەشێوەیەکی ئاسایی لە دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین دەستیپێکردەوە. دوێنێ دووشەممە، بە هۆی خراپی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر و بەستن و شەختەی ڕێگەکان، لە لایەن دەروازەی ( تەمەرچینی ئێرانەوە) ئاگاداری ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کرایەوە، کە بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاری لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە و تەواوی تەواوی ڕێگەکان داخراون.
راوێژكارێكی پێشووی پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه ئهوانهی دهنگیان به عهلی حهمهساڵح داوه، دهنگیان به یهكێتی داوه، ئەم دەنگدانەش ئەوەی دەرخست كە عهلی حهمهساڵح و حزبەكەی، پاشكۆ و دروستكراوی یەكێتین و لەلایەن یەکێتی ونەیارانی کوردستانەوە وەک بووکەڵە لە دژی هەرێمی کوردستان و پارتی دەجووڵێنرێن. شەوی رابردوو، پاش هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەردوو پێكهاتەی عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە، دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو كە ئەم پۆستە پشكی كوردە، بەڵام هیچ یەكێك لە دوو بەربژێرە كوردەكە (شاخەوان عەبدوڵا، بەربژێری پارتی و رێبوار كەریم، بەربژێری هەڵوێست كە یەكێتی و نوێنەرانی میلیشیاکان پشتیوانییان لێ دەكرد) دەنگی پێویستیان نەهێنا. لەمبارەیەوە زهیدۆ باعهدری، سیاسەتمەدار و راوێژكاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "ئهوانهی دهنگیان به رێبوار کەریمی لیستەکەی عەلی داوه، بۆ بەرژەوەندیی یهكێتی دەنگیان پێ داوە، ئەگینا كێ ئامادەیە بەبێ ڕێككەوتنی سیاسی دەنگ بە یەكێك بدات كە تەنیا چوار كورسیی هەیە؟ ئنجا پرسیار ئەوەیە، ئاخۆ پەیوەندیی نێوان یهكێتی و عهلی حهمهساڵح ئهوهنده بههێزه كە ئاوا یهكێتی كورسیهكانی خۆی دهخاته خزمهتی عهلییهوه؟ كهوایه لە بنەڕەتدا لیستەكەی عەلی پرۆژهی خودی یەكێتی و میلیشیاکانی پشت یەکێتییە." ئەو سیاسەتمەدارە پێیوایە كە لێرەوە پێویستە خەڵكی كوردستان، عەلی حەمەساڵح و رەوتەكەی وەك كۆمیتەیەكی یەكێتی سەیر بكەن، چونكە لە سەرەتاوە روون بوو كە ئەم حزبە دەسكەلای یەكێتییە و بۆ دزینی دەنگی ئەو كەسانەیە كە ئامادە نین لە سلێمانی دەنگ بەو حزبە بدەن.“ زەیدۆ باعەدرێ گوتیشی: ”ههرسێ پهرلهمانتاری هەڵوێست، بهقهد یهكێتی و زیاتریش خزمهت به یهكێتی دهكهن، باشه له دونیادا هەبووە حزبێك بچێته خزمەتی ئهجێندای حزبێكی دیكهوه و بانگهشهی سهربهخۆبوونیش بكات؟ ئەی عەلی حەمەساڵح و تاقمەكەی لێرەوە بە چ روویەك وەڵامی خەڵك دەدەنەوە؟“ ئهوهشی خسته روو: ”ئهوهی دهبێته جێگری سهرۆكی پهرلهمان، دهبێت كهسێكی كارێزما و لێهاتوو بێت و زمانی عهرهبی باش بزانێت و توانای ئیدارهدانی كۆبوونهوهی پهرلهمانی ههبێت، بهڵام ئهم رێبواره كۆنه یهكێتی و كۆنە هاوپهیمانیی نیشتمانییە، نه عهرهبییەکەی باشه و نه له خولی رابردووی پهرلهماندا ڕۆڵی هەبووە و بگرە دەسکەلای نەیارانی کوستان بووە، چونكه بینیمان چۆن گرووپێكیان بهناوی گرووپی 15 دروست كرد له پهرلهمان بۆ دژایهتی مافەکانی خهڵكی كوردستان، بۆیه ئەم جۆرە كەسانە تەنانەت بە دەنگی شۆڤێنییەكانیش دەربچن، هەرگیز نوێنەری كورد نین و چاوەڕێی هیچیشی لێ ناكرێت.“
کەمیکی دیکە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەشێكی لایەنەكان داوا لە پارتی دەکەن كاندیدەكە بگۆڕێت. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، "كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، تاوەكو ئێستا شاخەوان عەبدوڵڵایە و هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی نییە." ڕۆژی دووشەممە 29-12-2025 دوای سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو، هەیبەت حەلبووسی وەك سەرۆكی پەرلەمان و عەدنان فەیحان بە جێگری یەكەمی سەرۆك هەڵبژێردران.