پەیجی ڤەدەنگ، کە تاکە میدیایەکی فەڕمییە بە دەست لاهووری شێخ جەنگییەوە مابێت، هێرش و هەڕەشەی تووند لە بافڵ تاڵەبانی دەکات و بە «حەرامزادەکەی ئیبراهیم» ناوی دەبات و ئیبراهیم ئەحمەدیش بە جاش. لە پاش ڕووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە، ئەمە یەکەم کاردانەوەی تووندە لە لایەن گروپی لاهوورەوە.
کەسێک بەناوی عەتا سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان3 ی نۆڤێمبەری 2021
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی نوێی یونیتاد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. جەختیشی لە گرنگیی پاڵپشتی( یونیتاد) بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.سەرۆکی نوێی تیمی یونیتاد، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەدرا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەزاران بەڵگەی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشی ڕادەستی تیمی یونیتاد کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە ھەر ھەماھەنگییەکی پێویست لە گەڵ تیمەکە.دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و ئەرشیڤکردنی تاوانەکانیان و بەدیجیتەڵکردنیان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
تەواوی موڵكو ماڵ و مومتەلەكاتەکانی یەكێتی نیشتمانی لە لاهور شێخ جەنگی دەسەنرێتەوە، كە لایەن لیژنەیەكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە لەیەكێتی دەركرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانییەوە ئاشکرا کراوە، لەدوای بڕیاری دەركردنی لاهور شێخ جەنگی لەریزەكانی یەكێتی، رێكاری نوێی لەبەرانبەر دەگیرێتە بەر. هەر بەپێی زانیارییەكان، لیژنەیەكی ئیدارەی گشتی راسپێراوە بۆ ئەوەی تەواوی موڵكو ماڵو موتەلەکاتەكانی یەكێتی، كە لەلای لاهور شێخ جەنگییە لێی بسەنرێتەوەو بگەڕێنرێتەوە بۆ یەكێتی. رۆژی سێ شەممە 2ی تشرینی دووەم، لیژنەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەبیانووی "لادان لەپەیڕەوی ناوخۆو كاركردن لەدژی یەكێتی" لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەحیزبەكە دوورخستەوە. جگە لەلاهور شێخ جەنگی، ژینۆ محەمەدو ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی سەركردایەتی لەریزەكانی یەكێتی دەركران، هەروەها بڕیاری راگرتنی هەریەكە لەئاراس شێخ جەنگیو شادومان مەلا حەسەن ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیش دراوە. دەركردنو راگرتنی هاوسەرۆك و ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی، پەیوەندی بەكێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگیو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی هەیە، كە لە هەشتی تەمووزی رابردووەوە سەریهەڵداوەو تائێستاش بەردەوامە. ژێدەر بوار نیوز
دوای ئەوەی بە بڕیارێک، لاهور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە حیزب دەرکران. چەند زانیارییەک بڵاوکراونەتەوە کە چەند کەسێک دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە کە بە فەرمانی لاهور جەنگی بەرپرسانیان ژەهرخوارد کردووە. سالار تاڵەبانی، کە پێشتر پاسەوانی ئاراس جەنگی، ئەندامی دەرکراوی سەرکردایەتی یەکێتی بووە ڕایگەیاند، "كاك بافڵ بهس به دوورخستنهوهی لاهوور شێخ جهنگی و ئاراز و ژینۆ و ئاڵا ئهسهدی وازناهێنێ، گشت ئهوانهی دهستیان له كهیسی دهرخواردانی ژههر ههبووه دهستگیر دهكرێن و دهدرێنه دادگا، با لاهوور له دادگا دیفاع لهخۆی بكات". دەشڵێ "دهیان بهڵگه، دهیان شاهید لهسهر خۆی و ئاراسی برای ههیه، ٤ كهس دهستگیركراون و دانیان پێناوه ئهوان لهسهر داوای لاهوور و ئاراس ژههریان دهرخواردی ئهوكهسانه داوه ئهوان دهسنیشانی كردوون". سالار تاڵەبانی کە ئێستا کەسێکی نزیکی کوڕەکانی مام جەلالە ئەوەشی نووسیوە "بهوهش ناوهستین، بڕیاردراوه ٤٨ ئهندامی سهركردایهتی تر لهگهڵ ٢ ئهندامی مهكتهبی سیاسی لهگهڵ ٦ بهرپرسی مهڵبهند زیاتر له ٩٠ بهڕێوهبهرو ژمارهیهكی زۆر له جاسوسهكانی لاهوور دوردبخرێنهوه بهس به هێواشی ستیپ بای ستیپ، ماستاوچی و جاسووسهكانی لاهوور ناو یهكێتیی ناسراون. ماڵی مام جهلال ئێوه ژههرخواردناكهن بهس دوورتان دهخهنهوه تا لهجێگهی خۆتان ههمو ڕۆژێكتان مردنێ بێ".
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٣ زایینی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان. دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان. سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠٢١/١١/٣
هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی لەبارەی مۆزی هەرێمی کوردستان دەدەن. لە روونکردنەوەیەکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەت دەنگۆی بوونی کرم لەناو مۆز لە هەرێمی کوردستان رەت دەکەنەوە و رایدەگەیەنن: ھیچ حاڵەتێکی لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان نییە. دهقی روونكردنهوهكه: بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە بوونی جۆرە کرمێک لە ناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە. دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکانمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەزارەتی تەندروستی
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە نوسراوێکی فەرمی لاھور شێخ جەنگی لەناو ڕیزەکانی حیزبەکەی دەرکرد. جگە لە لاھور شێخ جەنگی، چەند کەسێکی دیکە لە یەکێتی دەرکران، ئەوانیش ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حهسهن و ژینۆ محهمهد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی ڕەزامەندی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی و سەکردایەتی وەرگرتووە بۆ دەرکردنی لاھور. جگە لە لاھور شێخ جەنگی، چەند کەسێکی دیکە لە یەکێتی دەرکران، ئەوانیش ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حهسهن و ژینۆ محهمهد
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کەمێک پێش ئێستا سەکردایەتی یەکێتی بڕیاری دەرکردنی لاھور جەنگی داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی ڕەزامەندی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی و سەکردایەتی وەرگرتووە بۆ دەرکردنی لاھور. چاوەڕوان دەکرێ لەسەر دۆسیەی ژەھرخوارکردنی بەرپرسانی حیزبەکە، لاھور بدرێتە دادگا.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی پاککردنەوەی شوێنە زیانلێککەوتووەکانی لافاو بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 561 خانوو زیانیان پێگەیشتووە و دەمانەوێت موژدەی ئەوە بدەین کە لە سبەیەوە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێککەوتووانی لافاو دەستپێدەکات. وتیشی: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵمان لەسەر هێڵبووە و خۆی بە شێوەی مەیدانی سەردانی خەڵکەکەی کرد و دڵنیایی دا لەوەی کە سەلامەتی هاووڵاتیان لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە و رایگەیاند کە قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.
دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (٣٠٠) ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر. د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠٢١/١١/٢