لە بڕیاری دەرکردنی لاهور جەنگی بورهاندا ئاماژە بە کۆمەڵێک بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) کراوە کە لاهور جەنگی بورهان پێشێلیکردووە و بەپێی کۆمەڵێ مادەی تر سزا دراوە. لێرە هەموو مادەکان بڵاو دەکەینەوە. ئەرکەکانی ئەندام بەگوێرەی ماددەی (٩): ئەندام دەبێت: یەکەم: دڵسۆزانە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکەنی ی.ن.ک تێبکۆشێت. دووەم: یەکێتیی ناو (ی.ن.ک) بپارێزێت. چوارەم: نهێنییەکانی (ی.ن.ک) بپارێزێت و راستییەکانی لێ نەشارێتەوە، لێدوان دژ بە سیاسەت و ستراتیژی (ی.ن.ک) لە هیچ هەلومەرج و بارودۆخێکدا نەدات. پێنجەم: داکۆکی لە بەرنامە و سیاسەتی (ی.ن.ک) و سەروەرییەکانی بکات. شەشەم: بەرژەوەندیی (ی.ن.ک) بخاتە سەرووی بەرژەوەندیی خۆی و بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوە رابگرێت. حەوتەم : لە هەڵمەتی هەڵبژاردنە گشتییەکان و کەمپینەکانیدا بەشدایی بکات و کار بکات بۆ سەرخستنی لیست و کاندیدەکانی (ی.ن.ک). هەشتەم: هەوڵبدات دۆست و لایەنگر و ئەندام بۆ (ی.ن.ک) پەیدا بکات. لەدەستدانی ئەندامێتی: ماددەی (١١): ئەندام، ئەندامێتی لەدەست دەدات بەهۆی: دووەم: ناپاکی ( سیاسی، نیشتمانی، نەتەوەیی، حزبی). سێیەم: کارکردن بۆ پارتەکانی تر لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکاندا. سزادان ماددەی ( ١٢ ) یەکەم: جۆرەکانی سزادان بریتین لە ئاگادارکردنەوە، سەرنجڕاکێشان، هەڵپەساردن، پلە داگرتن،دەرکردن ه) دەرکردن: ئەندام لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەردەکرێت: ١- لەپەیڕەو و پڕۆگرام لابدات. ٢- کار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بکات. ٣- کار دژ بە سیاسەتی (ی.ن.ک) بکات ، و هەوڵی تێکدانی ریزەکانی بدات. ٤- پێگە حزبییەکەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت. ٥- بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک) . ٦- درکاندنی نهێنییەکانی (ی.ن.ک) لە سۆشیاڵ میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن و هەر شوێنێکی تردا کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بگەیەنێت. ٧: کار دژبە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ک) لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بکات. ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک ماددەی (٣٧) یەکەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی (ی.ن.ک) ماددەی (٧٠) ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیرانی پێشکەوتوو نابێت دەسەڵاتی حزبی بۆ هیچ چالاکییەکی بازرگانی و ئابووریی بەشێوەی تاک یا هاوبەش بۆخۆیان یان کەسی نزیکیان بەکاربهێنن.
بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و ڕێگری کردن لە قەڵەوی ، کە گرنگترینیان ئەمانەن :١ -میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو ؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.٢ ـ سەوزە گەڵا تۆخەکان : وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.٣ -پاقلەمەنیەکان : بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.٤ - سیر و پیاز: بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بەکاڵی یا لە ناو چێشت، هەروەها هەنگوینی سروشتی. ٥ -زەنجەبیل: گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش ، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە .٦ - خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە .٧ - ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی .٨ - سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری ( کاتی ڕێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت ) .٩ - دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی .١٢- چەرەسات: گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ .١١ - خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار .١٢- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە . ئامادەکردنید. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەییپسپۆڕی زانستی خۆراک
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١٨ ) ١. پشکنین: ( ٧٢٣٩ پشکنینی نوێ)• ( ٣٣٦٤) هەولێر• ( ١٠٦٨) سلێمانی• ( ٢٤١٤) دهۆك• ( ٧٥) هەڵەبجە• ( ١٣٢) گەرمیان• ( ١٨٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٦٥٧ تووشبووی نوێ)• ( ٢٠٧) هەولێر• ( ١٠٧) سلێمانی• ( ٢٧٧) دهۆك• ( ١٨) هەڵەبجە• ( ٢٠) گەرمیان• ( ٢٨) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٠٥٢ چاکبوون)• ( ٣٨٠) هەولێر• ( ٢٧٢) سلێمانی• ( ٣٠٢) دهۆك• ( ٢٤) هەڵەبجە• ( ٣٢) گەرمیان• ( ٤٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١١ مردن)• ( ٧) هەولێر• ( ٠) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٣٨٨٨٦٥ (١٢١٦٩٨٥ هەولێر، ٨٣٥٤٨٩ سلێمانی، ١٣١١٧٦٤ دهۆك، ٢٤٦٢٧ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٦٤٩٠٩ (١٠٧٤٥٣ هەولێر، ١٢٦٥٤٦ سلێمانی، ١٢٣٧٢٤ دهۆك، ٧١٨٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٤٨٢٥٨ ( ١٠٢١٩٣ هەولێر، ١٢٠٧١٧ سلێمانی، ١١٨٦٨٢ دهۆك، ٦٦٦٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠١٣٣ (٣٣٨٣ هەولێر، ٣٠٣٧ سلێمانی، ٣٤١٣ دهۆك، ٣٠٠ هەڵەبجە)مردن ٦٥١٨ (١٨٧٧ هەولێر، ٢٧٩٢ سلێمانی، ١٦٢٩ دهۆك، ٢٢٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٥ی تشرینى دووەم ٢٠٢١
لوقمان بیارەیی من ھەر وام بیستووە کە، تەنھا سیاسی و زانا ئەتۆمییەکان ژەھرخوارد دەکرێن کەچی، ئێستا تەلبڕیش ژەھرخوارد دەکرێت! دوای ڕاپەڕین چونکە پارتی حیزبێکی بە سەنگ و متمانە بوو، ئیتر زۆربەی کۆنە مستەشارەکان لە دەوری پارتی خڕ بوونەوە، لەولاشەوە ھەرچی شەوکوت و تەلبڕ بوو لە یەکێتی کۆبوونەوە، جا ئەمانە کە ئێستا ناو و شۆرەتێکیان ھەیە خۆ ھی سەقافەیان و خەباتی سیاسییان نییە لە ناو یەکێتی-یدا، ھی سەردەمی تەلبڕینەکەیە تا ئێستاش مەفعولی ماوە. سەرنج بدەن زۆربەی ھێرشەکان بۆ سەر«مەسرور بارزانی»لای ئەوانەوە دەکرێن کە موئەھەلاتی مەعریفی و سیاسی پێویستیان نییە تا، لەو فەزا و دنیایەدا بژین و سیاسەت بکەن کە، مەسرور بارزانی کار بۆ بونیادنانی دەکات، ئەوانە ھەمیشە لە ناو فەوزا و چەتەگەریدا تەقوییەی شۆرەت و وجوودی خۆیان کردووە، جا ئێستا کە ئەو مەودایە کەم بۆتەوە ئیتر، ھەم لە داخا و ھەم بۆ ئەبدەیتی شۆرەتیش پەلاماری مەسرور ئەدەن. باوەڕتان ھەبێت ھیچ شتێک ڕاست نەبێت، ئەو قسەیە دەبێت لە جام بگیرێت کە دەڵێن: ھەموو کەس پارتی-بوونێک قەرزارە! ئاخر خوا شاھیدە پارتی و ماڵەبارزان نەبوونایە ئێستا: یەک عەموود بە پێوە نەمابوو، یەک لۆری نەیدەتوانی بە شەو بکەوتبایەتە ڕێ بۆ مەرز، کوڕم دەویست بێ ئەوەی بەشی ئەمانە بدات شەوی صەد شاورمەی بفرۆشتایە، کورە ئەوانەی کە جیلی نوێ و نەوەی نوێ و تازە نەفەسن پێویستە ئەم شتانە بزانن، بزانن ئەوە سێبەری پارتی و ماڵەبارزانە خەڵک مقەست و حەفتاوپێنجییەکەی شاردۆتەو
بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە. سامی هادی بەرپرسی دەزگای چاودێر و کەسی نزیک لە مەلا بەختیار ڕایگەیاند "ڕاپۆرتی پشکنینە پزیشکیەکانی ئوردن دراوەتە هاوسەرۆکی یەکێتی و دەزگا ئەمنیەکان، تێیدا ژەهر خواردکردنی مەلا بەختیار سەلمێدنراوە." دەربارەی ناسنامەی ئەو کەس و لایەنەی مەلا بەختیاری ژەهرخوارد کردووە، سامی هادی دەڵێت "زانیاریم نییە، ڕەنگە گومان هەبێت و دەبێت لێکۆڵینەوە لەگومانەکان بکرێت، بەڵام پێموایە خەتی سەرەکی ژەهر خواردکردنە ڕەنگە بزانرێت لەکوێوەیە." بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لەمەلا بەختیار، جەختیکردەوە "تەندروستی مەلا بەختیار بەراورد بە ڕۆژانی یەکەم و دووهەم زۆر باشە و لەمەترسی دەرچووە، بەڵام بۆ ئەوەی مەترسی بەتەواوەتی لەسەر نەمێنێت، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە." سامی هادی ئاشکراشیکرد، پێشنیاری بۆ مەلا بەختیار کردووە لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان، کۆنگرەیەکی بەرفراوانی ڕۆژنامەوانی ببەستێت ودیکۆمێنتەکان بخاتە بەردەم ڕای گشتی و ڕای خۆشی بڵێت. دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی، سەردانی ئوردنی کرد بەمەبەستی پشکنین، دواتر ڕۆیشتە ئەڵمانیا و لە ئێستادا لەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرێت. دەنگی ئەمریکا
بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند "چەکى بانکى بەشى شەشەمى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان و دەست بەدابەشکردنى بەسەر جوتیاران دەکرێت. ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی تشرینی دووەم، ''نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم بڵاوکردەووە، ئاگادارکراینەوە کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و دەست بەدابەشکردنى بەسەر جوتیاران دەکەین. پارەکە بەم جۆرە بەسەر جوتیارانى شارەکانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت : 1- سلێمانی:- ( 616 )شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار .2- هەولێر:-(393)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار .3- دهۆک:-(59)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم راستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەشکردنی دەکرێت".
ماوەی دوو هەفتەیە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین بەهۆی "ژەهرخواردکردنییەوە" چارەسەر وەردەگرێت. بڕیارە ئەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری مەلا بەختیار دەکەن راپۆرتێک لەبارەی ژەهرخوارکردنەکەی بڵاوبکەنەوە. توێژەرێکیش دەڵێت، جۆر و بڕی ژەهرەکە لە راپۆرتەکەدا ئاشکرا دەکرێت. رۆژی 1-11-2021 مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی "ژەهرخواردکردنییەوە" وتارێکی لە ئەکاونتەکەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لەسەر دەستی "هەڤاڵان" ئەو هەوڵە دراوە. ئاراس تاڵب، توێژەری ئەکادمیی سیاسیی کە ماوەی 22 ساڵە لە ئەڵمانیایە چاودێری دۆخی تەندروستیی مەلا بەختیار دەکات رایگەیاند "ئەوانەی کەسی نزیکی مەلا بەختیارن هەواڵی باشیان پێداوم، رۆژی یەکەم و دووەم رەنگە باری تەندروستیی باش نەبووبێت، بەڵام ئێستا چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستیی باشە و بەرەو باشتریش دەڕوات." سەبارەت بەو پرۆفیسۆرەی بڕیارە راپۆرتێک لەبارەی مەلا بەختیار ئامادە بکات، دەڵێت "ئەو نەخۆشخانەیە کە ئەنجامی پشکنینەکان دیاریدەکات تەنیا ئەوە دیاریدەکەن کە مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە و رێژەی ژەهرەکە چەند بووە و چی بووە، ئەوەش دەبێتە بەڵگەیەک بۆ ئەو کەسە کە دەرمانخوارد کراوە، بەڵام پزیشکەکان ناتوانن ئەوە بڵێن کە ئەوە بەهەڵە دەرمانخوارد کرابێت. بۆیە ئەوان هەر ئەوەندە دەتوانن کە بزانن رێژەکەی و جۆری ژەهرەکە چییە." ەگوتەی ئەو توێژەرە، ژەهرخواردکردن لە مێژووی مرۆڤەیاتی مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە و بۆ 4 هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و "لە عێراقیش ئەوە هەبووە وەک مەلیک فەیسەڵی یەکەم ژەهرخوارد کراوە و لە جیهانیشدا ئەوە روویداوە و ئەو ململانێیانەش هەر هەبووە." لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا ئەو توێژەرە دەڵێت "بابەتی ژەهرخواردکردنی دەکرێ مەلا بەختیار لە عێراق سکاڵا تۆماربکات، بەڵام ئەو کەیسە باوەڕناکەم ببێتە کەیسێکی نێودەوڵەتی، لەبەرئەوە دادگەی ئەڵمانیا ئەو کەیسە وەرناگرێت." رۆژی چوارشەممە 3-11-2021 ئاسۆ خانەقینی، کە خوشکەزای مەلا بەختیارە روونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیی مەلا بەختیار بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئێستا باری تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەرلینە لە ئەڵمانیا و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری ژەهرخواردکردنی دەکرێت". ئاسۆ خانەقینی لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرجەم وردەکارییەکانی چارەسەرکردنی مەلا بەختیار بە وێنە و دۆکیومێنت بڵاودەکاتەوە. پرسی "ژەهرخواردکردنی" بەرپرسانی یەکێتی دوای رووداوەکانی 8ـی تەممووزی 2021 بووەتە رۆژەڤ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لاهوور شێخ جەنگیی بە "ژەهرخواردکردنی" تۆمەتبارکرد و لە میدیاکانەوە گوتی، ئەوەی بە بەڵگە لایە و لەئاییندەدا بەڵگەکانیش دەخاتەڕوو. بەپێی زانیارییەکان، مەلا بەختیار رۆژی 20-10-2021 هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە. ژێدەر رووداو
سهرچاوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی ئاشکرا کرد.ئەمڕۆ پێنجشەممە، سهرچاوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 7ی تشرینی دووەم، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت". لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش 1-7-2020 رادەگیرێت و چیدیکە لێیان وەرناگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردووە. رۆژی 4-11-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە. نووسراوەکە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکانی وەزارەت کراوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ماددەی 14/ یەکەم لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە ناوەڕۆکەکەی (جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێ ناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە). لە خاڵێکی نووسراوەکەدا هاتووە، هەر مووچەخۆرێک لە دوای 1-7-2020 دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنیا یەک مووچە وەردەگرێت. رۆژی 6-9-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە، بەڵام ئەوەی لە پێش ئەو بەروارە دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیان وەرناگیرێتەوە. هەر ئەو کات بە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی ئەم رێنماییانە بڵاوکرانەوە: بڕیارماندا بە دەرکردنی ئەو رێنماییانەی خوارەوە: 1. بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە. 2. ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت، بۆیان دەگەڕێندرێتەوە. 3. بڕی لێوەرگیرانەوەکە لە مووچەخۆر کە لە بڕگەی 2 هاتووە بە رێژەی (5/1)ی کۆی مووچەکەی [بنەڕەتی و دەرماڵە] زیاتر نەبێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو رێنماییە لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.
دوای رووبەڕووبوونەوەی نێوان تێکشکێنەرێکی ئەمریکی و سوپای پاسدارانی ئێران لە دەریای عومان کە گوایە هێزەکانی ئەمریکا دەیانەوێت دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا بگرن و ئێران بەرپەرچیانی داوەتەوە، مارک مێلی، سوپاسالاری ئەمریکا جەختی کردەوە، ئێران دەیەوێت بچێتە نێو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا، لە هەمان کاتدا زۆرێک لە چالاکیی مەرام خراپ ئەنجام دەدات و هەڕەشە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ئەنجام دەکات. مێلی، لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی "Aspen"ی ئەمنی رایگەیاند، چالاکییەکانی ئێران دەڕواتە خانەی تیرۆرەوە، جەختیشی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە و بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی سەرۆک جۆ بایدن داوای دەکات.
هیزی دەریایی ئەمریکا ویستی دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێراندا بگرێت، سوپای پاسدارانی ئێرانیش کەشتییەکەیان لە دەستی هێزە ئەمریکاییەکان ڕزگار دەکەن. سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دا کە بڵاوی کردووەتە، ڕایگەیاند کە توانیویانە کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڤێتنامی لە دەریای عوممان لە دەستی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕزگار بکەن کە نەوتی وڵاتەکەیان گواستووەتەوە. وەک لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، بەر لەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا بگەنە کەشتییە نەوت هەڵگرەکە، سوپای پاسدارانی ئێران بە هەڵیکۆپتەرەوە دەگەنە سەر کەشتییە ڤێتنامییەکە و ڕێگەش لە کەشتییە ئەمریکییەکە دەگرن. لە کۆتاییدا هێزەکانی ئێران توانیان کەشتییە سەربازییەکە لە دەستی هێزەکانی ئەمریکا ڕزگار بکەن و بەرەو سنوورە ئاوییەکانی خۆیانیان ببەنەوە.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی عەتا سەراوی دەداتەوە. خۆنواندن لهسهر حسابی پارتی..سهنعهتێكی ههرزان و بهسهرچوو ئەم ئێوارەیە، كهسێك به ناوی عهتا سهراوی، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی، به زمان و ئاستێكی نزمی دهربڕین كه مهگهر ههر له عهتا خۆی و هاوشێوهكانی بوهشێتهوه، چهند تۆمهتێكی ناڕهوای خسته پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مهسرور بارزانی ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی و سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان.ئهم چهند دێڕه، وهڵامی عهتا نیه، لهبهر ئهوهش نیه كه قسه بێسهروبهرهكانی بنهما و كاریگهرییهكیان ههیه، یان ههر له بنهمادا خۆی خاوهنی سهنگوقورساییهك بێت، بهڵكو بۆ ئهوهیه ببێته عیبرهت بۆ ههموو ئهوانهی تا ئهمڕۆش پێیانوایه دهتوانن به جنێو و تۆمهتبهخشینهوه به پارتی و سهركردهكانی دهبنه شتێك و بازاڕیان گهرم دهبێتهوه.ئاشكرایه كه بهم تۆمهت و قسه بێ بنهمایانه، ناوبراو دهیهوێت فهزیحهت و تاوانی گهورهی ژههرخواردكردنی سهركردهكانی یهكێتی لهبیر خهڵك بهرێتهوه، دووریش نیه خۆی بۆ جێگرتنهوهی ژههرفرۆشهكان دانابێت، بهڵام با بزانێت نهك ههر جهماوهری پارتی، بگره خهڵكی ناوچهكهی خۆی، باش دهزانن عهتا سهراوی كێیه و چیه و چهندی لهباردایه، بۆیه گهڕانهوهی بۆ سهر سهنعهته كۆنه ههرزانهكهی پهلاماردانی ناحهقی پارتی، چهند دادی خهڵكانی دیكهی داوه، ههر هێندهش دادی ئهو دهدات. تهنیا وهڵامی ئێمە سهبارهت بهو تۆمهت و قسانه، وهك ههمیشه، پارتی و دامهزراوهكانی پهنا بۆ یاسا دهبهن و ناوبراو دهدهنه دادگا، جا با لهوێ دیفاع له خۆی بكات و تۆمهتهكانی بسهلمێنێت.ڕهنگه خراپیش نهبێت گهر له كۆتاییدا نهسیحهتێكی بكرێت: بهخۆبادان و قسهی نزم و ڕهفتاری نابهجێ، كهس نهبووهته پاڵهوان، ناشبێت. ئهو جۆره له قسهكردن و تۆمهتبهخشینهوهیه، ئهو ههڕهشه و پهنجه ڕاوهشاندنه، نهك ههر باویان نهماوه و كهس باوهڕیان پێناكات، بگره خهڵك به خۆنواندن و دواكهوتوویی دهزانن و گاڵتهیان پێدێت. بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی پارتی دیموکراتی کوردستان٣ـی ١١ـی ٢٠٢١