ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە، کە کۆمەڵێك لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان کردووەتە بێلاڕووس، بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرن. بەشێك لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێك قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێك بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن. هەرێمی کوردستان بووەتە پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیان و ئازادیی تاکەکان، ههربۆیه ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکانی دیكهی عێراق سوودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە. هەروەها لە رووی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێم، ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە. ئەو هاووڵاتییانەی ئێستا لە بێلاڕووس گیریان خواردووە، پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و بە رێگایەکی یاسایی و گەشتی ئاسایی سەفەریان کردووە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئینجا پەڕینەوە بۆ وڵاتانی دیکە. هەروەها هیچ کەسێك لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات. ئەو هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی دیكه کردووە، ئەگەر ئازادیی تاکەکەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکانەوە گەشت بکەن. ئێمە پشتگیری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانین و داواش دەکەین، لە رووی مرۆییەوە رەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵکە بکرێت، کە لەسەر سنوورەکان گیریان خواردووە و هاووڵاتییانی ئێمەش نەبن، با نهبن بە قوربانیی کێشە نێودەوڵەتییەکان و کەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەکات. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 14ی تشرینی دووەمی 2021
مەلا بەختیار پەیامێکی لەبارەی ژەهرخوارکردنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مەرگێکی سەد لە سەد گەڕاومەتەوە. مەلا بەختیار دەڵێ: لەم دوو ڕۆژەدا نامەیەک ئاراستی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دەکەم و ژەهرخوارد کردنیشم لە ئاستێکی پزیشکی باڵا سەلمێنراوە.
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوێنێدا، مەلا بەختیار کارگێری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەواڵێکی بوار نیوز پشتڕاستدەکاتەوە. مەلا بەختیار بەر لەوەی بچێتە سەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدادگای سلێمانی داوای یاسایی لەسەر لاهوری شێخ جەنگی تۆمار دەکات بەتۆمەتی ژەهرخواردکردنی. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی مەلا بەختیارو وەستا حەسەنی ژەهرخوارد کردووە، بەخواستی خۆی و بەبێ لێکۆڵینەوە ئیعتیرافی کردووەو وتویەتی مەلا بەختیارمان ژەهرخوارد کردووە با فریای خۆی بکەوێت، مەلا بەختیاریش وەستا حەسەنی ئاگادارکردووەتەوەو وتویەتی بڕۆ پشکنین بکە هەردووکمان ژەهرخوارد کراوین. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە ئیعتیرافی لەسەر ئەوەش کردووە کە ئەو بەفەرمانی لاهور شێخ جەنگی ئەو کارەی کردووەو لەبەرامبەر پاراستنی ژیانی ئامادەیی نیشانداوە لەدادگاش لەدژی لاهور شێخ جەنگی شایەتی بدات. مەلا بەخیتار، بەپشت بەستن بەئیعتیراف و شایەدی ئەو کەسەو دوو راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکراوە داوای یاسایی لەسەر لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمار دەکات، بۆ تۆمەتی ژەهرخواردکردنی. بوار نیوز
لەچەند ناوچەیەكی پارێزگاری سلێمانی جموجۆڵی نائاسایی هێزە ئەمنییەكان هەیەو بەقسەی سەرچاوەیەكیش مەترسی هەیە ئەو هێزانە لەململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی بەكاربهێنرێت. چەند رۆژێكە بەشێوەیەكی نائاسایی جموجۆڵی هێزی ئەمنی لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی هەیەو تائێستاش ئەو جموجۆڵانە بەردەوامی هەیە. هەر بەپێی زانیارییەكان، جموجوڵی ئەو هێزانە پەیوەندی بەوە هەیە، كە مەترسی هەیە لەیەكلاكردنەوەی ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی هێزی سەربازی بەكاربهێنرێت. كێشەكانی یەكێتی نیشتمانی، پەیوەندی بەململانێكانی نێوان هەردوو هاوسەرۆكی حیزبەكە، لاهور شێخ حەنگیو بافڵ تاڵەبانی هەیە، كە لە هەشتی تەمووزی رابردووەوە سەریهەڵداوە. بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بەوە تۆمەتباردەكات، كە هەوڵی ژەهرخواردكردنیداوەو دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكارهێناوە، لەبەرانبەردا لاهور شێخ جەنگی ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەو باس لەوە دەكات، كودەتای لەدژ كراوە. ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 8ی تشرینی دووەم، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێرانی هاتە سلێمانیو بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو هۆشداریداوە بە بەرپرسانی یەكێتی لەیەكلاكردنەوەی ململانێ ناوخۆییەكانیان پەنا بۆ هێزی سەربازی نەبەن. ژێدەر بوار نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی .سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.مەلا بەختیار ،سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینی .
حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، کردنەوەی سنووری وڵاتەکەی بە ڕووی کۆچبەراندا لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕاست نییە و دوای لە کۆچبەران کرد هیچ سەرکێشییەک بە گیانیانەوە نەکەن. ئەمڕۆ شەممە 13.11.2021، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی پۆڵەندا ئاگادارییەکی بۆ کۆچبەران بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند ''لە ناو کۆچبەراندا ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە، کە ١٥ی ئەم مانگە لە کارێکی رێکخراودا بە پاس کۆچبەران لە سنوورەوە دەگەیەنرێنە ئەڵمانیا، بەڵام ئەمە ڕاست نییە." باسی لەوەشکردووە، ''ئەو هەواڵانە هەموویان دوورن لە راستییەوە، پۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سنورەکەی لەگەڵ بیلاڕوسیا و ئەوانەشی هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە." حکومەتی پۆڵەندا داواشی لە کۆچبەران کردووە، بە هەواڵی لەو جۆرە هەڵنەخەڵەتێن و هیچ هەنگاوێک نەنێن.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆک، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان و حەسەن نووری ئەندامی سەرکردایەتی لە یەکێتیی نیشتمانی کورستان ئەو سێ کەسەن کە رایانگەیاندووە ژەهرخواردکراون. دادوەرێکیش دەڵێت، سزای ئەوانەی کەسانی دیکە ژەهرخوارد دەکەن دەگاتە سێدارە. رۆژی شەممە مەلا بەختیار دوای نزیکەی مانگێک لە وەرگرتنی چارەسەر لە ئەڵمانیا گەڕایەوە هەرێمی کوردستان. لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی سازکرد و سەبارەت بە زانیاری دەربارەی ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکات، رایگەیاند، لە داهاتوودا زانیارییەکان ئاشکرا دەکات. گوتیشی، "ستەمێکی گەورە" لە خۆی، بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە. هاوکات حەسەن نووری ناسراو بە وەستا حەسەن، کە پێشتر بەرپرسی ئاسایشی سلێمانیش بووە و یەکێکە لەوانەی ژەهرخواردکردنی راگەیێندراوە، ئەمڕۆ لە پێشوازیی مەلا بەختیاردابوو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و قسەی بۆ رووداو کرد. وەستا حەسەن دەڵێت، ئەو ژەهری کەمتر پێدراوە و لە ئەڵمانیا پشکنینی کردووە و جۆرەکەی جیوە بووە. گوتیشی، لە سەرکردایەتی حیزبەکەی باسی دۆخی خۆی کردووە. "تاوەکو ئێستا نازانم کێ ئەوەی پێداوم، سکاڵا لەسەر کێ تۆماربکەم؟ خۆ دەبێت بەڵگەیەک لەسەر کەسێک هەبێت ئەوکاتە سکاڵای خۆم تۆمار دەکەم و بەڵگەکانیش دەخەمەڕوو." لەو سێ کەسەی دەڵێن ژەهرخواردکراون، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە لەلایەن "لاهوور شێخ جەنگیی"ـەوە ژەهرخوارکراوە، مەلا بەختیاریش بەبێ ناوهێنان رایگەیاند، "لەلایەن هەڤاڵانەوە ژەهرخواردکراوم." لەلایەکی دیکەوە لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی هاوڕێکانی دەڵێت، "هیوادارم و دڵخۆش دەبم، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان وایدەربخەن، کە دووژمنانی کورد کردبێتیان نەوەکو دۆستی کورد، بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی کە کورد، کورد تیرۆر ناکات." دادوەرێک، کە هاوکات قایمقامی قەزای چەمچەماڵە، باس لە شێوازی سزادانی ئەو کەسانە دەکات، کە کەسانی دیکە ژەهرخوارد دەکەن. دەڵێت، "سزاکەی لە تاوانە، تاوانەکەش سزای لە 15 بۆ 25 ساڵ، لە 25 ساڵیش بۆ هەتاهەتایی و لە هەتاهەتاییش تێیدایەتی بۆ سێدارە." ئەمانەی لەنێوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا روودەدەن، دوای رووداوەکانی نێو حیزبەکەن لە 8ـی تەممووزی ئەمساڵدا، کە ئەنجامەکانی بەوەگەیشتوون بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، لاهوور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی لە حیزبەکە "دەرکران"، لاهوور شێخ جەنگیش ئەوەی رەتکردەوە. rudaw
هەرچەندە تا ئێستا ئەو کەسانەی کە بەرپرسانی یەکێتیان ژەهرخوارد کردووە ئاشکرا نەکراون، بەڵام چەند جارێک باسی ئەوە کراوە کە چەند کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکراون و کەسانی نزیکی لاهور جەنگین. بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ئەم دۆسیەیە لاهور جەنگی راپێچی دادگا بکات. لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و زۆربەی سەرکردەکانەوە بە چەند دۆسییەیەک تۆمەتبار کراوە، هەر ئەوەش وایکرد کە لە حیزب دەربکرێت. بۆچی لاهور جەنگی کوردستانی جێ نەهێشت؟ دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی دەسەڵاتەکانی لە لاهور جەنگی سەندەوە، ناوبراو کاتێکی بۆ لاهور دانا بۆ ئەوەی کوردستان جێ بهێڵێت، بەڵام لاهور جەنگی ئامادە نەبوو بچێتە ژێر ئەو داواکارییەوە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهور جەنگی لەلایەن کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، تۆمەتبارە بە رادەستکردنی مستەفا سەلیمی، بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە دواتر شەهید کرا. بۆیە ترسی لە چوونەدەرەوە ئەوەیە کە کوردانی رۆژهەڵات دۆسیەکەی نەدەنە دادگای لاهای. مانەوەشی لە کوردستان، زیاتر بافڵ تاڵەبانی تووڕەکردوە و چاوەڕواندەکرێ دۆسیەی ژەهرخواردنەکە بەرزبکاتەوە بۆ دادگا. پێشتر مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، کە لەسەر دۆسیەی ژەهرخواردکردنی، لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان و لە دادگای لاهای-ش سکاڵا تۆمار دەکات. ئەمەش وا دەکات، لاهور جەنگی هەم لەناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە کەسێکی تۆمەت بار بێت. مەلا بەختیار گەڕایەوە پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی، ئەمڕۆ مەلا بەختیار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ژەهرخواردنەکەیان وتی: “ستەمێکی گەورە لە من و کاکە بافڵ و وەستا حەسەن کراوە، لەپاش ئەوەی دەرکەوت ژەهرخواردکراوم تەلەفونم بۆ قوباد تاڵەبانی کرد”. مەلا بەختیار وتی: “تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد.. وتم تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ، پێنج دەقەی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێمی تەلەفۆنی بۆ کردمەوە، دوای 7 دەقە 8 دەقە. مەلیکی ئوردن هاتە سەر خەت و وتی تۆ میوانی منیت و دەستبەجێ منیان برد بۆ پشکنین و دەستبەجێ رەزامەندیی لایەنی بەرپرسیان وەرگرت کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریخەن کە من چیمە.. من بێڕادە سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات”.
مەلا بەختیار: ئەوەی سەرۆکی هەرێم بۆی کردم مەگەر مام جەلال زیندووبێتەوە بۆم بکات مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "کاتێک لە ئوردن بووم پزیشکەکان پێیان وتم کاتێکی کەم لەبەردەم ژیانتداماوە”. پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ژەهرخواردنەکەیان وتی: “ستەمێکی گەورە لە من و کاکە بافڵ و وەستا حەسەن کراوە، لەپاش ئەوەی دەرکەوت ژەهرخواردکراوم تەلەفونم بۆ قوباد تاڵەبانی کرد". مەلا بەختیار وتی: "تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد.. وتم تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ، پێنج دەقەی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێمی تەلەفۆنی بۆ کردمەوە، دوای 7 دەقە 8 دەقە. مەلیکی ئوردن هاتە سەر خەت و وتی تۆ میوانی منیت و دەستبەجێ منیان برد بۆ پشکنین و دەستبەجێ رەزامەندیی لایەنی بەرپرسیان وەرگرت کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریخەن کە من چیمە.. من بێڕادە سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات".
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نووسینەوەی پڕۆژەی چاکسازی لە دامودەزگا سەربازی و ناوخۆ و ئەمنیەکان.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٢٦ ) ١. پشکنین: ( ٤٤٨٢ پشکنینی نوێ)• ( ١٤٤٤) هەولێر• ( ١٢١٤) سلێمانی• ( ١٦٣٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١٨٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٢٢ تووشبووی نوێ)• ( ٣٦) هەولێر• ( ١١٤) سلێمانی• ( ١٥٤) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١٨) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٧٠٦ چاکبوون)• ( ٢٦٠) هەولێر• ( ١٨١) سلێمانی• ( ١٩٨) دهۆك• ( ١٥) هەڵەبجە• ( ١١) گەرمیان• ( ٤١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٢ مردن)• ( ٥) هەولێر• ( ٥) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٣٥٥١٥ (١٢٣٩٥٢٦ هەولێر، ٨٤٥٣٦٠ سلێمانی، ١٣٢٥٦٤٠ دهۆك، ٢٤٩٨٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٦٨٦٩٨ (١٠٨٧٧٩ هەولێر، ١٢٧٤٣٠ سلێمانی، ١٢٥٢٣١ دهۆك، ٧٢٥٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٥٤٢٤٠ ( ١٠٤٢١٣ هەولێر، ١٢٢٥٤٨ سلێمانی، ١٢٠٦٦٢ دهۆك، ٦٨١٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٨٠٧ (٢٦٥٤ هەولێر، ٢٠٣٠ سلێمانی، ٢٩١٠ دهۆك، ٢١٣ هەڵەبجە)مردن ٦٦٥١ (١٩١٢ هەولێر، ٢٨٥٢ سلێمانی، ١٦٥٩ دهۆك، ٢٢٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٣ی تشرینى دووەم ٢٠٢١
بەداخەوە باوکی ھەژاران نەبووی خوا عەفوت بکا و ببورە کە ڕاستکردنەوەی فکر و وشیاری گەلەکەمان وادەخوازێت ڕاستیەکان بڵێین و گوێ بە ناوھێنانی تۆ و تەنانەت تەخوین کردن و تیرۆر کردنی کەسایەتی خۆیشمان نەدەین، ڕاستیەکەش ئەوەیە بەخوا تۆ باوکی ھەژاران نەبوویت، بەڵکو باوکی دووسێ تولەماری ژەھراوی بوویت لە دەرەوەی ڕێباز و پرۆژەکەی خۆت، ئێستاش ئەو تولەمارانە یەکێ لە چاڤی و یەکێ لە سەرچنار و یەکێ لە ناو ماڵەکەی خۆتەوە کلتوری شەڕە جنێو، دووبەرەکی، قۆڵبڕین، ژەھراوی کردن، درۆ و چەواشەکاری دادەھێنن و لەپێش ھەموانیشدا پەلاماری قاچی شوێنکەوتوانی دوێنی خۆت دەدەن و خەریکە شیرازەی کۆمەڵگا بەتەواوی تێکدەدەن.زانیاری زۆرمان لایە دەربارەی پێگەیاندنی ئەو تولەمارانە، بەڵام عیجاب بە وردەکاری ناکات، چونکە ئەوکات خۆیشمان لەو جەھالەتەدا دەژیاین و ماڵی دوو سەرکردەی مەزن و دەس و دەم و ناخ پاک ئاوا بێت لەو ژینگە بۆگەنە دوریان خستینەوە، ئەگینا ڕەنگە ئێستا ئێمەش تولەمارێکی ژەھراوی تر و خەتەرێکیتر بوینایە لەسەر میللەتەکەمان. با ئەوەش لای ھەموان ڕوون بێت کە بۆ لەمەودوا بەبێ دوودڵی، بەوپەڕی دڵسۆزی و گەشبینیەوە، بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لەژێر ئاڵای پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان، بەتایبەتی گەنجەکانمان دەکەین.