ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٢٩ ) ١. پشکنین: ( ٥٨٢٧ پشکنینی نوێ)• ( ٢٩٨٢) هەولێر• ( ١٠٨٩) سلێمانی• ( ١٤١٧) دهۆك• ( ٣٥) هەڵەبجە• ( ١١٢) گەرمیان• ( ١٩٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٤٤٦ تووشبووی نوێ)• ( ١٤٦) هەولێر• ( ٧٣) سلێمانی• ( ١٩٢) دهۆك• ( ٩) هەڵەبجە• ( ٩) گەرمیان• ( ١٧) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٤٥٦ چاکبوون)• ( ١٨٠) هەولێر• ( ٧١) سلێمانی• ( ١٥٤) دهۆك• ( ١٢) هەڵەبجە• ( ٢٤) گەرمیان• ( ١٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٧ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٧) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٥٢٥٥٧ (١٢٤٨٨٢٠ هەولێر، ٨٤٩٠٨٠ سلێمانی، ١٣٢٩٥٤٩ دهۆك، ٢٥١٠٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٠١٨٦ (١٠٩٤٨٠ هەولێر، ١٢٧٧٦٢ سلێمانی، ١٢٥٦٦٦ دهۆك، ٧٢٧٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٥٥٩٠٥ ( ١٠٤٨١٣ هەولێر، ١٢٣٠١٥ سلێمانی، ١٢١٢٢١ دهۆك، ٦٨٥٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٥٧٩ (٢٧٤٤ هەولێر، ١٨٧٣ سلێمانی، ٢٧٧١ دهۆك، ١٩١ هەڵەبجە)مردن ٦٧٠٢ (١٩٢٣ هەولێر، ٢٨٧٤ سلێمانی، ١٦٧٤ دهۆك، ٢٣١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٦ی تشرینى دووەم ٢٠٢١
كوردستان 16/11/2021 - 16:16 باسنیوز وهزارهتی دارایی داوایهكی یاسایی به بههای 75 ملیار دینار له كۆمپانیای نالیا بردهوه وهزارهتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایهكی یاسایی به بههای 75 ملیار دینار له بهرژهوهندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یهكلاكردهوه. ئەمڕۆ سێشەممە 16/11/2021، وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بەپێی بڕیارێكی سهرۆكایهتی دادگایی پێداچوونهوهی ههرێمی كوردستان ژماره 90 دهستهی شارستانی تێههڵچوونهوه/2021/راستكردنهوه له 25/10/2021، وهزارهتی دارایی و ئابووری داوایهكی لهبهرژهوهندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یهكلاكردهوه". ئاماژە بەوەش دراوە: "ئهمهش بهرێوبهری ڕێگهپێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكهی 75 ملیار دینار بگهڕێنێتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و ئابووری وهكو قهرز و سودی بانكی كهڵهكهبوو". ئهم داواییه له كاتێكدایه كه چهند ساڵێك لهمهوبهر كۆمپانیایی ناوبراو داوایهكی دژی وهزارهتی دارایی و ئابووری بهرزكردهوه تێیدا داوای لابردن و كهمكردنهوهی سودهكانی دهكرد. وەزارەتی دارایی جەختیشیکردووەتەوە کە کۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئهم داوایهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ههڵدهستێت به فرۆشتنی سهرجهم ئهو موڵكانهی كه لای حكوومهت بارمتهیه تاوهكوو پاكتاوی ئهو قهرز و سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكهیه.
لهدوایین وێنهی محهمهدی حاجی مهحموود، سکرتێری حزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان، کە به شێوهیهكی جیاواز دهركهوتووه و ریشی هێشتووهتهوه، كهسێكی نزیكیشی ڕایدهگهیهنێ كه تهندروستیی باشه و هێشتنهوهی ڕیشی وهك حهزێك بووه ئهمڕۆ سێشهممه 16/11/2021، كهسێكی نزیك له محهمهد حاجی مهحموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان، بۆ (باسنیوز) گوتی: “محهمهد حاجی مهحمود ئهمڕۆ له سلێمانی بووه و كۆبوونهوهشی ههبووه و تهندروستییەکەیشی زۆر باشه، سەبارەت بە هێشتنهوهی ریشیشەوە، زۆرجاری دیکەیش ریشی هێشتووەتەوە و لای نەبردووە و بهو شێوهیه دهرکەوتووە، رهنگه ئهمه حهز و ویستی خۆی بێت، چهند رۆژێك پێش ئێستا پهتای هەڵامهتی گرت، بهڵام تهندروستی زۆر باشه”. وتیشی: تەنیا دوێنێ بۆ پێنج پرسه رۆیشتووە و سەرەخۆشیی له خانهوادهكیان کردووە، رۆژانهش لە بهسهركردنهوه و پرسه و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بهردهوامه، جیالهوهش، رۆژانه له گوڵهخانه خهریكی باخهكهیهتی، ئێستا وهرزی ههناره و رۆژانه خۆی خواردنهكانی لەناو باخەکەی له سهوزه و میوه و خۆراكی رۆژانە و برنج و پێداویستییهكانهوه دابین دهكات و رۆژانه ئهوهی پێویستیش بێت بۆ ماڵەوە، لەگەڵ خۆی دهیهینێتهوه. ئهو سهرچاوهیه، راشیگهیاند: کاکە حەمە رۆژانه سهردان و میوانێكی زۆری ههیه، لهناو خانووهكهیشی مۆزهخانه و شوێنی تایبهتی و ئهرشیفی خۆی ههیه و میوانهكان دهیبینن.
درێژترین پردی ھەرێمی کوردستان، لەسەر زێی گەورە، کرایەوە. درێژی پردەە 928 مهتره و زیاتر له 43 ملیار دیناری تێچووه. دوو ئاراستهی چوون و هاتنه و پانیی ههر ئاراستهیهكیش 15 مهتره. ئەو پردە، ڕێگهی دوو كاتژمێری كردووهته كاتژمێرێك و 20 خولهك و ھەولێر و بادینان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەمڕۆ، سێشەممە 16/11/2021بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکیی دهۆک دەستی پێ کرد و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد. لە دەستپێکی گوتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: ''خۆشحاڵم کە ئەم بەیانییە بابەتێکی زۆر گرنگ کە ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەموومانی لەم دیدارەدا کۆ کردووەتەوە. پێشم وایە ئەم بابەتە زۆر زۆر گرنگە کە لە هەرێمی کوردستان، هەولێر و عێراق باسی لەبارەوە بکەین''. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە 16ی نۆڤەمبەر وەک ڕۆژی جیهانیی لێبووردەیی دا کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی ئەم کۆڕبەندە و ڕایگەیاند: ''لەم بۆنەیەدا هیوادارم بە دانایی و کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە ناوچەکە و تەواوی جیهان هەموومان پێکەوە بتوانین کولتووری پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی فراوانتر بکەین و لە سایەیدا ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ مرۆڤایەتی بەدەست بێت". نیچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردەوە: ''ئاشتی و پاراستنی سەقامگیری، پێداویستیی هەرە لەپێشی ئێستا و داهاتووی ناوچەی ئێمەیە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی و جیهان بەگشتی لەم قۆناغە هەستیار و گوزەرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بردنە پێشەوەی ئاشتی و سەقامگیری، تەحەدایەکی زۆر گەورەیە و بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە بۆ ئەو گەلانەی کە لە ناوچەکەدا دەژین''. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "چۆن ئاشتی بپارێزین و چۆن براوە بین؟ بە پێناسەیەکی سەرەتایی، ئاشتی واتە نەبوونی جەنگ و کوشتار، واتە نەبوونی تیرۆر و توندوتیژی، لە بەرانبەردا واتە هەبوونی تەبایی و پێکەوەژیان، بەڵام ئاسایش مانایەکی فراوانتری هەیە لە نەبوونی جەنگ، بەڵام ئاسایش هەموو لایەنەکانی ژیان دەگرێتەوە". نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد: "بوونی ئاسایشی ئاو و وزە لە نێوان عێراق، ئێران، تورکیا و سووریادا زۆر گرنگە، ئەوەی لێرەدا دەمەوێ باسی بکەم، ئاسایشە بە مانا گشتییەکەی، دەکرێ ئەگەر شەڕیش نەبێت، کۆمەڵێک هۆکار ببنە هەڕەشە و خەڵک بخەنە ناو ترس و دڵەڕاوکێوە، ئەگەر دۆخی ئێستا وەک نموونە وەربگرین، ڤایرۆسی کۆرنا و لێکەوتەکانی ئەم پەتایە.'' سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''لە هەموو بوارەکاندا هەر وڵاتێک کە لە شەڕ ڕزگاری دەبێت، بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت؛ یەکەم، کۆتاییهێنان بە جەنگ و پاراستنی ئاشتی و دووەم، بنیادنانەوەی متمانە بە جۆرێک کە لایەنەکان بەرانبەر بە یەکتر نیازپاکی نیشان بدەن و سێیەم، بنەبڕکردنی هۆکارەکانی شەڕ و نەگەڕانەوە بۆ دۆخی جەنگ". نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "عێراق ئێستا لە قۆناغی دوای جەنگ و جێگیرکردنی ئاشتیدایە، هەربۆیە هەنگاوی یەکەم بریتییە لە کۆتاییهێنان و بنەبڕکردنی هۆکارەکانی ناسەقامگیری و هەوڵدانە بۆ پاراستنی ئاشتی، ئێمە لە عێراق لە قۆناغی یەکەمداین، واتە جەنگێکی نەخوازراومان دژی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی تەواو کرد و شتێک بە ناوی خەلافەتی ئیسلامیی داعش نەماوە، بەڵام هێشتا ئەرکێکی زۆرمان لەسەرشانە و ڕێگەیەکی دوورمان لەپێشە بۆ چەسپاندنی ئاسایش لە عێراق، بەتایبەتی چارەسەکردنی هەموو ئەو گرفتانەی کە بواریان بۆ سەرهەڵدان و بەهێزبوونی داعش لەم ناوچەیە ڕەخساند". سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: ''لەم قۆناغەدا توانیمان لەسەر ئاستی ناوخۆ بە پشتیوانیی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی عێراق و لەسەر ئاستی ناوچەش بە یارمەتیی وڵاتانی دراوسێ و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش بە یارمەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەسەر ئەو ڕێکخراوەدا سەکەوین، ئەم سەرکەوتنە پەیامێکمان پێ دەدات، ئەویش ئەوەیە کە سەقامگیرکردنی ئاسایش پێویستی بە ئاسایش و هاوکاریی هەموان هەیە و لە چەسپاندنی ئاشتیشدا هەموومان سوودمەند و براوە دەبین".
وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر، دوو ئوتومبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێ دەکەن لەنێوان خۆیان، کاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کە بۆئەوە دانراون وەکو ئاگاداریەک بێت بۆ تەواو بوونی شەقامەکە و گەیشتن بە کۆتایی، بەڵام تاسەکان دەبڕن بەخێرایی و ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن وەبەردەوام دەبن لەڕۆیشتن، تاکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کەلەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەکێشن. فازڵ حاجی دەڵێ: بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا کەنزیکەی 100مەتر لەشەقام دوورکەوتبۆوە ، شوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی برینداربوو کە ئوتومبێلەکەی ئەویش لەشەقام دەرچووبوو، زیانێکی زۆریش بەر ئوتومبێلەکان کەوت.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینیی رایدهگهیهنێت، دوای راسپاردنی لێژنەیەکی تايبەت لە لايەن بەرێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاينیى بۆ مەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینیی و فەرمانبەرانى كارگێرى لە پارێزگاكانی ھەرێمى كوردستان، بریکاری وەزارەت بە ياوەرى شاندێك سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد، لە لایەن د. محمد شوکری، سەرۆکی دەستەى وەبەرھێنان پێشوازیکران. وهزارهتی ئهوقاف رایگهیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمی کرداری دروستكردنى پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆمامۆستایانی ئاینیی (پێشنوێژ و وتار خوێنان) و فەرمانبەرانى كارگێرى تاووتوێ كرا. راشیگهیاند، بەپێی رێنمایی و خاڵبەنديەكان لە لايەن ليژنەى ئاماژە پێكراو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەكراون، دواتر دابهش دهكرێن. وهزارهتی ئهوقاف روونیكردهوه، دهستهی وهبهرهێنان و وهزارهتی ئهوقاف جەخت لە ئەنجامدانی پرۆژەکە دهكهنهوه، كە بە باشترین کوالێتی و شایستە و شوێنی گونجاو لە پارێزگاکانی ھەرێم دروست بكرێن، بە شێوەیەک كە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێزی ئاییندا بێت و گونجاو بێت لە گەڵ بارى داراييان. ئاماژهیپێكرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەنگاوە کرداریەکان دەستپێدەکەن و لەقۆناغی یەکەمیشدا شوێنی پرۆژەکە دیاری دەکرێت، دەست بە دروستكردنى يەكەكان دەكرێت. K24
سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزیی نیشتمانیی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کردووەتەوە. رۆژی دووشەممە 15-11-2021 بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرد. بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا "قۆناخی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەکگوتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە". هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە. لە هەردوو راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا "جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری".
سۆسیال میدیای میدیای نافەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو هاوسەر و منداڵەكانی لاهوور جەنگی بە نیاز بوون لە ڕێگەی (VIP)ی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە. كەمێك لەمەوبەر، پەیجی (پی یو كەی) كە لە دوای ڕووداوەكانی ٨ی تەمووزەوە سەرجەم چالاكییەكانی بافڵ تاڵەبانی و زۆربەی بڕیارەكانی یەكێتی پێش بڵاوبوونەوەیان لە میدیای فەرمیی ئەو حزبە، بڵاو دەكاتەوە، كەمێك لەمەوبەر ئاشكرای كرد كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە ئەوی رابردوو، گەشە حەمە جەمال چاوشین، هاوسەری لاهوور جەنگی بوڕهان و منداڵەکانی، هەوڵیان داوە لە ڕێگای (VIP)ەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە لە ڕێگەی VIPیەوە گەشتەكەیان ئەنجام بدەن. جەختیش كراوەتەوە كە هۆكاری ئەوەی ڕێگەیان لێگیراوە لە VIPیەوە گەشت بكەن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ”چاكسازی“ لە سلێمانی دەستی پێكردووە. بەم بۆنەیەشەوە دەستخۆشییان لە كارمەندانی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد.
100 دۆلاری ئەمریکی = 148.400 دینار 100 یۆرۆ = 170.000 دینار 100 پاوەند = 198.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.400 دینار 100 لیرەی تورکی = 14.800 دینار
عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دوایی کرد. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 عوسمان ئۆجەلان بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردووە. عوسمان ئۆجالان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و ههموو ئهوانهی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان. باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی ههموومانه. ئهوان له لایهن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چهند تۆڕێكی دهرهكی فریودراون. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.