لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژەدان بە پشتیوانیکردنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی و نەهێشتنی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەتایبەتی، دووپات دەکەینەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لەپێناو ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کە ئافرەتان تێیدا پارێزراو بن و گەشە بکەن، بەشێوەیەک بتوانن بە لێهاتوویی خۆیانەوە وەک بکەرێکی سەرەکی لە کۆی کایەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا بەشدار بن. حکومەتی هەرێم، پابەندە بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەهێزکردنی پێگەیان لەناو حکومەت و کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و هەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز. بۆیە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە تایبەت دامەزراوە پەروەردەییەکانی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە ئایینیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن و رۆڵی گرنگی خۆیان لە برەودان بە کولتوری لێبوردەیی و هوشیاری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان بگێڕن، چونکە رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی، ئەرکی هەموو کۆمەڵگەیە و پێویستە هەموومان کار بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە ناشارستانییە بکەین. ئومێدەوارم هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموولایەک، نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بێت، بەتایبەت توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەر. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی نۆڤێمبەری 2021
سەیفولئیسلام، کوڕی موعەممەر قەزافی، لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوورخرایەوە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا رایگەیاند، سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی، لە لیستی کاندیدان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوورخرایەوە، کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە، تیمی پارێزەرانی سەیفولئیسلام قەزافی، تانەیان لە بڕیارەکە داوە و خۆیان بۆ شەڕێکی یاسایی ئامادە دەکەن. نزیکەی 90 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا کاندید کردووە، کە بڕیارە 24ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبچێت و مانگێک دواتریش، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا بکرێت.
سهركۆنهی هێرشكردنه سهر كتێبخانهی گشتی رانیه و سوكایهتیكردن به ئاڵای كوردستان دهكەین و ناكرێت بۆ بهدهستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فهرمانگه و دامهزراو و ئاڵا بكهونه بهر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی ئهمڕۆ چوارشهممه لهئهنجامی ناڕهزایهتی خوێندكارانی زانكۆ لهسنوری پارێزگای سلێمانی، دهستێكی گێرهشێوێن له ناحیهی پیرهمهگرون ههڵیانكوتاوهته سهر چهند فهرمانگهیهك، لهناویاندا كتێبخانهی گشتی پیرهمهگرون، ئاگریان تێبهرداوه". ئێمه لهوهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی ههمو داوایهكی مهدهنییانهی چین و توێژهكانی كۆمهڵگهكهمانین، بهڵام بهتوندی سهركۆنهی ههمو كارێكی تێكدهرانه دهكهین، بهتایبهتی سوكایهتیكردن بهئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕهمزو سیمبوله نهتهوهییهكانمان و پهلاماری كتێبخانه، كارێكی دور لهڕهوشتی شارستانییه ناكرێت بۆ بهدهستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فهرمانگهو دامهزراو و ئاڵا بكهونه بهر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی
ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ وپەیمانگەکان • ئەنجومەنی وەزیران بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نۆڤێمبەری 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە .لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد، کە ساڵانە لە 25ی نۆڤێمبەر، لە جیهان و هەرێمی کوردستان یادی دەکرێتەوە. سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک، بەتایبەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان، هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم جەخت لە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان کراوەتەوە . پاشان سەرۆکی حکومەت ، باسی لە گرنگیی بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ( دایەلۆگی مەنامە 2021 ) کرد کە لە ڕۆژانی 19- 21 ی نۆڤێمبەری 2021 لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە وەدا کە بەشداری هەرێمی کوردستان، جەختکردنەوە بوو لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێم وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا . لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان کرا، کە پێویستە دایەلۆگێکی هێمنانە لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وڵات، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە بایەخی یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کردەوە لە پێناوی دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێم. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بابەتی ناڕەزایی قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان تاووتوێ کرا ، کە ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، پوختەی بابەتەکەی خستەڕوو بۆ ئەنجومەن، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخی قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگەکان ، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە و ڕاسپاردنی هێزەکانی چالاکی مەدەنی بۆ زامنکردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانەی قوتابیان وخوێندکاران بۆ داواکردنی مافەکانیان دوور لە توند وتیژی، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر پیرۆزییەکانی هەرێم و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر، هەروەها پەلاماردان و سووکایەتیکردن بە هێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدان و تێکدان و وێرانکاری دامەزراوەکانیش، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای دەستخۆشی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، جەختی کردەوە لە بەردەوامیی بەھاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانە وئاسانکاریی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێم، لە هەمانکاتدا جەختکرایەوە لەوەی وەزارەتی ناوخۆ، لێکۆڵینەوە و ڕێکاریی قانونی بگرێتەبەر لەبەرامبەر ئەوانەی کە ئەم بارودۆخەیان قۆستووەتەوە و بازرگانی دەکەن بە ژیان و سەلامەتی کۆچبەران. بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی گشتگیر بوو لە لایەن عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا بارودۆخی ژینگە لە هەرێم خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە بایەخی ژینگە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، کە پرسێکی نێودەوڵەتيی گرنگە وجێی بایەخ وگرنگی حکومەتی هەرێمیشە، بۆیە گشت وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە هاوکاری دەستەی پاراستن وچاککرنی ژینگە بکەن بۆ ئەو پێشنیاز و پڕۆژانەی لە لایەن سەرۆکی دەستەوە لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو ، بڕیاردرا ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی زانستیی فراوان وگشتگیر بۆ پەرەپێدانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.
ئاڵای كوردستان هی منە، كوردستان نیشتمانی منە و هی هەموو ئەوانەیە كە بە هی خۆیانی دەزانن. هەموو ئەوانەیش كە تف لە نیشتمان دەكەن و سووكایەتی بە ئاڵاكەیەوە دەكەن و ئەیخەنە ژێر پێ، دەبێ ئەو ڕاستیە بزانن، چونكە ئەوان ئەو دوو سومبلە بە هی خۆیان نازانن، بۆیان نییە دەستدرێژی بكەنە سەریان، ئەوە هەرگیز ئازادی ئەوان نییە، چونكە ئاڵا و نیشتمان لە زۆنی ئازادی ئێمەمانانە و ئەوان ئازادی تاكەكەسیان لەو شوێنەوە كۆتایی پێ دێ، كە زۆنی ئازادی ئێمە دەست پێ دەكات. داواكارانی گشتی لە كوێن؟ ئێمەی خاوەنی نیشتمان و ئاڵا هێڕش و دەستدرێژی كراوەتە سەر ئازادیمان، بۆ بەرگری لە ئازادییەكانی ئێمەیش ناكەن؟ تكایە ئازادی ملیۆنان لە ئێمە مەكەنە قوربانی سیاسەتی ترس. ئازاد جوندیانی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، بڕیاردرا مینحەیەک بۆ قوتابیان دابین بکرێت و دەرماڵەکانیان خەرج بکرێت.
لەکاتێکدا خوێندکاران وەک مافێکی رەوای خۆیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکاریەک و هێزە ئەمنییەكانیش وەك ھەمیشە ئەركی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەكرد لە پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، بەداخەوە چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن بەرەو توندو تیژی و تێکدانی ئارامی شاری سلێمانی لە رێگەی پەلاماردانی بارەگا حکومی و حیزبیەکان و رێگری و ئاستەنگ درووست کردن بۆ هاتووچۆی هاولاتیان و پەلاماردان و ئازاردانی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و سوکایەتی كردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا چەند کەسێک بەشێوەی بەرنامە دارێژراو پەلاماری مەفرەزەیەکی ئەمنی دەدەن و لە کاردانەوەی بەرگریکردن لەخۆو دەست گیرکردنی کەسەکان، جێگەی داخە کارمەندێک کاردانەوەی توندی دەبێت و ئازاری یەکێک لەو کەسانە دەدات. ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەکاتێکدا دووپاتی دەكەینەوە بەردەوامین لەسەر بەرپاكردنی ئاسایش بۆ سەرجەم هاولاتیان بە خۆپیشاندەرانیشەوە، لەهەمان کاتدا نیگەرانی خۆمان دەردەبرین بەرامبەر هەموو توندوتیژیەک. ھەرلێرەشەوە بە سەرجەم ھاوڵاتییانی شارەکەمان رادەگەیەنین؛ سەبارەت بە رەفتاری ئەو کارمەندە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتیمان دەست بەجێ هەستا بە دەستبەسەر کردن و ئەنجامدانی کاری یاسایی لەگەڵ ئەو كەسە، وەلێرەوە رایدەگەیەنین وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێگە بە هیچ ئەفسەرو کارمەندێک نادرێت کاردانەوەی توند و دوور لە یاسا لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجام بدەن. ھەروەھا ئاگاداری خوێندکاران دەکەین كە ئێمە پاڵپشت و پشتیوانی داوا رەواکانیانین و لەهەمان کاتدا داواکارین خوێندكارانی خۆشەویست زیاتر چاوکراوەو بەئاگابن و ڕێگە نەدەن کەسانێک بۆ مەرام و بەرژەوەندی سیاسی خۆیان داواو خواستی خوێندکاران بقۆزنەوە و ئاراستەی خۆپیشاندانی هێمنانەیان بگۆرن بۆ ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و سەرجەم هاولاتیان. بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٤ زایینی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی دوو بابەت لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: - پوختەی بەشداریی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە لوتکەی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە ٢٠٢١) کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن سازدرابوو. - پێشهاتە سیاسیەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ هێزە سیاسییەکان بۆ دایەلۆگی هێمنانە لە بەرژەوەندی گشتیی ووڵات، دوور لە توندوتيژى و کەوتنەوەى قوربانى. دووەم: بابەتى خۆپیشاندانەکانی فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان، و دوا پێشهات و لێکەوتەکانی ئەو خۆپێشاندانانە و ئەرکی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە. سێیەم: خستنەڕووی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بارودۆخی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان له سنوورەکانی بیلاڕوسا - پۆڵەندا و گەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی هەرێم. چوارەم: میوانداریکردنی عەبدولڕەحمان سەدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەسەر بواری ژینگە لە هەرێمی کوردستان، و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی تایبەت بە كۆنتڕۆلکردنی مەواد و کەرەستەکانی کاریگەر لەسەر چینی ئۆزۆن. پێنجەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی، و پەرەپێدانی ناوەندەکانی وەزارەت لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی، و هەوڵەکانی وەزارەتیان لە بواری گەڵاڵەکردنی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار و پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بارودۆ خی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
یهكێك له پیاوهكانی لاهور جهنگی بورھان، لەلایەن هێزێکی ئهمنییهوه له سلێمانی دهستگیر كراوه. درەنگانی شەوی ڕابردوو، كاروان عەلی شامار، كه یهكێكه له تاقمه لهیاسادهرچووهكهی لاهور جهنگی بورھان، هاوسهرۆكی دهركراو له یهكێتی لەلایەن هێزێکی ئهمنییهوه لەنێو ماڵەکەیدا له سلێمانی دهستگیر كراوه، ئهمهش له كاتێكدایه ئێستا گرژی و خۆپیشاندان لهو شاره له ئاردایه و بهشێكی میدیاكان لاهور جهنگی بهو ئاژاوانهوه دهگلێنن بهوهی خهڵك بۆ توندوتیژی هان دهدا. ماڵپهڕی "درهو میدیا"، كه ماڵپهڕێكی سلێمانییه، ئاماژهی بهوه كردووه، كاروان عهلی شامار لهلایهن "هێزێكی دهمامكدارهوه" دهستگیر كراوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نۆڤێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارگریتس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا ، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت داوای کرد، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ، فریاگوزاری و هاوکاری پێویست بگەیەننە کۆچبەران . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، بازرگانانی مرۆڤ و تۆڕی نێودەوڵەتی قاچاخچییەکان، کۆچبەران بۆ مەبەستی سیاسی بەکاردەهێنن .سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گەڕانەوەی زیاتر لە 400 کۆچبەردا، کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیارە بەم نزیکانەش، چەندین کۆچبەری دیکە بگەڕێنەوە.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هەبوونی ستراتیجییەکی درێژخایەن لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا کردەوە، بۆ سنووردانان بۆ کۆچکردنی نایاسایی ، هەروەها داواشی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کرد، لە ڕێگەی پەرەپێدانی ئالوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەوروپا و هاوکاری دارایی و تەکنیکی، پشتیوانی لە کارنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی کوردستان ، سەرۆکی حکومەت، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری زیاتر پێشکەشی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بکات کە لە هەرێمی کوردستانن.لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها باس لەو ڕێکارانەش کرا کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالییەوە گیراونەتەبەر سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە کۆچکردنی نایاسایی.سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە تیمێکی تەکنیکی کە لە بروکسلەوە سەردانی هەولێر و بەغدا بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی، بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
له سهرهتاى دهست پێكردنی نارهزایی بهشێك لهخوێندكارانی زانكۆی سلێمانییهوه وهك مهڵبهندى رێكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندكارانمان كردوه.ئیدارهى بهشه ناوخۆییهكانی زانكۆشمان ئاگادار كردوه كه ئهمساڵیش وهكو ساڵانی پێشوو هاوكاریان دهبین له دابینكردنی پێداویستی بهشه ناوخۆییهكانی زانكۆكان ، به تایبهتیش زانكۆی سلێمانی.لێرهوه جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانیان دووپات دهكهینهوه و داوایان لێدەکەین رێگه نهدەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به لاڕێدا ببرێت و بۆ مهرامی تر بهكار بهێنرێت كه له كۆتاییدا نەک هەر به قازانجی ئهوان ناشكێتهوه، بهڵكو به پێچهوانهوه له ڕهوایهتی داواكانیان كهم دهكاتهوه .داواش له دهزگا ئهمنییهكان دهكهین كه وێڕاى پاراستنی گیانی ههموو لایهك چاوكراوه بن له بهلارێدابردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.به پێویستی دهزانین بە بیری ههموو لایهكی بهێنینهوه کە خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان بە رۆڵە و کچ و کوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەر لایەک لەلایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەڵکی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنه بیناى مهڵبهند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان وههوڵی زیان پێگهیاندنیان نەئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ دهسكهوتێكی پیشهیی بۆ کەس نەبووە و بەدڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، بهڵكو تهنها ئارامی شار دهشێوێنێت و ناوبانگی توێژى ڕۆشنبیریى خوێندكاران لهكهدار دهكات. مهڵبهندى رێكخستنی سلێمانی ( ى.ن.ك)
عادل حەمید، بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی: عەلی کەریمی 6 دۆنم زەوی لە سلێمانی، پشت کانی بەرشینە کردبوو بە باخ، دواتر باخەکەی پارچە پارچە فرۆشت.. ھەر 200 مەترێکی بە 15 ھەزار دۆلار دا. تەنانەت ژێر تاوەری کارەباش کە کەوتبووە ناو زەوییەکەی کە دەستکەوتی گەندەڵ بوو، بە 13 ھەزار دۆلار بە رۆژنامەنووسێکی سلێمانی فرۆشتەوە.