بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی لەدوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و کارمەندێکی تریش بریندار دەکرێت. سەرچاوەكە دەڵێت: "لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موردا کانی کوردەیی دەکوژرێت".
تیمێکی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەناو شاری ڕانییە، ویستویانە موڕاد کانی کوردەیی، کە فەرماندەیەکی نزیک لە لاهوری شێخ جەنگیی دەستگیر بکەن.دواتر ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە، موڕاد کانی کوردەیی و دوو لەپاسەوانەکانی کوژراون، کە یەکێک لە پاسەوانەکان کوڕەکەیەتی.
سەرچاوەیەکی پۆلیس ڕایگەیاند، کە نازاندرێ عەقید موراد کانی کوردەیی کوژراوە و تەرمەکەی ڕفێندراوە، یان بە زیندووی ڕفێندراوە و گواستراوەتەوەبۆ شوێنێک.
عەقید موراد کانی کوردەیی، فەرماندەی سەربازی یەکێتی لەبەردەم بانكی رەشید بەرامبەر پۆلیسی مكافەحەی ڕانیە درایە بەر دەستدرێژی گوللە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە دەباشان پێشوازیکرد لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی کەنەدا لە ھەرێم. لە دیدارەکەدا قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق، بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتوو، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بۆچوون و ھەڵوێستی یەکێتی لەو رووانەوە ئاماژەی پێکرا. ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھەماھەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لەنێوان ھەرێم و کەنەدا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم بکات، ھانی کۆمپانیا و خاوەنکاران بدرێت سەرمایەکانیان لە ھەرێم بخەنە گەڕ و ھاوکار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و رەخساندنی ھەلی کار. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانکارییەکان روونکردنەوەی دایە وەفدی میوان، پێی راگەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناغەکەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک. بۆ کوردیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەکانمان دەبێت و لە ھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین تا بەیەک نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بچینە گفتوگۆوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەولەویەتی کاری یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە.
چەند كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی دەستگیركراون و بەقسەی سەرچاوەیەكیش، ئەگەر فشاری ئەمریكییەكان نەبێت هێرش دەكرێتە سەر ماڵەكەی. بەپێی زانیارییەکان، لەدوو رۆژی رابردوودا چەند كەسێكی نزیك لاهور جەنگی هاوسەرۆكی دەرکراوی یەكێتی نیشتمانی دەستگیركراون. هەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ژمارەیەكی تر لەكەسە نزیكەكانی لاهور جەنگی دەستگیربكرێن، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی ئەو كەسانە دەستیان هەیە لەپشێوییەكانی چەند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی. چەند رۆژێكە لەشاری سلێمانیو چەند شارو شارۆچكەیەكی تر خۆپیشاندان دەكرێت، كە زۆرینەی خۆپیشاندانەكان گرژی لێكەوتووەتەوەو تائێستاش ئەو گرژییانە بەردەوامە. بەپێی زانیاریەکان، بەرنامە هەبووە هێرش بكرێتە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی فشاری ئەمریكییەكان لەسەر بەرپرسانی یەكێتی ئەوە نەكراوە. ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە كێشە لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هەیە، كە بەو هۆیەوە، بافڵ تاڵەبانی بە بڕیارێك لاهور شێخ جەنگی "دەركردووە". ژێدەر بوار نیوز
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کە هۆشداری توند و دوایین ئینزار دراوەتە لاهور جەنگی بورهان، کە چیتر بۆی نیە بەناوی یەکێتیەوە لێدوان و بەیاننامە بڵاوبکاتەوە. میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوە کردوە، "ئەمرۆ بۆ دواجار لاهور جەنگی بورهان ئاگادار دەکرێتەوە . کە بۆی نییە نە بەناوی یەکێتییەوە لێدوان و بڵاوکردنەوە بڵاو بکاتەوە نە بۆی هەیە بەناوی یەکێتییەوە کۆبوونەوەی جەماوەری بکات". میدیای یەکێتی دەشڵێ: پیلانی دوژمنانە بەرامبەر سەرکردەکانی یەکێتی و قاچاخچێتی و سەرانە وەرگرتن بە موزایەدەکرن بەسەر خۆپیشاندانی خوێنکارانیش کاڵ ناکاتەوە. بەڵکو سزاکانی توندتر دەکات. هەر بەپێی میدیایی یەکێتی، چەندین قاچاخچی و چەقۆکێش و ڕێگر و سەرانەوەرگری "لاهور" دزەیانکردۆتە نێو خۆپیشاندەران و ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەگۆڕن بۆسەر بارەگا حکومی و حزبیەکان و تێکدانی شاری سلێمانی.
سۆشیاڵمیدیای یەکێتی بڵوی کردووەتەوە کە: چەندین قاچاخچی و چەقۆکێش و ڕێگر و سەرانەوەرگری "لاهور" دزەیانکردۆتە نێو خۆپیشاندەران و ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەگۆڕن بۆسەر بارەگا حکومی و حزبیەکان و تێکدانی شاری سلێمانی. بەشێکیان دەستگیرکراون
لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە.هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە. هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا:• وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە.• راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە.• هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٣٨ ) ١. پشکنین: ( ٥٤٢٥ پشکنینی نوێ)• ( ٣٢٧٤) هەولێر• ( ٧٠٠) سلێمانی• ( ١١٩٢) دهۆك• ( ٢٦) هەڵەبجە• ( ١٠٥) گەرمیان• ( ١٢٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٦٤ تووشبووی نوێ)• ( ١٢٠) هەولێر• ( ٨١) سلێمانی• ( ١٢٩) دهۆك• ( ٨) هەڵەبجە• ( ١٠) گەرمیان• ( ١٦) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٣٢٢ چاکبوون)• ( ١٢٠) هەولێر• ( ٦٢) سلێمانی• ( ١٠١) دهۆك• ( ١٠) هەڵەبجە• ( ١٠) گەرمیان• ( ١٩) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٦ مردن)• ( ٢) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ٤) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٥٠١٤٦٢ (١٢٧٤٤٦١ هەولێر، ٨٥٨٤٨٦ سلێمانی، ١٣٤٣١٧٤ دهۆك، ٢٥٣٤١ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٣٦٩٩ (١١٠٧٩١ هەولێر، ١٢٨٦٨٠ سلێمانی، ١٢٦٩١٢ دهۆك، ٧٣١٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٦٠٥٣٩ ( ١٠٦٤١٣ هەولێر، ١٢٤٢١٣ سلێمانی، ١٢٢٩٧٠ دهۆك، ٦٩٤٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٦٣٣٢ (٢٤٢٣ هەولێر، ١٥٣٩ سلێمانی، ٢٢٣٥ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)مردن ٦٨٢٨ (١٩٥٥ هەولێر، ٢٩٢٨ سلێمانی، ١٧٠٧ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە)
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێوەری زیرەک سەرپێچیکردنی کەمکردووەتەوە و بەفیڕۆچوونی کارەبای لە 34٪ بۆ 45٪ کەمکردووەتەوە. هەروەها دەڵێت: "هەر کەسێک کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبێنێت, لێی دەکڕینەوە". دەقی ڕاگەیەنراوەکە پێوەری زیرەک پرۆژەیەکی درێژخایەنە و، سەرکەوتنیشی باشتربوونی دۆخی کارەبا گەرەنتی دەکات. پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا و سەقامگیر کردنی دۆخی کارەبا و کۆنترۆڵکردنی کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی دروست و بە رێژەی دیاریکراو کارەبا بەکار دێنن. لە گرنگترین سوودەکانی: -بە فیڕۆچوونی كارەبای لە 45% بۆ 34% کەم کردووەتەوە. - سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەم کردووەتەوە و کەس ناتوانێت بە سەرپێچی و نایاسایی کارەبا لە دەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت و مافی خەڵکی دیکە پێشێل بکات. - بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردووە و رێگە نادات هیچ هاوبەشێکی لە مافی خۆی زیاتر کارەبا بەکار بێنێت. . - دوای تەواوبوونی پرۆژەكە كارەبایەكی سەقامگیر و باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەر دەکات. - بارزۆریی لەسەر تۆرەکانی کارەبا چارەسەر دەکات. - بە کەمکردنەوەی خواست لەسەر كارەبا، کرێی کارەبای کەم دەکاتەوە. - ئەو هاوبەشانەی کە بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن، دەتوانن کارەبای زیادەیان لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە حکومەت بفرۆشنەوە. - پێوەری زیرەک، بەكارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی بەكارهێنانی دیاری دەکات.تا ئێستا زیاتر لە 72% پێوەری زیرەک لە سەرتاسەریی هەرێم بەستراون.