عەقید نەجات خولە، فەرماندە لە فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، رائیدێک و نەقیبێکی پێشمەرگە لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی دیکە لەکاتی هەوڵدان بۆ رێگری لە دەربازبوونی چەکدارانی داعش کە هێرشیان کردبووە سەر گوندی خدرجیجە، "کەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە و هەموویان شەهیدبوون." ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وتیشی، "خۆم وا لە شوێنی رووداوەکەم کە لەسەر چیای قەرەچووخ و لە گوندی نازی کەند رووداوەکە روویداوە." بە وتەی عەقید نەجات خولە، ئەو دوو بەرپرسەی پێشمەرگە کە کەوتوونەتە بۆسەکەی داعشەوە ناویان رائید نەفی خولە و نەقیب فەخرەدین بووە. رووداو
ئەمشەو داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخ هێرشیان کردە سەر دوو گوند، بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی خەڵکی گوندی خدرجیجە بە رووداویان داوە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ داعش، شەهید و برینداریان هەیە. ئەو گوندانەی داعش هێرشی کردوونەتە سەر ناویان لهێبان و خدرجیجەن. لهێبان لە سنووری سەرگەڕانە و خدرجیجە لە سنووری قەرەچووخە کە سەر بە شارۆچکەی دیبەگەیە. هاونیشتمانییەک لە گوندی خدرجیجە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند، "هێرشیان کرد، بە ئار بی جی لە ماڵێکیان داوە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن." سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخموور رایگەیاند، داعش هێرشی کردووە و ئۆپەراسیۆنی ئەوانیش بەردەوامە. هاوکات بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بدات، گوتی "شەهید و بریندار لە خەڵکی سڤیل و پێشمەرگەش هەن." هاونیشتمانییەکی دیکە هەر لە هەمان گوند گوتی، "خۆمان رووبەڕوویان بووینەتەوە و ئێستا هێزی پێشمەرگە بەڕێگەوەن بۆ شوێنەکە. رووداو
تەرمی گەنجێک لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر دەدۆزرێتەوە کە پاسەوانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بووە. ئەو گەنجە ناوی رەسووڵ پیرۆتە، پاسەوانە لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠٢١، تەرمەكەی لە دەوروبەری گوندی (زەنگەڵان) لە سنووری ناحیەی (سەنگەسەر) لە ئیدارەی راپەڕین دۆزرایەوە.
راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە، لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بە گوژمەی 3 ملیار و زیاتر لە 200 ملیۆن دینار . ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایدهگهێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر چەند پڕۆژەیەک داوە، ئەوانیش پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی باساک لە سلێمانی بە گوژمەی 733 ملیۆن و700 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی چنارە-زڵزەڵە لە سلێمانی بە گوژمەی 278 ملیۆن و 36 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرسیر بۆ ڕێگای زەلان-سیوەیل بە گوژمەی 988 ملیۆن دینار لە پارێزگای سلێمانی و پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندی دێری لە ئیدارەی ڕاپەرین بە گوژمەی 199 ملیۆن و 270 ھەزار دینار . بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی پارەکە سێ ملیار و200 و شەش ھەزار دینارە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن هەڵوێستی خۆی رابگەیێنێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.12.2021 کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای سەرەکی خۆی لە پیرمام کۆدەبێتەوە. رۆژی سێشەممەی رابردوو، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: "دوو کورسی کە مافی یاسایی دوو بەربژێری پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیێنین". پارتی پێیوایە، ئەو دوو کورسییەی کە کەمبووەتەوە، مافێکی رەوای خۆیەتی و دراوە بە یەکێتی، لە بەرامبەردا، میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی حیزبەکەیانەوە رایانگەیاند: "دوو كورسییەكەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی دوو) و پارێزگای هەولێر (بازنەی سێ) مافی رەوای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانن، كە ھەر مافی كوردە لە چوارچێوەی كورسییەكانی كوردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق". بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، کە 8 و 10ی ئۆکتۆبەری 2021 لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کورد بە 63 کورسییەوە دەچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. کورسیی لایەنە کوردستانییەکان بەمشێوەیەیە: -پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی -لیستی هاوپەیمانیی کوردستان 18 کورسی، (سەرجەم دەرچووەکان یەکێتین) -نەوەی نوێ 9 کورسی -یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 4 کورسی -کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 1 کورسی دوێنێ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارتی و یەکێتی بۆ کۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا، چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوون، دوێنێش کە کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی راگەیاند، چاوەڕێین لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەکە بکرێت. سەعدی پیرە گوتی: "بۆ سەنگی هەرێمی کوردستان، گرنگە کە لە بەغدا یەک تیم و یەکدەنگ بین، بۆیە یەکێتی ئامانجییەتی یەک تیمی هاوبەش لە هەموو لایەنەکان دروستبکرێت بۆ ئەوەی لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە دانوستاندن بکەن". ژێدەر رووداو
بوار نیوز، تایبەتلەدوو رۆژی رابردوودا، دەنگێکی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیدیاکان بڵاوکرایەوە. دەنگەکە بەشێوەیەک بڵاوکرایەوە گوایە ئەو دەنگە بەشێوەیەکی نهێنی تۆمارکراوەو پاشان دزەی کردووە بۆ میدیاکان، بەڵام بوار نیوز دوای بەدواداچوونی وردی بۆ چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگەی بافڵ تاڵەبانی لەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، خودی بافڵ تاڵەبانی مەبەستی بووە ئەو دەنگەی بڵاوببێتەوە.بەپێی زانیارییەکان، بڵاوبوونەوەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانە بافڵ تاڵەبانی نیگەرانکردووە.ئەو زانیارییانەی بەناوی گۆڕانکاری لەدەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و هەیکەلی مەکتەبی سیاسی بڵاوبونەتەوە لەمیدیاکان بەشێوەیەکی فەڕمی هیچ بڕیارێکیان لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو لەچوارچێوەی چەند پێشنیارێکی دیکەدان کە بۆ رێکخستنەوەی یەکێتی نیشتیمانی خراونەتەڕوو.بافڵ تاڵەبانی، لەکۆبونەوەکەیدا لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران باس لەقێزەونی بەشێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەکات و وا وێنەیان دەکات کە جەماوەر هێندە رقیان لێیانە ئەگەر بێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن ئەوا خەڵک تەلەفزیۆنەکانیان دەگۆڕن.بڵاوبوونەوەی دەنگەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بەبڵاوبونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی چەند سەرکردەیەکی پێشووی یەکێتییە بۆ ناو مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئامانجی بافڵ تاڵەبانی ئەوە بوو پێیان بڵێ ئێوە ڕوی ئەوەتان نەماوە بەرپرسیارێتی گەورە لەناو یەکێتی وەربگرن.بەشێکی دیکەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی ئاراستەی لالەزار بوو، کە ئەو وەک شێتخانەیەک ناویان دەهێنێت و جارێکی دیکە دووبارەی کۆتایی هاتنی ئەوان دەکات لەناو یەکێتیدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاووتوێ کرا.نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ڕووسیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد کە ڕووسیا وەک پێشەوای نەتەوەیی کورد دەیبینێت، ھەروەھا باسی لە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێم کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت.سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سوریا و پرسی کورد لە ناوچەکەدا کرا، سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیەکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سوریا بکات . ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاووتوێ کرا.نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ڕووسیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد کە ڕووسیا وەک پێشەوای نەتەوەیی کورد دەیبینێت، ھەروەھا باسی لە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێم کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت.سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سوریا و پرسی کورد لە ناوچەکەدا کرا، سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیەکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سوریا بکات .
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەڤەری گەرمیان، لە هێرشی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون، سەرۆکی حکومەت گوتیشی لە گەڵ هێزەکانی حکومەتی فیدرالی و هێزەکانی هاوپەیمانان لە پەیوەندی بەردەوام داین بۆ ڕێگڕیکردن و نەهێشتنی ئەو مەترسییانە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە وداواش لە حکومەتی فیدڕاڵی کرا بۆ برەودان بە هەماهەنگیی سەربازیی و ئاسایش لەم بوارە تا ڕووبەڕووی ئەم هێرشە تیرۆریستانە ببینەوە، کە مەترسیەکی گەورەیە لە سەر هەموولایەک.پاشان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگە، تیشکی خستە سەر سەردانیان بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری گەرمیان و ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستانی داعش بوونەوە ، وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ناوچانە، بۆشایی ئەمنیان تێدایە، لەم ڕووەوە چەند داواکاریی وپێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ تۆکمەکردنی زیاتری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستیيەکان.ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی وەزیری پێشمەرگە وچارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و گرفتەکانی پێشمەرگە کردەوە، سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگیی زیاتر لە گەڵ هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، بۆ کەمکردنەوە و سنوودارکردنی دەرفەتەکانی گەشەکردنی داعش لەو ناوچانە کە تەنها مەترسی نین بۆ هەرێم وعێراق، بەڵکو سەرچاوەی مەترسین بۆ ناوچەکە وجیهان بە گشتی. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بريتی بوو لە پێشنیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کوڵێج و بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە لە لایەن ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا کە لە سەرەتای ساڵی نوێی 2022 دابمەزرێن. پاشان کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بەدەستی کاری خۆماڵی و پەرەپێدانی ناوەندەکانی وەزارەت لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی و هەوڵەکانی وەزارەت لە بواری گەڵاڵەکردنی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار و پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بارودۆخی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان .ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە گرنگیی زیاتر ڕەخساندنی هەلی کار کردەوە لە کەرتی تایبەت و دابینکردن و ڕێکخستنەوەی گشت مافە یاساییەکانی کرێکار و کارمەندانی کەرتی تایبەت بە شێوەیەک کە مافی خانەنشینی و بیمە و دڵنیاییان پارێزراو بێت، هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر کراوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، بە ڕاسپاردنی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتە، کە جێگەی بایەخی حکومەتە و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی ئێستا بەرکارن کە هاوکارن لەمبارەیەوە، هەروەها پەلەکردن لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای کار و خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی نوێ، کە کاری باشی لەسەرکراوە بەجۆرێک کە مافی کرێکاری تێدا پارێزراوبێت و هاندەربێت بۆ ئارەزووی کارکردن لە کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانی، لە چوارچێوەی ئەو یاسا نوێیانەدا.لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، پێشنیارێکی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی دیاریکراو بۆ پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە خاوەنی گرێبەستی کشتوکاڵین یان بڕیاری دابەشکردنی زەوییان هەبووە و زەوییان کەوتووەتە ناو سنووری شارەوانییەوە خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە قەرەبووکردنەوەی یاسایی هاووڵاتیان، پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەسەندکرد بۆ پێدانی دەرفەتێکی تر بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە و قەرەبووکردنەوەی خاوەن مافەکان.
ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە و بەهۆیەوە پەرلەمانتار و کارمەندانی پەرلەمان باڵەخانەکەیان چۆڵکرد. ئاگرەکە لەکاتی گۆڕینی بوتڵی غازدا بووە و بوتڵەکە گڕی گرتووە. هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بڕیارە لەم ڕۆژانەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەست لەکار بکێشێتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست باڵکێش کەوتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر کەوتۆتە ژێر گوشارێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان و خەڵکی سنوورەکە بەوەی کە دەسەڵاتەکانی سنوردارن و توانای گۆڕانکاری نییە. لەبەرئەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیاریداوە دەست لەکار بکێشێتەوە و پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە کە پێشتر بە شێوەی نۆرە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەریگرتبوو. دوای دەست لەکارکێشانەوەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبێتەوە بە مامۆستای زانکۆ و کاندیدی یەکێتیش بۆ شوێنگرەوەی، عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٦٠٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٩٦ هەزار و ٥٠٠ دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزار دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٦٠ دینار یەک ملیۆن لیرەی سووری بە ٤١٥ هەزار دینار