رۆژی دووشەممە ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پرسەو ھاوسۆزی خۆی و وڵاتەکەی بۆ خانەوادەو کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلامارەکانی داعش شەھیدبوون و رایگەیاند کە جموجوڵەکانی ئەم دوایەی داعش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ھەڕەشەی داعش ھێشتا ھەر ماوە. هەر لەو دیدارەو پەیوەست بە ھەڕەشەو جموجوڵەکانی داعش هەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان کردەوە. لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لە بارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەراندنی تەحەدیاتەکان و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕکران. ھەر لەو دیدارەشدا جەخت لەسەر پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا کرایەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بەهۆی هێرشی گرووپێکی چەکدار، دانیشتوانی گوندی لهێبانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان گوندەکەیان چۆڵکرد و دواتر سوپای عێراق چووە گوندەکە و کۆنیترۆڵیکرد. حەشدی شەعبی دەیەوێ لهێبان و دەوروبەری داگیربکات تا ئێستا دیارنییە ئەو هێزەی هێرشیکردووەتە سەر گوندەکە داعشە یان نا، بەڵام باڵکێش زانیویەتی؛ کە هێز و گرووپە جیاوازەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، رۆژ بە رۆژ لە سنوورەکە نزیک دەبنەوە و هێزی تێدا کۆدەکەنەوە، ئامانجیشیان چۆڵکردنی ناوچەکەیە لە کورد. هەر بەپێی زانیارییەکان، گرووپە جیاوازەکانی سەر بە حەشد، دەیانەوێ تاوەکو کەرکووک کۆنترۆڵ بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش راکان سەعید جبوری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکیان دەست کراوە کردووە بۆ ئەوەی ئەو زەوییانەی کە هی کوردبوون و بەعس دابووی بە عەرەب، جارێکی تر بیانداتەوە. بۆ ئەمەش بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک یاریدەدەرێکی باشیەتی و هەموو کارئاسانییەکی بۆ دەکات. بیرە نەوتەکانی لهێبان یەکێکی تر لە هۆکارەکانی هەوڵدان بۆ داگیرکردنی لهێبان، بوونی ژمارەیەک بیرە نەوتە لەو سنوورە، کە بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش لە 20 بیرە نەوت زیاترن. بیرە نەوتەکانی ئەو سنورە دەکرێ لە داهاتوودا ببنە سەرچاوەیەکی بەهێزی داهات، بۆیە حەشد بە پاڵپشتی ئێران، ئامانجیەتی هەموو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکات کە سامانی نەوتیان زۆرە. پێشمەرگە گەڕایەوە دوای ئەوەی گوندی لهێبان چۆڵکرا، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی کاکەمین نەجاڕ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە هەولێر گەیشتە گوندی لهێبان. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، چوونی ئەو هێزە بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی بووە. هەڵوێستی ئەمریکا باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، کە ئەمریکا درکی بەوە کردووە کە حەشدی شەعبی پلانی داگیرکردنی ناوچەکەی هەیە، بۆیە گڵۆپی سەوزی بۆ چوونی پێشمەرگە هەڵکردووە و بڕیارە لەمەودواش لەو سنوورە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا بکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش. هەروەها داوای کردووە بە زووترین کات لیوا هاوبەشەکان لەو سنوورە جێگیر بکرێن.
هێزێکی پێشمەرگە لە فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر چوونەتە نێو گوندی لهێبان. شەوی یەکشەممە 5-12-2021 گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک، بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە بەتەواویی چۆڵکرا. 65 ماڵبات لە گوندی لهێبان دادەنیشن کە هەموویان بەهۆی هێرشی داعش گوندەکەیان چۆڵ کرد و زۆربەیان هاتنە هەولێر و دیبەگە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند زانیارییەکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی " قەڕە سالم" ئاشکرا کرد. وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: "ئەمشەو ٥/٦ی ۱۲ی ۲۰۲۱ تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی (قەڕە سالم) دا". ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە "لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە و تیرۆریستان راوەدوونراون و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".
تیرۆریستانی داعش لەسەر کەلی قەرەسالم لە سنوری کەرکووک، هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و شەهید و بریندار هەیە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٤٨ ) ١. پشکنین: ( ٤٢٣٤ پشکنینی نوێ)• ( ٢٨٣٤) هەولێر• ( ٤٧٢) سلێمانی• ( ٧٠٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١٤٣) گەرمیان• ( ٨٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٢١٠ تووشبووی نوێ)• ( ١١٣) هەولێر• ( ٥٧) سلێمانی• ( ٢٩) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٤٠٣ چاکبوون)• ( ١٨٠) هەولێر• ( ٧٧) سلێمانی• ( ١٠٥) دهۆك• ( ١٦) هەڵەبجە• ( ١٤) گەرمیان• ( ١١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٢ مردن)• ( ٥) هەولێر• ( ٢) سلێمانی• ( ٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٥٥٠٢٠١ (١٢٩٩٨٤٩ هەولێر، ٨٦٧٥٧٨ سلێمانی، ١٣٥٧٣١٦ دهۆك، ٢٥٤٥٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٦٨٦٨ (١١١٩١٣ هەولێر، ١٢٩٤٤٦ سلێمانی، ١٢٨١٧٦ دهۆك، ٧٣٣٣ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٦٥٠٧١ ( ١٠٨١٤٣ هەولێر، ١٢٥٢٧٥ سلێمانی، ١٢٤٦١٩ دهۆك، ٧٠٣٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٨٧١ (١٧٨٣ هەولێر، ١٢٠٤ سلێمانی، ١٨٢٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)مردن ٦٩٢٦ (١٩٨٧ هەولێر، ٢٩٦٧ سلێمانی، ١٧٣٣ دهۆك، ٢٣٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٥ی كانوونی یەكەم ٢٠٢١
ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی)یە و هاوژینەکەی رای دەگەیەنێ، ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ساز دەکرێ و قەڵغانی کاوە گەرمیانی دەبەخشرێت بە کەسایەتییەکی دیار، دەشڵێ: “یەکێتی بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت خۆی بەری بکات لە تیرۆکردنی کاوە گەرمیانی، چونکە بکوژە ڕاستەقینەکە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییە”. شیرین ئەمین، ھاوژینی کاوە گەرمیانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 5/ 12/ 2021، لە هەشتەمین ساڵیادی تیرۆکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، لەسەر مەزارەکەی، بۆ بەرزڕاگرتنی گیانی پاکی شەھید کاوە گەرمیانی، خەڵاتی قەڵغانی کاوە گەرمیانی دەبەخشرێت بە کەسایەتییەکی دیار، ھەروەھا مەراسیمی دووەم، لە سەعات ھەشتی شەو لەو خانووەی کاوەی تێدا شەھید کراوە، بەڕێوەدەچێت”. گوتیشی: “دوای ھەشت ساڵ لە تیرۆکردنی کاوە گەرمیانی، بکوژی ڕاستەقینەی ئەو کەیسە، کە بڕیاری تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی داوە، بەنادیاری ماوەتەوە، ئەگەرچی یەکێک لە تاوانبارانی ئەو کەیسە ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە، بەڵام ئەو کەسەی بڕیاری تیرۆرکردنەوەکەی دەرکردووە، تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووی دادگا نەکراوەتەوە”. ئەوەشی خستە ڕوو، لە زۆنی سەوز ھیچ ئازادییەک نییە، ئەوەی باسی ئازدییش دەکات، ڕەنگە قودرەتێک بێت بۆ سپیکردنەوە و جوانکردنی دەموچاوی یەکێتی. دەشڵێ: “ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی 30 ساڵەی یەکێتی، لە سەردەمی شاخەوە تاوەکو ئێستا، ئەو حزبە نەوک هەر تۆمەتبارە، بەڵکو تاوانبارە و بە دەیان کەیسی تیرۆرکردن و تۆقاندن و ھێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان و شاعیر و کەسانی چالاکوانی لەسەرە، تەنانەت ساڵی پار لەم کاتەدا خەڵکی خۆپیشاندانێکیان کرد، یەکێتی خوێنی نۆ کەسی لەسەر شەقامەکان ڕشت، بۆیە یەکێتی ناتوانێت خۆی لە کوشتن و تیرۆرکردن بەری بکات”. شیرین ئەمین، ھاوژینی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو کاوە گەرمیانی، ئاماژەی بەوەش کرد” “یەکێتی بە ھیچ شێوەیەک ناتوانێت خۆی بەری بکات لە تیرۆکردنی کاوە گەرمیانی، چونکە بکوژی ڕاستەقینەی کاوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییە و بۆ ئاستەکانی دیکە خەڵکی دیکەی بەدوادا دێت”. کاوە محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە (کاوە گەرمیانی)، لەدایکبووی 1981 و خێزاندار بوو، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری (رایەڵ) و پێشتر گۆڤاری (گەڕان) بوو، هەست ساڵ بەر لە ئێستا، لە رۆژی 5/ 12/ 2013، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و تیرۆر کرا. باس نیوز
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە دانیشتنەکەدا میوانداری جیلبەرت میتران، کوڕی دانیال میتران، دۆستی دێرینی کورد دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات. بهپێی حوكمی ماددهی (٥) و بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (١٦) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (١٨) و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) له ماددهی (٢٠) و ماددهكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان، له كاتژمێر (١٢)ی پێشنیوهڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكهوتی ٢٠٢١/١٢/٧ بهم شێوهیه بێت:یەكەم: بەبۆنەی یادی دە ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتوو (دانیال میتران)، بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.١ - بەخێرهێنان و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان. بەبۆنەی ئامادەبوونی بەڕێز (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران).٢ - وتەی بەڕێز (جیلبەرت میتران).دووەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فهرهج محهمهد) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕِێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.پێنجەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتی لاسیلا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی فینلەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە بەتایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، جەختیشی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەماهەنگیی و هاریکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. باڵیۆزی فینلەندا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەرێنی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەندا، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.
كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی كە باوكی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵەبانیشە، هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی و هێزەكەی شێخ جەعفەر دەكات و ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەڵوێستیان ڕادەگەیەنن، كێ خۆی بە پیاو دادەنێت بەرانبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پیشانی دەدەین كەسوكاری شەهیدان و ماڵە شەهید چییە. ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی ١١، پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسكەری كە باوكی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵەبانیشە، لە پەیامێكی ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو شۆڕشێكدا تەنیا خەڵكی قارەمان و خاوەن قوربانی باجیان داوە، ئەوانەی ئێستا لەپڕێكدا بوون بەكوڕێك، هاتوونەتە سەر حازری و نازانن قیمەتی شەهیدان چییە. پۆڵۆ دەڵێت، ئەو كەسانەی باوەڕیان بە هێزی كۆماندۆ و هەندێك هێزی تازە و علووج هەیە، نازانن ئەم هێزانە سەرەخۆرەن، بۆیە هەفتەی داهاتوو هەڵوێستی بنەماڵەی عەلی عسكەری و تەواوی شەهیدانی كورستان بڵاو دەكەینەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت و کردە پووچەڵ دەکرێتەوە. میدیای فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، هەوڵێکی تیرۆرکردنی ئەردۆغان لە ڕێی بۆمبی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پوچەڵ کرایەوە، بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە کە کێ ئەو هەوڵەی داوە.
تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی تووندوتیژی دژی دژنان لە سلێمانی کراوە و بەهۆیەوە نەقیبێکی پۆلیس کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش بریندارن. کوژراوەکە ناوی محەممەد لەتیفە