ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی لەیەکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوو و کارکردن بە ئاراستەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق لە ڕێگەی بەشداريی کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە کرا، لە پێناو دابینکردنی سەقامگیریی و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە سەر بنەمای دەستوور.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە شنگال، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەشەی سەر بە میلیشیاکانی پەکەکە بە ناوی (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار) کوژرا.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە. روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا). لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون. ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا. دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سراى به ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيدان به به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين و دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ پێشوازى له برينداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرييه‌كى پێويستى پزيشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌يه. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان 2021/12/7
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگه‌یاند، لەناو شاری هەولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت هه‌زار و 500 دۆلاری ساخته و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/12/2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه، توانراوه دەست بگیرێت بەسەر بڕی هه‌شت هه‌زار و 500 دۆلاری ساخته و 18 گرام كریستیاڵ و چوار گرام هێرۆین و 5 دانه حه‌بی تڕامادۆڵ و چوار پایپی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی هەرێمی ئاگادارکردەوە کە سبەی چوارشەممە 8/12/2021 مووچەی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی وخاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ۷ی۱۲ی ۲۰۲۱ بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن. بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت. لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت. کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگەو بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سکرتاریەت و تەنفیزیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵدەپەسێرێت، لێپرسراوی لقی زانکۆکانی کۆمەڵەی خوێندکارانیش بە رووداوی گوت، هۆکارەکەی ئەوەیە کۆمەڵەکە سکرتێر و لێپرسراوی بۆردی نەماوە و چاوەڕێی ئەنجامدانی کۆنگرە و هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ دەکەن. بەپێی بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی، سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانی ئەو کۆمەڵەیە "تاوەکو هەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەکە دەکرێت، رادەگیرێت." دەشڵێت، دەبێت ئەو دەستە نوێیە لە "خزمەت داخوازی و خواست و بەدیهێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن."
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات. پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/12/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه تيايدا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به درێژاييى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون. له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شه‌هيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى له كوردستان كرايه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارو‌دۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌ز‌يرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كان كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا هه‌يه و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه و لێيانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لامارى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه بده‌ن. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن و فه‌رمانده و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى ميحوه‌ره‌كانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه به خوێن و گيان به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووى دژومێنكى دڕنده ده‌بنه‌وه، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه دابين ده‌كه‌ن.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان بە داخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنووری ناوچەی پردێ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی شەھیدەکان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان بدات، ھیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجووڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش. ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان مسعود بارزانی6ـی کانوونی یەکەمی 2021
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی شەھیدەکان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکاریان بدات، ھیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش . ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی کوردستان مسعود بارزانی٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
سه‌ربارى به‌ده‌نگهاتنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى‌و به‌ڕێوه‌رایه‌تى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان‌و خودى قوباد تاڵه‌بانى، بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس له سلێمانى ده‌ربازى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراون. شەوی 4ی کانونی یەکەم، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی یاسایی خۆیاندا، نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەر لەنوسینگەی ڕۆژهەڵاتی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان كوژراو سێ پۆلیسیش برینداربون، كه برینی دوان لەپۆلیسە بریندارەكان سەختە. بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستکەوتووە، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كه‌ى پۆلیس بونه‌ته‌وه پێكهاتون له‌باوك‌و كوڕێك‌و كه‌سێكى دیكه‌و هه‌رسێكیشیان توانیویانه ده‌ربازى ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ببن. هەر بەپێی زانیارییەکان، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى بكوژى نه‌قیب محه‌مه‌دن، له‌دوو ڕۆژى ڕابردودا له‌گوندێكى نزیك عه‌ربه‌ت حه‌شاردراون‌و به‌شێكیش له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌لا هه‌بوه، به‌ڵام به‌هۆى پشتیوانى به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیی هه‌رێم، هێزه ئه‌منیه‌كه هیچ جوڵه‌یه‌كیان به‌ئاراسته‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژانى نه‌قیب محه‌مه‌د نه‌كردوه. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئێواره‌ى ڕابردوو ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كه‌ى بەڕێوەبەرایه‌تى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بونه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه ده‌ربازى خاكى ئێران بون. به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سلێمانی بێئاگایی خۆیان له‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاندو جه‌ختیانكرده‌وه، "بزانین له‌هه‌ر كوێیه‌كى خاكى هه‌رێم بن فه‌رمانمان پێكراوه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌مانزانیوه چوبنه خاكى ئێرانه‌وه". دواى ئه‌و ڕوداوه، پۆلیسی سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌و خێزان جه‌ختیانكرده‌وه، "دەبێت بەزوترینكات بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیربكرێت‌و حكومەتیش ئاوڕی جدی لەدامودەزگاكانی توندوتیژی دژی ژنان بداتەوە". كوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ئاشكرایكرد، ئاسایش سەرقاڵی دۆزینەوەی تاونبارەكەیەو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش لەسەرخەتە بۆ دەستگیركردن‌و ڕادەستكردنی بكوژەكە. هاوكات قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌باره‌ى ئه‌و ڕوداوه‌ى سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو ڕوداوە ڕادەستی دادگا بکەن بۆئە‌وە‌ی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت، پیاوانی پۆلیس شایەنی ڕێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێیدەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی‌و جیبەجێکردنی یاسا‌و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان‌و هەڵسوکەوتە چەوتەکان". سەرچاوە شارپرێس