لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە حیزبییەکاندا بڕیارە بافڵ تاڵەبانی لە چەند رۆژی داهاتوودا لێپرسراوی چەند مەکتەبێک بگۆڕێت و دوو ئەندامیش بۆ دەستەی کارگێڕیی زیاد بکات. بە پێی زانیارییەکان، هەریەکە لە د.خەسرەو گوڵ محەممەد و ئاسۆ مامەند دەبنە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەبنە حەوت ئەندام کە پێکدێن لە رەفعەت عەبدوڵلا، قادر عەزیز، رزگار عەلی ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دەرباز کۆسرەت رەسوول. بافڵ تاڵەبانی دوای ئەوەی تەواوی دەسەڵاتەکانی لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پێدرا، بڕیاریداوە لێپرسراوی چەند مەکتەبێکیش بگۆڕێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات کە بەمشێوەیەن: 1- د. میران محەممەد لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەکان دەگۆڕدرێت و لە جیاتی ئەو جووتیار نووری دەکرێتە بەرپرسی مەکتەبەکە. 2- سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مهكتهبی پهیوهندییهكان لادەبردرێت و شاڵاو کۆسرەت رەسوول جێگەی دەگرێتەوە. 3- شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لادەبرێت و سەرکەوت زەکی جێگەی دەگرێتەوە. 4- بورهان سەعید سۆفی،لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان وەک خۆی دەمێنێتەوە. 5- ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، دەگۆڕدرێت و رزگار حاجی حەمە جێگەی دەگرێتەوە. 6- سەعدی ئەحمەد پیرە،لێپرسراوی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوه، وەک خۆی دەمێنێتەوە. 7- حامید حاجی غالی، لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی، وەک خۆی دەمێنێتەوە. 8- ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مهكتهبی راگهیاندن وەک خۆی دەمێنێتەوە. 9- ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە. بە پێی هەیکەلی یەکێتی بەرپرسانی مەکتەبەکان راستەوخۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسین. گۆڕانکاریی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ناکرێت و وەک خۆیان دەمێننەوە، تاوەکو ئێستاش باس لە شوێنگرەوە بۆ ئەندامە دەرکراوەکان نەکراوە. لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە بەرپرسی مەڵبەندەکانیش، دوای گۆڕانکاریی لە مەکتەبەکان گۆڕانکاریی لە مەڵبەندەکانیش دەکرێت. سەرچاوە ڕووداو
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلار و ٣٥ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧١ دۆلار و ٩٥ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق دەمێننەوە. جەنەراڵ فرانک ماکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)ی راگەیاندووە: دوای 31-12-2021، ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ مەشق و راوێژپێکردن دەگۆڕێت. جەنەراڵ فرانک ماکێنزی هەروەها رایگەیاندووە: ئێستا دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراقن و دوای 31ـی 12ش هەر لە عێراق دەمێننەوە بەڵام ئەرکەکەیان دەگۆڕێت. ئەو فەرماندە ئەمریکییە پێشبینیی بەردەوامبوونی هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بۆ سەر ”هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان“ کردووە و رایگەیاندووە: ”رەنگە ئەو هێرشانە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بن“. جەنەراڵ فرانک ماکێنزی هەروەها رایگەیاندووە: ئەو میلیشیایانە دەیانەوێ هێزەکانی ئەمریکا بە تەواو لە عێراق بچنە دەرەوە، ”بەڵام هێزەکانمان ناکشێنینەوە و رەنگە تا کۆتایی ئەم مانگەش میلیشیاکان کاردانەوەیان دژی هێزکانمان هەبێت“. فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە عێراقییەکان ”هێشتا داوامان لێدەکەن بمێنینەوە، بۆیە دەتوانین لەسەر مانەوەی هێزەکانمان رێک بکەوین“. جەنەراڵ فرانک ماکێنزی هۆشداریی داوە لەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوامە لە خۆبەهێزکردنەوە و رەنگە بە ناوی نوێ دەربکەوێتەوە.
ئەوەی کە کەسایەتی دێوجامە، ئۆپۆرتونیست و پۆپۆلیست لە کەسانی نیشتیمانپەروەر جیادەکاتەوە، مەبدەئیەت، جورئەت و شەفافیەتە. لە دونیای سیاسەتیش هەر وایە. ئەوانەی خۆیان بە کەسایەتی یان ڕێکخراوێکی سیاسی هەڵدەواسن، جیاوازن لەوانەی کەخۆیان لە خۆیاندا خاوەن پێگەن. ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی گوتویەتی کە گوایە: (کاتێک ڕونکردنەوەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسێکی بیانی بە ناوی (زاک کۆپلین) خوێندۆتەوە تەزوو بە گیانیدا هاتوە). ئەم جۆرە لە قسە کردن نە دەربڕینی فکرە، نە ئەچێتە قاڵبی سیاسەتکردنەوە ئێمە دەزانین کە ئەم قسانە تەعبیر لە بۆچونی هەموو یەکێتی ناکەن. ئەو یەکێتیەی کە شۆڕش گێڕبوە و خوێنی لە پێناو خاکی پیرۆزی کوردستاندا ڕژاوە، لە تەنکاوێکی بەو جۆرەدا مەلەوانی ناکات. قسەکانی ئەم برادەرە لە ویژدانێکی ئینسانی، کوردایەتی ئیمانداریی یان بڕوا بوون بە عەدالەتی کۆمەڵایەتیەوە نەهاتوە. ئەم جۆرە لە قسە کردن بنکڕی ئەو مەرامە ژەنگ هەڵهاتوەیە کە بۆ دژایەتیکردنی پارتی و بەتایبەتی تریش بنەماڵەی بارزانی دروست بوە. ئەم برادەرە (لە چوارچێوەی ئەو ئیرهابە فکریەی کە بەرە بەرە خەریکە ئاسەواری لە دەڤەری سلێمانی دەسڕێتەوە) پێی وایە ئەگەر دژایەتی بنەماڵەی بارزانی و پارتیت کرد، ئەوا بۆخۆت ئەبیتە شۆڕشگێڕ و (عادل) و دیموکرات، ئیتر لە ناخی خۆتا هەرچیەک بیت و چەندەش بێ هونەر بیت ئاساییە. سەیر لەوەدایە، بە درێژایی مێژوی ئینسانیەت، کەس لە پڕێکا و لەسەر حسابی ناشرینکردنی خەڵک و لایەنیتر نەبۆتە کوڕێ. ئەو کەسەی بەم جۆرە قسە ئەکەن، لە ڕاستیا بۆ پەردە پۆشی عەیب و عاری خۆی وا ئەکات. ئینجا سەیرو سەمەرەش ئەوەیە کە ئەم برادەرە باس لە دەسەڵاتدارانی هەرێم ئە کات و ڕەخنەیان لێ ئە گرێت. بەڵام ئایا دەسەڵاتدار لە هەرێم کێیە؟… ئەی جەنابی بۆ خۆی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیە؟… ئەی خۆی بەشێک نیە لەو دەسەڵاتە، هەر وەک ئێمە؟… لەم هەفتەیەدا سەرۆکی هەرێم لە مەراسیمی سوێندخواردنی دادوەران گوتارێکی ئێجگار بەپێز و پڕاو پڕ لە بیرو باوەڕی نیشتیمانی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سەروەری قانون پێشکەش کرد، کە چی خوێندەوارێک، سیاسەتمەدا رێک، ڕۆژنامەنوسێک و کەس و کەسمان نەبینی شیکردنەوەیەکی بەویژدان و بابەتیانە بۆ گوتارەکەی سەرۆکی هەرێم بکات…! لێرەدا مەبەستمان پیاهەڵدان نیە بەسەر کەسدا، بەڵکو مەبەست تەنیا شیکاریەکی مەنتیقیە. دواجار سەرۆکی حکومەت چی بکات؟… خەڵک بەڕۆژی ڕوناک بوختانی بۆ بکات، سەرۆک وەزیرانیش بێدەنگی لێ بکات؟… ئەوانەی لە ئەوروپا و ئەمەریکا ژیاون ئەزانن کە مەرج نیە هەرچی قژی زەرد و چاوی شین و مەسیحی و هاوڵاتی خۆرئاوا بوو، ئیتر فریشتەیە. شوێنی فریشتەکان لە ئاسمانە و خوای گەورە زانایە بە شوێنی حەوانەوە یان. زاک کۆپلین فریشتە نیە. سەرۆکی حکومەت سەرکردایەتی ئەو پڕۆسە چاکسازیە ئەکات کە لە کابینەی هەشتەمەوە دەستی پێکردو، وەک وەستا بە تەقەڵی وورد دوریوێتیەوە بە کارنامەی کابینەی نۆهەمەوە. هەنگاوی باش لە پێناو چاکسازیدا نراوە و پڕۆسەکە بەردەوامە. ئیتر وا دیارە هەندێک کەس پێیان خۆش نیە ئەمەشیان (چاکسازی) هەر لەسەر دە ستی نەوەیەکی مەلا مستەفا جێبەجێ بکرێت، ئیتر خەڵک بە پڕوپاگەندەی هەڵبەستراوەوە مەشغوڵ ئەکەن. کۆتا، ئەو برادەری تەزوەکەی پیا هاتوە باسی ئەخلاق دەکات. لای من بێ ئەخلاقترین کورد ئەو کەسەیە کە نیشتیمان بفرۆشێت و بچێتە سەنگەری شۆڤێنیستی عەرەبەوە بۆ دژایەتی کردنی کورد و ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستان… ئیتر هەمو جۆرەکانی بێ ئەخلاقی، لەدوای نیشتیمان فرۆشیەوە دێن. هەموو ئەمانەش لە پێناو بڕێک دۆلار و پارچە زەوی و موڵکی بەغدا…! ئاری هەرسین
پەیامی پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستان به بۆنهی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم . یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرهتان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا.ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان مەسرور بارزانی2021/12/11
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٥٣ ) ١. پشکنین: ( ٥٤٢٨ پشکنینی نوێ)• ( ٢٥٣٣) هەولێر• ( ١٠٩٥) سلێمانی• ( ١٥٧٣) دهۆك• ( ٢٥) هەڵەبجە• ( ١١٩) گەرمیان• ( ٨٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٢٦٧ تووشبووی نوێ)• ( ٨٣) هەولێر• ( ٨٧) سلێمانی• ( ٩٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٦) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٣١٧ چاکبوون)• ( ١١٠) هەولێر• ( ٧٣) سلێمانی• ( ١١٠) دهۆك• ( ٣) هەڵەبجە• ( ١٤) گەرمیان• ( ٧) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٠ مردن)• ( ٤) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٥٧٤٨٩٥ (١٣١٢٧٢٢ هەولێر، ٨٧٢١٨٩ سلێمانی، ١٣٦٤٣٨٤ دهۆك، ٢٥٦٠٠ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٨١٣٨ (١١٢٣٦٨ هەولێر، ١٢٩٨٢٣ سلێمانی، ١٢٨٦٠١ دهۆك، ٧٣٤٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٦٦٦٧٦ ( ١٠٨٨٠٣ هەولێر، ١٢٥٦٧٠ سلێمانی، ١٢٥١٤٦ دهۆك، ٧٠٥٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٤٨٦ (١٥٦١ هەولێر، ١١٦٦ سلێمانی، ١٧١١ دهۆك، ٤٨ هەڵەبجە)مردن ٦٩٧٦ (٢٠٠٤ هەولێر، ٢٩٨٧ سلێمانی، ١٧٤٤ دهۆك، ٢٤١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٠ی كانوونی یەكەم ٢٠٢١
نهوهی شههێدێكی شیوعی دهبێته وهزیر.ریم العبلی، ئهندامی پهرلهمانی ئهڵمانیا له فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراتهكان، لهلایهن راوێژكاری نوێی ئهڵمانیا پۆستی وهزیری دهوڵهت بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبهران و گونجاندنی پێدرا.ریم العبلی له ههشتاكاندا دایك و باوكی پێشمهرگه بوونه له ریزی حزبی شیوعی عێراق و دوای ئهنفالهكان روویانكردۆته مۆسكۆ و پاشان ئهڵمانیا.باوكی ریم خهڵكی بهغدایه و دایكیشی خهڵكی گوندی ههرمۆتهی سهر به كۆیهیه،شههید محەمەد سالح العبلي باپیرهی ریم، ئهندامی مهكتهبی سیاسی حزبی شیوعی بووه، لهدوای كودهتای بهعس له 8 ی شوباتی 1963، لهگهڵ شههید جهمال حهیدهری سهركردایهتی حزبیان كردووهو پاشان دهستگیركراون و بهبێ دادگایی كردن له 21 تهمموزی 1963 شههیدكراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی تاوتووێ کرا.وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو پێشمەرگە و هاووڵاتییانەی بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون .سەرۆکی حکومەت، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆچبەرانی کورد لە سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و هاوکاری مرۆیی و فریاگوزارییان پێشکەش بکرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆچبەريی .سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کردەوە . ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی فیدرالی و وڵاتانی ئەوروپایی ڕاگەیاند، بەتایبەتی کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها جەخت لە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و قاچاخچیانەی فێڵ لە کۆچبەران دەکەن.
چەند ڕۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو: نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان9ی دیسەمبەری 2021
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، واژووی لەسەر گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی حیزبەكەی كردووە و بڕیارە گۆڕانكارییەكانیش بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێ شەممە 7ی كانوونی یەكەم، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی كردووەو لەكۆبوونەوەكەش واژوو لەسەر ئەو گۆڕانكارییانە كراوە، كە بڕیارە لەناوخۆی حیزبەكە بكرێت. هەر بەپێی زانیارییەكان، گۆڕانكارییەكان لەپێكهاتەی مەكتەبی سیاسیو لێپرسیراو و دەستەی گارگێڕی مەكتەبەكەوە دەستپێدەكاتو بەرپرسی بەشێك لەمەكتەبەكانی حیزبەكەش دەگرێتەوە، ئەمە جگە لەگۆڕانكاری لە بەرپرسی چەند مەڵبەندێكی یەكێتی لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان. لەبارەی وردەكاری گۆڕانكارییەكان، مەكتەبی سیاسی لیژنەیەكی سێ كەسی راسپاردووە، بۆ ئەوەی میكانیزمو وردەكاری گۆڕانكارییەكان دیاریبكەنو دواتریش هەر ئەو لیژنەیە گۆڕانكارییەكان جێبەجێبكەن. زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی زیاد دەكرێن بۆ 16 كەسو دەستەی كارگێڕی مەكتەبەكەش دەكرێت بە 5 كەسو لێپرسراوێكی بۆ دیاری دەكرێت. لەپۆستی مەكتەبەكانیش ئاڵوگۆڕ بە چەند كەسێك دەكرێتو بەرپرسی مەڵبەندەكانی شارەزوورو راپەڕینو چەمچەماڵو كۆیەش دەگۆڕێن، ئەمە جگە لەپەسەندكردنی گۆڕانكارییەكانی مەڵبەندەكانی پارێزگای كەركوك، كە پێشتر كرابوون. چەند مانگێكەو بەتایبەت دوای رووداوەكانی 8ی تەمووز، كە وادەی تەقینەوەی كێشەكانی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی بوو، بافڵ تاڵەبانی بەنیازی گۆڕانكارییە لەناوخۆی حیزبەكەیو كار بۆ دوورخستنەوەی كەسانی نزیك لەلاهور شێخ جەنگی دەكات. ژێدەر بوار نیوز
پارێزگاری سلێمانی نامەوی دەست لەکارکێشانەوەی نووسیوە و بڕیارە لەم رۆژانەدا بیداتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست باڵکێش کەوتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر کەوتۆتە ژێر گوشارێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان و خەڵکی سنوورەکە بەوەی کە دەسەڵاتەکانی سنوردارن و توانای گۆڕانکاری نییە. هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەیەوێ پۆستەکە لە گۆڕان وەربگرێتەوە و دوو کاندیدیشی بۆ پارێزگار ئامادە کردووە. لەبەرئەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیاریداوە دەست لەکار بکێشێتەوە و پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە کە پێشتر بە شێوەی نۆرە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەریگرتبوو. هەڤاڵ ئەبوبەکر، ماوەی دوو هەفتەیە مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پارێزگا دەوامی نەکردووە، ئەمەش گومانەکانی قوڵتر کردۆتەوە. دوای دەست لەکارکێشانەوەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبێتەوە بە مامۆستای زانکۆ و کاندیدی یەکێتیش بۆ شوێنگرەوەی، عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە.
شەوی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 20 کەس بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵكێش کەوتووە، هێزە ئەمنیەکان بە تۆمەتی ئامادەکاری ئەو کەسانە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی گەورە لە فێستیڤاڵی یەکێک لە هۆزەکان دەستگیرکراون. باڵکێش زانیویەتی، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی کەسی یەکەمی گرووپەکە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و تۆمەتبارەکە و ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان دەستگیرکراون. باڵکێش ئەوەی زانیوە کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، کوڕی مەلا تاهیری بامۆکییە، کە کەسایەتییەکی ناسراوی ئایینی هەڵەبجەیە.