دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆك بارزانی بۆ كریستیانهكان: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە. مسعود بارزانی 24ـی كانوونی یەكەمی 2021
به پێی زانیاریهكان یهختهكه خۆی بە شوێنێکی شاخاوی دورگهی ئانتیكیتیرا کێشا و تەرمی چوار کەسیش دۆزرایەوە. یەختەکە 100 کەسی هەڵگرتووە و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتوونەتە نێو دەریاکەوە. 90 كۆچبهر لە ڕووداوەکە ڕزگار كراون و تەرمی 4 كهسی دیكهیش دۆزراوهتهوه. پشتی نیوز
وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دەکات. بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم کە لە رۆژی ١٥/١٢/٢٠٢١ دەرچووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و باشتر بەڕێوە چوونی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، گۆڕانکاری پێویست بکەن لە پۆستی بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەو بەشەکان، بەپێی پسپۆڕی و لێوەشاوەیی و پێگەیاندنی کەسی لێهاتوو و شارەزا بۆ ساڵی ٢٠٢٢. لە بارەی ناوەڕۆکی ئەم نوسراوە ئاشکرا کراوە کە وەزیری دارایی گۆڕانکاری لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا گۆڕانکارییەکان لە دیوانی وەزارەتی دارایی دەستی پێکردووە. هەر بەپێی زایارییەکان وەزیری دارایی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری سەرجەم فەرمانگەکان دەکات بە تایبەت ئەوانەی تێوەگڵاون بە گەندەڵی و ئەوانەشی شیاونین بۆ پۆستەکانیان، کە بەشێک لەو گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەری بانکەکانیش دەگرێتەوە، کە تۆمەتبارن بەوەرگرتنی بەرتیل. ژێدەر بوار نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چوار لێژنەیان بۆ نووسینەوەی ڕێکەوتنێکی نوێی ستراتیژی پێکھێنا. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لێژنەکان چوار کاری جیاوازیان دەبێ، لێژنەی یەکەم: بۆ دەستوور و ھەڵبژاردن. لێژنەی دووەم: بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق، لێژنەی سێیەم: بۆ راگەیاندن و لێژنەی چوارەمیش بۆ نووسینەوەی ڕێککەوتنێکی نوێی ستراتیژی. باڵکێش زانیویەتی؛ بیرۆکەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نوێ، لە نێوان ھەردوولا، دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ھاتۆتە ئاراوە و کاری لەسەر دەکرێت. لێژنەکانی پارتی و یەکێتی بە ئاراستەی جیاواز کارەکانیان دەکەن و دواتریش پاکێجێکی ھاوبەش بۆ واژۆکردن ئامادە دەکەن.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە سەبارەت بە دابەشکردنی موچە بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1.دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2، بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات، بۆ ڕۆژانی دواتریش پەپێی خشتەی موچە لە دابەشکردنی بەردەوام دەبین.
سەری بڵند… ناوەندی سیاسی، سەربازی و یەکلاکردنەوە و کردنەوەی گرێکوێرەکان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکان، مەرجەعێکی واقیعیانە بە خەبات و تێکۆشان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە ئاڵۆزەکانی عێڕاق و ناوچەکەو ھەرێمی کوردستان. بارەگای بارزانی؛ ئەو ساباتە مێژوویەیە کە بۆتە سایەو سێبەری ھەموو نەتەوەو پێکھاتە و مەزھەب و ئایینە جیاوازەکان. ھەمووان رووی تێدەکەن یار و نەیار .. تەباو نا تەبا ئەوانەی ململانێیانکرد رۆژگار بۆی سەلماندن کە رێگای پیرمام ؛ تەخت و رۆشنە بۆ دۆستەکانیسەخت و قەڵایە بۆ نەیارەکانی ڕێباز حەملان - یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت
ھیوا ئەحمەد مستەفا بۆ ڕێبوار کەریم وەلی: حەیف کە ئاستی نوسینی خۆت هێنایە ئەو راددەی گوێ لە هەستی(پێ) بگرت. ڕێبوار کەریم وەلی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە لاھور جەنگی، کە لە پەڕەی فەیسبووکەکەی نووسیویەتی: دەنگی پێی لاھور دێت. ھیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی پارتیش لە وەڵامدا پێی دەڵێت: حەیف کە ئاستی نوسینی خۆت هێنایە ئەو راددەی گوێ لە هەستی(پێ) بگرت.
یونس ڕاوی: خودا منداڵی 10 مانگە ناخنکێنێت، پاکتر و بێگەردتر و گەورەترە لەوەی شەڕ و نەهامەتی و ستەم بەسەر مرۆڤ بسەپێنێت. لافاو و بوڕکان و بومەلەرزە و باران.. تاد، کۆمەڵێک دیاردەی سروشتین، لە خولگەیەکی قانونی گەردوون کار دەکەن، لێ دواجا زانست بەسەریانەوە زاڵ دەبێت و ئەو نهێنییانەی کە بۆ هەزارەها ساڵ جێگای ترس و دڵەراوکێ بوون ئاشکرایان دەکات، هەر بۆیەیش پێشتر پێشبینی وپێشگۆیی رووداوەکان دەکات. خودا پاکتر و بێگەردتر و گەورەترە لەوەی شەڕ و نەهامەتی و ستەم بەسەر مرۆڤ بسەپێنێت، ئەوە مرۆڤەکانن کەمتەرخەم و بەدکار و گەندەڵن لە راست پیشە و ئەرکەکانیان، ئیدی سەرەنجام کارەساتگەلی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پاش ئەوەی توانی كۆتایی بە لاهوور جەنگی بورهان و تاقمەكەی بهێنێت و لە یەكێتی دەریان بكات، پلانی ئەوەی داناوە سەرجەم هێزەكانی ژێر فەرمانی سەركردەكانی حزبەكەی، بخاتەوە ژێر ركێفی خۆیەوە، بەمەش ئەگەری دەستپێكردنی قۆناغێكی تازەی ناكۆكی لەنێو یەكێتی هاتووەتە ئارا. لەمبارەیەوە عوسمانی بانیمارانی، ئهندامی پێشووی سهركردایهتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان زانیارییەكانی (باسنیوز)ی پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند: ”بەڵێ نیهتی كاك بافڵ ئەوەیە هێزه جیاوازهكانی یهكێتی كۆ بكاتەوە، چونكە له ماوهی رابردوو ئهو هێزانه سهرئێشهی گهوره بوون، وا دیارە ئێستا ئەو نیەتە جێبەجێ دەكرێت“. ڕوونیشی كردەوە كە ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی رابردووی حزبەكەی بەو ئاراستەیە بوون و گوتی: ”زۆر هێز لەنێو یەكێتی هەن، لەوانە كۆماندۆ، هێزی ئاڵتوونی، هێزهكانی یەكەی 70، هێزهكانی سكرتاییهتی مام جهلال، هێزی پێشمهرگەی دێرین، هێزهكانی گهرمیان و هێزهكانی دیكه، ئهمانه ههموویان له ماوهی رابردوو بهدهست كهسەكانەوە بوون، ئێستا نیهتێك ههیه بۆ ئهوهی هەموویان لە ژێر فەرمانی یەك كەس كۆ بكرێنەوە“.بە بڕوای عوسمان بانیمارانی: ”بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوەی ئەم كارە بكات، دەبێ رەزامەندیی ئەنجوومەنی سەركردایەتی وەربگرێت، بەڵام دیارە پێشتر ئەو بابەتانە بڕێندراونەتەوە“. شەوی پێنجشەممەی رابردوو 16 لەسەر 17ی 12ی 2021، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزێكی سەر بە نۆزانی كوڕی شێخ جەعفەر سەركردەی باڵای یەكێتی و هێزەكانی كۆماندۆی ئەو حزبە ڕووی دا، بەڵام وا بڵاوكرایەوە كە دوای شەڕەكە، هێزەكەی كۆماندۆ چوونەتە پاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی.هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 12ی 2021، پەیجی (PUK) كە لە دوای ڕووداوەكانی 8ی تەمووزەوە وەك سۆسیال میدیای سەر بە بافڵ تاڵەبانی، پێش میدیای فەرمیی حزبەكە، بڕیارەكانی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە، لە پۆستێكدا نووسیویەتی: ”هیچ بەرپرسێک لەنێو یەکێتیدا بۆی نییە هێزی چەکداری هەبێت“. هاوكات جەختی كردووەتەوە كە دەبێ سەرجەم هێزەکان سەر بە هێزەکانی یەكەی ۷٠ی یەکێتی بن و ئاشكراشی كردووە كە ”ئەمە فەرمان“ی بافڵ تاڵەبانییە و بە ”چاكسازی“ ناوی بردووە.بەپێی زانیارییەكان، لەنێو یەكێتیدا جگە لە شێخ جەعفەر، هەریەك لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، مەحموود سەنگاوی و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی ئەو حزبە، هێزی تایبەت بە خۆیان هەیە و جارێ نازاندرێت هەڵوێستیان لەبارەی ئەم بڕیارەی بافڵ تاڵەبانییەوە چییە؟
دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەتەوە بابەت/ ئاگادارکردنەوە دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە ، بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان بکەن ، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییە ، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە ، لەهەمانکاتدا هۆشداری دەدەینە کڕیاران و هاووڵاتیانمان ، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانە نەکەن کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرنەگرتووە ، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیار نییە.راگەیاندنەکان رێگە پێدراون لە بڵاوکردنەوەی ئەم نوسراوە ، لەگەڵ رێزراگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
ئهمڕۆ چوارشهم 22ی كانوونی یهكهم، له سهڵاحهدین سهرۆك مهسعوود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای چوارچێوهی هاوئاھهنگی به سهرۆكایهتیی نووری مالیكی كرد. له كۆبوونهوهكهدا دهرئهنجامهكانی ھهڵبژاردنی ئۆكتۆبهری ڕابردووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق و دوا پێشھاتهكانی ناو پرۆسهی سیاسیی عێراق، تاوتوێ كران. ھهر لهو دیدارهدا ڕۆشنایی خرایه سهر پێویستیی پێداچوونهوه به حوكمڕانیی عێراق و سوودوهرگرتن له ئهزموونهكانی ڕابردوو، ڕهچاوكردنی پڕهنسیپهكانی هاوبهشی و سازان و ھاوسهنگی له پرۆسهی حوكمڕانیدا. له بهشێكی تری ئهو كۆبوونهوهیهدا، بیروڕا لهبارهی تهحهدیاتی بهردهم ئایندهی عێراق و بابهتی خزمهتگوزاری و ھهڕهشهی تیرۆر، كێشهی ژینگه و كهمئاوی و داواكاریی ھاووڵاتییان، ئاڵوگۆڕ كران و دووپات لهسهر بهردهوامبوونی ھهوڵهكان بۆ لهیهكتر نزیككردنهوهی بۆچوونی لایهنهكان و ئیستحقاقی پێكھاتهكان كرایهوه، له پێناو دۆزینهوهی چارهسهری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپهڕاندنی تهحهدیاتی بهردهم پێكھێنانی حكوومهتی نوێی عێراق.
دواى ئەوەى ئەو کارەساتەى لەڕۆژى هەینى 2021.12.17 بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەمانداهات، کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە مادیەکانیشى زۆر گەورە بوون ئەوە جگە لەزیانەکانى کەرتى گشتیى کە تەنها زیانى هاوڵاتییانى زەرەمەند بەبڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە، بۆیە بۆ بەهاناوەچوونى زیانلێکەوتووان وەک مافێکى یاسایی خۆمان داواکاریمان پێشکەش بە حکومەتى عێراقی فیدراڵ کرد تاوەکو لەبودجەى فریاکەوتن کە مانگانە لە بودجەى دیاریکراوى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت ئەو بەشەى کەمافى هەرێمى کوردستانە بۆمان بیگەڕێنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ 2021.12.21 لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقی فیدرال بڕیاردراوە بڕى (2) ملیار دینار بۆ هەولێر بنێردرێت، کە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک لە چاوەڕوانى ئێمەدا نەبوو لەبەرامبەر قەبارەى ئەو زیانە گەورەیەى بەهۆى کارەساتێکى سروشتییەوە بەسەر شارەکەمان داهاتووە. بۆیە وێڕاى ئەوەى ئەوپەڕى ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر بەم بڕیارەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقى فیدراڵ دەردەبڕین، پێمان وایە ئەو بڕیارە بەهیچ شێوەیەک لە ئاستى چاوەڕوانى و قەبارەى زیانەکان نییە، سەرەڕاى ڕەتکردنەوەى ئەو بڕەى بۆمان دیاریکراوە کە بەهیچ شێوەیەک وەریناگرین، بێ هیوابوونى خۆمان لەهاوکاریکردنى حکومەتى عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەین و ئەو بڕە پارەیەش قەبوڵ ناکەین، دەخوازین ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقی فیدراڵ چاوو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە، چونکە ئەوەى داوامان کردووە مافێکى یاسایی ئێمەیە و بەخێر پێمان نادرێتن کە مانگانە بەناوى خەرجی سیادى لە بودجەى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت و ئێستاش لەو کاتەى کە پێویستمان پێیەتى دەبێت بۆمان بگەڕێننەوە. ئومێد خۆشناوپارێزگارى هەولێر2021.12.21