وابڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى دووى ساڵى داهاتوو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان دیدارێكى گه‌وره و فراوان له بری پلینیۆم و كۆنگره به مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و حزبه و پلانى داهاتووى یه‌كێتیى به‌ڕێوه ببات. وابڕیاره له مانگى دووى ساڵى 2022، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان دیدارێكى فراوانى گه‌وره كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌خانه‌یه‌نێت به به‌شدارى ئەندامانی مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و كادیر و ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ڕێوه ببات، ئامانجیش له‌و دیداره فراوانه دووباره رێكخستنه‌وه‌ى ئۆڕگانه‌كانى یه‌كێتیى و نوسینه‌وه‌ى پلانێكه وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ كاركردنى یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى ساڵانى داهاتوو. ئامانجێكى دیكه ئه‌و دیداره فراوانه كه وابڕیاره به هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامان و كادیرانى ئه‌و حزبه به‌شداری تێدا بكه‌ن گفتووگۆكردنه له باره‌ى داهاتووى یه‌كێتى و ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ى كه له كۆنگره‌ى رابردووى یه‌كێتیى قسه‌ى له‌باره‌یه‌وه نه‌كراوه.هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له دواى رۆیشتنى لاهور شێخ جه‌نگى و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه نایانه‌وێ هیچ پلینیۆم و كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌رێگاى ئه‌و دیداره جۆرێك رێكخستنه‌وه له رێگاى پێشنیازى ئه‌ندام و كادیران بۆ حزبه‌كه‌یان بكه‌ن. ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و دیداره له‌سه‌ر ئاستى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و ئۆڕگانه ناوه‌ندییه‌كانى ئه‌و حزبه ده‌ستیپێكردووه و دیداره‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌و حزبه و تیمى ناوبراو له حكومه‌ت و حزب سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت. ژێدەر بوار نیوز
هەڵمەتی دەست بە سەراگرتنی ماتۆرسکیل بەردەوامە و ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بە سەردا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات بەتایبەت شۆفێری ئەو ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەست کێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکار بهێنن ، وە خۆیان دور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان، ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵا دەکەن کە ماتۆڕسکیلی گەیاندنی خواردنگەکان بێزاریان دەکەن و سیمای شاریان ناشرین کردوە ،داوا لە خاوەن چێشتخانەکان و فاست فودەکان دەکەین هاوکارمان بن شان بەشانی هاتوچۆ شۆفێرەکانیان ئاگادار بکەنەوە دوور بن لە سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتیان و ە دەبێت هەموو شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن یاخود هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخورینی نیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل و بە پێی یاسا کار ئاسانیان بۆ دەکرێت ،بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بە سەراگرتن دەکرێت توندترین سزا دەدەرێت .هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیەپەیوەندی بکەن بە ژمارە (۱٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یانپەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆیبکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانیسەرپێچیکار.
ئەگەر هەر بەقسەی کەس ناکەن و بە زستان کۆچ دەکەن… ئەوا ئەم دوو ڕێنماییە بخوێننەوە خراپ نییە! یەکەم: ئەگەر لەڕێگایی ئاوەوە دێن قاتێکی سەرئاوکەوتن بکڕە پێی ئەڵێن (floating suit) جۆری زۆرەو بەدەسکێش و پێڵاو و خۆیی چاکەتەکەی کڵاویی پێوەیەو دەشتوانی کڵاوی سەرئاوکەوتنیشی بۆ بکڕیت بۆ سەلامەتی زیاتر هەموی ٢٠٠بۆ ٣٠٠دۆلاری ئەوێت ئەو هەمو پارە نەختینە دەکەیتە چنگی قاچاخچی مرۆڤفرۆشی ناڕەسەن با ٢ بۆ ٣گەڵایی تر بڕوات و سەلامەت بیت … جگە لەوەش هەندێ یاری ئاگرین و هەڵدان بەئاسمان و دوکەڵکردن هەیە که تایبەت بە ڕزگاربون لەدەریاو زەریایە و تیمەکانی فریاکەوتن ئەیناسنەوە بڕێک بکڕیت و لەگیرفانی قاتە سەرئاوکەوتوەکەت بێت لەگەڵ چەرخێک زۆر باشتر ئەبێت … دووەم: گەر بەڕێگای وشکانی و بلاڕوسیاو بولگاریاو ئەوانە دێن قات و پاڵتاو یان هێلەگ یان قاتی ژێرەوەی هیتەری بکڕە پێڵاو کڵاوی هیتەریش هەیە هەر بنوسن (Heater jacket) یان (heater suit) دەیبینن … مەشترسن حسابی ئەوە کراوە شۆرت نەکات بەتەڕبونی باران چونکە بەشێوەیەکی گشتی بەرگەی ئاو دەگرن (water proof)ن ئەگەر لەحاڵەتێک ڕوشبدا کارەباکەی هێندە بەهێزنیە مرۆڤ بکوژێت هەر ختوکەیەکت دەدا باشترە لەوەی ڕەق ببیتەوە!! پاوەربانکێکی ١٠هەزاریت پێ بێت بەشی ٩کاتژمێرو نیو دەکات بۆ یەک پارچە جلی هیتەری گەر پاوەربانکێکی ١٠٠هەزاریت پێ بێت بەشی ٩٥کاتژمێر دەکات گەر پاوەربانکێکی ١ملیۆنیت پێ بێت بەشی ٩٥٠کاتژمێر دەکات … پاوەربانکی ٢ملیۆنیش هەیە … ئەمانەش هەموی ٢بۆ ٣گەڵای دەوێت زۆر باشترە لەڕەق بونەوە! بۆ هەرکامێکیان مانگێک پێش هاتنت داوا لەخزمێکت یان هاوڕێیەکت بکە لەئەوروپاوە بۆت بنێرێتەوە بەسێ هەفتە دەگات… هەرچەند من لەگەڵ ئەوە نیم کەس کۆچ بکات بەڵام هەردێن تکایە خۆکوژی مەکەن و هەمو ئامادەکارییەک بکەن … جوتیار شەریف
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە ئاگادارکراونەتەوە کە دوو کرێکار بگوازینەوە بۆ سلێمانی و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان دۆخی تەندروستی نا جێگیرە". بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو دوو کرێکارە برای یەکدین و کوردن لە کارگەیەکی چەو و لم لە دەربەندیخان کاریان کردووە و شەوی رابردوو لە ژووری خەوتنەکەیاندا بەر دووکەڵی غازی خەڵووز کەوتوون". دوو براکە یەکێکیان ناوی ئەحمەد عەبدولفەتاحە و تەمەنی 22 ساڵە و هەر لەنێو ژوورەکەیاندا گیانی لەدەستداوە و براکەی دیکەشی ناوی سەعد عەبدولفەتاحە و تەمەنی 24 ساڵە باری تەندروستیی خراپە و هێنراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی"
ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی 2022 لە هەرێمی کوردستان. بەبۆنەی سەری ساڵی زاینینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین، هیواخوازین ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک دەخوازین.هاووڵاتیانی بەڕێز و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢١) دەست پێ دەکات تاکوو (٢/١/٢٠٢٢) کە یەکەم ڕۆژی دەوام دەبێت بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێرێت کە تەنها ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:.١- پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسك و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاک‌وخاوێنی تاك بەتایبەت دەست شوشتن.٢- پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .٣- لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو هاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن.٤- فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.٥- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.٦- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.٧- ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.٨- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.٩- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.١٠- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. ١١- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.١٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.١٣- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.١٤- هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.١٥- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان. وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کورستان23 دیسێمبەر 2021
هەمووان ئاگاداری چیرۆکی کچە خوێندکارە عێراقییەکەن کە لە له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه تێزاب به ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه روخساری ده‌شێوێت، دوای ئەوەی چەندین لایەن و کەسایەتی بۆ جارەسەری کێشەکەی مەریەم هاتنە سەر خەت، چارەسەرەکەی بە کوێ گەیشت؟ بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، مەریەم و خێزانەکەی بە یاوەری ژنە راگەیاندکار رەفیف حافز و هاوسەرەکەی، هونەرمەند، مورتەزا حنیس، بۆ وەرگرتنی چارەسەر هاتوونەتە شاری سلێمانی. میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، پرۆسەی چاکبوونەوەی مەریەم، نزیکی ساڵێك بۆ 2 ساڵی دەوێت. سەرەتا نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکرێت و پاشان بۆ لێوی دواتر بۆ لووتی دەکرێت، چارەسەرەکان چاندنەوەی قژ و گوێ لەخۆدەگرێت، لەم نەشتەرگەریانەشدا زیاتر لە پزیشکێک چاودێری دۆخەکە دەکەن، پزیشکەکان بەڵێنی ئەوەشیان داوە کە 90% روخساری وەک خۆی لێدێتەوە. سەبارەت بە تێچووی چارەسەری مەریەم، زۆرێک کۆمەک و بەخشینیان گەیاندووەتە خێزانی مەریەم و هەندێکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپەینی هاوکارییان بۆ راگەیاندووە، کۆکردنەوەی پارە بۆ چارەسەری مەریەم هێندە رۆیشتووە کە چەند کەسایەتیەکی میدیاکاری دەرەوەی عێراقیشی گرتۆتەوە. رووداوی سووتاندنی روخساری كچێك له به‌غدا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه تێزاب به ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه روخساری ده‌شێوێت، پێشتر كوڕه‌كه داوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له كچه‌كه كردووه، ئه‌ویش ره‌تیكردبووه‌وه. k24
عومه‌ر مه‌شهه‌دانی، کە دادوەرێکی عێراقییە، لەکاتی وەرگتنی بەرتیلدا لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر دەکرێت. دەستگیرکردنی دادوەرەکە بە “تاوانی بینراو” دانراوە و لە ژێر لێکۆڵێنەوەدایە. https://www.youtube.com/watch?v=0cOo2mOkt5k
ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند کە گەورەترین تەلیسکۆبە تا ئێستا دروست کرابێت. ئاژانسی ناسای ئەمریکی تەلیسکۆبی "جەیمس وێب"ـی لە ڕێگەی مووشەکی "ئاریان 5" بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەلیسکۆبەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست کە 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە. تەلیسکۆبەکە لە ساڵی 1996 دروستکراوە و 14 ساڵە وادەی ناردنی بۆ بۆشایی ئاسمان دوادەخرێت. ئەم تەلیسکۆبەکە دەبێتە جێگرەوەی هابڵە و لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (866)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌ی خێرای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، شاره گه‌وره‌كانی جیهان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام ناده‌ن. ئاژانسی ده‌نگ و باسی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، جگه له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له جیهاندا، رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. بیڵ دی بلاسیۆ، حاكمی نیویۆرك رایگه‌یاند، "ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به شێوه‌ی به‌ربڵاو و فران ئه‌نجام نادرێن، ژماره‌ی ئاهه‌نگێران كه‌م ده‌كرێنه‌وه و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیش پێویسته ماسك به‌كار بهێندرێت". سانووس بلیفریس وه‌زیری ته‌ندروستی یۆنان تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌گه‌نه ئه‌سینای پایته‌خت پشكنینی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆنیان بۆ ده‌كرێت، بۆ رۆژی دووه‌م یان سێیه‌م له‌كاتی ده‌رچوونی پشكنین به نێگه‌تیڤ، ده‌توانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته. ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به‌رلین رێوشوێنه‌كان تووندتر ده‌كات، ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ری ساڵ قه‌ده‌غه كران. نیكۆڵا ستورجون سه‌رۆك وه‌زیران سكۆتله‌ندا رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه. هه‌ر یه‌ك له شاره‌داری له‌نده‌ن، پاریس و نیوده‌لهی ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ری ساڵیان دواخست، جگه له‌وه‌ی تایلاند ئاهه‌نگه‌كان به خۆپارێزییه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. دووبه‌ی یارییه ئاگرینه‌كان له تاوه‌ری خه‌لیفه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2022 ئه‌نجام ده‌دات، وێڕای شاری لاسفیگاس یارییه ئاگریینه‌كان بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام ده‌دات. سیدنی پایته‌ختی ئۆسرالیا گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له جانیرۆی به‌رازیلیش ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به‌هۆی روودانی لافاوه‌كانی هه‌ولێر، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نادرێن، جیا له‌وه‌ش یارییه ئاگرینه‌كانیش له‌و شه‌وه‌دا به‌كار ناهێندرێن. K24
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕای گشتی: سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ئازادكردنی تۆمه‌تبارانی كێشه‌ی یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی ناو شاری سلێمانی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران و پاش ڕاگرتنیان به پێ ی مادده‌ی ( ٤١٣ ) له یاسای سزادان و دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز داد‌وه‌ر ئازادكران به بارمته‌ی یاسایی .به‌ڵام بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران سه‌ربازن و به‌جل و به‌رگ و چه‌كی سه‌ربازیه‌وه هه‌ستاون به هه‌ڵكوتانه سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك و لێدانی خوێندكارێك و باوكی خوێندكاره‌كه , له ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه /فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ( ٧٠ ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به ڕاگیراوی ماونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاده‌ست كردنیان به یه‌كه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ( ٧٠ ) و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و سزادانیان به پێ ی یاسای سه‌ربازی .بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كار نه‌هێنێت .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی بۆ كریستیانه‌كان: بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن. لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان . جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان