ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (78) دۆلار و (42) سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ. بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تێکساس) بە (75) دۆلار و (90) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەبارەی نقوومبوونی سێ بەلەمەکەی دەریای ئیجە لە چەند رۆژی رابردوودا دەڵێت، تاوەکو ئێستا 23 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بێسەروشوێنن و 9 کەسیش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە. ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت " بەداخەوە لە چەند رووداوێکی جیاوازی کارەساتبار و ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەشیان تاوەکو ئێستا بیسەروشوێنن." سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوە دەدات کە لە رووداوی 21-12-2021ی دەریای ئیجە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان "23 کۆچبەر کە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن بیسەروشوێنن و 7 کۆچبەریش رزگاربووی رووداوەکەن کە 4 کەسیان لە بنکەی پۆلیس ماونەتەوە 1 منداڵیش لەژێر سەرپەرشتیاری خێزانیکی یۆنانیدایە 2 کەسیش ئازادکراون." سەبارەت بە رووداوی نقوومبوونی بەلەمەکەی رۆژی 23-12-2021ی دەریای ئیجە، ئاری جەلال دەڵێت "9 کۆچبەر کە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا و 57 کۆچبەریش رزگاربووی رووداوەکەن کە ئێستا لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن) لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە." هەروەها لە رووداوی 24-12-2021ی دەریای ئیجە نزیک دوورگەی پارۆسی یۆنان 16 تەرم دۆزراوەتەوە. سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیێنێت کە "هیچ کەسیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق نین." بەگوتەی ئاری جەلال تاوەکو ئێستا ئەوان لە پەیوەندیدان تاوەکو سەرجەم زانیارییەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە یۆنان بکات "لەپێناو ئەوەی تەرمی هیچ کۆچبەرێکی کورد بەخاک نەسپێردرێت و بگەڕێندرێتەوە زیدی باوباپیرانیان." ئەو 57 کۆچبەرەیشی کە رزگاریان بووە لە کەمپێکی ئەسینان و ئاری جەلال دەشڵێت " لیژنەیەک لە باڵیۆزخانەی عێراق سەردانی ئەو 57 کۆچبەرە دەکەن کە لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)ـن." ئاری جەلال سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی کە لە رووداوەکەدا خنکاون دەڵێت "لەگەڵ جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و هاوڕابوون و رێککەوتن لەسەر یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانەکان و گەڕان و بەدواداچوونی زیاتر لە سەر پێشەوشوێنبووانی رووداوەکانن."
بەیاری کوڕی ملازم عومەر، کە باوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و خۆیشی یەکێک لە نزیکەکانی لاھور جەنگی بوو، دەڵێت: ١٥٠ھەزار ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بە ھەرێمکردنی سلێمانی، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ھۆی دژایەتیکردنی پارتی و ھاوپەیمانەکانی بۆ پڕۆژەکەمان، وەڵاممان ناداتەوە. بەیار و چەند کەسێکی ھاوڕای، چەندین ساڵە لە ھەوڵی پارچە پارچەکردنی ھەرێمی کوردستانن و سەرەتای ھەوڵەکەیان بۆ دوو ئیدارەیی و دواتریش پەرەی پێدرا بۆ دوو ھەرێمی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له نێوان هێزه‌كانی لیوای 53ی سوپای عێراق و چه‌كدارانی رێكخراوی تیسرۆرستی داعش له ناوچه‌ی عه‌ین له‌یلای باكووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله روویدا. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، شه‌ڕه‌كه له‌كاتێكدا روویدا، كه هێزه‌كانی سوپا سه‌رقاڵی كرده‌یه‌كی سه‌ربازیبوون بۆ له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی داعش، له‌وكاته‌دا چه‌كداران رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سوپا بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 3 سه‌ربازی عێراق كوژران و 3ی دیكه‌ش برینداربوون. وه‌ك راشیگه‌یاند، هه‌ر له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا 3 چه‌كداری رێكخراوی داعش‌یش كوژراون. سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، "كوژراو و برینداره‌كانی سوپا گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه". k24
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌پێی پێشبینییەکان، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی زایینی 2022، باران بارین له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كا و بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بارانی ناوه‌ند ده‌بارێ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ رۆژی دووشه‌ممه بارانی به‌هێز ببارێ و ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی، پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ شار و شارۆچكه به‌فر ببارێ، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فری به‌رچاو ده‌بارێ.
دوای ئەوەی پرۆژەی کەناڵی ئای پڵەسی سەر بە لاھور جەنگی ھەڵوەشایەوە، پێشکەشکار ھیوا جەمال گەڕایەوە بۆ کەناڵی رووداو. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ھیوا جەمال گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی ڕووداو کردۆتەوە و لە سەری ساڵەوە دەست بە دەوام دەکاتەوە. بەپێی زانیارییەکان باڵکێش، ھیوا جەمال سەرەتا وەکو بەرپرسی بەشی بەرنامە دەست بە کار دەبێت و دواتر بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی پێ دەدرێت و مووچەکەشی لەنێوان سێ بۆ پێنج ھەزار دۆلارە.
گۆران عومەر علی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان، کە لەناو خەڵکیدا بە "گۆرانی ئینزیبات" ناسراوە، لە شەوی سەری ساڵدا بەشداری شەوە ئاهەنگێک دەکات. بە گوێرەی ریکلامی رێستۆرانتێک کە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی تیا ساز دەکرێت، گۆران عومەر علی، لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی تردا بەشداری شەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەکات دەکات. گۆران عومەر عەلی، لە 15/7/1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عه‌سكه‌ری، فرقه‌ی جوقی عه‌سكه‌ریدا خزمەتی کردووە، ئەندامە لە لیژنەکانی (لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.) K24
پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا. ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.لە ھەمان کاتدا جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان٢٧ـی ١٢ـی ٢٠٢١
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٧٠ ) ١. پشکنین: ( ٤٤٨١ پشکنینی نوێ)• ( ٢٣٨١) هەولێر• ( ١٨٠) سلێمانی• ( ١٧٨٥) دهۆك• ( ٥٦) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٧٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٧٦ تووشبووی نوێ)• ( ٣٢) هەولێر• ( ٢٢) سلێمانی• ( ٢١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٢١١ چاکبوون)• ( ٨٥) هەولێر• ( ٦٢) سلێمانی• ( ٥٤) دهۆك• ( ٣) هەڵەبجە• ( ٥) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٦ مردن)• ( ١) هەولێر• ( ٤) سلێمانی• ( ٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٦٥١٠٩٢ (١٣٥٤٤٥٣ هەولێر، ٨٨٦٣٩٠ سلێمانی، ١٣٨٣٩٧٤ دهۆك، ٢٦٢٧٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٨٠٣٥١ (١١٣١١٨ هەولێر، ١٣٠٥٣٣ سلێمانی، ١٢٩٣٣٩ دهۆك، ٧٣٦١ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٧١٣٨٧ ( ١١٠٣٣٠ هەولێر، ١٢٦٩٤٢ سلێمانی، ١٢٧٠١١ دهۆك، ٧١٠٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٦٥ (٧٤٦ هەولێر، ٥٥١ سلێمانی، ٥٥٧ دهۆك، ١١ هەڵەبجە)مردن ٧٠٩٩ (٢٠٤٢ هەولێر، ٣٠٤٠ سلێمانی، ١٧٧١ دهۆك، ٢٤٦ هەڵەبجە)
دادگەی باڵای فیدڕالیی عێراق تانەکەی هاوپەیمانیی فەتحی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن و تانەی لایەنەکانی دیکەی رەتکردەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد.
کەمیك لەمەو بەر بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك هێزه‌كانی بەسوپای عیراقدا له باشووری قه‌ره‌ته‌په، 14 سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون. كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به هێزێكی سه‌ر به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراق له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له باشووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، سه‌ربازێك كوژرا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌ر به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه له هه‌مان ناوچه، شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای عێراق برینداربوون. K24
دادگایی فیدڕاڵی داواکەی هادی عامری بۆ ڕەتکردنـەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیشی پەسەندنەکردووەو و لە کۆبوونەوەدان. دادگایی فیدڕاڵی عێراق و لایەنە سیاسییەکانیش دەیانەوێت هەڵوێستی لایەنە ناڕازییەکان بزانن، دوای ئەم هەنگاوە پێش پەسەنکردنی ئەنجامەکان، ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە لەسەر ئەو پرسە.