ئهمڕۆ ههینى 31/12/2021، بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆى ههولێر ئاگادارییهكى بڵاو كردهوه، تێیدا سهرجهم شۆفێران و هاووڵاتییانى ههولێر ئاگادار كراونهتهوه، بههۆى ئهگهرى دروستبوونى قهرهباڵغى و كۆبوونهوهى خهڵك له ههندێك شهقام و شوێنه گشتییهكان به بۆنهى سهرى ساڵى نوێوه، له كاتژمێر 7ى ئێوارهى ئهمڕۆوه، تاوهكوو درهنگانى شهو، چهند شهقامێكى ههولێر به تهواوهتى به ڕووى شۆفێراندا دادهخرێن و هاتوچۆ تێیاندا تهنیا به پیاده دهبێت، كه بهم شێوهیهیه: 1 - چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تا باخچەی برووسک2 - چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ3 - چوارڕیانی میدیا بەرەو ناو بازاڕ4 - چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ5 - کۆتایی شەقامی حەمرا6 - شەقامی 100 مەتری ئەو بەشەی بەپێش فامیلی مۆلدا دەڕوات بۆ ڕێگای شەقڵاوە، تەنیا یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگای شەقڵاوە، سایدی هاتن بۆ لای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت. هاتوچۆى ههولێر ڕوونیشى كردووهتهوه، كه به بۆنهى ساڵى نوێوه، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت، بەڵام ئەم ئامادەکارییانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەم بۆنەیەوه.
ئەو پڵنگەی کە لە گوندێکی سنووری ئیدارەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتە تەڵەوە و پۆلیسی دارستان بە برینداری دۆزییەوە، ئێستا براوەتە باخچەیەکی ئاژەڵان و بڕیارە رۆژی هەینی 31-12-2021 نەشتەرگەریی بۆ بکرێت. هانا رەزا، بەرپرسی پرۆژەی پاراستنی پڵنگی کوردستان لە رێکخراوی سرووشتی عێراق رۆژی پێنجشەممە 30-12-2021 رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی پاراستنی ژینگە و دارستان "بە شێوەیەکی نادروست و ناپڕۆفیشناڵانە" مامەڵەیان لەگەڵ پڵنگەکەدا کردووە، نەدەبوو ئەم هەموو خەڵکە لە دەوری ئاژەڵەکە بن. بەرپرسی پرۆژەی پاراستنی پڵنگی کوردستان لە رێکخراوی سرووشتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگە هیچ ئامادەکارییان بۆ گرتنی پڵنگەکە نەکردبوو، بەهۆی ئەوەی پڵنگەکە چوار رۆژ بە تەڵەوە بووە، قاچی شکاوە "کەسانی نەشارەزایان هێنابوو بۆ گرتنی، حکومەت نابێت رێگە بەو کەسانە بدات، بەکارهێنانی تەڵەی ئاسن هەر خۆی نایاساییە". هانا رەزا رەخنە لە موختاری گوندی زرێزە دەگرێت و دەڵێت، "موختار بۆچی لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار نەکردووەتەوە؟ چۆن بزانین ئەو پڵنگە 25 مەڕی ئەوی خواردووە؟ حکومەت چۆن قسەی موختاری گوندەکە وەکو خۆی بڵاودەکاتەوە، دەبوایە لێپێچنەوە لە موختارەکە بکەن". رێکخراوەکە پێیوایە دەبوو حکومەت مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵ کەیسەکە بکردادیە، "پڵنگ سامانێکی دەگمەن و سەرمایەیەکی نیشتمانیی گرنگە". فەرماندەی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەش رەتیدەکاتەوە ئەو رووداوە بەبێ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بەسەر ئەو کەسانەدا تێپەڕبێت کە بوونەتە هۆی برینداربوون و شکانی قاچی پڵنگەکە. جەمال سەعدۆ، فەرماندەی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە 29-12-2021 کاژێر 04:00ی ئێوارە ئاگادارکراینەوە لە رووداوەکە، راستەوخۆ خۆم و تیمێک چووینە شوێنەکە بۆئەوەی کەس زیان بە پڵنگەکە نەگەیێنێت، بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانیشمان لەگەڵ بوو، دەرزیی بەنجمان لە پڵنگەکە دا، بەڵام تاوەکو ئامادەکاریمان کرد، شەوی بەسەردا هات، دونیا تاریک بوو، بۆیە پڵنگەکە خۆی ونکرد". فەرماندەی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ بەیانی بە یارمەتیی تیمێکی پێشمەرگە دەوروبەری گوندەکەمان گەمارۆدا، راستە قەرەباڵخی دروستبوو، ئەوان بۆ یارمەتیدان هاتبوون و خەڵکی گوند خۆیان بوون، دکتۆری ئاژەڵانیشمان لەگەڵ بوو، تەڵە ئاسنەکە یەک شەوی بەسەردا تێپەڕی لە قاچی مابووەوە، ماوەی دوو کیلۆمەتر رۆیشتبوو، چووبووە گوندێکی دیکە بەناوی ئاڤێ، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ [پێنجشەممە] بە دەرزیی بەنج گرتمان، بینیمان قاچێکی بە تەواوی شکاوە، تەنیا چەرمی پێوە مابوو، ئەو کەسانەش لەگەڵمان بوون بۆ گرتنی پڵنگەکە، هەموویان شارەزا بوون". لەبارەی دانانی تەڵە ئاسنەکە لەلایەن خاجە یەحیا، موختاری گوندی زڕێزە و شکانی قاچی پڵنگەکە، جەمال سەعدۆ گوتی، "ئەم رووداوە بەبێ لێکۆڵینەوە تێناپەڕێت، رۆژی یەکشەممە بانگی موختاری گوندەکە دەکەین و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەین، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە". دەربارەی تەندروستیی پڵنگەکەش، د. سلێمان تەمر سەعید، بەرپرسی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان وتی، "پڵنگەکە تەمەنی نزیکەی پێنج ساڵە، قاچی شکاوە و تووشی هەوکردنێکی زۆر بووە، سبەی هەینی نەشتەرگەریی بۆ دەکەین". د. سلێمان باسی لەوە کرد، "لەبەرئەوەی سەنتەری بووژانەوەمان نییە، بۆیە ئەو پڵنگە هەموو تەمەنی بە سێ قاچ دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە باخچەی ئاژەڵان بمێنێتەوە، ئەگەر ئاژەڵدۆست بین نابێت ئازادی بکەین، چونکە بچووکە و سێ قاچی هەیە، ناتوانێت خواردن پەیدا بکات و بەرگری لە خۆی بکات". ئەم جۆرە پڵنگە لەبەرئەوەی زۆرینەیان لە وڵاتی ئێرانن، ناوە باوەکەی پێی دەڵێن "پڵنگی فارسی"، هەروەها "پڵنگی کوردی"شی پێ دەڵێن. لە ئەرمینیا، پاکستان، تورکمانستان، ئێران و کوردستان دەژین. ساڵی 2020 ئەم پڵنگە ناونراوە 'تۆڵیانا'، رەچەکەی لە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا بڵاوە، یەکێکە لە گەورەترین جۆری پڵنگەکان. ئەم جۆرە پڵنگە لە جوگرافیایەکی دیاریکراو، کە زۆرجار دەگاتە 100 کیلۆمەتر، جووڵە دەکات. لە شەو و رۆژێکدا نزیکەی 100 کیلۆمەتر دەبڕێت بۆ پەیداکردنی خواردن. ماوەی مانەوەیان لە ژیان 12 بۆ 15 ساڵە، بەڵام لە باخچەکان تەمەنیان دەگاتە 20 ساڵ. گونجاوترین کات بۆ زاوزێکردنی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتە، ماوەی سکپڕییەکەی لەنێوان 95 بۆ 105 رۆژە، زۆرینەیان دوو بەچکەیان دەبێت لە ساڵێکدا. کێشی هەر پڵنگێکی پێگەیشتووی لەم جۆرە لەنێوان 85 بۆ 100 کیلۆیە. توانای بازدانی بۆ بەرزیی سێ مەتر ستوونی هەیە. ژێدەررووداو
دوێنی ئەو پڵنگە لە شارۆچكەی باتیفا دوو هاووڵاتی بریندار كرد ،ئەمڕۆ لە لایەن هێزەكانی پاراستنی ژینگە به برینداری دهستگیركراو دوای چارهسهركردنیشی رهوانهی سرووشت دهكرێتهوه. https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/226043923042737
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامەوە، پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراق سەرجەمیان دوای ململانێ و زەحمەتیەکی زۆربووە، بەشێکی بە زەبر پۆستیان بردووە و بەشێک بە بەرکەوتە و بەشێکیش بە ماددە، بەڵام لە دوو کابینەی رابردوودا، کڕین و فرۆشتنێکی زۆر بە پۆستەکانەوە کراون و دەکرێن، بەتایبەتی پەرلەمانتاری.ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق، زۆرترین کێشەی لەسەرە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردندا، تا ئێستا تەنانەت دیار نییە چۆن کابینەیەک دەبێت. چونکە ئەگەر پێشتر کێشەکە لە نێوان سێ پێکهاتە سەرەکییەکە بووبێ ( کورد، سونە و شیعە )، ئێستا لەناو خۆی پێکهاتەکانیشدا زۆرترین گرفت هەیە، بەتایبەتی ناوماڵی شیعە.بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ و بەهێزبوون، بەشێک لە کوتلەکان دەستیان بە کڕینەوەی پەرلەمانتاران کردووە، بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، نرخی پەرلەمانتارێک تاوەکو 2 ملیۆن دۆلار چووە، زۆربەی ئەوانەشی دەکڕدرێنەوە، پەرلەمانتارە سەربەخۆکانن. ژیانی پەرلەمانتاران پارێزراو نییە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، بەشێوەی بازنە بوو، واتە لە هەر بازنەیەک ئەگەر پەرلەمانتارێک بمرێت یان دەست لەکار بکێشێتەوە، کوتلەکەی ناتوانێت کەسێکی دیکە بخاتە شوێنەکەی، بەڵکو کەسی دوای ئەو لەناو بازنەکە ڕاستەوخۆ دەبێتە پەرلەمانتار. ئەمەش وایکردووە هەڕەشەی کوشتن لەسەر پەرلەمانتارانی ئەم خولە هەبێت.پەرلەمانتارێکی دەرچوو لە بازنەیەکی کەرکوک بە باڵکێشی ڕاگەیاند، من ناتوانم لە بەغدا هەمان ئازادی هەرێمی کوردستانم هەبێ، چونکە مردنی من یان کوژرانم، دەبێتە هۆی ئەوەی پەرلەمانتارێکی کورد کەم بکات و لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێکی عەرەب لە بازنەکەم بچێتە شوێنم و زیاد بکات. بۆیە بە ڕاستی لە ژیانی خۆم دڵنیانیم و دەبێ هەموومان ئاگامان لە خۆمان بێت.ئەو پەرلەمانتار وتی: دەبێ پەرلەمانتارانی کورد لە سنوری ماددەی 140 ، زۆر ئاگاداری ژیانی خۆیان بن، چونکە لە عێراق هیچ گەرەنتییەک بۆ سەلامەتیمان نییە. "رووداوی نەخوازراو چاوەڕوان کراوە".
بەپێی یاسا، دەبێ چوار ساڵێک جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە هەڵبژاردن دوابخرێت، چونکە چەند لایەنێک بۆ رێکخستنەوەی نێوخۆی حیزبەکەی پێویستی بەوەیە.پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو گەورەترین حیزبی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەدایە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لێکردووە هاوکاربێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بۆیە پێدەچێ بچێتە ژێر ئەو داواکارییە، چونکە ئێستا سەرقاڵی نووسینەوەی ڕێککەوتنی ستراتیژین.یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێشتا لە قەیرانە ناوخۆییەکانی دەربازی نەبووە و گرفتەکان بەرۆکی بەرنەداون، هەروەها نەیتوانیوە ئەوانەی لەناو یەکێتیدان و لاهوورین، پەلکێش بکاتەوە و بەشێکی جەماوەرەکەشی ئاشت بکاتەوە، بۆیە دەیەوێ سوود لەو دواخستنە ببینێت بۆ ئەوەی زیاتر ماڵی خۆی یەک بخاتەوە. لەبەرئەوەش داوای هاوکاری لە پارتی کردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.بەرپرسانی گۆڕانیش لەنێو حکومەت، تێگەیشتوون ئەو پۆستانەی ئێستا لەحکومەت هەیانە جارێکی دیکە وەریناگرنەوە، بۆیە دەیانەوێت رۆژێک درەنگتر دەستبەرداری پۆستەکانیان بن، بۆیە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن.بزووتنەوەی گۆڕان لەرێگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان راگەیاندووە کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ دوابخرێت.یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش، سەرەڕای ئەوەی کورسییەکانی لە پەرلەمانی عێراق زیادیان کرد، بەڵام ژمارەی دەنگدەرانی کەمیان کردووە، بۆیە ئەویش دەستی بە خۆڕێکخستنەوە کردووە و ئەمینداری گشتی چەندین بەرپرسی دوورخستوەتەوە و گۆڕانکارییەکان دەکات. بۆیە رەنگە ئەویش ئەگەر بە ئاشکرا نەبێت، لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا بێت.
لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە هەماهەنگی سوپای هاوپەیمانان و سوپای عێراق، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران. سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ - مەخموور رایگەیاند، بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سوپای عێراقی، لە دوو ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە بناری زنجیره چیای قهرهچووخ، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران. ماوهیهكه هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان، به هاوكاری و ههماههنگی هاوپهیمانان و سوپای عێراقی، خهریكی راوهدوونانی داعشن، كه ناوه ناوه هێرشیان دهكرده سهر هێزهكان جیوازهكان و هاووڵاتیانی ئهو ناوچانه. K24
ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە پڵنگەکەی گوندی زریزە؛ وەك ئاشكرایە لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا پڵنگێك بووە باس و خواسی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، كە بەهۆی نانەوەی تەڵەی ئاسنین لەلایەن موختاری گوندی زریزەوە بە مەبەستی كوشتنی ئەو گیانەوەرەی كە مەڕو بزنەكانی خواردبوو، بە بیانووی ئەوەی گوایە ٢٥ سەر ئاژەڵی خوراوە، بەبێ ئەوەی لە میدیاكانەوە باس كرابێت كە لە ماوەی چەن ڕۆژ یان هەفتە و مانگ و ساڵێكدا ٢٥ سەر ئاژەڵی خوراون. دیارە بەهۆی نەشارەزایی و نەبوونی هۆشیاری پێویست سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵە كردن لەگەڵ وەها ڕووداوێكدا لەلایەن دەزگا فەرمیەكانی حكومەتەوە، نەتوانرا بە شێوەیەكی دروست و گونجاو مامەڵە بكرێت بەبێ نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی و لە هەمووی گرنگتریش ڕێگریكردن لە مەترسی بۆسەر ژیانی خەڵك و پڵنگەكەیش وەك سامانێكی بە نرخی نەتەوەیی. بەداخەوە، لە دوای ٤ ڕۆژ لە دۆزینەوەی پڵنگەكەو مانەوەی تەڵە ئاسنینەكە بە قاچی پڵنگەكەوە، قاچی پڵنگەكە بە تەواوی بڕاوەتەوەو دۆخی تەندروستیشی بەهۆی كاریگەری برینەكەیەوە زۆر خراپە. لە ئێستادا پڵنگەكە براوەتە باخچەی ئاژەڵانی دهۆك و لەلایەن دكتۆر سلێمان تەمر چارەسەری بۆ دەكرێت. بەداخەوە بەهۆی بڕینەوەی قاچی و گەورەیی تەمەنی پڵنگەكەوە ئەگەری بەرەڵاكردنەوەی زۆر كەمەو ڕەنگە وا پێویست بكات تا كۆتایی تەمەنی لەژێر چاودێریدا بمێنێتەوە. زانیاریە سەرەتاییەكان ئەوە نیشان دەدەن كە پڵنگەكە تەمەنی زۆر بووەو ئەمەیش هۆكارێك بووە كە لە گوندەكان نزیك بێتەوەو ئاژەڵی ماڵی بخوات. چونكە زۆرێك لە گۆشت خۆرەكان كە ئەگەنە تەمەنێكی گەورەو توانای ڕاوكردنی گیانەوەری كێوییان نامێنێت وەكو جاران، بە ناچاری پەنا ئەبەنە بەر ئاژەڵی ماڵی، چونكە بە ئاسانتر ڕاوئەكرێن. بەو هیوایەی ئەم ڕووداوە ببێتە وانەیەك و لێوەی فێربین كە: ١. لەكاتی خواردنی ئاژەڵی ماڵیدا پێویستە شوێنی مانەوەی ئاژەڵەكانمان توندوتۆڵ بكەین و ڕێگایەك نەهێڵینەوە كە پڵنگ و گیانەوەری تر بە ئاسانی بچنە ناو ماڵاتەكەمانەوە. پێویستە بەرزی دیوارەكان لە ٣م بەرزتر بێت چونكە پڵنگ توانای بازدانی ستوونی ٣ مەترە. یان باشترە سەقفی هەبێت. ٢. بەكارهێنانی تەڵەی ئاسنین بەپێی یاساو ڕێنماییەكان قەدەغەیەو هەر خاوەن ئاژەڵێك ئەم تەڵەیە بۆ گیانەوەری كێوی دابنێت، دەبێت بەپێی یاساو ڕێنماییەكان فەرمانگەی ژینگەو پۆلیسی دارستان و هێزی پێشمەرگەی دارستان لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكەن. ٣. پێویستە ئامار و سەرژمێری ئاژەڵەكان پێش و پاش دیار نەمانیان لەبەردەستدا بێت تاكو هەر كەسێك هەستاو ڕقەم لێ نەدات بۆ ئەوەی بیانوو بدات بە دەستەوە كە پڵنگێك بكوژێت. لەبەرئەوەی پڵنگ گیانەوەرێكی ئەوەندە دەگمەنەو سەرمایەیەكی ئەوەندە گرنگە كە پێویستە حكومەت مامەڵەیەكی جیاواز لەگەڵ كەیسی پڵنگدا بكات. لە هەموو حاڵەتێكدا پێویستە حكومەت پلانی قەرەبووكردنەوەی هەبێت و بەپێی یاسا ڕێگا نەدات كە خاوەن ماڵاتەكان لەخۆیانەوەو بەبێ ئاگای حكومەت بەدوای گیانەوەرەكەدا بگەڕێن و تەڵە نەنێنەوە. ٤. پێویستە لەكاتی وەها ڕووداوێكدا حكومەت ئامادەكاری تەوای كردبێت. پێویستە ڕێگا نەدرێت خەڵكی ئاسایی نزیكی شوێنی ڕووداوەكە ببنەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان و بۆ ئەوەیش كە ئەوەنەی تر سترێس تووشی پڵنگەكە نەكەن كە ببێتەهۆی پەلاماردانیان. دەبێت تەنها ئەو كەسە نزیك ببێتەوە كە كاری بێهۆش كردنە ٥. دەبێت حكومەت ڕێگانەدات هیچ كەس ولایەنێك كە پرۆفێشناڵ نین، دەسوەردان لە كارەكاندا بكەن و خۆیان بكەن بە بەتەڵی ساحە، وەكو لەم حاڵەتەیا بینیمان. ٦. دەبێت حكومەت بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنەدات بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیاكان كە نزیك ببنەوە لە شوێنی ڕووداوەكە بۆ ئەوەی نەبنەهۆی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵەو نانەوەی پشێوی و نائارامی لەناو خەڵكدا. هانا ڕەزابەڕێوەبەری پرۆژەی پاراستنی پڵنگی كوردستانڕێكخراوی سروشتی عێراق
سهرۆك كۆمارى عێراق، كاتى یهكهمین دانیشتنى پەرلەمانی تازەهەڵبژێردراوی عێراقى دیارى كرد، ئهندامانى ههڵبژێردراویش بهشداریی كۆبوونهوهكه دهكهن. ئهمڕۆ پێنجشهممه 30/12/2021، بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆمارى عێراق، بهپێى دهستوور بڕیارى داوه 9/1/2022، یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی تازەهەڵبژێردراوی عێراق بەڕێوە بچێت، ئهندامانى ههڵبژێردراوى پهرلهمانى عێراقیش بهشدارى دهكهن. كۆبوونهوهكهى پهرلهمانى عێراق به سهرپهرشتیی مەحمود مەشھەدانی، بهتهمهنترین ئهندامى پهرلهمانى عێراق بهڕێوه دهچێت.
ئەگەر هەر کۆچبەرێکی یاخی و لەوانەی ئینکاری ڕێنماییەکانی پێشوت کردوە ئەم ڕێنماییانە بخوێنەوە … هەندێکتان وتبوتان جلەکانی پۆستی پێشو قورس و قەبەیە لەکاتێک وانیە نەتبینیوە … باشە خۆ دەستبەندت بۆ هەڵدەگیرێ دەستبەند هەیە وەک ئێرباگی سەیارە وایە لەکاتی نقومبون دەتەقێ پەڕەشوتە ناهێڵێ نقوم بیت … ئەم دەستبەندانە ئامێری شەپۆلناردنی تێدایەو خوی خودکارانە دوایی تەقین دەکەوێتەکارو شەپۆل بەئاودا دەنێرێت بەخێراتر لەهەوا بۆ تیمە فریاگوزارییە دەریاوانیەکان … جگە لەدەستبەند پاوانەو ملوانەکەی کاتی نقوم بون هەیەو هەرچوارپەل و ملت لەسەر ئاو ڕادەگرن … هەندێکتان نوسیبوتان کێشەکە ساردی ئاوەکەیە ئەو قاتانەی سەرئاوکەوتن زۆربەیان وادروستکراون گەرمی ناو لەشی مرۆڤەکە دەپارێزن بەڵام لەهەمان کات دەستبەند هەیە هاوسەنگی ئایۆنی جەستە دەپارێزێت لەکوێ نێگەتیڤبون ڕوبدات لەلاپۆزەتیڤەکەی جەستەوە یارمەتی بۆ ئەولایە دەنێرێت و یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە بگریت … نامەوێ باسی لایەنی زانستی ئەو دەستبەندەتان بۆبکەم بەڵام وەرزشوانەکانی کالیفۆرنیا دروستیان کردوە تا لەکاتی شەکەتبون وەرزشوان نەمرێت … بۆ ئەو حاڵەتەش ئەبێت. هەندێکتان نوسیبوتان کێشە قرشە نازانم من نەمبیستوە لەوزەریایە قرش هەبێت بەڵام گریمان قسەی تۆیە ئەو قاتی سەرئاوکەوتنە جۆری هەیە دانی قرش نایبڕێت جگە لەمەش دەستبەندی پاراستن لەقرش هەیە بنچینەی مەگناتیک تێکنەلۆجی هەیەو شەپۆلێک دەردەکات قرش ناتوانێ لەوکەسە نزیک بێتەوە … هەروەها شاور(فیقەنە) هەیە دەنگی دۆلفین دەردەکات خۆشتان ئەزانن قرش ناوێرێ لەدۆلفین نزیک بێتەوە چونکە دۆلفینەکان سکی قرشەکان دەدڕن … ئەگەر دۆلفینیشی لێ بێت دێن بەهاناتەوە … بەدۆلفینەکە بیرمکەوتەوە شاور(فیقەنە)یەکی سەرئاوکەوتن بکڕە ئەوانەی دامناوە ١٢٢ دیسی بێڵ(122db) ئەڕوات ئەوانەی شارەزایی دەنگ و ڕادەیی بیستنن دەزانن تا کوێ دەڕوات … من لەوە تێدەگەم کورد زیاتر لەهەزار ساڵە یاخیەو لەهەمو شتێک ڕەخنەو ئیرادی هەیە و ئەم دەسەڵاتەش وابێزاری کردوە لاساری لەهەمو شتێک دەکات بەڵام ناکرێ و نابێ لەپاراستنی ڕۆحی خۆت یاخی بیت … ئەمڕۆ سەردەمی ئەشکەوت نیە هەمو شتێک هەیە ئەوەی بەبیری تۆیا نایەت هەیە … دەسبەند هەیە خۆی شاورو چەقۆ و قیبلەنما و لایتی لید و ئامێری پەیوەندی کردنی تێدایە … دەستبەند هەیە بۆ دوری کیشوەربڕەو سیگناڵ لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەدات دو دانەیە ئەو کەسەی دانەی دوەمی لایە دەزانێ کەی ژیانت دەکەوێتە مەترسی بەپێدانی ئەو دەستبەندە بەپۆلیس دەسبەجێ فریاگوزاری نێودەوڵەتی دێن بەهاناتانەوە … دەستبەند هەیە لەکاتی مەترسی خۆیی پەیوەندی بە١١٢دەکات و دەڵێ ئەم کەسە لەمەترسیدایە یان لەنقوم بوندایە … جگە لەوەش بۆ ڕێگایی وشکانی ڕەخنەتان لەپاوەربانکی پێشو گرتبو بەڕێزان پلێتی وزەی خۆر هەیە دەیبەستی لەپشتت وزەت دەداتێ پاوەربانک هەیە بەوزەی خۆر ئیش دەکات هەر تۆزێک ڕوناکی بەرکەوێ بارگاوی دەبێتەوە … جوتیار شەریفلەگەڵ کۆچکردنی کەس نیم …
لەسەردەمى جەنگی سارددا، لە ترسی بڵاونەبوونەوەى کۆمیۆنیزم، لە هەر وڵاتێک، تۆڕێکى نهێنی لە سوپایی پارتیزانی لەسەر ئاستى ئەوروپادا بڵاو کرایەوە بە مەبەستى سەرکوتکردنى کۆمیۆنیزم. ئەو تۆڕەش، کە لەپشت هێڵەکانى سوپاوە بوون ناسرابوو بە ئۆپەراسیۆنى گلادیۆ. ئەم ئۆپەراسیۆنەش، لە یەکە لاوەکییەکانی (یاخود پاڵپشتیەکەرەکان) بریتانیا گەشەی کرد لە سەردەمى جەنگی سارددا.سێ ساڵ لەپاش کۆتاییهاتنى جەنگی دووەمی جیهانى، پەیماننامەى برۆکسل لە 1948 هەستا بە پێکهێنانى لیژنەیەکی نهێنى لە بەرەی یەکگرتووی رۆژئاوا. بەڵام، لە 1952 لیژنە نهێنییەکە گۆڕدرا بۆ لیژنەى پلانڕێژکردنى نهێنى، لەگەڵ بارەگایەکی باڵا کە لە هاوپەیمانێتى هێزە ئەوروپییەکان پیکهاتبوون و بە ناتۆوە بەسترابوونەوە. دەزگای CIA بە یارمەتى MI5، هەستان بە پێکهێنانى تۆڕێکی هەواڵگرى لە پشت هێڵەکانەوە. لە رێگەى ئەم تۆرەشەوە، CIA هەستاوە بە گرتنەبەرى هەموو رێکارێک تاوەکو رێگری بکات لەوەى کە حکوومەتەکانى وڵاتەکانى ئەوروپای رۆژئاوا نەکەونە ژێر کاریگەریى کۆمیونیستەوە. بەشێوەیەک، تاوەکو کۆتایی 1960ەکان، CIA توانیویەتى بەشێوەیەکی نهێنی پاڵپشتی دارایی چەندین تۆڕی نهێنى پشت هێڵەکان بکات لە سیازدە وڵاتی رۆژئاوایی، لەناویشیاندا سویدی بێلایەن. لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، CIA بەشێوەیەکى چڕ پشتی بە ڤاتیکان دەبەست. بۆ ئەم مەبەستەش، هەستاوە لە رێگەى ئەو سەرچاوانەى لەناو ڤاتیکاندا چاندبوونى زانیاری وەردەگرت، نەک هەر تەنها سەبارەت بە ئیتاڵیا، بەڵکو لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەى کە پاڵپشتى پەردەی ئاسنینیان دەکرد، وەک پۆڵەند و ئۆکراین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش، CIA ئۆفیسێکى پەیوەست بە ڤاتیکان دامەزراند بۆ چاوپێداخشانەوەى هەموو ئەو نامانەى کە لە دیپلۆماتکارەکانی ڤاتیکانەوە لە پشت "پەردەی ئاسنینەوە" دەهاتن. لەگەڵ ئەوەشدا، رەوانەکردنی ملیۆنەها دۆلار لەلایەن بانکەکانى CIA بۆ بانکەکانى ڤاتیکان بۆ پاڵپشتیکردنیان.ئەم رێکخراوەى پشت هێڵەکان پێکهاتبوون لە 5 هەزار کەس لەسەر ئاستى ئەوروپادا. هاوکات، ئەوانەى لەپشت هێڵەکانەوە بوون ئەرکیان پێدرابوو سەبارەت بە کاتی شەڕ و ئاشتی. لەگەڵ ئەوەشدا، جێگیرکردنى بەردەوامی 60 هەزار ئەندامی سوپا، هەواڵگرى مەدەنى و ستافی پاڵپشتیکەر لە رۆژئاوای ئەوروپادا. دژە تیرۆری کوردستان
پارێزەرێک رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر "دووکاندارێک دەستدرێژی کردووەتەسەر چەند منداڵێکی کچ کە تەمەنی یەکێکیان 9 ساڵ بووە" و دەڵێت "تەنیا یەک کەس سکاڵای تۆمارکردووە و کەسوکاری کچە تەمەن 9 ساڵەکە نایانەوێت بابەتەکە بڵاوببێتەوە." رووداوەکە نزیکەی 20 رۆژ بەر لە ئێستا روویداوە. سیامەند عەبدوڵڵا، پارێزەر لە هەولێر رایگەیاند "نزیکەی سێ هەفتە بەر لە ئێستا باوکی کچێک لەو رووداوە ئاگاداری کردمەوە، بەڵام پێی باش نەبوو بابەتەکە بچێتە دادگە، تەنیا وەک ئاگادارکردنەوەیەک و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە هەمان رووداویان بەرامبەر منداڵەکانیان نەکرێت." بەگوتەی ئەو پارێزەرە منداڵەکە تەمەنی 9 ساڵە و "چەند جارێک بەگوتەی باوکی لەلایەن دووکاندارێکی لای ماڵی خۆیانەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر، رووداوەکەش کاتێک ئاشکرابووە کە هاوڕێیەکی منداڵەکە کە چەند ساڵێک لە خۆی گەورەترە بە باوک و دایکی کچەکەی گوتووە و ئەوانی لەو رووداوە ئاگادارکردووەتەوە." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو پارێزەرە ئاماژە بەوە دەدات کە جگە لەو کچە تەمەن 9 ساڵە، ئەو دووکاندارە دەستدرێژی کردووەتەسەر چەند منداڵێکی دیکە "بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا یەک خێزان سکاڵایان دژی ئەو دووکاندارە تۆمارکردووە." ئەو پارێزەرە هۆشداریی دەداتە ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵیان هەیە و دەڵێت تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت: - منداڵ دەبێت فێربکرێت بۆ دانیشتن نەچێتە کۆشی هیچ کەسێک. - کاتێک کەسێک بانگی دەکات یان شتێکی پێدەرێت فێربکرێت و پرس بە دایك و باوکی بکات بۆ رۆیشتن. - لەکاتی سەردانیکردن و چوونە شوێنێك هەوڵبدە دایمە مناڵەکەت لەبەرچاو بێت و لێتەوە نزیک بێت. - زیاتر ئاگاداری هەڵسوکەوتی منداڵەکەت بە، دڵنیابەرەوە لەوەی منداڵەکەت هاوڕێیەتی کێ دەکات و رێگری بکە لەوەی مناڵەکەت لەگەڵ کەسێکی زۆر لە خۆی گەورەتر هاوڕێیەتی بکات. - مناڵەکەت بە تەنیا مەنێرە بۆ بازاڕکردن و شت کڕین. - مناڵەکەت رابێنە لەسەر ئەوەی هەموو قسەیەکت لەلا باس بکات. جیاوزی نییە لە نێوان کوڕ و کچ لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئەم بارودۆخە. "دەستدرێژی کراوەتەسەر کوڕێکی 13 ساڵ و بە پارە و مۆبایل هەڵخەڵەتێنراوە" ئەو پارێزەرە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە رووداوی هاوشێوەی کەیسی ئەو منداڵە 9 ساڵە زۆرن، تەنانەت ئەم کارانە رووبەڕووی کوڕانیش بووەتەوە و دەشڵێت " لە سنووری بنەسڵاوەی هەولێر مێردمنداڵێکی 13 ساڵ لەلایەن چەند هاوڕێیەکی خۆیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر، دواتر هەر هاوڕێکانی بە کڕینی مۆبایل و پێدانی پارە هەڵیان خەڵەتاندووە و چەند جارێکی دیکە ئەو کارەیان لەگەڵ کردووە." سەبارەت بەوەی کە چۆن ئەو بابەتە ئاشکرا کراوە، ئەو پارێزەرە دەڵێت "دایکی منداڵەکە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانەوە [مێسنجەر] بە رووداوەکەی زانیوە و دواتر ئێمە و لایەنی پەیوەندیداری لەو رووداوە ئاگادار کردووەتەوە." "کوڕێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە ئامۆزاکەی" ئەو پارێزەرە باسی لە رووداوێکی دیکەی کرد کە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 6 ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە و دەڵێت " هەر لە سنووری پارێزگای هەولێر کچێکی شەش ساڵ لەلایەن کوڕە ئامۆزاکەی خۆیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و ئێستا ئەو بابەتە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و کەیسەکە لە دادگەیە." سزای ئەو تاوانە چییە؟ یاسادانەر تاوانی دەستدرێژیکردنی سێکسی بەتاوانی گەوره داناوە و سزاکەی بەندکردنی هەتا هەتایی یە یان کاتییە. ئەو پارێزەرە دەڵێت: ئەم حاڵەتانەی خوارەوە سزای تاوانبار قورستر دەکات: - ئەگەر هاتوو تاوانلێکراو تەمەنی 18 ساڵی تەواونەکردبوو. - ئەگەر تاوانبار راسپێردرابێت بۆ پەروەردەکردنی تاوانلێکراو یان چاودێری یان خزمەتکاری تاوانلێکراو بێت. - ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان پیاوی ئایینی یان پزیشک بێت و پیشە و متمانەپێکردنی بەکارهێنابێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە. - ئەگەر دووکەس یان زیاتر بە شداریانکرد لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە. - ئەگەر تاوانلێکراو لە ئەنجامی ئەم تاوانە تووشی نەخۆشیەکی زاوزێ بووبێت. - ئەگەر تاوانلێکراو سكپڕ بوو یان پەردەی کچێنی لەدەستدا. - ئەگەر تاوانەکەبووە هۆی مردنی تاوانلێکراو. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو پارێزە گوتیشێ "ئەم7 حاڵەتە باسمانکرد دادگە بۆی هەیە سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بەسەر تاوانبار بسەپێنێت. سزاکە دەبێتە (سێدارە) ئەگەر هاتوو تاوانلێکراو خزمی تاوانبار بێت تا پلەی سێیەم بێت و 18 ساڵی تەواو نەکردبێت." ژێدەر رووداو
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری پەرلەمانی عێراق، هیچ کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەرنەچوو، ئەو بزوتنەوەیە چەند پێشنیارێکیان بۆ خۆ ڕێکخستنەوە کردووە، لەوانە کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەشێکی بەرچاوی بەرپرسانی ناو حیزبی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشنیاریان کردووە کە گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە، بەڵام ئەم پێشنیارە لەلایەن تیمی گۆڕان لەناو حکومەت رەتکراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، وەزیرەکانی گۆڕان و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە حیزبەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەوانیش بڕیاری کشانەوە بدەن، ئامادەنین بچنە ژێر باری ئەو بڕیارە و بکشێنەوە. تائێستا گەورەترین مشتومڕی نێو بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتییە. چیا نەوشیروان مستەفا، بە نیازە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای پاڵپشتی لە سەرانی حیزبەکەی و یەکێتی و پارتی کردووە. بەڵام پرسی موڵکداری گردی زەرگەتە لەنێوان کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و حیزبی گۆڕانەوە، بووەتە بەربەست لە بەردەم ئەو پرۆسەدا. بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا بەبێ رێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنە و کارەکانی لەلایەن جڤاتی گشتییەوە ڕایی دەکرێن.