بەپێی نوێترین پۆلێنکردنی ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراقی هێشتا لە ڕیزبەندیی کۆتایی پاسپۆرتە جیهانی و عەرەبییەکانە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی 20ـەم دێت. بەگوێرەی پێنوێنی (Henley Passport Index) بۆ ساڵی 2026، جیاوازییەکی گەورە لە ئاستی ئازادیی گەشتکردن لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا هەیە، کە بەپێی داتاکان، پاسپۆرتی عێراقی لە ڕووی ئازادیی جووڵە و گەشتکردنـەوە یەکێکە لە لاوازترینەکان و لە پلەی 20ـەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، بەمەش تەنیا یەک پلە لە پێش پاسپۆرتی سوورییاوەیە کە لە پلەی 21 و کۆتایی لیستەکەدایە. ڕیزبەندیی وڵاتانی عەرەبیبەپێی ڕاپۆرتەکە، وڵاتانی کەنداو پێشەنگی بەهێزترین پاسپۆرتە عەرەبییەکانیان گرتووە:1- ئیمارات (پلەی یەکەم)2-قەتەر (پلەی دووەم) 3- کوەیت (پلەی سێیەم)4- سعودیە (پلەی چوارەم)5- بەحرێن (پلەی پێنجەم)6- سەڵتەنەتی عومان (پلەی شەشەم) لە دوای وڵاتانی کەنداو، وڵاتانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێن، کە مەغریب لە پلەی حەوتەم، تونس هەشتەم، مۆریتانیا نۆیەم، جەزائیر دەیەم، ئوردن 11، میسر 12، جیبۆتی 13 و لوبنان لە پلەی 14ـەم دایە. عێراق لە کوێی لیستەکەدایە؟لە بەشی کۆتایی و لاوازترین پاسپۆرتەکاندا، سوودان لە پلەی 15، لیبیا 16، فەڵەستین 17، سۆماڵ 18 و یەمەن لە پلەی 19 دێت.عێراق لە پلەی 20ـەم دێت و تەنیا پێش سووریا کەوتووە. ئەم پۆلێنکردنەی دەزگای هێنلی پشت بە داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) دەبەستێت، کە پێوەری سەرەکی بریتییە لە ژمارەی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتی دەتوانێت بەبێ ڤیزا یان بە وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانە (Visa on Arrival) گەشتی بۆ بکات.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر دەستپێدەکات و 100 لیتر بە 31 هەزار دینار دابەش دەکرێت. ڕۆژی پێنجشەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2026، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو بووە، ئەگەر بڕی ئەو نەوتەی بۆمان هاتووە بەشی کرد، جارێکی دیکەش بەسەر ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشی دەکەینەوە." ئاری کاکەشین، دەشڵێت: تاوەکو ئێستا دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر دەستی پێنەکردووە،: "یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە لە سەنتەری شاری هەولێر دەستپێدەکات." هەروەها وتیشی: "سەرەتا لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێرەوە دەستپێدەکەین، بۆ ئەوەی ئەوان سوودمەند بن و لە بەنزینخانەکان وەریدەگرن". ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشی دەکات، بەرمیلێکی بە 105 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتییان. "ئەمجارە 100 لیتر بە 31 هەزار دینار بۆ سەنتەری شاری هەولێر دابەشدەکرێت." پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێویستیان بە 100 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیترە. بە گوێرەی دوایین راپۆڕتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لە پارێزگای هەولێر 25 ملیۆن و 244 هەزار لیتر نەوت بەسەر زیاتر 176 هەزار و 220 خێزان دابەشکراوە؛ لە ئیدارەی سۆرانیش 17 ملیۆن و 509 هەزار و 400 لیتر بەسەر زیاتر لە 87 هەزار خێزان دابەشکراوە.
بەهۆی بارینی بەفرەوە هاتووچۆ لە دەروازەی سنووریی کێلێ وەستاوە و دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و زێتیش ئاستەنگیان دروستبووە، بەڵام لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل هاتووچۆ ئاساییە. ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر ڕایگەیاند: "دوو رۆژ پێش ئێستا هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی کێلێ وەستا، دوێنێش هاتووچۆی گەشتیاری وەستا. ئەمڕۆش بەهۆی بارینی 20 بۆ 25 سانتیمەتر بەفر، کە لە دیوی ئێرانیش زیاترە، هاتووچۆ لە دەروازەکە نییە." حاجی ئۆمەران: لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەفربارین کاریگەریی لەسەر هاتووچۆ هەبووە. سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: "بەفرێکی زۆر باریوە، بەڵام تیمەکانمان 24 کاژێر خەریکی راماڵینی رێگەکانن و ناهێڵن دابخرێت، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی هەیە، بەڵام ئاستەنگ دروستبووە و هاتووچۆ سەختە." دەروازەی زێت: جەواد سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاند: "لە لای ئێمە تیمەکانمان بەردەوام خەریکی راماڵینی رێگەکەن لە بەفر و هاتووچۆ نەوەستاوە، بەڵام لە دیوی تورکیاوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەکە گیراوە و هاتووچۆ وەستاوە". دەروازەی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران و هەرێمی کوردستان بە تورکیا دەبەستێتەوە، لە 10-05-2023ـەوە بە فەرمی کرایەوە. کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: "لای ئێمە بەفر نەباریوە و تەنیا بارانە، بۆیە هاتووچۆ بە تەواوی ئاساییە و هیچ جۆرە راگرتنێک لە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانیدا نییە."
ئەمساڵ کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری.پرۆژەی ڕووناکی ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتە، ئێستادا 75%ـی شار و شارۆچکەکان ئەو پڕۆژەیان پێ گەیشتووە، کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە دەبێتە 100%.کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای کوردستان ڕایگەیاند، 75%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای بووەتە 24 کاتژمێری، فراوانکردنی پرۆژەی ڕووناکی تا مانگی شوباتی ئەمساڵ وەستێنراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی کێشە تەکنیکییەکان کاریگەری نەکاتە سەر ئەو شارانەی کارەبایەکەیان بووەتە 24 کاتژمێری.وەزیری کارەبا گوتیشی: کارەبا کێشەیەکی 30 ساڵەی چارەسەرنەکراو بوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانراوە هەزار و 840 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی کەمی کارەبا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەنجوومەنی وەزیران داوا دەکات بۆ ساڵی دارایيی داهاتوو، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، لە یاسای بودجەی فیدراڵ، بەپێی ڕێژەی 14% دەستنیشان بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 14/01/2026، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پوختەی دۆخی دارایيی ساڵی 2025 کرا و بارودۆخی دارایيی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایيی 2026 و کارکردن بۆ خەرجکردنی مووچە دواکەوتووەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایيی حکومەتی فیدراڵەوە، تاووتوێ کرا. لەمبارەیەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی ورد و پڕ لە زانیاریی دۆخی دارایی خستەڕوو سەبارەت بە داهات وخەرجیەکانی ساڵی دارایی 2025 و پێشبینی و ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی دارایی 2026. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی یازدە و دوازدەی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات کە بێ هیچ بیانوو و هۆکارێکی یاسایی و دەستووریی نەیناردوون، چونکە مووچە مافی یاسایی وشایستەی مووچەخۆرانی هەرێمە و حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان دەستبەرداریان نابێت، هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردەوە کە پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی ناکۆکییەکان نەکرێت ، بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە، ڕێكکەوتنامەی سێ لایەنی هەناردەی نەوتی جێبەجێکردووە و ڕۆژانە بە تێکڕایی 220 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانیی فرۆشراوە و داهاتەکەی بە کاش لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەک داهاتی کۆتایی تۆمارکراوە، ئەمە سەرەڕای ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانەش ، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، هیچ پارەیەکی لە تەرخانکراوەکانی هەرێم بۆ خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان لە یاسای بودجەی عێراق خەرج نەکردووە، هەرچەندە تەرخانی داراییش هەبووە. ئەنجومەنی وەزیران هەروەها دووپاتی کردەوە کە بۆ ساڵی دارایيی داهاتوو، دەبێت لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیی حكومەتی فیدراڵ، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت و وەزارەتی دارایيی فيدراڵ پابەند بکرێت کە بەشەبودجەی هەرێم بنێرێت وەک هەرێمێکی دەستووری و فیدراڵی کە بە پێی دوایین سەرژمێريی عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئەنجامدرا، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم زیاتر لە 14 ٪ ە و دەبێ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ڕێژەیە دەستنیشان بکرێت. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوون و بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 ، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە و ڕێککەوتنەکەش بەردەوامە و نوێش کراوەتەوە. لەم ڕووەوە، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان ، داتا و زانیاری پێویستی لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی دانوستانی ڕاسپارد ، چوارچێوەی دەستووریی و یاسایی و دارایی بۆ ڕێکخستنەوەی بابەتی بوودجە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پشت بە ماف ودەسەڵاتە دەستووریەکانی هەرێم ئامادە بکات و بکرێتە بنەمای گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ و لە ئێستاشەوە، لیژنەی دانوستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرە کوردەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کاربکەن لە پێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و بە تایبەتیش مووچە و شایستەداراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم. هەروەها هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان و شاندی دانوستانکار ڕاسپێردران کە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی پابەندییەکان و هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ حکومەتی فیدڕاڵیی نەهێڵنەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
ئەمریکا داوای لە بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانیی عودەیدە لە قەتەر کردووە تا ئێوارە بنکەکە چۆڵ بکەن. ئەم هەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە وڵاتەکەی دەستێوەردان دەکات بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ناوخۆی ئێران، ئەگەر بێتو تاران بەردەوام بێت لە کوشتنی خۆپیشاندەران. سێ دیپلۆماتکار بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ڕێنمایی داوە بە بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانی "عودەیدە" لە قەتەر، کە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026 بنکەکە چۆڵ بکەن. ئەم جووڵەیەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی باڵای ئێران پێشتر بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، تاران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئەوا ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج. یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان بە ڕۆیتەرزی گوتووە: ئەمە تەنها "گۆڕانکارییە نەک چۆڵکردنی فەرمیی بنکەکە و تاوەکوو ئێستا هیچ هۆکارێکی دیاریکراو بۆ ئەم بڕیارە ڕانەگەیێنراوە. ئەمەش بزانە: بنکەی عودەیدە لە قەتەر بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و نزیکەی 10 هەزار سەربازی تێدا جێگیر کراوە. ئەم بنکەیە ناوەندی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لە بارەی حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی بهنرخێكی جیاواز، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: چونکە لە یەک ڕەگەزن و نابێت جیاکاریی لەنێوانیاندا بکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دەرچەیەکی شەرعی هێناوەتەوە. ئهنجوومهنی باڵای فهتوا ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، لە بارەی ئەو جیاکارییەی لە بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلاری سپی و دۆلاری شین لە مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕوونی دەکاتەوە، پێویسته جیاوازی لەنێوا بەهای هەردوو جۆرەکەی دۆلاردا نەکرێت، چونکە لە یەک ڕەگەزی دراون و دەبێت بێ زیاده و كهمی بگۆردرێن. هەر لە فەتواکەدا هاتووە "ئهگهر كهسێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیهكه بفرۆشێت به جۆرێكی دیكه له دراو، ئینجا بهو دراوه دۆلاری شین بكڕێت". ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە: ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی ئالوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی بهنرخێكی جیاواز روون دەکاتەوە....قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:دوای ئهوهی خهڵكێكی زۆر پرسیاریان كرد سهبارهت دیاردهیهكی نامۆ لهبازارهكانی عیراق و ههرێمی كوردستان پهیدا بووه كه دۆلاری كۆن (سپی) جیاوازی پێ دهكرێت لهگهڵ دۆلاری تازه (شین) لهنرخدا لهكاتی ئاڵوگۆڕدا، ئهنجومهنی باڵای فهتوا له بهرواری 6/1/2026، دوای لێكۆڵینهوه و بهدواداچوونهكانی جگه لهوهی كه له ڕووی یاسایی هیچ جیاوازی نیه له نێوان نرخی ئهو دووجۆره دۆلاره، ههروهها دوای راوێژ كردنی پسپۆرٍانی بازاڕی دراو و شێوازی مامهڵه كردن بهو دوو جۆره دراوه، و گهڕانهوه بۆ دهقه شهرعیهكان و مهبهسته باڵاكانی شهریعهت بهم شێوهیهی خواره وهڵامی دایهوه:1- گۆڕینهوهی دۆلاری سپی به دۆلاری شینی ئهمهریكی پێویسته دهست به دهست بێت و بێ زیادهو كهمی بگۆردرێن بهیهكتری، چونكه ههردووكیان یهك ڕهگهزن و لهیهك جۆری دراون له فهرموودهی سهحیحیشدا هاتووه : (لذَّهَبُ بالذَّهَبِ، والفِضَّةُ بالفِضَّةِ... مِثْلًا بمِثْلٍ، يَدًا بيَدٍ، فمَن زاد أوِ ازداد فقد أَرْبى؛ الآخِذُ والمُعْطِي فيه سواءٌ) رواه مسلم في صحيحه (1584) من حديث ابى سعيد الخدري (رضى الله عنه. بۆیه ههر جۆره دراوێك قهرز كرا پێویسته بهههمان شێوه و ههمان ئهندازه و ژماره بدرێتهوه.2- ئهگهر كهسێك قهرزداری كهسێك یان كۆمپانیاو دوكانێك بوو بهدۆلار، كهسی پێدهر ناتوانێت زیاد لهو ئهندازهیهی بهقهرز داویهتی وهریگرێتهوه بهبیانووی وهرگرتنی دۆلاری سپی.تێبینی: دهرچهی شهرعی لهم واقیعهی كه ههیه، ئهوهیه: ئهگهر كهسێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیهكه بفرۆشێت بهجۆرێكی دیكه لهدراو، ئینجا بهو دراوه دۆلاری شین بكڕێت. ئهنجومهنی باڵای فهتوا له كوردستان 24/رجب/1447ه = 13/1/2026م = 23/بهفرانبار 2725ك
كۆمهڵهی بهرگریی له گهلانی ههڕهشهلێكراو، لقی ئهڵمانیا، نامهیهكی ئاراستهی حكوومهتی ئهڵمانیا كردووه و له نامهكهدا داوا دهكات كه سهردانی ئهحمهد شهرع، بۆ ئهڵمانیا ههڵبووهشێننهوه. كۆمهڵهكه له نامهكهیدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه چهندین سكاڵا لهسهر شهرع ئاراستهی داواكاریی گشتی كراوه و داوا دهكهن ئهحمهد شهرع، سهرۆكی كاتیی سووریا دهستگیر بكرێت. ئهو داوایه بۆ دهستگیركردنی ئهحمهد شهرع دوای ئهوه هات كه هێزهكانی دیمهشق، ههردوو گهڕهكی ئهشرهفییه و شێخ مهقسوود كه دوو گهڕهكی كوردانن لهم چهند رۆژهی رابردوو داگیر كرد و خهڵكێكی زۆریشیان شههید كرد.
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا قۆناغێکی باشی بڕیوە و نیوەی زەوییەکان دابەش کراون، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش دڵنیایی دەدات کە زەوییەکان لە باشترین شوێنەکانن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان ئاسانە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، لە سنووری پارێزگای هەولێر 120 هەزار فەرمانبەر مەرجی وەرگرتنی زەوییان تێدایە و تا ئێستا لە %50ـی زەوییەکان دابەش کراون. پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانی تا ئێستا زیاتر لە 65 هەزار پارچە زەوییان دابەش کردووە و ئەمڕۆش تیروپشک بۆ 750 پارچە زەویی دیکە کراوە. لەبارەی وردەکاریی پرۆسەکەش گوتی: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان تەنیا 10 بۆ 12 هەزار فەرمانبەر ماون زەوی وەربگرن، ئەوەی دیکە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی ماون و پرۆسەکەش زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت." جەختیشی کردەوە، کە لە قۆناغی داهاتوودا دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستدا دەست پێ دەکات. ئومێد خۆشناو، باسی لەوەشکرد، "ژمارەیەکی زۆر زەوی ئامادەیە، بە نموونە لە قەزای کۆیە و تەقتەق نزیکەی 8 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە و لەم چەند ڕۆژەدا دابەش دەکرێن." لەلایەکی دیکەوە، مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەرەتای پرۆسەکەوە پلانەکە بەو شێوەیە بووە کە باشترین زەوییەکان لە سنووری شارەوانییەکان ئامادە بکرێن. مەریوان حاکم گوتی: "هەموو ئەو زەوییانەی دابەش کراون یان ئامادە کراون، دەکەونە باشترین شوێنەکانی سنووری سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، هەروەها بیر لەوە کراوەتەوە کە لە داهاتوودا بە کەمترین تێچوو و ئاسانترین شێوە خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، ئاوەڕۆ و شەقامیان بۆ جێبەجێ بکرێت." بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان ئاماژەی بەوەش دا، ئامانجی سەرۆک وەزیران ئەوە بووە فەرمانبەر زەوییەک وەربگرێت کە بۆ نیشتەجێبوون بەکاری بهێنێت، بۆیە ئەو نەخشانەی ئامادە دەکرێن دەنێردرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ئەگەر ڕێژەی سەوزایی لە 25%ـی کەمتر بێت، نەخشەکە ڕەت دەکرێتەوە، واتە نەخشەکان لە سەرووی ستانداردەوەن. https://drive.google.com/file/d/1dDlRXul7MQuQ5oF_SJzxfhowsAKr3_sX/view?fbclid=IwdGRjcAPUUmRleHRuA2FlbQIxMABicmlkETEzcGlnR2xVWHNzVmF1Qnhzc3J0YwZhcHBfaWQQMjIyMDM5MTc4ODIwMDg5MgABHgxMGK29nP2klgVSw9M-nMEHxZ4Bjzf9rjeKVymfJ9zC-InXeCys86DBCDxD_aem_2BRZ761j9C8Qy5depGAAlw
رۆژی سێشەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز جوشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، ئامادەی بوو، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان کرد و کورتەیەکی لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی یەکگرتوو لە عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕۆشنایشی خستەسەر دۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی سوریا و ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە خستنەسەرپێی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سوریا. لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزبایی ساڵی تازەی لێ کردن. هەروەها لەبارەی دۆخی عێراق دڵنیایی ئەوەی بۆ شاندی میوان دووپاتکردەوە کە هەرچی لە توانایدابێت، بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز درێخی ناکەن، هەروەها لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە و گیروگرفتەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لەلایەک چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. سەبارەت بە دۆخی سوریا و ئالنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتی، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و، دوور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێن. پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و باشترکردنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستانیان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 13/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو. هەردوولا برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا . هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بە هەر دوو مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە. هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پشتیوانيی وڵاتەکەی بۆ هەرێم و بە تایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە و ئاماژەی دا بەوەی هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد. دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.