نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى 1791$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =148,000$ نرخى زێڕعيار 24 (425,000)نرخى زێڕ عيار 22(390,000) نرخى زێڕ عيار 21(375,000)نرخى زێڕعيار 18(318,000)
سورین لەسەر پێکهێنانیی حکومەتیی زۆرینەی نیشتمانی لە گەڵ هاوبەشەکانمان. گەل و نیشتمانی عێراق هێڵی سوورن
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە رایگەیاند، لێدانی گۆرانی لە مزگەوتی گەورە، بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی دیکە بەھیج جۆرێک رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە.ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی گەورەی کۆیە بە بڵندگۆ گۆرانی عەرەبی لێدەدرێ. ڤیدیۆیە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، داوای لێبووردن لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازراوەوە کە دڵگران بووبن، جەخت دەکەینەوە لەپاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکەمان. روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیەئەمرۆ ھەینی ٢٨ ⁄ ١⁄ ٢٠٢٢ لەمزگەوتی گەورەیی کۆیە، لەکاتی ووتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵند گۆیی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیەو لقی زانایانی کۆیە بۆمان روونبوویەوە کە ئەو رووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی تر بەھیج جۆرێ رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە، داوای لێبووردن لەھاوڵاتیانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازراوەوە کە دڵگران بووبن، جەخت دەکەینەوە لەپاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لەقەزاکەمان خوای گەورە ھەموولایەک سەرفراز بکاتبەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە٢٨⁄١⁄٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت. ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە. بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی عێراق بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناودەبات و رایدەگەیێنێت؛ ههڕهشه لهسهر ئاسایشی فڕۆکهخانه، زیانێکی زۆر له عیراق و ناو و پێگهی دهدات. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و دەست بەسەر چەند مووشەکێک و ئەو سەکۆیەدا گیرا کە مووشەکەکان لێیەوە ئاراستە کراون. یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی سەربازگەی ڤیکتۆریا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کران، بەر یەکێک لە فڕۆکە مەدەنییەکانی نێو فڕۆکەخانەی بەغدا کـەوتووە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سهرکۆنهی بهئامانجگرتنی فڕۆکهخانهی بهغدا به مووشهک دهکات و رایدەگەیێنێت: "بهردهوامیی ههوڵهکانی تێکدانی ئارامی و سهقامگیریی پهرهسهندنێکی مهترسیداره و دهبێ رێگهی لێ بگیرێت. بوونی مهترسی و ههڕهشه لهسهر ئاسایشی فڕۆکهخانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگهی دهدات".
به گوێرهى نهخشهكانى ئێستاى كهش و ههوا پێشبينى دهكرێ ئهم شهو ئاسمانى ههرێم ههورى تهواوبێت له گهڵ بارينى نمه بارانى بچڕ بچڕ له سهنتهرى شارهكان وه له ناوچه شاخاويهكان بهفر بارين بهردهوام دهبێت و ئهگهريش ههيه له دواى نيوه شهو بهفر له سهنتهرى شارى سلێمانى ببارێ.سبهى ڕۆژي ههينى ئاسمانى ناوهڕاستى ههرێم ههور و نيمچه ههور دهبێت لهگهڵ بارينى نمه بارانى بچڕ بچڕ و ئاسمانى ناوچهكانى تر ههور دهبێت له گهڵ باران بارين (نمه باران بۆ بارانى مام ناوهند) ههروهها بهفر بارين له ناوچه شاخاويهكان بهردهوامى دهبێت تا نيوه شهو ڕۆژي ههينى و پلهكانى گهرما (3-5) نزم دهبنهوه و تهم لهههندێ ناوچه دروست دهبێت.تێبينى پهستانى ههوا له كاتژمێرهكانى داهاتوو ئهگهر ههيه بهرهو بهرزبونهوه بڕوات بۆيه ئهگهرى ڕوونهدان يان به ڕێژهيهكى كهمتر ڕوودانى ئهو حالهتانهى سهرهوهش له ئارادايه ئهمهش بارنى 12 كاتژمێرى ڕابردووى ههندێك له ناوچهكانى ههرێمههولێر 6.0 ملمهشهمامك 0.7 ملمپيرمام 10.7 ملمسلێمانى 6.2 ملمچهمچهماڵ 1.8 ملمدهۆك 12.3 ملمزاخۆ 4.2 ملمئاكرێ 9 ملمبارزان 0.6 ملمبازيان 5.0 ملمدهربهنديخان 0.6 ملمدوكان 1.2 ملمههڵهبجه 0.2 ملمخهبات 1.0 ملممهيدان 0.4 ملمسۆران 12.4 ملمپێنجوێن 0.2 ملمماوهت 7.8 ملمقهڵأدزێ 8.6ملمسمێلان 10.8 ملممێرگهسور 1.8 ملمسيدهكان 3.0 ملمچۆمان 2.4 ملمكهركووك دڵۆپ دڵۆپ
ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەمیشە داینەمۆی شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كوردستان و تەواوی گەلانی بەش مەینەتی دیكەی ئازادی خوازی ناوچەكە بووە، هەر لەبەر ئەوەشە بیرمەندانی كورد بە ڕۆژهەلاتی كوردستان دەلێن لانكەی كوردایەتی و هەمیشەش نەیارەكانی كورد لەو پەڕی دونیاوە لە ڕۆژهەلاتی كوردستان ترساون. لە سمكۆی شكاكەوە تا دەگاتە كارە خۆڕسكیە جوامێرییەكەی زارا خاتوونی دایكی نیشتیمانی كوردان هەمیشە ڕۆژهەڵات لانكەیەكی مەزنی كوردبوون بووە، ئەگەر كورد هیچ شتێكی نەبێت ئەوا دامەزراندنی یەكەمین كۆماری كوردستان لەلایەن كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردی ئەو بەشەی كوردستان بێگومان گەورەترین شانازی هەموو تاكێكی كوردە كەوەك ئێنێرژییەكی ڕۆحی لە هەموو كوردستان لێی دەڕوانن. دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان و لەناوبردنی چرۆی هیوای كوردایەتی لەو بەشەی كوردستان، وردە وردە جارێكی دیكە هیوایەكی ڕاستەقینە دووبارە لە دامێنی چیاكان و لە كوچە تەسكەكانی گوندەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستانەوە چەكەرەی كرد، دووبارە كورد لە ڕۆژهەلاتی كوردستان مۆمی ئازادی و زوڕنای سەربەخۆی ژەنییەوە، قۆناخێكی سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری نەتەوەی و تیرۆری زمانەوانی دەستپێكرد چرۆ بووە هیوایەكی گەورە و ئەمڕۆش جیهان پشتیوانی دەكات. كوردانی تاراوگە و هیوایەكی نوێ لە پاش هەموو ئەو كردە قێزەونە سیاسیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر كوردانی ڕۆژهەلاتی دەكرد، وەك بەرگرییەكی ڕەواو چارەی بەدیل زۆرێك لە كوردان بەناچاری و بەفرمێسكەوە نیشتیمانی ڕەسەن و ئاوەدانی خۆیان بەجێ هێشت و ڕویانكردە تاراوگە، جیاواز لە میلەتانی دیكەی جیهان و ناوچەكە كە ڕوویان دەكردە ئەوروپا بۆ بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانی، كوردەكان دوو ئەركیان لەسەر شان بوو، یەكەم پەیداكردنی قوتی رۆژانەی خاوخێزانیان دووەم: غەم خواردن لە خەروارێك خەباتی سیاسی نیشتیمانێك كە بە میرات لە قازی محەمەدەوە بۆیان مابوویەوە. دروستكردنی ژمارەیەك ڕێكخراو ژمارەیەك بیری نوێ لە ڕۆژهەلاتی كوردستان دووبارە چرۆی كوردایەتی هەلگیرساندەوە بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جارانی پێشو كە لە دامێنی چیاكانەوە لە باوەشی گوندە نسرمەكانەوە هەڵدەقوڵا، ئەمجارە لە دامێنی ئەوروپاو ئەمریكاوە چرۆیەكی نوێی كوردایەتی هەڵقوڵا كە كوردی كردەوە خاوەن دۆسیەو مافی خۆی. ئێستا ژمارەیەك كەسایەتی و حزبی كوردی لە ئەوروپا و ئەمریكاوە خەباتی كوردایەتی دەكەن كە كاریگەریەكی گەورەیان لەسەر ئایندە و میراتەكەی قازی محەمەد و قاسملو دروستكردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بە سیاسەتێكی نوێو مۆدێرن بە دۆزینەوەی دۆست و دوژمن خەریكن بە كردەی كار لەسەر زیندوكردنەوەی ئەو میراتە گەوهەرییە بەنرخە دەكەن. دروستبوونی حزبی نوێ كاتێك باسی ڕۆژهەلاتی كوردستان دەكەیت، ڕاستەوخۆ پەنجە دەخرێتە سەر خەباتی پەنجا ساڵەی كۆمەڵەو دیموكرات، كە بەداخەوە بەهۆی چەندین هۆكاری سیاسی وجیاواز توشی كەرتبوون و خراپی ممەڵەی سیاسی و تێكچونی شیرازەو لادان لە قوتابخانەی فیكر وباوەڕی قاسملۆ و قزییەوە توشی دەیان گرفتی گەورەبوون، هەر ئەوەش وایكرد هەزاران ئەندامی ئەو حزبە بڕۆنە دەرەوەی وڵات و جیاواز لە كۆمەڵەو دیموكرات بیربكەنەوە، كە بێگومان ئەگەر هێندەی كۆمەڵە و دیموكرات كاری گرنگیان نەكردبێت بێگومان كەمتریان نەكردووە. ئێستا ژمارەیك حزبی نوێ كار بۆ سەرخستنی خەباتی ڕزگاری خوازی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن كە داینەمۆی بیری ڕاستەقینەی ناسیۆنالیزمو نەتەوەپەرستی كوردین لە ڕۆژهەلاتی كوردستان كە من خۆم لە نزیكەوە بەوردی چاودێریان دەكەم ولەسەر ئاستی باڵا دەیان ناسم دەشزانم كە چەندە بە ئەمەكانە و دڵسۆزانە خەبات دەكەن و كار بۆ زیندوكردنەوەی ویراسی ڕاستەقینەی كوردبوون لە ڕۆژهەلاتی نیشتیما دەكەن. كاتێك باسی خەباتی ڕزگاری خوازی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین هەرگیز ناتوانین ڕۆڵی (جەمال پوركەریم و عارف باوەجانی و مستەفا شەمامی و سەدان و بگرە هەزاران كەسایەتی دیكە بەرزنەنرخێنین كە من هێندە لەنزیكەوە ئاگادارم كە چەندە دلسۆزانە بۆ خەباتی گەلی كورد كار دەكەن. دروستكردنی هەریەكە لە پارتی (نزوتنەوەی سەربەخۆی خوازان وپارتی سەربەستی كوردستان و بزوتنەوەی كۆماری خوازان و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕان و ئەوانیدیكەش) ڕۆڵێكی ئێجگار گرنگی لە بوونیادنانەوەو دروستكردنی هیوای نوێی لە ڕۆژهەلاتی كوردستان دروستكردووە وەك چۆن پرتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆك برزانی بووەتە هیوای باشوری كوردستان ئاوهاش ئەم هێزانە بوونەتە هیوای ڕۆژهەلاتی نیشتیمان. لەگەڵ ئەوەی كە ڕەخنەی جدیو جەوهەریم لەهەموو حزبەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان هەیە، بەڵام ناكرێت ڕۆڵ و پێگەو گرنگیان بەرزنەنرخێنین و وەك هێزی بەدیل و گرنگ چاویان لێنەكەین، چونكە دواجار هێزی نوێ براوەی یەكەم دەبێت، گەر سیاسەتێكی ڕوون و گرنگ بكات. لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ زۆرێك لە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گفتوگۆم دەكرد و ئاگاداری دواین هەنگاوەكانی كاری سیاسیان بووم، زۆرجار بەرنامەم بۆ سازدەكردن كە بتوانن كار لەسەر دروستكردنی هاوپەیمانیەتی و هاوكاری و یەكڕیزی بكەن، هەمیشە سەكۆیەك دروست بووە بۆ ئەوەی ڕۆژهەلاتییەكان خۆیان بتوانن بڕوای تەواوەتی بەوە بهێنن تاكە خاڵێك بتوانێت هەموویان بهێڵێتەوە دروستكردنی هاوپەیمایەتی و دروستكردنی میدیایەكی بەهێز و دروستكردنی هێزێكی سەربازی هاوبەشبووە. ئێستا ژمارەیەك حزبی ڕۆژهەلاتی كوردستان( هاوپەیمانیەتی سەربەخۆیی خوزانی كوردستانیان دروستكردووە) كە من بۆخۆم ناومل ێناوە هاوپەیمانیەتی هیوا، كە توانیویانە چەندین حزبو سەدان و هەزاران كەسایەتی گرنگ لە ژێر چەترێكدا كۆبكەنەوە و كاری هاوبەش و لۆبی هاوبەش و گفتوگۆ ومیدیای هاوبەش دروستبكەن، ئەوەش وادەكات ئەو هاوپەیمانییەتییە زیاتر چاوی هیوای گەلی كورد و گەلانی دیكەشی لەسەر شانبێت. لەگەڵ ئەوەی چەندین حزبی دیكەش وادەچنە ژێر سێبەروچەتری ئەم هاووپەیمانییەتییەوە من بەهیوام هەموو حزبەكان پێكەوە بتوانن بچنە ژێر سێبەری ئەوهاووپەیمانیەتییەوە و بەلایەنی كەمەوە ئەگەر نەبنە یەك بیروباوەڕ ببنە یەك دەنگ و یەك میدیا و یەك هێزی هاوبەش و پێكەوە لۆبییەكی بەهێز بكەن. گفتوگۆكان بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵە و هەردوو دیموكراتەكان هیوایەكی گەورەی خستوەتە دڵی كوردەوە، بەلام لەوەشگرنگتر ئەو هاوپەیمانیەتییەیە كە ئێستا دروستكراوە و ئەو هێزە نوێ سەربەستی خوازانەیە كەتوانیویانە هەزاران لایەنگر و چەندین دۆستی گەورە بۆ گەل وەك پشتیوانی لە دۆزە ڕەواكەیان كۆبكەنەوە. ناكرێت ڕۆڵی سەربەخۆ خوازەكانو ئازادی خوزەكانیش لەم نێوەندەدا بەهەند وەرنەگیرێت، بەڵام دواجار چەتری كۆكردنەوە و هێزی گەورە لە حزبو هاوپەیمانییەتیەكی گەورەدایە ئەوەش وادەكات جیهان پشتیوانی لە كورد بكات و دەنگی ناوخۆش بەدەستبهێنێت. ئێستا كاتی ئەوەهاتووە كوردەكانی ڕۆژهەڵات گەورەترین هاووپەیمانی دروستبكەن، یەك هێز یەك دەنگ یەك میدیا یەك سوپا پێكبهێنن و لۆبی گەورە بكەن بۆ ئەوەی جیهان پێكەوە دەستی كورد بگرێت و كوردیش ببێتەخاوەنی مافی ڕەوای چارەنوس.
دەقی راگەیاندراوەکە: ١. لەشەقامە سەرەکیەکان دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان چونکە توشی گیربوون دەبن . ٢. ئەو ڕێگایانەی پۆلیسی هاتوچۆ دیاری دەکەن کە سەلامەتن کاتەکانی خۆتانی لێبەسەر بەرن . ٣. دڵنیا بن لە ئۆتۆمۆبێلەکانتان ئینجا گەشت بکەن بەتایبەت تایەکان و ئەنتی فرێز . ٤. مەچنە ئەو شوێنانەی کە شارەزاییتان لێی نیە و دورە دەستن. ٥.وریا بە لەو شەقامانەی دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە چونکە ئۆتۆمبێلەکەت کۆنترۆڵی نامێنێت . ٦.هەوڵبدە پێش ڕۆژ ئاوا بوون بگەڕێیتەوە چونکە لەشەودا پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە. ٧. باشترە گروپەکانی شاخەوانی تا ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان. ٨.وریا بن لە خلیسکان چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی كە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لەو حیزبە دەركرا، بە هەوڵی بەرهەم ساڵح دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو یەكێتیو بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبووەتەوەو نێوانیان ئاسایی بووەتەوە، ئێستا لە بەغداد پێكەوە كار بۆ سەرخستنی بەرهەم ساڵح دەكەن. سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی وتی "ئاڵا تاڵەبانی لە ئێستادا بەشێكە لەو تیمەی یەكێتی كە لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد كار دەكەن بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانییو سەرخستنی بەرهەم ساڵح بۆ خولێكی نوێی سەرۆككۆمارییو لەگەڵ كاك بافڵ پێكەوە سەردانی لایەنەكان دەكەن"، سەرچاوەیەكی دیكەش هەمان زانیاریی پشتڕاست كردەوە. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، "بڕیارە ئاڵا تاڵەبانی بە فەرمیش بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو حیزب، بەڵام هێشتا میكانیزمەكە دیاری نەكراوە". لە دوای 8ی تەمموزی ساڵی ڕابردوو كە ناكۆكییەكانی نێوان بافڵ تاڵەبانیو لاهور شێخ جەنگیی تەقینەوە، ئاڵا تاڵەبانی لەبەرەی لاهور شێخ جەنگی بوو، بەوهۆیەوە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیو دوو ئەندامی دیكەی سەركردایەتی لە یەكێتی دەركران. هەوڵەكانی گەڕانەوەی ئاڵا تاڵەبانی زیاتر لە هەفتەیەكە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە دەستیان پێ كردووەو گەیشتووەتە ئەنجام، بەوتەی سەرچاوەكان "ناكۆكییەكانی نێوان پارتیو یەكێتی لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار كاریگەرییان لەسەر كێشەو هاوكێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی هەیە". ژێدەر پەڕەگراف
دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و رۆژی 7ی شوباتی 2022ی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرد.رۆژی پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و بڕیاری لەسەر دوو خاڵ دا بەوەی “رۆژی دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022 ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆمار کە مەرجە یاساییەکانیان تێدا دەستەبەر بووە بڵاودەکرێتەوە، دوای تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەکان بە پشتبەستن بە یاسای حوکمەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە 8ی ساڵی 2021”. هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکراوە و تێیدا هاتووە، “7ی شوباتی 2022 رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار”.
لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،بەنووسراوی ژمارە ۷٥٦ لەرۆژی ۱٦ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری ـ بە ژمارە ۲/٤/٤١٢٢ لەرۆژی ٢٠٢٢/٥/١٩ بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی ۷۰ )هاوشێوەی (یەکەی ٨۰) لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲۰۲۲ وە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەوە بوونی کەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەست کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش ( لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران بەفربارین وگریمانەی هەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت .سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەکان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپاریزن ?لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCCژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆژمارە ١١٥ بەرگری شارستانیژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی