بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەمڕۆ یەکشەممە چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و حکومەتی دیمەشقی بە پێشێلکردنی رێککەوتن و دەستپێکردنی هێرش لە چەندین بەرەوە تۆمەتبار کرد. هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات چەک هەڵبگرن و رووبەڕووی "شەڕی مان و نەمان" ببنەوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق رێککەوتنیان پێشێل کردووە و لە بەیانیی دوێنێوە تاوەکو ئێستا لە چەندین بەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان." بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتییانە و "نیشاندانی نیازپاکی" لەرێگەی کشانەوە لە هەندێک ناوچە، "بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕ و بژارەی سەربازی." لەبەر ئەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئامادە بن و دەڵێت: "داوا لە گەلەکەمان دەکەین بنەمای بەرگریی رەوا بکەنە بنچینە و شانبەشانی هێزە سەربازییەکانیان بوەستنەوە، شارەکانیان بپارێزن و بەشداری لە شەڕی پاراستنی شکۆمەندیدا بکەن." بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیوایە ئامانجی هێرشەکان "لێدانە لەو برایەتییەی کە بە خوێنی کوڕان و کچانی ئێمە بونیاد نراوە و دروستکردنی ئاژاوە و تووندوتیژییە لەنێوان پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا." لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "داوا لە هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمان، بەتایبەتی گەنجان دەکەین، چەک هەڵبگرن و ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ. پێویستە بزانین کە لەبەردەم شەڕی مان و نەمانداین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، تاکە بژاردە بەرگریی گەلە." ئەو راگەیێندراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوکاتە لەگەڵ پێشڕەوییەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لە چەند گوندەوارەکانی حەلەب، کە پێشتر هەسەدە بە رێککەوتن چۆڵی کردبوون.
سەرۆك بارزانی میوانداریی باڵیۆز تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە دەكات ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە. لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهێنانی هەموو لایەنەكانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكێش كردن كە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەیان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و ڕێگرتن لە توندوتیژی. سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە. هەر لەو دیدارەدا باڵیۆز تۆم باراك، بە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم میوانداری و كۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەكانی. دواتر ئامادەبووان گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هەبوو لەسەر چەند بابەتێك و بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری ڕۆشناییان خستەسەر چەند هەنگاوێكی كرداری.
پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ شهممە 2026/1/17 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكى تهلهفۆنيى له بهڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سهرۆكى فهرهنساوه پێگهيشت. تيايدا دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ڕۆژههڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد و بهتايبهتى تيشكيان خسته سهر پێشهاتهكانى سووريا. ههردوولا نيگهرانيى قووڵيان بهرامبهر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووريا دهربڕى و داوايان كرد ههموو لايهك دۆخهكه هێور بکەنەوە. ههروهها پشتگيرييان بۆ دهستبهجێ دهستپێكردنهوهى گفتوگۆكان بۆ جێبهجێكردنى ڕێككهوتنى ١٠ى ئادارى نێوان ههسهده و حكوومهتى سووريا دهربڕى و جهختيان له پاراستنى خهڵكى سڤيل كردهوه. ههر لهمبارهیهوه سهرۆك ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و ههوڵهكانى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و ههوڵهكانى لهپێناو ئارامكردنهوهى دۆخى سووريا و ڕێگهگرتن له ئاڵۆزيى زياتر. لاى خۆيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافهكانى گەلی كورد له دهستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن، ههروهها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سهرۆك ماكرۆن و فەرەنسا لهپێناو نههێشتنى گرژى و ئاڵۆزييهكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەربڕی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا کۆبوونەوە و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کورداتان بڵاویکردەوە، لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا. ئەوەش هاتووە کە، جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات و جەت دەکاتەوە لەوەی، پێویستە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا گەرەنتی بكرێت. ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترامپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا. هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەيهكى ڕەسەن و پاراستنی مافهكانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياساييى دروسته بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان. ڕێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات. له كاتێكدا ئهم مهرسوومه بهرز ههڵدهسهنگێنين، دووپاتى دهكهينهوه كه بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە لهوهدايه بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن. پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه سیاسی و کولتوورییهکانی ههمووان مسۆگهر و پارێزراو بن و ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه بههێز بكات. بۆيه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكهن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. ههروهها دووپاتى دهكهينهوه كه ههرێمى كوردستان بۆ ههموو هاوكارييهك لهپێناو ئاشتى و سهقامگيريدا ئامادهيه. نێچیرڤان بارزانیسهرۆکی ههرێمی کوردستان2026/1/17
جووتسایدێكی نوێ، گۆمەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوەنەخشەسازی دروستكردنی جووتسایدێكی نوێ لە تەواوبوونە، بە دروستكردنی ئەو جووتسایدە گۆكەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە و ئەو ناوچەیە دەبێتە شوێنێكی گرنگی گەشتیاری هەولێر. لەئێستادا، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دانان و دیزانیكردنی نەخشەیەكی نوێ بۆ جووتسایدێكی نوێ وا بڕیارە جووتسایدێكی نوێ لە گۆمەسپان بۆ رێگای شەقڵاوە دروست بكرێت، ئەمەش گرنگییەكی زۆری بۆ ئەو ناوچەیە دەبێت و بۆ گەشتوگوزاریش سوودی لێ دەبیندرێت. ئەو جووتسایدە نوێیە بڕیارە لە دوای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەستی پێ بکرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەکرێت. بەپێی ئەو هێلكارییەی كراوە لە ئێستەدا درێژی ئەو رێگایە 16 كیلۆمەتر دەبێت و چەندین پرد و راستكردنەوەی تێدا دەبێت. جێگەی باسە، لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، هەر لەوكاتەدا رای گەیاند كە ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان دەكەن بە دووساید، لە ئیستەدا سەرجەم كارەكانی رێگایی گۆمەسپان تەواو بووە. پڕۆژەكانی ئەو ڕێگەیە، بەشێكن لە تۆڕێكی فراوانی هەڵمەتی ڕێگەوبان كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت دەستی پێ كرد و بەشێكی زۆریان خراونەتە خزمەتەوە و ئەوەیشی ماوە لەمساڵدا تەواو دەبن.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە هەولێرن و لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە.هەر یەکە لە تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (17-1-2026) گەیشتوونەتە هەولێر. بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، بە مەبەستی دروستکردنی یەکدەنگیی سیاسی و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.بەپێی زانیارییەكان، بەر لە كۆبوونەوەکە، تۆم باراک سەردانی سەرۆک بارزانی دەكات و كۆدەبنەوە، پرسی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن، هاوكات باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا دەكەن. ئەم جووڵە دیپلۆماسییە دوای ئەوە دێت کە مەزڵووم عەبدی، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە هەردوو ناوچەی "دێر حافر و مەسکەنە" ڕاگەیاند، بڕیارەکە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سووریا و لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێبەجێ کرا.
سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا؛ گەیشتنە هەولێر. بە گوێرەی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆدەبێتەوە. چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی چەندین هەنگاوی گرنگ و ستراتیژی بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناوە. هاوکات، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆبووەتەوە.
بڕیارە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بکات، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک بکەن. دوای ساڵانێک لە ململانێی توند، یەکێتی و نەوەی نوێ لەسەر خاڵێکی هاوبەش کۆدەبنەوە، ئەویش کۆبوونەوەیەک لەبارەی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی پەرلەمان. ئەمە یەکەمین دیداری فەرمیی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دوای ئازادبوونی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای پێنج مانگ دەستگیرکردنی لە سلێمانی. شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کرد بەرەیەک بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە و ڕاستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز پێکبهێنرێت، دوای چەند خولەکێک بافڵ تاڵەبانی، وەڵامی دایەوە و وتی: "یەکێتیش ئەوەی دەوێت، ئەگەر بە جدیتانە، ئێمەش بە جدیمانە."
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوورات کشانەوە و سوپای سووریا چوونە نێو شارۆچکەی دێر حافرەوە.گەڕانەوەی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ئەم ناوچانە دوای پێکدادانێکی قورسی سەربازی دێت لە نێوان ئاسایشی حەلەب و سوپا لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، کشانەوەی هەسەدە ڕێگری لە شەڕێکی گەورە دەگرێت کە چاوەڕوان دەکرا لە نێوان هەردوولادا ڕوو بدات. هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوورات کشانەوە و سوپای سووریا چوونە نێو شارۆچکەی دێر حافرەوە.گەڕانەوەی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ئەم ناوچانە دوای پێکدادانێکی قورسی سەربازی دێت لە نێوان ئاسایشی حەلەب و سوپا لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، کشانەوەی هەسەدە ڕێگری لە شەڕێکی گەورە دەگرێت کە چاوەڕوان دەکرا لە نێوان هەردوولادا ڕوو بدات. کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەسەدە لە شارۆچکەکانی دێر حافر، مەسکەنە و تەواوی هێڵەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەگرێتەوە. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ "هاوپەیمانان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان" دراوە و وەک "نیازپاکی" بۆ ڕێککەوتنی سیاسی دەبینرێت. -هێزەکانمان لە تەواوی هێڵەکانی تەماس لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کشانەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدەینە چارەسەری سیاسی." وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: "پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین، سوپا دەچێطە نێو دێر حافرەوە".
سەرۆککۆماری سووریا فەرمانی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 ـی دەرکرد، تێیدا دان بە بەشێکی زۆری ماف و داواکارییەکانی کوردی سووریا دەنێت لەوانەش؛ خوێندن بە کوردی و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و جەژنی نەورۆز. سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند: مەرسوومێکی تایبەت بە پێکهاتەی کورد لە سووریا دەکرد کە لە چەند ماددەیەک پێکهاتووە، بەپشتبەستن بە بڕگەکانی جاڕنامەی دەستوور و بەپێی مەرجەکانی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی هاوکات لەسەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی دەوڵەت لە پێشخستنی یەکێتی نیشتمانی و دامەزراندنی مافە کولتووری و مەدەنییەکانی هەموو هاووڵاتیانی سووریا. مەرسوومەکە پێکهاتووە لەم ماددانە:یەکەم: هاووڵاتیانی کوردی سووریا بەشێکی سەرەکی و دانەبڕاون لە گەلی سووریا و شوناسی کولتووری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاون لە شوناسی نەتەوەیی یەکگرتوو و هەمەچەشنی سووریا. دووەم: دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەچەشنی کولتووری و زمانەوانی هاوکات مافی هاووڵاتیانی کورد بۆ زیندووکردنەوەی کەلەپوور و هونەرەکانیا و پەرەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەری نەتەوەیی دەستەبەر دەکات. سێیەم: زمانی کوردی زمانێکی نیشتمانییە و ڕێگە پێدراوە خوێندن لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان لەو ناوچانەی کورد ڕێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوان پێکدەهێنێت بە زمانی کوردی بێت وەکو بەشێک لە پرۆگرامی ئارەزوومەندانە یان وەک چالاکیەکی فەرهەنگی و پەروەردەیی بخوێنرێت. چوارەم: کارکردن بە هەموو یاسا و ڕێوشوێنە تایبەتەکان کە لە ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 لە پارێزگای حەسەکە هەڵدەوەشێنەوە. ڕەگەزنامەی سووری بە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی بە ڕەچەڵەک کوردن و نیشتەجێی سووریان، لەوانەش کە لەدایکبوونیان تۆمار نەکراوە، بە یەکسانییەکی تەواو لە ماف و ئەرکەکاندا. پێنجەم: جەژمی نەورۆز (21ی ئاداری هەموو ساڵێک) پشووی فەرمییە لە سەرانسەری کۆماری عەرەبی سووریا، وەک جەژنێکی نیشتمانی کە هێمای بەهار و برایەتییە. شەشەم: دەبێت میدیای دەوڵەت و دامەزراوە پەروەردەییەکان پابەندن بە گرتنەبەری گوتارێکی نەتەوەیی گشتگیر، بەپێی یاسا هەر جۆرە جیاکارییەک یان دوورخستنەوەیەک لەسەر بنەمای نەتەوە یان زمان قەدەغەیە و هەرکەسێک هانی ناکۆکی نەتەوەیی بدات بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت. حەوتەم: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسن لە دەرکردنی ڕێنماییە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ئەم مەرسوومە، هەر لایەنەو بەپێی تایبەتمەندی خۆی. هەشتەم: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە و لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت. ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەروبەندی واژۆکردنی مەرسوومەکە، شەرع لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆییدا کوردی بە نەوەی سەڵاحەددین ناوبرد و هۆشداریدا باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن حکومەتی سووریا خراپەی کوردی دەوێت و ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئازارتان بدات دوژمنی ئێمەیە تا ڕۆژی دوایی. ناوبراو داوای کرد کە کوردێک کۆچی بە زۆرەملێ و ناچاری کۆچی دەرەوەی کردووە بگەڕێتەوە سووریا هاوکات داوایکرد بەشداربن لە بونیادنانی وڵاتەکە.