Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
12-02-2022

لە قەڵادزێ گەنجێک بە وایەری کارەبا خۆی خنکاند

تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( و . ج . ع) لەدایک بووی ساڵی 2004، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بەقەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ. دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری " لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە " بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

هەواڵ
12-02-2022

وێنە.. تەرمی دانەر دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەو منداڵەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دانەر نەبەزە کە ساڵی رابردوو لافاو بردبووی.

هەواڵ
11-02-2022

راستی ڤیدیۆی "دەرکردنی جن" لە پەنجەی دەستەوە 

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك کە تیایدا تەنێکی نامۆ لەشێوەی رووناکیەکی پرشنگدار لە پەنجەی کەسێکەوە دێتە دەرەوە، لەنێو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە سعودیە هەرای ناوەتەوە.  د. عەبدوڵا ئەل-موسند، پرۆفیسۆری کەش و هەوا و دامەزرێنەر و سەرۆکی لیژنەی ناولێنانی بارودۆخی کەشوهەوای جیاکەرەوەی سعودیە لە تویتێکدا روونکردنەوەیەکی لەسەر گرتە ڤیدیۆکە بڵاوکردەوە نووسیویەتی "ئەوە پلازمایە و جن نییە". https://twitter.com/almisnid/status/1358708133720432640?s=21 k24

هەواڵ
11-02-2022

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە ناسری ڕەزازی دەکات کە داوای لێبوردن لە موسڵمانان بکات. ڕاگەیەندراوی یەکێتی زانایانی کوردستان یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان دەکات….یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان دەکاتدوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی هونەرمەندێک سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام کردو کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، یەکێتی زانایان ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: لە ماوەی رابردوو هونەرمەندێکی یارسانی کوردستانی رۆژهەڵات لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سوکایەکی بەرامبەر پیرۆزییەکانی ئیسلام بڵاوکردەوەو بەهۆیەوە هەستی موسڵمانانی بریندار کرد، ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکەین و پێمان وایە ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پێویستی بە داوای لێبوردن لە موسڵمانان هەیە، خەڵک بۆ خۆی ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام ئازاد نیە لەوەی سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام بکات و، ناکرێ رێگە بەوە بدرێت ئەو پێکەوەژیانەی هەیە لەبار بچێت و ئاشتی کۆمەڵگە بشێوێندرێت، چاوەڕوان بووین سەندیکای هونەرمەندان لەبەیاننامەکەیاندا ئیدانەی ئەو جۆرە رەفتارانەی کردبوایە، کە بۆتە هۆکاری برینداربوونی هەستی موسڵمانان، لەهەمان کات ئەرکی داواکاری گشتیە رۆڵی خۆی ببینێت و لەو حاڵەتانە بێتە دەنگ بە ئەرکی پێویست هەڵبستێت.هەر لەو چوارچێوەیەدا بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی و سوپاسی هەڵوێستی بەرزی زانایانی کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەت شاری پاوە بکەین، کە بە پەیامی حەکیمانەو لە پێناو دامرکاندنەوەی دۆخی بەرهەمهاتووی ئەم روداوە نەخوازراوە، رەنج و ماندوو بوونیان کێشاو لە ئاستی پێویست هەڵویستیان وەرگرت. یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان11ی2ی2022

هەواڵ
11-02-2022

پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 

عێراق لە ریزبەندی 116یەمینە لەسەر ئاستی جیهان.. پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 پێنوێنەکانی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 پاشەکشەی توندی تۆمار کرد، کە تەنها نزیکەی 45% لە دانیشتووانی جیهان لەچوارچێوەی سیستەمەکانی دیموکراتییەت دەژین. بە گوێرەی راپۆرتێکی "یەکەی ئیکۆنۆمێست بۆ گەڕان" کە تایبەتە بە شیکردنەوەی زانیارییەکان و بارەگاکەی لە لەندەنە، رەوشەکە وەک ساڵی 2020 وایە، واتا کەمتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان چێژ لە دیموکراتییەت وەردەگرن و، ئەم ئاراستە بەرەو داڕووخان دەچێت. راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، "پێنوێنی ساڵانەی دیموکراتییەت" تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییە بەردەوامەکان کە دووچاری دیموکراسییەت دەبێتەوە لە سەرتاسەری جیهان لەژێر فشاری پەتای کۆڕۆنا و زیادبوونی پاڵپشتی لە سەرکووتکردنەکان. پێنوێنەکە کە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی دیموکراتییەت دەکات لە جیهاندا گەورەترین پاشەکشەی لە ساڵی 2010ەوە تۆمار کردووە. هەر بەپێی پۆلێنی پێنوێنەکە هەریەک لە نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا لە پلەکانی پێشەوە هاتن و، هەریەک لە کۆریای باکوور و میانمار و ئەفغانستان لە سێ ریزبەندی کۆتایی ریزبەندییەکە هاتن و، عێراق بە پلەی هەشتەم هات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و، لە پلەی 116یەمین لەسەر ئاستی جیهان. kurdistan CT

هەواڵ
10-02-2022

کەمترین بەها خۆراکیە سوودبەخشەکانی تێدایە و زۆرترین زیانی هەیە 

ئیندۆمی خواردنێکی خۆش و بەتامە، لەلای زۆرێک لە منداڵان بۆتە خووێک، ئامادەکردنی زۆر ئاسانە بەڵام کەمترین بەها خۆراکیە سودبەخشەکانی تێدایە و زۆرترین زیانی هەیە! ١ــ ئیندۆمی ڕێژەیەکی زۆری چەوری و کالۆری و سۆدیۆمی تێدایە، هەروەها ڕێژەکی زۆر لە ڕەنگە دەستکردەکان و ماددە پارێزەرەکان، کە لێرەوە ترسناکی و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی دەردەکەوێت، کەدەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بەهۆی زۆری چەوری تێیدا. ٢ـ زیان گەیاندن بە کۆئەندامی دەمارەکان،ئیندۆمی خوێی مۆنۆسۆدیۆمی گلوتامێیت monosodium glutamateی تێدایە کە تام دەدات بە ئیندۆمییەکە بەڵام بە ترسناکترین ماددە دادەنرێت کە دەبێتە هۆی:-*تەلەف بوونی خانەکانی مێشک*کزبوون و بێ هێزکردنی توانای بیرکردنەوە و تەرکیز کردن*پەیوەندی هەیە بە هەندێ نەخۆشی لەرزین و ئەلزەهایمەر ٣ــ زیان بە جگەر دەگەیەنێتئیندۆمی ماددەی پرۆپیلین گلایکۆل propylene glycolتێدایە کە بۆ هێشتنەوەی شێی ئیندۆمیەکە بەکاردێت بەڵام زیان بە جگەر و گورچیلە و دڵ دەگەیەنێت. ٤ــ دەبێتە هۆی شێرپەنجەبە بەردەوامی خواردنی ئیندۆمی پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی مێشک و سیەکان. ٥ــ کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دەروونیئەوانەی زۆر ئیندۆمی دەخۆن زیاتر تووشی کاردانەوەی توندو شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبن. ٦ــ سەر ئێشەئەوانەی ئیندۆمی زۆر دەخۆن تووشی سەرئێشەی بەدەوام دەبن ئەوەش بەهۆی زۆری چەوری و ماددە پارێزەرەکان تێیاندا. ٧ــ بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن. ٨ــ زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێتلەبەر زۆری خۆیەکانی وەک سۆدیۆم و ماددە دروستکراوەکانی وەک ڕەنگەکان تیایاندا. ٩ــ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنلەبەر بوونی زۆر خوێی سۆدیۆم و چەوریەکان، ئەوەش کار دەکاتە سەر لولەکانی خوێن و دڵ. ١٠ـ ڕشانەوە و سک ئێشەی بەردەوام لە منداڵان. بەهیوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم خوەی منداڵ لە لایەن دایک و باوکان. دکتۆر رۆژین مەھدی

هەواڵ
10-02-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (دۆیچە با...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤینسنت ڤان هوتن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی ( دۆیچە بان)کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، نوێنەری کۆمپانیای دۆیچە بان، کورتەیەکی دەربارەی دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دۆیچە بان خستەڕوو بۆ ڕاوێژ و سەرپەرشتیکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان. نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانیەکە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ دەستکردن بەم پڕۆژە گرنگە کە لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت .سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە کردەوە بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و بەیەکەوەبەستنەوەی شارو ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان.

هەواڵ
10-02-2022

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە

کەمێک پێش ئێستا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە. بڕیارە دوای ئەم کۆبونەوە، بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆبێتەوە. فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئه‌ندامى پێشتوترى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاشكرایكرد، "هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ یه‌كێتى‌و پارتى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن به‌ڕێكه‌وتن‌و دوێنێش وه‌ڵامى خۆم له‌كاك مه‌سعود وه‌رگرتۆته‌وه‌و وه‌ڵامه‌كانیش زۆر ئیجابین". زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى:" كاك مه‌سعود وتى من له‌م وڵاته‌دا ده‌ژیم‌و به‌رپرسیارێتى له‌ئه‌ستۆمدایه‌، چۆن ده‌كرێت من كه‌سێك كاندید بكه‌م‌و یه‌كێتى ڕه‌ئى له‌سه‌رى نه‌بێت‌و یه‌كێتیش كه‌سێك كاندیدبكات كه‌ ڕه‌ئى منى له‌سه‌ر نه‌بێت؟، هه‌موو قسه‌كانى ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ پارتى نه‌رمى ده‌نوێنێت‌و یه‌كێتیش به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ خاڵى هاوبه‌ش‌و ئه‌مڕۆ ڕێكبكه‌ون". جه‌ختیكرده‌وه‌، "كاك بافڵ بۆ ڕێكه‌وتن چۆته‌ پیرمام نه‌ك گفتوگۆ، دواتر یه‌كێتى‌و پارتى هه‌موو ڕوداوه‌كان نیشانیداون به‌بێ یه‌كتر كاریان پێناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕێگه‌ هه‌ر ڕێگه‌ى ته‌فاهومه‌ ڕێگه‌ى ئه‌وه‌یه‌ عه‌قڵه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌". له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى یه‌كێتیش وتى:"لاى یه‌كێتیشه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم‌و ئاگاداربم، بیروبۆچونه‌كان زۆر ئیجابیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێموایه‌ ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى".

هەواڵ
10-02-2022

لیستێکی دیکەی مووچە ڕاگەیەنرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 13/2/2022،. مووچەی وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەکرێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/2/2022، مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

هەواڵ
10-02-2022

فازڵ میرانی: بەرهەم ساڵح هیچی بۆ کورد و یەکێتی نەکردووە

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە لە بارەی بۆچونی پارتی لەسەر دۆخی عێراق، بوونی کاندیدی تری ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی. "ئەوەی ئیشی کردووە ئەو ستافەی وەزارەتی پێشووی دارایی لێی بەرپرسە نەک کاک هۆشیار زێباری" لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا، فازڵ میرانی دەربارەی ئەوەی پارتی دیموکراتی کورستان بڕیاری چیداوە کە ئێستا دەنگەکان و چاوەکان لەسەر ئێوەیە سەبارەت بەوەی کاندیدی ترتان دەبێت یاخود کاک هۆشیار زێباری وەکو کاندیدی سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە؟ میرانی وتی"پرۆسەکە جارێ چەقیووە، کێشەی کاک هۆشیاریش بە ڕاستی لە گەندەڵی نییە، بەڵکو خراپ بەڕێوەبردنی دارایی بووە بەپێی ڕاپۆرتی بەرایی کە بینیومانە، یاسای کاروباری دارایی هەیە لە وەزارەتەکە ئەوەی ئیشی کردووە ئەو ستافە بەرپرسە لێی، ئەوەش دراوە بە دادگا و هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگاش نەدراوە کە دادگای کەرخە، بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەوێتە یەکشەممە ئایا بڕیاری وەلائی ڕەتدەکرێتەوە یان دەگۆڕدرێت وەکو ئەوەی خوانەخواستە مەرجەکانی تێدا نییە لە هەردوو حاڵەتدا بەرچاو ڕوون دەبین بەدڵنیاییەوە ئێمە کە چووینە ناو هەڵبژاردنەوە هەتا ڕوانگەی ڕێککەوتنیش هەبێت لەگەڵ برادەرانی یەکێتی(هەر بۆ زانیاری ئەمڕۆ کاک بافڵ دێتەوە لای جەنابی سەرۆک) ئێمە دەبێت کاندیدێکی ترمان ئیحتیات-یەدەگ هەبێت ئینجا ئێمە لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوین یان ڕێکنەکەوین دادگای فیدراڵی ڕای خۆی بگۆڕێت یان نەگۆڕێت، ئیحتیات باشە ئێمە کاندیدێکی ترمان دەبێت." " ئەگەری زۆرە د. فوئاد حسێن بێت" ئایا کاندیدەکەتان کێ دەبێت؟ " کاندیدەکەمان جارێ مەعلوم نییە بەدڵنیاییەوە لە هەموو حزبەکان کاندیدی دیاریکراویان هەیە ئەگەری زۆرە کاک دکتۆر فوئاد یەکێک بێت بۆ نموونە دەڵێم، دەمێنێتەوە سەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کاک بافڵ لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئومێدەوارین کە کۆبوونەوەیەکی باش ببێت پاش ئەوە مەکتەبی سیاسی هەردوولا دابنیشن بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێکبکەوین، ئینجا چ برادەرانی یەکێتی لە قەرەبووی سەرۆک کۆمار ڕازی بن چ لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون بە هەرحاڵ ئەمە لە بەرژەوەندی کورد و کوردستاندایە و لە بەرژەوەندی هەردوو حزبیشدایە لەم 72 سەعاتەی دێت هەتا یەکشەممە شتەکان ڕۆشنتر دەبێت. " " حەقە برادەرانی یەکێتیش بێبەش نەبن.... جەنابی سەرۆک لەوەدا پێی باشە ئێمە لە کۆتایی تونێلەکەش بین هەربگەینە ڕێککەوتنێک " میرانی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا لە ئێستادا بژاردەکانی بەردەم پارتی دیموکراتی کورستان چین؟ واتە ئێوە ئەو پێشنیارانە دەخەنە بەردەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەگەر سەرۆک کۆمار بۆ ئەوان بێت قەرەبووی چی بە پارتی بدەن لە پۆستەکان؟ فازڵ میرانی دەڵێت"جاران پارتی چی هەبووە کە یەکێتی سەرۆک کۆماری هەبوو حەقە برادەرانی یەکێتیش بێبەش نەبن جێگری سەرۆک وەزیران هەیە، وەزیری دەرەوە هەیە ئێمە کە داوای یەکڕیزی کورد دەکەین خۆناکرێت بڵین هەموو شتێک بۆ ئێمە و یەکێتیش بێبەش بێت جەنابی سەرۆک لەوەدا پێی باشە ئێمە لە کۆتایی تونێلەکەش بین هەر بگەینە ڕێککەوتنێک چ پێکەوە لە تونێلەکە بگەڕێنەوە و چ دەرباز بین بەدڵنیاییەوە ئێمە دەبێت شایستەکانی برادەرانی یەکێتی دابین بکەین. " " ئەگەری زۆرە لەسەر کاندیدێک کە لە هەردوولا نەبێت ڕێکبکەوین بەڵام من بە کۆنکریتی ناڵێم " کەواتە بە کورت و پوختی پارتی ئامادەیە تەنازول – سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بکات لە بەرامبەر پۆستەکان، وە بە پێچەوانەشەوە هەموو پۆستەکان بدات بە یەکێتی لە بەرامبەردا تەنها ئەو پۆستە بۆ خۆی بێت؟ فازڵ میرانی لە وەڵامدا وتی "ئەگەری زۆرە لەسەر کاندیدێک کە لە هەردوولا نەبێت ڕێکبکەوین بەڵام من بە کۆنکریتی ناڵێم، وە لەوانەیە ئەوەش لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، بەڵام ئەوە چەندین جارە سەرۆک کۆمار بۆ برادەرانی یەکێتیە قەیچێکە با ئەم چوار ساڵەش بۆ پارتی بێت و برادەرانی یەکێتی پۆستەکانی تر وەربگرن بە کورتی لەم دوو سێ بژاردەیە زیاترمان نییە یان بەداخەوە هەردوولامان دەچین خەڵکێکی غەیری کورد دیاری دەکەین یان دەنگی پێدەدەن کە باش نییە بۆ ئێمە وەکو میللەتێک یاخود لەسەر کاندیدێکی غەیری پارتی و یەکێتی ڕێکدەکەوین یان ئەوەتا هەردوولامان لەسەر کاندیدێکی پارتی یان یەکێتی ڕێکدەکەوین ئیتر بە یەک کاندید دەچینەوە بۆ هەڵبژاردن و ئنشائەڵا ئەوە ببێت. " " پارتی لەو هزرەدا نەبوو بەڵام وای لێهات " (واتە ئەوەتان دانەناوە ئەم پۆستە هەر بۆ پارتییە، لە بەرامبەردا ئەو بژاردانەتان خستۆتە بەردەم یەکێتی؟) لە وەڵامدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند" بە ڕاستی پارتی لەو هزرەدا نەبوو بەڵام وای لێهات، بەداخەوە وامان لێکردووە ئەگەر نا دەکرا وای لێنەیەت دەکرا کورد بە یەکگرتووی بچێت بۆ پرۆسەکە و پێگەی کورد قایمتر بێت تەنانەت لەسەر حسابی هەردوو حزبیش بوایە خەڵکی باشمان لەناو کوردستاندا زۆر هەیە بە هەرحاڵ گەیشتە ئەم قۆناغە، ئێستاش یەکێتی و پارتی کە پێکەوە شۆڕشیان کردووە و پێکەوە ڕاپەڕینیان کردووە و هەڵبژاردنی ساڵی 1992 یان کردووە بەداخەوە شەڕی ناوخۆیان کردووە و ئاشبوونەتەوە دیسان ئینگلیزی وتەنی (If there is will, there is way)ئەگەر ئینسان ئیرادەی هەبێت و ئارەزووی هەبێت ڕێگەچارە دەدۆزێتەوە. " "ئایا فازڵ میرانی دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار؟ " لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، میدیا عێراقیەکان و کوردییەکان ناوی بەڕێزیشت وەکو کاندید دەهێنن، ئەمانەوێت قسەی بەڕێزتان بزانیین لەو بارەیەوە؟ فازڵ میرانی وتی "نە من تەمام تێدا هەبووە و نە تەماشم تێدا هەیە، ناوی من لای خۆتان لە ڕیزی کاندیدەکان بسڕنەوە چونکە من بەنیاز نیم " " چارەنووسی هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکە( سەدر و پارتی و حەلبوسی؟" " تیوتەکەی جەنابی موقتەدا سەد‌ر لەسەر ناوهێنانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێمە پێی قەڵس بووین من وەکو خۆم پێی قەڵس بووم " دەربارەی چارەنووسی پارتی دیموکراتی کوردستان یاخود هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەکەتان لەگەڵ لایەنی سەدری و سونیەکان بە کوێ گەیشتووە و بەچی دەگات؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتی " هاوپەیمانیەکەی ئێمە بەردەوام دەبێت مانای ئەوە نییە ئێمە تەراجع- بگەڕینەوە، نایشارمەوە تیوتەکەی جەنابی موقتەدا سەد‌ر لەسەر ناوهێنانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێمە پێی قەڵس بووین من وەکو خۆم پێی قەڵس بووم، چونکە دەکرا بڵێت هەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت چ نەزاهە- دەستپاکی بێت چ مەسەلەی مەرجەکان بێت ئێمە دەنگی پێنادەین بەڵام هی ئێمە دەربهێنێت لەناو هەموو کاندیدەکان و باسی بکات ئەوە باش نەبوو بۆ ئێمە و بۆ کاندیدی ئێمەش بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە لە هاوپەیمانییەکە دەربچین چونکە چەند نزیکی یەکتری بین باشە لەگەڵ بەرەکەش هەروا، واتە هەوڵی ئێمە بەردەوام بێت، جەنابی سەرۆک، کاک نێچیرەڤانی نارد، هەوڵەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەرەی تەنسیق- هەماهەنگی خەریکین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش خەریکین لەگەڵ دەوڵەتەکانی تریش لەڕێگەی باڵوێزخانەکانیانەوە خەریکین بە کورتی دەبێت ئێمە چارەسەر بۆ ئەم بارودۆخە بکەین، بەبۆچوونی من جۆرێک لە لێکتێگەیشتن لە نێوان بەرەکە و لە نێوان هاوپەیمانیەکەش دەبێت لەم نزیکانەدا. " " نە ئێمە نە یەکێتی ناتوانیین ببینە ئۆپۆزسیۆن " سەبارەت بەوەی ئەگەر وەکو یەکێک لە سیناریۆکان سەدر بوو بە ئۆپۆزیسیۆن ئێوە چی دەکەن؟ فازڵ میرانی وتی " ئێمە ناتوانین ببینە ئۆپۆزیسیۆن نە ئێمە نە یەکێتی بە ڕای من ئەم دوو حزبە ناکرێت ببنە ئۆپۆزیسیۆن چونکە ئۆپۆزیسیۆن بووین کە ویستمان ڕژێم بگۆڕین بەڵام ئێستا ئێمە وڵاتێک بەدەستمانەوە هەیە لێپرسراوی شەش حەوت ملیۆن مرۆڤین و ئیدارەیەکی فیدراڵیمان هەیە و پەرلەمانمان هەیە و سەرۆکایەتی هەرێمان هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان هەیە، بۆچی ئۆپۆزیسیۆن بین، ئەوان لەسەر حوکمی عێراق دەتوانن یەکیان ئۆپۆزیسیۆن بێت بەڵام ئێمە لەسەرچی ! ئێمە دەمانەوێت خزمەتی فیدراڵیەتەکەی وڵاتی خۆمان بکەین ئێمە ئۆپۆزیسیۆنی هەڵنابژێرین، دروستیش نییە نە پارتی نە یەکێتی بیر لە ئۆپۆزیسیۆنی بکەنەوە . " هەروەها لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئێوە چارتان نەما و هاوپەیمانیەتەکە هەڵوەشایەوە، ئێوە دەچنە هاوپەیمانێتی بەرەی تەنیسق- هەماهەنگی ؟ میرانی لە وەڵامدا دەڵێت " نەبوونە بە ئۆپۆزیسیۆن مانای ئەوە نییە سەنگەرەکە بگۆڕدرێت بۆ ئەملاولای دیکە، ئێمە ئێستا لە هاوپەیمانیەتیەکداین بۆ دامەزراندنی حکومەتێک ئەو حکومەتە ڤیتۆی لەسەر کەس دانەناوە مەگەر لەلایەن تەیاری سەدر‌وە لەسەر کەسێک لەگەڵ باقی بەرەکە ڤیتۆ نییە، حکومەتەکە هی هەموویان دەبێت، حکومەتێکی نیشتمانی فراوان دەبێت، زۆرینەی نیشتمانی، خۆ بەرەی تەنسیق_هەماهەنگیش نیشتمانین خەڵکی عێراقن و هەڵبژادنیان کردووە و کورسیان هەیە و کەمیش نیین، ژمارەی دەنگەکانیان زۆر زۆرە کە لە ژمارەی کورسیەکانیان زۆرترە کەواتە ئەوان ئەگەر ببنە ئۆپۆزیسیۆن و سەنگەری خۆیان بگۆڕن لە حوکمڕانیەوە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و لە ئۆپۆزیسیۆنەوە بۆ حوکمڕانی بەڵام پارتی و یەکێتی و حزبە کوردییەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی لێپرسراون بەرامبەر بەم هەرێمە مەنتیق- لۆژیک قبوڵ ناکات ببنە ئۆپۆزیسیۆن. " " ئەوە یارییەکی زیرەکانە بوو... " ئاماژەت بەوەکرد کە تیوتەکەی موقتەدا سەدەر ئێوەی نیگەران کرد بە کەسی خۆشتەوە، دوای ئەو تیوتە کاک مەسعود و موقتەدا سەدەر قسەیان بەیەکەوە کرد لە ڕێگەی تەلەفونەوە، هیچ پۆزشێکی هێنایەوە یاخود هیچ ڕوونکردنەوەیەکی داوە بە کاک مەسعود؟ وەڵامەکەی فازڵ میرانی بەم جۆرە بوو " ئامێری چاودێرکردنم نییە لەسەر تەلەفونەکانیان، بە منیان نەوتووە بەڵام یاریەکی زیرەکانە کرا کە بایکۆتی دانیشتنی 7ی مانگی کرد چونکە دەکرا پێشبینی دەکرا تەیاری تر کۆبوونەوەکە بکات و ڕێژەی نیساب تەواو بکات و بەڕە لەبن پێی هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەکەی دەربهێنێت بە ڕای من ئەوە یاریەکی زیرەکانە بوو هەرچەندە برادەرانی ئێمە پێی نیگەران بوون کەواتە بایکۆتی دانیشتنەکە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانیەتەکە بوو زیاتر. " "پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان قازانجێکی وای نەبووە " بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە درێژەی وتووێژەکە، ئەوەی لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسی، لە کاتێکدا وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیش باسی شەڕی نەتەوایەتیتان دەکرد، بەڵام وەک دەڵێن ئێستا پارتی و یەکێتی کەوتوونەتە یەکتر شکاندنەوە و گیانی یەکتر لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پۆستی سەرۆک کۆمار چ سوودێکی بۆ سەرۆک کۆمار هەبووە لە 16 ساڵی ڕابردوودا؟ لە وەڵامدا فازڵ میرانی وتی " لە ڕاستیدا بۆ کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار قازانجێکی وای نەبووە مەگەر کوردێک بووە بە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ مەکانەتی کوردە چونکە یەکەم دەسەڵاتی دیاریکراوە، دووەم بێجگە لە خوالێخۆشبوو مام جەلال نەبێت مام جەلال دەسەڵاتی بەخۆی دەدا بە پەیوەندی کەسی شتێکی دەکرد بۆ کوردستان لە ڕێگەی بودجە بێت یان مەسەلەی تر بێت، بەڵام لە دوای ئەوە هیچ قازانجێکی نەبووە، من تەسەور ناکەم ئەوەی لەدوای مام جەلال یەکێتی بێت یان پارتیش بتوانن ئەوەی مام جەلال کردوویەتی (بەڕەحمەت بێت) وەکو سەرۆک کۆمار بۆ هەرێمی کوردستان خەلیفەکان- جێگرەوەکانی ئەو هەر کامیان بێت ناتوانن ئەوە بکەنەوە. " " بۆچی پارتی ڤیتۆی لەسەر د. بەرهەم هەیە؟" سەبارەت بەوەی پارتی هەستیاری چیە لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح؟ چونکە باس لەوە دەکرا کە پارتی دیموکراتی کوردستان ڤیتۆی لەسەری هەیە و هەستیاری پێ هەیە، هەستیاریتان چیە لەگەڵ ئەو کاندیدەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەو پۆستە؟ فازڵ میرانی لە وەڵامدا وتی" بە بۆچوونی ئێمە هەندێک هەنگاوی هاویشتووە کاک بەرهەم نەدەبووایە بیهاوێژێت، وە زیانی لە کورد داوە و بۆ کورد هیچی نەکردووە، ئەوەی کە دەبینین، من دەڵێم ئەو زیرەکیەی کاک بەرهەم هەیەتی بۆ کورد بەکاری نەهێناوە لە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەکێتی و پارتیش بەکاری نەهێناوە دەکرێت بڵێن بۆخۆی بەکاری هێناوە من نامەوێت لەوە زیاتر مەسەلەی کەسی باس بکەم چونکە هەڵسەنگاندنی کاک بەرهەم دەبێت یەکێتی نیشتمانی بیکات چ ئەو ماوەیەی دەرچوو چ ئەو ماوەیەشی گەڕایەوە ناو یەکێتی چ ئەو ماوەیەی سەرۆک کۆمار بووە یان سەرۆک کۆمار نەبووە لەبەر ئەوە من حەز ناکەم خۆم بکەمە بریکاری یەکێتی و هەڵسەنگاندنی کاندیدی ئەو بکەم هەرچەندە نوێنەری کوردیش بووە لەوێ ئەوەشی دەنگی پێنەداوە بەڵام خۆ ئەو کوردێکە ئێمە پێخۆشحاڵ دەبین بە باشیەکانی و بە هەڵەکانیش پێی قەڵس دەبین چونکە بە حوکمی ئەوەی نوێنەری هەموومانە بە شێوەیەکی واقیعی و مەنتیقی، ئەوە زیاتر بۆ برادەرانی یەکێتی جێ دەهێڵم. " بەڵام ئێوە بۆ پێتان وایە هیچی بۆ کورد نەکردووە؟ میرانی وەڵامەکەی بەم جۆرە دایەوە" حەز دەکەم چی بۆ کورد کراوە پێمان بڵێت یان لە سەرۆکایەتی کۆمار برادەرانی یەکێتی ئێستا دیعایە- بانگەشەی بۆ دەکەن حەزدەکەم بڵێن ئەمەی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان یان بۆ کورد. " "منیش سەرسوڕماوم بۆ ئێمە و یەکێتی لەسەر ئەم پۆستەی کە هیچ پێشبینیەکی زیادی لێناکرێت بۆ دەستی یەکتر بشکێنین لەسەر ئەم پۆستە " بەڵام لە بەرامبەردا قسەی ئێوەدا کە دەڵێن(د. بەرهەم هیچی بۆ کورد نەکردووە) یەکێتیەکان دەڵێن ئەی سەرۆکایەتی هەرێم چی بۆ کورد کردووە ئەگەر هی عێراق نەیکردبێت؟ لە وەڵامدا فازڵ میرانی وتی"منیش سەرسوڕماوم بۆ ئێمە و یەکێتی لەسەر ئەم پۆستەی کە هیچ پێشبینیەکی زیادی لێناکرێت بۆ دەستی یەکتر بشکێنین لەسەر ئەم پۆستە! " دەربارەی ئەو پرسیارەی ئەگەر ئەم کاندیدە لە ڕووی یاساییەوە کە یاساناسان باس لەوە دەکەن ئەم بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندید کردن نادەستوریە، دوێنێ سکاڵا تۆمار کراوە لە دادگای فیدراڵی ئەگەر ئەو بڕیارەی حەلبوسی هەڵوەشایەوە کە لە وەڵامی یەکەمدا ئاماژەت بۆ ئەوە کرد کە کاندیدی یەدەگتان دەبێت، ئێمه وەک بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دوێنێ‌ قسەمان لەگەڵ دکتۆر نوری تاڵەبانی کرد‌ پسپۆڕی بواری دەستوری ئەویش هەمان بۆچوونی هەیە، پارتی چی دەکات ئەگەر ئەم بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمان هەڵوەشایەوە هەتا ئەگەر بووش بە سەرۆک کۆمار دادگای فیدڕاڵی دەتوانێت لە کاری بخات؟ فازڵ میرانی دەڵێت" دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر دوو پرسیارە یەکێکیان ماددەی 72 ئایا ئەگەر سەرۆکێک هەڵنەبژێردرێت سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت چونکە دادگای فیدراڵی پێشتر بڕیارێکی ئاوای هەیە کە سەرۆک بەردەوام دەبێت هەتا سەرۆکێک بەردەوام دەبێت بەڵام لە دەستوریش دەبێت سەرۆک بە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆک لە کارەکانی خۆی نامێنێت یان سەرۆکێک هەڵدەبژێردرێت یان بۆ مانگێک سەرۆکی پەرلەمان بۆ مانگێک سەرۆکایەتی عێراق بەڕێوە دەبات ئەمە دەبێت دادگای فیدراڵی وەڵامی کاک بەرهەمیش بدەنەوە، دووەم دادگای فیدراڵی ڕۆژی یەکشەممە دەبێت یان بڕیاری وەلائی خۆی رەتبکاتەوە لەو کاتەدا کاک هۆشیار بەردەوام دەبێت لەو پرۆسەیە چونکە ئەو بڕیارە وەلائیە و کاتیە ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بە نادەستوری زانی ئەو کاتەش (لکل حادث حدیث) . " " دەڵێم سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق دەبێت ئێران و ئەمەریکا لەسەری ڕێکبکەون " پێشبینیتان چیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی و پێتان وایە چی لە عێراقدا ڕوو دەدات؟ میرانی وتی"زۆر بە کورتی دەڵێم سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق دەبێت ئێران و ئەمەریکا لەسەری ڕێکبکەون کورت و کرمانجی ئەوە ڕای منە. " ئەی سەرۆک کۆمار؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی"سەرۆک کۆمار کێشەی نیـیە چونکە زۆرینەی خەڵکی عێراق شیعەن، کێشەی گەورە لەسەر سەرۆک وەزیرانە ئەوە گرنگترە چونکە سەرۆک وەزیران سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە وەکو چۆن کاتی خۆی لە دوای عادل عەبدول مەهدی ئێران و ئەمەریکا ڕێکەوتبوون لەسەر مستەفا کازمی، ئەمەریکا دەبێت بڵێت ئێران ڕای چیە لەسەر فڵان کاندید و ئێرانیش دەڵێت ڕای ئەمەریکا چیە ئەوە ڕای منە چونکە هەردووکیان بەرژەوەندیان لە عێراقدا هەیە، وە هەردووکیان سەرۆک وەزیران بە ڕەچاوکەری بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتانە لە عێراقدا دەزانن. " لە دواین پرسیاری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دەربارەی ئەوەی دەوترێت ئێرانیـیەکان بە ئێوەیان وتووە وەکو پارتی یان بە کاک مەسعود وتراوە کە بڵێن دەبێت پۆستی سەرۆک کۆمار لای یەکێتی بێت یان ئەو پۆستە بۆ پارتی بێت؟ لە وەڵامدا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" ئێرانییەکان بەو ڕوونیە نە بە ئێمەیان وتووە و نە بە یەکێتی ئەگەر یە‌کێکیش زۆر نزیکتر بێت لە ئێران و پێی وترابێت ئەوە مەسەلەیەکی کەسیە و مەسەلەیەکی حزبی نییە، وە ئێران هەمیشە هەوڵیداوە دووریەکی هاوسەنگ لە پارتی و یەکێتی وەربگرێت . "

گشتی
10-02-2022

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و چەند دەستەیەک و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی دابەشدەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێن.

گشتی
09-02-2022

بۆچی پەتاتە زۆر سوربکرێتەوە مەترسیدارە؟

ماددەیەکی کیمیای بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتی ئامادەکردن و پلەی گەرمی بەرزی هەندێک خۆراک دا سەرو 120 پلەی گەرمی بەشێوەیەکی شاراوە لەهەندێ لە خۆراکەکاندا دروست دەبێت پێی دەڵێن ئەکریلامێد کە ماددەیەکی کیمیای یە لە دروستکردنی کاغەز و بۆیاغ و پلاستیک بەکاردێت ،مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەوکەسانەی دەیخۆن دروست دەبێت لەهەموو تەمەنەکاندا ،لە چەند جۆرێک خۆراک دا ئەگەر زۆر گەرمبکرێت و ڕەنگی بگۆڕێت بۆ قاوەی مەترسی دروست بوونی زیاترە بە تایبەتی لە( پەتاتە و نان و تۆست و بەرهەمی دانەوێڵە،قاوە) نیشاستەکەی دەگۆڕێت بۆ شەکر لەگەڵ ترشە ئەمینی یەکان یەک دەگرێت ئەکرلامید دروست دەکات، ئاسان نی یە ئەکرلامید لە خۆراکەکان دا بسڕینەوە بەڵام بەهۆی وردی لە بەکارهێنان و دەتوانین بڕکەی کەم بکەینەوە بەم جۆرە - لەکاتی سورکردنەوەدا ڕەچاوی کاتی سوربوونەوە و پلەی گەرمی پێشنیار کراو بکرێت و خۆتان بەدوور بگرن لەزیاد بەدەر سوتاندن. - پەتاتەی سورکراوە ڕەنگی زردی ئاڵتونی بێت نەک قاوەی و زیاد برژاندن. - دانانی پەتاتە لەساردکەروە و سەلاجە و بەڕاد دا ئاستی شەکر شەکر زیاد دەکات بەمەش ئەکرلامید دروست دەکات پێویستە ئەتاتە لە شوێنی تاریک و سارد هەڵبگیرێت. - نان و تۆست زۆر نەبرژێنرێت ڕەنگی نەبێت بە قاوەی تۆخ. لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک

1 2 ... 653 654 655 ... 1148 1149